محبوبترینها
قیمت دیگ بخار و تولیدکننده اصلی دیگ بخار
معروف‌ترین هدیه و سوغاتی یزد مشخص شد!
آشنایی با انواع دوربین مداربسته ضد آب
پرداخت اینترنتی قبوض ساختمان (پرداخت قبض گاز، برق و آب)
بهترین دوره آموزش سئو محتوا در سال 1403 با نام طوفان ۱۴۰۳ در فروردین ماه شروع می شود
یک صرافی ارز دیجیتال چه امکاناتی باید داشته باشد؟
تعمیرگاه مجاز تعمیر ماشین لباسشویی در شرق تهران
تعمیرگاه مجاز تعمیر ماشین لباسشویی در شرق تهران
جراحی و درمان ریشه دندان عفونی با خانم دکتر صفوراامامی
چه مواردی بر قیمت کابین دوش حمام تاثیر دارند؟
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1798130862
شانۆیی منالاَن : خه‌ونه‌كانى گوێدرێژى ته‌مبه‌ڵ
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: شانۆیی منالاَن : خه‌ونه‌كانى گوێدرێژى ته‌مبه‌ڵ
شانۆیی منالاَن :
خه‌ونه‌كانى گوێدرێژى ته‌مبه‌ڵ
نووسینى : ئه‌حمه‌د ئیسماعیل
وه‌رگێرِانى له زمانى عه‌ره‌بیه‌وه : تاهیر عه‌بدولواحید
فیگۆره‌كان
ـــــــــــــ
1- گوێدرێژ
2- به‌رخ
3- كه‌ڵه‌شێر
4- رێوى
5- گورگ
6- كه‌روێشك
7- چه‌ند سه‌ماكارێك
ـ ده‌نگى ژاوه‌ژاو و سه‌گوه‌رِ و ته‌قه‌كردن بۆ دیمه‌نى كۆتایى
((كات رۆژه ، دیمه‌نى گژوگیاو دره‌خت ، له‌ده‌ره‌وه‌ى شوراى كێڵگه گوێدرێژ به‌بىَ ده‌نگى له‌ژێر سێبه‌رى دارتوویه‌كدا دانیشتووه ، به‌رخ دێته سه‌رشانۆ و چه‌ند جارێك بانگى گوێدرێژ ده‌كات و گوێدرێژ وه‌لاَم ناداته‌وه ، به‌رخ له‌گوێدرێژ نزیك ده‌بێته‌وه‌و به‌گوێچكه‌یدا ده‌قیژێنىَ ، گوێدرێژ راده‌چڵه‌كێت))
به‌رخ / ئه‌وه چیته هاورِێم ، بۆ وه‌لاَم ناده‌یته‌وه ؟
گوێدرێژ / گوێم لێت نه‌بوو .
به‌رخ / سه‌یره ، چۆن گوێت لێم نه‌بوو ؟! دارستانه‌كه هه‌موویان گوێبیستى ده‌نگم بوون كه هاوارم ئه‌كرد هۆ گوێدرێژ ، گوێدرێژ گوێدرێژ
گوێدرێژ / به‌لاَم من گوێدرێژ نیم .
به‌رخ / ( به‌سه‌رسورِمانه‌وه ) وتت چى ؟! تۆ گوێدرێژ نیت ؟
گوێدرێژ / به‌ڵىَ .
به‌رخ / سه‌یره !
(به‌رخ به گاڵته‌جارِیه‌وه له گوێدرێژ رِاده‌مێنێت) ئه‌م دوو گوێچكه‌یه گوێچكه‌ى گوێدرێژن ،،ئه‌م قاچانه‌ش ئاشكرایه‌كه قاچى گوێدرێژن،، ئه‌و كلكه‌ش كلكى گوێدرێژه،، ئه‌م كه‌لله‌یه‌ش له‌سه‌دا سه‌د كه‌لله‌ى گوێدرێژه ، ئه‌ى كه‌واته تۆ كێیت ؟!
گوێدرێژ / من .. ، سه‌گم .
به‌رخ / (ده‌داته قاقاى پێكه‌نین ) سه‌گ ؟! تۆ سه‌گیت ؟! خێراكه ، خێرا باچینه‌وه بۆ كێڵگه ئه‌ى ... سه‌گى هاورِێم .. مانه‌وه‌مان لێره‌و له ده‌ره‌وه‌ى كێڵگه‌كه هه‌رِه‌شه‌یه بۆسه‌ر ژیانمان . ده‌ى خێراكه سه‌گى هاورِێم (( به‌پێكه‌نینه‌وه )).
گوێدرێژ / ناگه‌رِێمه‌وه بۆ كێڵگه‌كه .
به‌رخ / بۆچى نایه‌یته‌وه ؟ بۆ باوه‌رِت به‌وه هێناوه كه تۆسه‌گیت ؟! به‌سه گاڵته‌كردن هاورِێم .
گوێدرێژ / من به‌رِاستمه به‌رخى هاورِێم .
به‌رخ / سه‌یره ئه‌م قسانه‌چین هاورِێم ؟!
گوێدرێژ / بۆچى به‌لاته‌وه سه‌یره ؟ ژیانى سه‌گ له‌ژیانى من خۆشتره ، هیچ كه‌س داواى ئه‌وه‌ى لێناكات كاربكات ، به‌لاَم من ، هه‌مووان له به‌یانى تا ئێواره داواى كاركردنم لێده‌كه‌ن .
به‌رخ / سه‌گیش وه‌ك هه‌مووان كارى خۆى ده‌كات ، كارى ئه‌ویش پاسه‌وانى كردنه .
گوێدرێژ / نه‌خێر كارى ئه‌و هه‌ر وه‌رِینه ، به ئاره‌زووى خۆى ئه‌خوات و ئه‌خه‌وێت و یارى ئه‌كات، ئه‌وه‌ش ته‌نها له به‌رامبه‌ر ئه‌وه دایه كه بوه‌رِێت
((گوێدرێژ ئه‌یه‌وێت لاسایى سه‌گ بكاته‌وه‌و بوه‌رِێت ،به‌لاَم ده‌زه‌رِێت ))
ئابه‌م شێوه‌یه ، وه‌ك ئه‌بینى ئه‌م كارێكى زۆر ئاسانه .
به‌رخ / تۆ به‌هه‌ڵه‌دا چویت هاورِێم ، بیرت چۆته‌وه كه ئه‌ركى سه‌گیش ئه‌ركێكى ترسناكه ؟
گوێدرێژ / (به‌دڵه رِاوكێوه ) نا ...، به‌لاَم ... ( گوێدرێژ بێده‌نگ ده‌بێت)
به‌رخ / به‌لاَم چى ؟
گوێدرێژ / به‌لاَم ئه‌مه‌وێت هه‌موو شتێك بم ، هه‌رشتێك بم ، ته‌نها گوێدرێژ نه‌بێت ، من ئیشه‌كه‌ى خۆمم خۆش ناوێت ، یان هه‌رحه‌زم له ئیشكردن نییه ، ئاه .. چه‌ند ئاره‌زوى ئه‌وه ئه‌كه‌م كه ئازاد بم ، بخۆم و بخه‌وم و به ئاره‌زوى خۆم یارى بكه‌م .
به‌رخ / (به‌گاڵته جارِیه‌وه) ئه‌ى ، بۆچى نابیت به گورگ ؟ !
گوێدرێژ / ئـــۆو ، ئافه‌رین ، راسته‌كه‌یت ، بۆچى نه‌بم به‌گورگ ؟
گورگ به‌هێزه‌و هه‌موانیش لێى ئه‌ترسن
((گوێدرێژ ئه‌یه‌وێت بلورێنێت به‌لاَم دووباره ده‌زه‌رِێ ، شه‌رم به‌تێرِاوانینه‌كانیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ،،به‌رخ لاسایى لوره‌ى گورگ ده‌كاته‌وه و وه‌ك گورگ ده‌لورێنێت ،، گوێدرێژ به‌ترسه‌وه سه‌یرى ده‌ورو به‌رى خۆى ده‌كات ))
به‌رخ / ( به‌گاڵته جارِیه‌وه ) ووس ، بێده‌نگ به .
گوێدرێژ / چی یه ؟
به‌رخ / ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌ره‌وه ئه‌وه‌تا له پشته‌وه‌یه .
گوێدرێژ / كىَ ؟؟
به‌رخ / گورگ
گوێدرێژ / گورگ ؟ !
به‌رخ / به‌هێواشى بكه‌وه‌ره رِىَ
( گوێدرێژ به‌هێواشى و به‌ترسه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت)
به‌رخ / به‌هێواشى به‌رِێگادا برِۆ ، ده‌ى هاورِێم ئه‌وه‌تا له پشته‌وه‌یه ، رِاكه ،
((گوێدرێژ به‌ترسه‌وه هه‌ڵدێت))
به‌رخ / خێراتر رِاكه ، ئه‌وه‌تا له پشته‌وه‌یه خه‌ریكه ئه‌تگرێت ، ئه‌وخوات رِاكه ، رِووه‌و كێڵگه كه رِاكه ، راكه هاورِێم، هات بۆت.
( به‌رخ ده‌داته قاقاى پێكه‌نین و ده‌رِواته ده‌ره‌وه‌ى شانۆ)
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــ
( دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، رِێوى له پشتى شوراى كێڵگه‌كه‌وه ده‌رِوانێته قولاَیى كێڵگه‌كه)
رِێوى / واى له‌و مراویه چه‌ند جوانه ، یان بڵێم چه‌ند خۆش و به‌تامه ، ئه‌وه چى یه ؟! ئه‌ى ئه‌و كه‌ڵه‌شێره خرپنه چییه ؟ ئاى كه ژه‌مێكى چه‌ورو خۆشه ، ئه‌ى ئه‌و مریشكانه‌ى كه‌وه‌ك و پاسه‌وان به‌دوایا ده‌رِۆن ؟ ئه‌ى ئه‌و كۆتره جوان و به‌تامانه ؟ واى خوایه گیان چى ئه‌بینم ؟ ئه‌مه خوانێكى رِاسته‌قینه‌یه ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه خوانێكى پرِتام و چێژن ،
((به‌نائومێدیه‌وه ))
به‌لاَم ئاخر چۆن پێیان بگه‌م ؟ چۆن ئه‌توانم بچمه ئه‌و دیو شوراى كێڵگه‌كه‌وه ؟ ئۆف ، نه‌فره‌ت له‌م شورایه و له سه‌گه‌كان و له‌خاوه‌نى كێڵگه‌كه‌ش
(( ده‌نوزێنىَ))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ
((دیمه‌ن ده‌گۆرِێت،،كه‌روێشك و به‌رخ و كه‌ڵه‌شێر ده‌بینرێن سه‌رقاڵى كارى خۆیانن و گۆرانى ده‌ڵێن ،،له‌ناكاو كه‌ڵه‌شێر بێده‌نگ ده‌بێت و به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یرى ده‌ورو به‌رى خۆى
ده‌كات))
كه‌ڵه‌شێر / سه‌یره !!
كه‌روێشك / چى سه‌یره كه‌ڵه‌شێرى هاورِێم ؟!
كه‌ڵه‌شێر / گوێدرێژ له كوێیه ؟ له به‌یانیه‌وه نه‌م بینیوه .
به‌رخ / له‌وانه‌یه تائێستاش له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستابێت .
كه‌ڵه‌شێر / تا ئێستاش خه‌وتبێت ؟ ئه‌ى كه‌ى له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت ؟
به‌رخ / ئه‌وكاته‌ى خه‌ونه‌كه‌ى كۆتایى دێت هاورِێم
كه‌ڵه‌شێر / كاتىَ خه‌ونه‌كه‌ى كۆتایى دێت ؟ ئه‌مه ماناى چیه هاورِێم ؟
كه‌روێشك / (( به‌گاڵته جارِیه‌وه )) ماناى ئه‌وه‌یه گوێدرێژى هاورِێمان هه‌رگیز به‌ئاگا نایه‌ته‌وه .
((كه‌روێشك و به‌رخ ده‌ده‌نه قاقاى پێكه‌نین ))
كه‌ڵه‌شێر / له خه‌و هه‌ڵناسىَ ؟ هیچ تێناگه‌م !
((به‌رخ و كه‌روێشك پێده‌كه‌نن))
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌مه‌وێت هه‌رئێستاو به‌زوویى تێم گه‌یه‌نن .
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــ
((دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، گوێدرێژ ده‌بینرێت به‌شێوه‌یه‌ك له خۆبه‌زل زانین وه‌ستاوه ، به متمانه‌یه‌كى گه‌وره‌وه به‌رِێدا ده‌رِوات و كۆمه‌ڵێك جوڵه‌ى توند‌و تیژ ئه‌نجام ئه‌دات ، وه‌ك بڵێى له‌گه‌ڵ دوژمنێكى وه‌همیدا به‌شه‌رِهاتبێت ، وه‌ك گورگ ده‌لورێنێت ، چه‌ند جارێك لوره‌ى گورگ دووباره ده‌كاته‌وه ، ده‌نگدانه‌وه‌ى لوره لوره‌كه‌ى خۆى ده‌بیستێته‌وه ، بێده‌نگ ده‌بێت ، به‌ترسه‌وه سه‌یرى ده‌ورو به‌رى خۆى ده‌كات ،جارێكى تر به‌ده‌نگێكى نزم ده‌لورێنىَ ، گوێبیستى ده‌نگدانه‌وه‌ى لوراندنه‌كه‌ى خۆى ده‌بێته‌وه ، به‌هێواشى پاشه‌و پاش ده‌گه‌رِێته دواوه‌و دواتر له‌ترساندا هه‌ڵدێت))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
))دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، كه‌ڵه‌شێر به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌وه ده‌بینرێت ، كه‌روێشك به‌نیگه‌رانیه‌وه دێته سه‌رشانۆ ((
كه‌روێشك / گوێدرێژت نه‌بینیوه كه‌ڵه‌شێرى هاورِێم ؟
(( كه‌ڵه‌شێر وه‌لاَم ناداته‌وه))
كه‌روێشك / ئه‌وه له‌گه‌ڵ تۆم نه‌بوو ؟ ئه‌ڵێم گوێدرێژت نه‌بینیوه ؟
)) كه‌ڵه‌شێر وه‌لاَم ناداته‌وه))
كه‌روێشك / ئه‌وه چیته ؟ لاڵ بویت ؟
كه‌ڵه‌شێر / نه‌خێر .
كه‌روێشك / ئه‌ى كه‌واته بۆ وه‌لاَم ناده‌یته‌وه ؟ ئه‌ڵێم گوێدرێژت نه‌بینیوه ؟
كه‌ڵه‌شێر / وه‌لاَمت ناده‌مه‌وه چونكه سلاَوت لێنه‌كردم ، تاسلاَو نه‌كه‌یت وه‌لاَمت ناده‌مه‌وه .
كه‌روێشك / (( به‌نیگه‌رانى و گاڵته جارِیه‌وه )) هاورِێ زیره‌كه‌كه‌م پێم وایه تا گوێدرێژ نه‌دۆزینه‌وه ئاشتى و سلاَو كردن بونیان نییه ؟
كه‌ڵه‌شێر/ چى؟ ئاشتى و سلاَو كردن په‌یوه‌ندى به گوێدرێژ ه‌وه هه‌یه ؟
كه‌روێشك / به‌ڵىَ .
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌ڵێى به‌ڵىَ ؟ ئه‌مه ماناى چییه ؟
كه‌روێشك / گوێدرێژ خاوه‌نى كێڵگه‌كه‌ى تورِه‌كردووه ، خۆشت باش ئه‌زانى تورِه‌بونى خاوه‌نى كێڵگه‌كه ماناى چی ؟
كه‌ڵه‌شێر / به‌ڵىَ ئه‌زانم به‌لاَم گوێدرێژ چى كردووه ، دیاره له‌قه‌ى داوه له خاوه‌نى كێڵگه‌كه ، وانییه ؟؟
كه‌روێشك / نا ، جووته‌ى لێنه‌داوه ، تۆ گوێدرێژت نه‌بینیوه ؟
كه‌ڵه‌شێر / ده‌كه‌واته له‌قه‌ى له كورِى خاوه‌ن كێڵگه‌كه داوه ، ئه‌و كورِه‌لاساره‌ى له به‌یانى تا ئێواره ده‌ست له بێزاركردنم هه‌ڵناگرێت .
كه‌روێشك / نا ، له‌قه‌ى له كورِى خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌ش نه‌داوه ، نه‌تبینیوه ؟
كه‌ڵه‌شێر / سه‌یره ،(( دێت و ده‌چێت و بیرده‌كاته‌وه))
ئاه ، دۆزیمه‌وه .
كه‌روێشك / ئافه‌رین ، ده‌پێم بڵىَ له كوێیه ؟
كه‌ڵه‌شێر / (( ده‌ست ئه‌بات بۆ سه‌رى خۆى )) ، لێرایه .
كه‌روێشك / چى ؟ گوێدرێژ چى ئه‌كات له‌سه‌رى تۆیا ؟
كه‌ڵه‌شێر / گوێدرێژ له‌سه‌رى منا نییه هاورِێم ، به‌ڵكو هۆكارى تورِه‌بوونى خاوه‌ن كێڵگه‌م دۆزیه‌وه ، گوێبگره هاورِێم ، ...
كه‌روێشك / (( به‌نیگه‌رانیه‌وه )) نا تۆ گوێبگره هاورِىَ زۆربڵێكه‌م ،، خاوه‌ن كێڵگه بۆ یه له گوێدرێژ تورِه‌یه ،، چونكه هاورِىَ به‌رِێزو چوست و چالاكه‌كه‌مان ئه‌م به‌یانیه میوه‌كانى نه‌گه‌یاندۆته بازارِى شار
كه‌ڵه‌شێر / بۆچى ؟
كه‌روێشك / نازانم ، كه‌سیش نازانێت له‌به‌رچى .
كه‌ڵه‌شێر / بۆچى نازانیت ؟
كه‌روێشك / ((به تورِه‌ییه‌وه )) چونكه گوێدرێژ تائێستا دیارنییه ، هیچى له باره‌وه ئه‌زانیت گوێدرێژ ؟؟ مه‌به‌ستم كه‌ڵه‌شێر ؟
كه‌ڵه‌شێر / نه‌خێر .
كه‌روێشك / نه‌خێر؟ ئه‌ى له‌سه‌رتاوه بۆچى ئه‌وه‌ت پێنه ووتم ؟ ئۆف، ))له‌به‌ر خۆیه‌وه )) بۆكوىَ چووه ؟؟ (( به‌ده‌نگى به‌رز بانگى گوێدرێژ ده‌كات ....)) ئه‌ى تۆ بۆچى بێده‌نگى ؟ تۆش له‌گه‌ڵما بانگى گوێدرێژ بكه .
كه‌ڵه‌شێر / ناتوانم
كه‌روێشك / بۆچى ؟
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌ى بۆ نازانى ؟
كه‌روێشك / ئاه ، بیرم كه‌وته‌وه ئه‌زانم ، كه‌واته به‌ته‌نها خۆم به‌دوایا ئه‌گه‌رِێم ئه‌گینا ... (( به‌ده‌م بانگكردنى گوێدرێژه‌وه ئه‌چێته ده‌ره‌وه))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
)) دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، به‌رخ سه‌رقاڵى كاركردنه‌و كه‌روێشك دێته سه‌ر شانۆ ))
كه‌روێشك / ئه‌وه چى ئه‌كه‌یت هاورِێم ؟
به‌رخ / وه‌كو ئه‌مبیى
كه‌روێشك / ئه‌رىَ تۆ بێزارنابیت له ئیشكردن ؟ ماندونابیت هاورِێم ؟
به‌رخ / نا ،به‌ڵكو من ئه‌و كاته هه‌ست به‌ماندووبوون ده‌كه‌م كه ئیشێكم نه‌بێت بیكه‌م ،، چیته هاورِێم ، نیگه‌ران دیاریت ؟
كه‌روێشك / خاوه‌نى كێڵگه‌كه هاورِىَ گیان ، زۆرتوورِه بووه .
به‌رخ / بۆچى ؟
كه‌روێشك / چونكه گوێدرێژ میوه‌كانى نه‌بردووه بۆ شار .
به‌رخ / ئه‌ى گوێدرێژ له كوێیه ؟؟
كه‌روێشك / له به‌یانیه‌وه من به‌دوایا ئه‌گه‌رِێم .
به‌رخ / (( بیرده‌كاته‌وه )) هه‌بىَ و نه‌بىَ له وێیه .
كه‌روێشك / له كوێیه ؟
به‌رخ / له‌ژێر دارتووه سوره‌كه .
كه‌روێشك / له‌ده‌ره‌وه‌ى شوراى كێڵگه‌كه ؟!
به‌رخ / به‌ڵىَ ، ده‌مێكه به‌و شوێنه راهاتووه .
كه‌روێشك / ئاخر ئه‌وىَ شوێنێكى مه‌ترسیداره ، گوێدرێژ چۆن ئه‌بێت كێڵگه‌كه به‌جێ بهێڵێت ؟
به‌رخ / مه‌ترسه هاورِێم ، گوێدرێژ ئێستا گوێدرێژ نیه .
كه‌روێشك / چۆن ، ئه‌ى چییه ؟
به‌رخ / ئێستا خۆى لێبۆته گورگ .
كه‌روێشك / گوێدرێژ ؟!
(( به‌رخ پێده‌كه‌نێت))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــ
((دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، گوێدرێژ ده‌بینرێت كۆمه‌ڵێك جوڵه‌ى سه‌یر ده‌كات ، هه‌ڵمه‌ت ده‌بات بۆ دوژمنێكى وه‌همى ، به‌ویقارِه‌وه به‌رِێدا ده‌رِوات و خۆى تورِه ده‌كات ، ده‌زه‌رِێنێت))
گوێدرێژ / ( (بۆخۆى قسه‌ده‌كات )) دواجار خۆم بومه پاشاى دارستان
(( ده‌یه‌وێت بنه‌رِێنێت به‌لاَم ده‌زه‌رِێت ، گوێبیستى ده‌نگێك ده‌بێت كه بانگى ده‌كات ، بێده‌نگ ده‌بێت))
گوێدرێژ / به‌نه‌فره‌ت بن ، (( بیرده‌كاته‌وه )) به‌لاَم خۆمن ئێستا گوێدرێژ نیم ، من ئه‌و پاشایه‌م كه ئه‌م دارستانه ئه‌گۆرِم ، به‌لاَم چۆن؟؟ چۆن ئه‌توانى بیگۆرِیت هه‌ى نه‌رِه شێرى گه‌وره ؟
((جارێكى تر ده‌زه‌رِێت ، شه‌رم له‌خۆى ده‌كات))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
(دیمه‌ن ده‌گوَرِێت ، هاورِێكانى گوێدرێژ به خۆشحاڵیه‌وه سه‌رقاڵى كاركردنن له نێو كێڵگه‌كه‌دا)
كه‌روێشك / (( بۆ به‌رخ )) ته‌ماشاى گوێدرێژكه ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ڵسو كه‌وت ده‌كات .
به‌رخ / ئىَ بۆ ، گوێدرێژ وانییه ؟؟
كه‌روێشك / گوێدرێژ ؟
(كه‌ڵه‌شێر دێته پێشه‌وه‌و ده‌چرپێنىَ به‌گوێى به‌رخدا)
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌رىَ چییه ، گوێدرێژ ى هاورِێمان وه‌ك و پاشا رِه‌فتار ده‌كات ؟
به‌رخ / له‌وانه‌یه گوێدرێژ ببێت به‌پاشا .
كه‌ڵه‌شێر / گوێدرێژ ؟!
به‌رخ / به‌ڵىَ ، ئه‌ته‌وىَ له‌وه دڵنیابیت ؟
كه‌ڵه‌شێر / گاڵته‌كردن به‌سه به‌رخى هاورِێم .
به‌رخ / ده‌كه‌واته گوێبگره (( به‌رخ بانگى گوێدرێژ ده‌كات)) گوێدرێژ،، گوێدرێژ ،
((گوێدرێژ وه‌لاَم ناداته‌وه ، هه‌موویان به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یرى یه‌كترى ده‌كه‌ن ))
به‌رخ / ( (جارێكى تر بانگى ده‌كاته‌وه )) گورگى به‌رِێز ،
خاوه‌ن شكۆ
....
((گوێدرێژ ده‌وه‌ستێت ، به‌خۆشحاڵیه‌وه ته‌ماشاى به‌رخ ده‌كات ،، هه‌موویان به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یرى یه‌كتر ده‌نه‌وه و ده‌ده‌نه قاقاى پێكه‌نین ))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
(( دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، ئه‌م دیمه‌نه به‌رجه‌سته بوونى خه‌ونى گوێدرێژ ه ، گوێدرێژ ده‌بینرێت له‌سه‌ر كورسیه‌كى شاهانه دانیشتووه‌و وه‌زیره‌كانى له‌به‌رده‌میاو له ده‌وروبه‌رى رِاوه‌ستاون كه بریتین له كه‌ڵه‌شێر ، كه‌روێشك ، به‌رخ ، له‌لاى رِاست و چه‌پیشى هه‌ریه‌ك له گورگ و رِێوى رِاوه‌ستاون ))
گوێدرێژ / وه‌زیرى پشوودان و بێئیشى ؟
به‌رخ / ئه‌مركه گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / ره‌عیه‌ته‌كه‌مان ئاسوده‌ن ؟
به‌رخ / به‌ڵىَ خاوه‌ن شكۆ .
گوێدرێژ / گوێبگره وه‌زیر ، له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ما سوارو بار هه‌ڵگرم ناوێت .
به‌رخ / فه‌رمانت به‌جێیه قوربان .
گوێدرێژ / بار‌و بارلێكراوم ناوێت
به‌رخ / به‌سه‌رچاو گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / كاركه‌رو خاوه‌ن كێڵگه‌م ناوێت
به‌رخ / فه‌رمانى به‌رِێزتانه گه‌وره‌م ، ئێمه فه‌رمانى حه‌كیمانه‌ى ئێوه جێبه‌جىَ ده‌كه‌ین ، پشودان و بێ ئیشى بۆ هه‌تا هه‌تایى .
هه‌مووان / بژى خاوه‌ن شكۆى حه‌كیم ..
گوێدرێژ / ئه‌ى وه‌زیرى ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان چى ئاماده كردووه بۆ مه‌راسیمى تاجپۆشینه‌كه‌مان ؟
كه‌ڵه‌شێر / كۆمه‌ڵێك برِگه‌ى هونه‌رى جوان گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / جوانه ، ئه‌مه‌وێت برِگه‌یه‌كى لێببینم .
كه‌ڵه‌شێر / فه‌رمانتان به‌جێیه گه‌وره‌م .
(( كه‌ڵه‌شێر ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك سه‌ما كارده‌كات و ده‌ست به‌سه‌مایه‌كى سه‌یر ده‌كه‌ن ، كه‌ڵه‌شێرو هاورِێكانى تر‌ى به‌شدارى ئه‌و سه‌مایه ده‌كه‌ن ، گوىَ درێژ ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات و سه‌ما كردن ده‌وه‌ستێنن )) .
گوێدرێژ / (( چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دات )) جوانه ، جوانه ، ناوى ئه‌م سه‌ما قه‌شه‌نگه چییه وه‌زیرى به‌رِێز ؟
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌م سه‌مایه پێى ده‌وترێت كلكى گوێدرێژ گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / قه‌یناكه ده‌ى .
كه‌ڵه‌شێر / سه‌مفۆنیاى زه‌رِینى نه‌مریشمان هه‌یه گه‌وره‌م حه‌ز ده‌كه‌یت گوێبیستى بیت ؟
گوێدرێژ / بێگومان مه‌به‌ستتان له نه‌رِه‌نه‌رِى ئه‌زه‌لیه .
كه‌ڵه‌شێر / به‌ڵىَ قوربان
گوێدرێژ / باشه ، به‌لاَم ئه‌وه‌یان له ئاهه‌نگى تاج پۆشینه‌كه‌دا گوێى لێده‌گرین
هه‌مووان / بژى خاوه‌نشكۆى دڵشاد .
گوێدرێژ / ئه‌ى تۆ وه‌زیرى خواردنه به‌تام و چێژه‌كان ، چیت له خواردن و خواردنه‌وه ئاماده‌كردووه ؟
كه‌روێشك / (( به‌ترس و دڵه رِاوكێوه )) هیچ ، هیچ شتێك گه‌وره‌م ، مه‌به‌ستم .....
گوێدرێژ / (( به‌تورِه‌ییه‌وه )) ئه‌وه چى ئه‌ڵێت ده‌به‌نگى ته‌مبه‌ڵ ؟
كه‌روێشك / ببوره گه‌وره‌م ، داواى به‌خشین ده‌كه‌م قوربان ، من ...
گوێدرێژ / ئه‌ى خه‌واڵوى ورِوكاس ، پێویسته سزا بدرێیت ((گوێدرێژ ده‌حیلێنىَ ـ حمحم ))
(( هه‌مویان له ترسا ده‌له‌رزن ، هه‌ڵدێن ، رِێوى و گورگ و چۆك داده‌ن له‌ژێر پێیه‌كانى گوێدرێژدا ))
گوێدرێژ / هێى ده‌به‌نگه‌كان ؟
گورگ و رێوى / فه‌رمانتان به‌جێیه قوربان .
گوێدرێژ / من ،، من خه‌مبارم .
گورگ و رێوى / ئاماده‌ین قوربان گیان .
((گورگ و رێوى سه‌ماى بۆ ده‌كه‌ن ، پاش كه‌مێك گوێدرێژ به‌ده‌ست ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات تا سه‌ماكه كۆتایى پێبهێنن ، ئه‌وانیش كۆتایى پێدێنن ) )
گوێدرێژ / ووتم من خه‌مبارم .
گورگ و رێوى / فه‌رمانى به‌رِێزتانه .
(( گورگ و رێوى گۆرانى بۆ ده‌ڵێن ، هه‌ست به بێزارى ده‌كات فه‌رمانیان پێده‌كات كه بیوه‌ستێنن ) )
گوێدرێژ / ئه‌مه‌وىَ بمهێننه پێكه‌نین ،ئه‌مه‌وىَ پێبكه‌نم ده‌به‌نگینه ، پێبكه‌نم نه‌ك گوێم له ده‌نگى ناخۆش بێت .
((گورگ و رێوى سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌ن ، له گوێدرێژ نزیك ده‌بنه‌وه‌و ختوكه‌ى ده‌ده‌ن ، گوێدرێژ دێته پێكه‌نین و قاقا لێده‌دات ))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
((دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ،گوێدرێژ ده‌بینرێت خه‌وتووه‌و خه‌و ده‌بینێت ، رِێوى دێته نزیك گوێدرێژ و به وریاییه‌وه لێى دێته پێشه‌وه ، گوێدرێژ به‌ده‌م خه‌وه‌وه مینگه مینگ ده‌كات))
گوێدرێژ / ئه‌و ده‌ست و په‌نجه ناسكانه چین ئه‌ى رِێوى نه‌رمونیان ،
(( رِێوى به‌سه‌رسامیه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه دواوه )) ،
به‌سه ، به‌س ختوكه‌م به گورگى سه‌لار .
(( چه‌ند ده‌نگێك ده‌بیسترێت له دووره‌وه بانگى گوێدرێژ ده‌كه‌ن ، رِێوى له پاڵ گردۆڵكه‌یه‌كدا خۆى مه‌لاَس ده‌دات ، هاورِێكانى گوێدرێژ دێنه ناوه‌وه و گوێدرێژ هه‌ر له‌خه‌ودایه و به‌ده‌م خه‌وه‌وه قاقا پێده‌كه‌نێت ))
كه‌روێشك / دواجار دۆزیمانیته‌وه ته‌مه‌ڵى ته‌وه‌زه‌ل .
كه‌ڵه‌شێر / سه‌یره ، خه‌وتووه و كه‌چى قاقا لێده‌دات .
به‌رخ / بێگومان ئێستا خه‌ونى رِه‌نگاو رِه‌نگ ده‌بینێت .
گوێدرێژ / (( مینگه مینگ ده‌كات )) به‌س ختوكه‌م به رِێوى ئازیز .
هه‌موویان / چــــى ؟!
گوێدرێژ / (( به‌ده‌م خه‌وه‌وه )) ده‌سته‌كانت خۆشبن گورگى
رِێكوپێك ، تۆ باشترین كه‌سیت كه ئه‌مشێلیت .
(( هه‌موویان سه‌یرى یه‌كترى ده‌كه‌ن ) )
كه‌ڵه‌شێر / (( به‌ترسه‌وه )) گورگ ، گورگ گوێدرێژ رِاوئه‌كات هاورِێیان .
به‌رخ / كه‌ڵه‌شێرى به‌رِێز گوێدرێژ خه‌ون ده‌بینێت .
كه‌ڵه‌شێر / گوێت لێنه‌بوو چی ده‌وت ؟ گورگ نزیكه لێوه‌ى ئه‌بێت ده‌ربازى بكه‌ین له ده‌ستى .
به‌رخ / ئه‌وه چیته گوێدرێژ ، ئه‌م زۆر بڵییه به‌سه .
كه‌ڵه‌شێر / گوێدرێژ ؟؟ من گوێدرێژ نیم ئه‌وه گوێدرێژه .
به‌رخ / مه‌به‌ستم تۆیه كه‌ڵه‌شێر ، گوێدرێژ خه‌وتووه .
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌زانم ، به‌لاَم پێویسته رِزگارى بكه‌ین ، من خۆم ده‌ربازى ئه‌كه‌م
((كه‌ڵه‌شێر به ده‌نوك ده‌دات له گوێدرێژ و ئه‌ویش به‌بێزاریه‌وه ده‌جوڵێته‌وه))
كه‌ڵه‌شێر / گوێدرێژى هاورِێم ، هه‌سته ، هه‌سته گوێدرێژ
((گوێدرێژ به‌ئاگا دێته‌وه ))
گوێدرێژ / چییه ئه‌وه ؟ ئه‌وه كێیه ؟ ئه‌وه‌چییه ؟ له‌كوىَ؟
((گوێدرێژ هاوار ئه‌كات ))
گوێدرێژ / خزمه‌تكاره‌كانم ، پاسه‌وانه‌كان ، ئاده‌ى ئه‌و وه‌زیره ده‌به‌نگه‌م بۆ ده‌ستگیر بكه‌ن .
(( كه‌ڵه شێر به‌ترسه‌وه ته‌ماشاى ده‌ورو به‌رى خۆى ده‌كات ، كه‌روێشك و به‌رخ به‌گاڵته جارِی و سه‌رسامیه‌وه سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن ))
به‌رخ / ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كى خۆشى تره ، كه‌ڵه‌شێر بۆته وه‌زیر .
كه‌روێشك / ئه‌وه سوكه‌ڵه‌ترین وه‌زیره كه‌ئه‌م دارستانه به‌خۆیه‌وه بینیبێتى .
به‌رخ / باشترین وه‌زیریشه كه تواناى فرِینى هه‌ی (( پێده‌كه‌نن ))
گوێدرێژ / ئێوه‌ش به‌سه پێكه‌نین هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌به‌نگ .
به‌رخ و كه‌روێشك / ئێمه‌ش وه‌زیرین ؟!
به‌رخ / ئه‌ى تۆ كێیت ؟
گوێدرێژ / من پاشام ده‌به‌نگینه .
هه‌موویان / پاشا ؟! ((پێده‌كه‌نن ))
گوێدرێژ / (( تورِه‌ده‌بێت )) كوان ئه‌ى دوو هاوه‌ڵه‌كه‌م كوان ؟
((بانگیان ده‌كات )) هاوه‌لاَن له كوێن ؟
كه‌روێشك / هاوه‌ڵه‌كانت كێن ؟ جه‌نابى پاشا .
به‌رخ / هه‌بىَ و نه‌بىَ یه‌كێكیان سه‌گه .
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌ى بۆ ناڵێى پڵنگ یان فیل (( پێده‌كه‌نن ))
گوێدرێژ / نه‌خێر ، هاوه‌ڵ و خزمه‌تكاره‌كانم گورگ و رِێوین ده‌به‌نگینه .
هه‌موویان / كىَ ؟
به‌رخ / هه‌ربژى خاوه‌ن شكۆمان .
كه‌روێشك و كه‌ڵه شێر / بابژى .
به‌رخ / بژى هه‌ر دوو گوێى پاشا .
كه‌روێشك و كه‌ڵه شێر / هه‌ربژى .
به‌رخ / هه‌ربژى كه‌لله‌ى جوانى پاشا .
كه‌روێشك و كه‌ڵه شێر / هه‌ر بژى ، بابژى ( (پێده‌كه‌نن ))
گوێدرێژ / به‌چى پێده‌كه‌نن ؟
((گوێدرێژ هه‌ڵمه‌تیان بۆ ده‌هێنىَ و ئه‌وانیش به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه هه‌ڵدێن ، دواتر رِێوى خۆى ده‌رده‌خات و په‌یدا ده‌بێته‌وه ))
رێوى / ئاوه‌ها كه‌واته گوێدرێژ !! ببوره پاشاى گه‌وره‌م ، من هاوه‌ڵى به‌رِێزتانم قوربان ، گورگیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ر هاوه‌ڵى به‌رِێزتانه
(( پێده‌كه‌نێت )) فه‌رمانتان به‌جێیه گوێدرێژى گه‌وره‌م
(( رِێوى به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه ))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ
(( دیمه‌ن ده‌گورِێت ، كه‌ڵه‌شێر ده‌بینرێت گۆرانى ده‌ڵێت و كارى خۆى ده‌كات ، گوێدرێژ دێته سه‌ر شانۆ ))
گوێدرێژ / ئه‌وه چى ده‌كه‌یت هاورِێم ؟
كه‌ڵه‌شێر / كولانه پاك ده‌كه‌مه‌وه .
(( گوێدرێژ به‌گاڵته جارِیه‌وه پێى پێده‌كه‌نێت ))
كه‌ڵه‌شێر / به‌چى پێده‌كه‌نیت هاورِێم ؟!
گوێدرێژ / پاككردنه‌وه‌ى كولانه كارى مریشكه‌كانه كه‌ڵه‌شێر .
كه‌ڵه‌شێر / به‌لاَم ئه‌ركى منیشه هاوكاریان بكه‌م هاورِێم ، ئه‌ى تۆ ته‌ویله‌كه‌ى خۆت خاوێن كردۆته‌وه ؟
گوێدرێژ / نه‌خێر
كه‌ڵه‌شێر / بۆچى ؟ زستان به‌رِێوه‌یه هاورِێم ، كه باران دایكرد دواتر نا‌توانیت خاوێنى بكه‌یته‌وه .
گوێدرێژ / گرنگ نییه .
كه‌ڵه شێر / گرنگ نییه ؟!
(( گوێدرێژ ده‌چێته ده‌ره‌وه و كه‌ڵه‌شێر به‌ده‌م گۆرانى وتنه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ى ))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــ
(( دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، گورگ و رِێوى ده‌رده‌كه‌ون ))
گورگ / گوێدرێژ بۆته پاشا ؟!
رِێوى / به‌ڵىَ .
گورگ / تۆ ئه‌زانى ئه‌ڵێى چى رِێوى ؟
رێوى / به‌ڵىَ من به‌رِاستمه هاورِێم .
گورگ / ئه‌ى پاشاى دارستان چى به‌سه‌ر هاتووه تا گوێدرێژ ببێته پاشا ؟
رِێوى / نازانم .(( پێده‌كه‌نێت )) ، ئا بیرم كه‌وته‌وه ، گوێدرێژ تۆى تۆى كردۆته هاوه‌ڵ و خزمه‌تكارى خۆى ،
گورگ / من خزمه‌تكارى گوێدرێژ بم ؟!
رِێوى / به‌ڵىَ ، ختووكه‌ى ئه‌ده‌یت و رۆژانه گیانى بۆ ئه‌شێلى.
گورگ / من ؟!
رِێوى / به‌ڵىَ تۆ هاورِێم ، به‌لاَم بیرت نه‌چێت هه‌موو رۆژێك
(( رێوى به گاڵته‌جارِیه‌وه پێده‌كه‌نێت و گورگ ملى رێوى ده‌گرێت و ده‌لورێنێت))
گورگ / پێم بڵىَ ، ئه‌م قسه‌وباسانه چییه ئه‌گینا ....
رێوى / (( به‌ترسه‌وه )) باشه باش ، پێت ئه‌ڵێم ، باش .
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــ
((دیمه‌ن ئه‌گۆرِێت،كه‌ڵه‌شێر ده‌رده‌كه‌وێت،چه‌ند ده‌نگێك هاوارى گوێدرێژ ده‌كه‌ن ، كه‌ڵه‌شێر به‌سه‌رسامیه‌وه ئاورِده‌داته‌وه )) كه‌ڵه‌شێر / (( بۆخۆى )) رۆژانه گوێمان له هاوارو بانگ كردن ده‌بێت و دووباره ده‌بێته‌وه ،حیكایه‌تى ئه‌م گوێدرێژه چییه ؟!
له‌كوىَ خۆى حه‌شار ده‌دات ؟! بڵێى ئه‌م جاره وون بووبێت ؟ ئۆف له‌تۆ گوێدرێژى ته‌مه‌ڵ ...
(( ده‌نگه‌كه به‌رده‌وام به‌رزتر ده‌بێت )) .
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــ
(( دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، گوێدرێژ له ژێر دارتووه كه خه‌وتووه ، گورگ و رِێوى به‌ووریایى و به‌هێواشى دێنه سه‌رشانۆ ، تاجێكى له‌گه‌لاَو گوڵ دروستكراو ده‌خه‌نه سه‌ر گوێدرێژ ، ده‌هۆڵێكى بچوكیش له پشتیه‌وه داده‌نێن ، عه‌سایه‌كیش ده‌خه‌نه ده‌ستیه‌وه و ئه‌و شوێنه به‌جوانى رِێك ده‌خه‌ن ، دواتر وه‌ك دوو هاوه‌ڵ له‌ملاو لاى گوێدرێژ ده‌وه‌ستن ))
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــ
(( دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، كه‌ڵه‌شێر ده‌بینرێت ، به‌رخ و كه‌روێشك دێنه سه‌ر شانۆ ))
كه‌روێشك / گوێدرێژت نه‌بینیوه كه‌ڵه‌شێرى ئازیز ؟
به‌رخ / بینیبێتت یان گوێبیستى ده‌نگى نه‌بوى ؟
كه‌روێشك / گوێدرێژ له كوێیه كه‌ڵه‌شێر ؟ بۆچى وا بێده‌نگى ؟ شتىَ بڵىَ هاورِێم .
كه‌ڵه‌شێر / (( ته‌نگه تاو ده‌بێت )) . هیچ ناڵێم .
به‌رخ / بۆچى ؟!
كه‌ڵه‌شێر / له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌هاتن سلاَوتان نه‌كرد ، ئه‌مه یه‌كه‌م .
به‌رخ / به‌یانیت باش،ئێواره‌ت باش، كه‌ڵه‌شێرى ئازیز،ئه‌ى دووهه‌م ؟
كه‌ڵه‌شێر / دووهه‌م،ئه‌مه‌وىَ بزانم بۆچى به دواى گوێدرێژا ئه‌گه‌رِێن ؟ چیتان لێى ئه‌وێت ؟
كه‌روێشك / له‌به‌ر ئه‌وه به‌دوای گوێدرێژا وێڵین چونكه خاوه‌ن كێڵگه‌كه به‌دوایا ئه‌گه‌رِێت و زۆریش تورِه‌یه .
كه‌ڵه‌شێر / بۆچى ؟ گوێدرێژ جووته‌ى لێداوه یان جوته‌ى له كورِه چه‌قاوه‌سووه‌كه‌ى یاوه ؟
كه‌روێشك / نا ، گوێدرێژى نه‌له‌قه‌ى یاوه له خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌و نه‌له‌كورِه‌كه‌ى .
به‌رخ / جووته‌ى له‌كه‌سیش نه‌داوه ، دڵنیابه .
كه‌ڵه‌شێر / ده‌كه‌واته له به‌یانیه‌كى زودا زه‌رِیوه‌و بێزارى بۆ ....
كه‌روێشك / له‌وه‌ش دڵنیابه نه‌زه‌رِیوه و نه‌كه‌سیشى بێزار كردووه .
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌ى كه‌واته چى كردووه ؟!
به‌رخ / برِیار بووه بچێت بۆ ئاشى گه‌نم هارِینه‌كه و به‌لاَم نه‌چووه ، باراشه‌كه نه‌هارِاوه ، ئێستا تێگه‌یشتى هاورِىَ كه‌لله رِه‌قه‌كه‌م ؟
كه‌ڵه‌شێر / (( خاوده‌بێته‌وه )) به‌ڵىَ .
كه‌روێشك / ده‌ى ئێستا پێم بڵىَ ، گوێدرێژت بینیوه هاورِىَ گوێدرێژه‌كه‌م ؟
كه‌ڵه‌شێر/ چى ؟!
كه‌روێشك / مه‌به‌ستم ، كه‌ڵه‌شێرى هاورِێم ؟!
كه‌ڵه‌شێر / به‌ڵىَ ، كه‌مێك پێش ئێستا بینیم ، ئابێره‌یا تێپه‌رِی .
كه‌روێشك / ئابێره‌یا ؟
به‌رخ / كه‌واته چۆته‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ى خۆى .
كه‌ڵه‌شێر / بۆكوىَ ؟
به‌رخ / بۆ ژێر دارتووه سووره‌كه .
كه‌ڵه‌شێرو كه‌روێشك / له‌ده‌ره‌وه‌ى كێڵگه‌كه ؟!
به‌رخ / به‌ڵىَ .
كه‌روێشك / ده‌كه‌واته خێراكه‌ن ، بابچین بۆ لاى پێش ئه‌وه‌ى ئێواره دابێت ، ئه‌گینا ......
(( ده‌رِۆن بانگ له گوێدرێژ ده‌كه‌ن ) )
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــ
(( دیمه‌ن ده‌گۆرِێت ، گوێدرێژ ده‌بینرێت خه‌وتووه ، له ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌وه هه‌ریه‌ك له گورگ و رِێوى به‌بێده‌نگى و سه‌رنه‌ویكردن وه‌ستاون ، ده‌نگى هاورِێیانى گوێدرێژ ده‌بیسترێت بانگى گوێدرێژ ده‌كه‌ن ، دێنه سه‌رشانۆ ، له‌ناكاو ده‌وه‌ستن و به‌ترس و سه‌رسامیه‌وه بۆ یه‌كترى ده‌رِوانن ،گوێدرێژ چاوه‌كانى ده‌كاته‌وه ، به‌سه‌رسامیه‌وه له هاورِێكانى ده‌رِوانێت ،ئاورِده‌داته‌وه گورگ و رِێوى ده‌بینێت ، ده‌شپرزێت و ده‌ترسێت ، ده‌یه‌وێت هه‌ڵبێت ....))
گورگ و رِێوى / به‌یانیت پرِ له خۆشى و به‌ره‌كه‌ت و خۆشبه‌ختى خاوه‌نشكۆى به‌رِێزمان .
گوێدرێژ / (( به‌سه‌رسامیه‌وه )) كىَ ؟!
رِێوى / من هاوه‌ڵ و خزمه‌تكارى نه‌رمونیانى به‌رِێزتانم گه‌وره‌م .
گورگ / منیش هاوه‌ڵ و خزمه‌تكاره رِێك و پێك‌و سه‌لاره‌كه‌تانم ئه‌ى خاوه‌ن شكۆ تۆقێنه‌ره‌كه‌م .
گوێدرێژ / (( شاگه‌شكه ده‌بێت )) خاوه‌ن شكۆ ؟!
رێوى / ئه‌و به‌رِێزانه‌ش وه‌زیره‌كانتن قوربان گیان .
گوێدرێژ / وه‌زیره‌كان ؟! وه‌زیره‌كانى منن ؟
(( رِێوى ئاماژه‌یه‌ك به هاورِێكانى ده‌كات و هه‌موویان سه‌رنه‌وى ده‌كه‌ن بۆ گوێدرێژ ، گوێدرێژ له ده‌ورو به‌رى خۆى رِاده‌مێنێت و زیاتر شاگه‌شكه ده‌بێت ، ، ده‌ست ده‌بات بۆ تاجه‌كه‌ى سه‌رى و ده‌ست ده‌دات له ده‌هۆڵه‌كه‌ى پشتیه‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كى سامناك له ده‌هۆڵه‌كه ده‌دات ، گورگ و رِێوى زیاتر سه‌رنه‌وى ده‌كه‌ن ، ده‌ست ده‌دات له عه‌ساكه‌ى ده‌ستى و چه‌ند چركه‌یه‌ك له بێده‌نگى تێده‌په‌رِێت ، ده‌وه‌ستێت ، پاشان داده‌نیشێت ))
گوێدرێژ / وه‌زیره‌كان .... ((به‌سه‌رسامیه‌وه بێده‌نگ ده‌بێت ))
رێوى / وه‌زیره به‌رِێزه‌كان ،به‌رِێزان به‌رخى ژیكه‌ڵه‌و كه‌ڵه‌شێرى جوان ، كه‌روێشكى پاڵه‌وان .... خاوه‌نشكۆى نازدارو جوان و زیره‌ك و قاره‌مان بانگى له ئێوه‌كرد .
كه‌ڵه‌شێر / (( به‌چرپه )) ئێمه‌وه‌زیرین ؟!
كه‌روێشك / بێده‌نگ به .
كه‌ڵه‌شێر / به‌رِاست ئێمه وه‌زیرین ؟!
رێوى / به‌ڵىَ كه‌ڵه‌شێرى به‌رِێز ، مه‌به‌ستم وه‌زیرى به‌رِێز ، گه‌وره‌م .
كه‌ڵه‌شێر / گه‌وره‌ى تۆم ؟ من گه‌وره‌ى رِێویم ؟!
به‌رخ / زۆر سه‌یره .
كه‌ڵه‌شێر / (( بۆ كه‌روێشك )) گوێت لێبو رِێوى وتى چى ؟! پێى ووتم گه‌وره‌م، من گه‌وره‌و سه‌ردارى رێویم .
كه‌روێشك / زۆر بڵێیى به‌سه چه‌نه‌باز .
كه‌ڵه‌شێر / من چه‌نه‌بازم ؟!
كه‌روێشك / (( به‌چرپه )) گوێدرێژیش .
كه‌ڵه‌شێر / من ؟!
گوێدرێژ / وه‌زیره‌كان .
هاورِێكانى / (( به‌دڵه‌رِاوكێوه )) به‌ڵىَ .
گوێدرێژ / ئێوه ،، ئێوه ده‌به‌نگن .
هاورِێكانى / ئێمه ؟!
رێوى / ((به‌چرپه )) شش . ووسبن .
(( هاورِێكانى گوێدرێژ بێده‌نگ ده‌بن و به ترس و سه‌رسامیه‌وه بۆ یه‌كتر ده‌رِوانن ))
گوێدرێژ / هه‌ى ده‌به‌نگینه .. ئه‌م ناوه چۆڵكه‌ن .
هاورِێكانى / به‌سه‌رچاو
(( هاورِێكانى خه‌ریكن ده‌رِۆن ))
رێوى / بۆكوىَ ؟ ! راوه‌ستن به‌رِێزان
(( ده‌چرپێنىَ به‌گوێى گوێدرێژا ، به‌لاَم گوێدرێژ نارِازیبوونى خۆى پیشان ده‌دات ، پاش كه‌مێك سه‌رى رازى بوون ده‌له‌قێنىَ ))
رِێوى / وه‌زیره به‌رِێزه‌كان ، پاشاى سه‌روه‌رمان لێتان خۆشبو.
گورگ / هه‌ربژى خاوه‌ن شكۆ .
رِێوى / بابژى .
گوێدرێژ / ئه‌ى خزمه‌تكاره‌كانم .
گورگ و رِێوى / ئه‌مر بفه‌رموون خاوه‌ن شكۆ .
(( گوێدرێژ هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو قاچى درێژ ده‌كات ، گورگ و رِێوى به سه‌رسامیه‌وه ته‌ماشاى یه‌كترى ده‌كه‌ن ))
گوێدرێژ / ئه‌وه چیتانه ده‌به‌نگینه ؟!
گورگ / ئێمه ده‌به‌نگین ؟!
رێوى / ((سیخورمه‌یه‌ك ده‌دات له گورگ ))... فه‌رمانتان به‌جێیه گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / گیانم بۆ بشێلن ، ئه‌مه‌وى كه‌مێك بحه‌وێمه‌وه .
گورگ / (( به‌تورِه‌ییه‌وه )) چـــــى ؟!
(رێوى جارێكى تر سیخورمه‌یه‌ك ده‌دات له گورگ بۆ به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ى )
رێوى / ئاماده‌ین خاوه‌ن شكۆى گه‌وره‌مان .
(( گورگ و رێوى گیانى گوێدرێژ ده‌شێلن ، هاوورِێكانى گوێدرێژ نیگاى سه‌رسامى له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گۆرِنه‌وه و ئه‌و دیمه‌نه‌یان به‌لاوه سه‌یره ، چرپه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن ))
كه‌ڵه‌شێر / ته‌ماشاكه‌ن رِێوى و گورگ گیانى گوێدرێژ ده‌شێلن .
به‌رخ / له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا چۆكیان دایاوه‌و سه‌ریان نه‌وى كردووه بۆى .
كه‌روێشك / سه‌یره بڵێى ئه‌مه خه‌و بێت یان راستى؟ ؟
كه‌ڵه‌شێر / نا ، ئه‌مه خه‌و نیه.
كه‌روێشك / ئه‌ى كه‌واته چیه ؟!
به‌رخ / ئه‌وه‌ى كه ئه‌یبینین ده‌قاوده‌ق رِاستیه .
كه‌روێشك / ئه‌سته‌مه ، باوه‌رِ ناهێنم به‌وه‌ى كه ئه‌یبینم .
به‌رخ / بۆچى باوه‌رِناهێنیت به‌وه‌ى كه ئه‌یبینیت ؟ !پێویسته باوه‌رِ بهێنیت.
كه‌روێشك / ئه‌مه كارێكى ناماقوڵه .
كه‌ڵه‌شێر / قه‌یناكه كه‌روێشكى هاورِێم ،، ئه‌ڵێیت چى واتلێبكه‌م باوه‌رِ به‌وه بهێنیت كه ده‌یبنى .
كه‌روێشك / چۆن ؟!
به‌رخ / چى ئه‌كه‌یت ؟!
كه‌ڵه‌شێر / سه‌یركه‌ن بزانن چى ئه‌كه‌م .
(( كه‌ڵه‌شێر چه‌ند جارێك به‌دڵه رِاوكێوه ئه‌یه‌وێت له رێوى و گورگ نزیك بێته‌وه و ده‌گه‌رِێته‌وه دواوه و ده‌ترسێت ،، دواى چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ده‌نگێكى له‌رزۆك و به ئه‌سپایى بانگى رِێوى ده‌كات ))
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌ى ..ئه‌ى.. رِێوى ؟؟
رێوى / به‌ڵىَ گه‌وره‌م ، جه‌نابى وه‌زیر .
كه‌ڵه‌شێر / به‌رِاست ... تۆ رِێویت ؟!
رێوى / من هاوه‌ڵ و خزمه‌تكارى پاشام گه‌وره‌م .
كه‌ڵه‌شێر / (( به‌ترس و دڵه رِاوكێوه )) نزیك به‌ره‌وه خزمه‌تكار
رێوى / فه‌رمانتان به‌جێیه گه‌وره‌م (( رِێوى نزیك ده‌بێته‌وه ))
كه‌ڵه‌شێر / (( به‌ترسه‌وه )) بوه‌سته خزمه‌ت كار ...
رِێوى / فه‌رمانتان به‌جێیه قوربان (( ئه‌وه‌ستێت ))
((كه‌ڵه‌شێر به‌دڵه رِاوكێوه ته‌ماشاى كه‌روێشك و به‌رخ ده‌كات ))
كه‌ڵه‌شێر / پێم بڵىَ رِێوى ، رِاى تۆ چۆنه ؟
رِێوى / من خزمه‌ت كار‌و هاوه‌ڵم گه‌وره‌م .
كه‌ڵه‌شێر / پێم بڵىَ خزمه‌تكار، رِات چۆنه گه‌ر كه‌مێك سه‌ما بكه‌ى؟
رِێوى / فه‌رمانتان به‌جێیه گه‌وره‌م .
(( رِێوى سه‌ما ده‌ستپێده‌كات و كه‌ڵه‌شێر به‌فیزو خۆ به‌زلزانانه ته‌ماشاى كه‌روێشك ده‌كات ))
كه‌ڵه‌شێر / سه‌ماكه ده‌ى خزمه‌تكار ((پاشه‌و پاش ده‌گه‌رِێته‌وه ))، لاى چه‌پت به‌رزبكه‌ره‌وه ، ئینجا لاى رِاستت ، زیاتر خۆت بچه‌مێنه‌ره‌وه ، به‌رز به‌ره‌وه ، دانه‌وه ، زیاتر ، زیاتر ، به‌سه .
رِێوى / فه‌رمانت به‌جێیه گه‌وره‌م .
كه‌ڵه‌شێر / (( بۆ كه‌روێشك )) ئێستا برِوات كرد ؟
كه‌روێشك / زۆر سه‌یره !!
(( رِێوى به‌گوێچكه‌ى گوێدرێژى حه‌ساوه‌دا ده‌چرپێنىَ ، گوێدرێژیش سه‌رى رِازیبون ده‌له‌قێنىَ ، رِێوى له ده‌هۆڵه‌كه ده‌دات ، وه‌زیره‌كان رِاده‌چڵه‌كن ))
رێوى / فه‌رمانێكى شانه :
(( گورگ داوا له‌وانیتر ده‌كات كه به‌بێده‌نگى رِاوه‌ستن ))
گورگ / كه‌مێك بێده‌نگى به‌رِێزه‌كان،تكایه‌گوێرِادێر� �
رِێوى / چرپه‌كردن و كۆبونه‌وه به‌بىَ مۆڵه‌تى خاوه‌ن شكۆیان یه‌كێك له دوو هاوه‌ڵ و خزمه‌تكاره دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌كه‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌یه .
گورگ / بژى خاوه‌نشكۆى مه‌زن .
رِێوى / هه‌ربژى .
(( هاورِێكانى گوێدرێژ به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌ن ))
كه‌روێشك / ئه‌م برِیاره سه‌یره چییه ؟
كه‌ڵه‌شێر / ووسبه ، ئه‌وه فه‌رمانێكى شاهانه‌یه .
كه‌روێشك / به‌لاَم ...
رِێوى / چرپه‌كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌رِێزان ..
گورگ / كۆبونه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه .
كه‌ڵه‌شێر / فه‌رمانتان به‌جێیه
(( له كه‌روێشك و به‌رخ دوور ده‌كه‌وێته‌وه،، كه‌روێشك ده‌كه‌وێته بیركردنه‌وه ))
كه‌روێشك / كێڵگه‌كه ،چۆن ئه‌بێت ئاوا كێڵگه‌كه‌مان فه‌رامۆشكردوه ؟!
كه‌ڵه‌شێر و به‌رخ / كێڵگه‌كه ؟!
رِێوى / كێڵگه‌كه ؟!
كه‌روێشك / پێویسته بگه‌رِێینه‌وه بۆ كێڵگه‌كه .
گورگ / قه‌ده‌غه‌یه .
كه‌روێشك / قه‌ده‌غه‌یه ؟
رِێوى / تكایه هێمنى ، هێورببنه‌وه به‌رِێزان .
(( رِێوى ده‌چرپێنىَ به‌گوێى گوێدرێژدا و ئه‌ویش سه‌رى قایل بوون ده‌له‌قێنىَ ، رِێوى جارێكى تر له ده‌هۆڵه‌كه ده‌داته‌وه ))
رِێوى / فه‌رمانێكى شاهانه :
(( گورگ داوا له‌هه‌مووان ده‌كات كه كرِنۆش به‌رن ، ئه‌وانیش كرِنۆش ده‌به‌ن ))
رِێوى / پێویسته له‌سه‌ر رِه‌عیه‌ت و به‌بىَ لێده‌ركردن ، رِانه‌كه‌ن ، بازنه‌ده‌ن ، نه‌فرِن و باڵه‌فرِه‌نه‌كه‌ن له‌كاتى جێگۆرِینه‌كانیاندا ته‌نها به‌فه‌رمانى پاشاى مه‌زن یان یه‌كێك له هاوه‌ڵ و خزمه‌تكاره دڵسۆز و رِێكوپێكه‌كانى نه‌بێت .
گورگ / بژى پاشاى مه‌زنمان .
رِێوى / با بژى .
گورگ / (( به‌چرپه بۆ رِێوى )) من زۆر برسیمه هاورِێم .
رِێوى / منیش برسیمه هاورِێم .
گورگ / ئه‌ى بۆ فه‌رمانێكى شاهانه ده‌رناكه‌یت رِێگه‌م پێبدات یه‌كێكیان رِاو كه‌م ؟
رِێوى / جارىَ چاوه‌رِوانبه هاورِێم ..
گورگ / (( به‌تورِه‌ییه‌وه )) ئاخر تاكه‌ى ؟ ئۆقره‌م نه‌ما .
كه‌روێشك / (( به‌چرپه بۆ به‌رخ )) ئه‌وه خۆ ئه‌وان به‌چرپه قسه‌ئه‌كه‌ن ، ئه‌ى پاشا چرپه‌چرپى قه‌ده‌غه نه‌كردووه ؟
به‌رخ / باوایه .
رِێوى / چرپه‌كردن قه‌ده‌غه‌یه گه‌وره‌كانم، ئه‌مه فه‌رمانێكى شاهانه‌یه .
گورگ / هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچى بكات رِاوى ئه‌كه‌م .
(( ئه‌لورێنىَ ، بێده‌نگیه‌كى پرِته‌رس و گومان باڵده‌كێشێت به‌سه‌ریاندا ، رِێوى سیخورمه‌یه‌ك له گورگ ده‌دات ، هه‌ردووكیان بزه بۆیه‌كترى ده‌كه‌ن و كه‌ڵبه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت ))
كه‌روێشك / (( بۆ خۆى )) ئه‌وه‌ى كه ده‌گوزه‌رٍێت حه‌قیقه‌ت نییه ، خه‌ونیش نییه ، ئه‌ى كه‌واته ئه‌بىَ چیبێت ، نهێنیه‌ك له ئارادایه ..
به‌رخ / (( به‌چرپه بۆ كه‌روێشك )) كه‌ڵبه‌كانیانت بینى ؟؟
كه‌روێشك / ئا بینیم ..
به‌رخ / هه‌ست ئه‌كه‌م نهێنیه‌ك له ئارادایه .
كه‌روێشك / به‌ڵىَ وایه هاورِێم .
((رِێوى جارێكى ترله ده‌هۆڵه‌كه ده‌داته‌وه و گوێدرێژ له ترسا رِاده‌چڵه‌كێت))
رِێوى / وه‌زیره به‌رِێزه‌كان ، خاوه‌ن شكۆمان له‌سه‌رخه‌وێكى ئاسایى خۆى به‌ئاگاهاته‌وه‌و ئێستاش ئێمه له چاوه‌رِوانى فه‌رمانى شاهانه‌و ئاره‌زووه جێبه‌جێكراوه‌كانى به‌رِێزیداین .
(( گوێدرێژ خۆى ده‌كێشێته‌وه و باوێشك ده‌دات ))
رِێوى و گورگ / ئه‌مر بفه‌رموون خاوه‌ن شكۆى به‌رِێز .
گوێدرێژ / به‌یانى داهاتووه ؟
گورگ / نه‌خێر گه‌وره‌م .
رِێوى / كه‌مێكى تر دادێت .
گوێدرێژ / سه‌یره،چۆن تائێستا به‌یانى نه‌بۆته‌وه؟ ئىَ خۆمن له‌خه‌و هه‌ستاوم .
گورگ / ئێمه له‌دواساته‌كانى شه‌وداین گه‌وره‌م ..
گوێدرێژ / هه‌رئێستا ئه‌مه‌وێت به‌یانى دابێت ،ئه‌مه‌وێ هه‌رئێستا تاڵه‌كانى رۆشنایى به‌یانى به‌دیكه‌م .
رِێوى / ئه‌یبینى ، ئه‌یبینى گه‌وره‌م .
گورگ / ئه‌ستێره‌كانى نیوه‌رِۆش ئه‌بینیت خاوه‌ن شكۆ .
گوێدرێژ/ ئه‌ى ئه‌وكاته‌ى كه به‌ئاگا هاتم بۆچى كه‌ڵه‌شێر نه‌یقوقان ؟
كه‌ڵه‌شێر / هه‌ركاتێك به‌یانى دابێت ئه‌قوقێنم گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / (( به‌تورِه‌ییه‌وه )) ده‌به‌نگ ، به‌لاَم من هه‌ستاوم ، خێراكه ده‌ى بقوقێنه .
كه‌ڵه‌شێر / ئه‌وه نابێت گه‌وره‌م .
گوێدرێژ / ئه‌وه چییه ،فه‌رمانى من جێبه‌جىَ ناكه‌یت ؟!
گورگ / سزای به‌م گه‌وره‌م ؟
گوێدرێژ / راوه‌سته خزمه‌تكار .
گورگ / ئاخر ئه‌و یاخى بووه ، به‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانى تۆدا یاخى ده‌بێت
كه‌ڵه‌شێر / من یاخى نابم .
رِێوى / ده‌كه‌واته خێرا بقوقێنه ده‌ى .
كه‌ڵه‌شێر / ناتوانم .
گورگ / ده‌كه‌واته هه‌رئێستا منیش رِاوت ئه‌كه‌م .
گوێدرێژ / رِاوه‌سته خزمه‌تكارى ده‌به‌نگ .
گورگ / (( به‌بێزاریه‌وه )) ئه‌وه وتت چى گوێدرێژ ؟؟
گوێدرێژ / من گوێدرێژم ؟!
رِێوى / نه‌خێر قوربان!تۆ سه‌روه‌رى ئێمه‌یت !هه‌ربژى خاوه‌ن شكۆمان .
(( رِێوى سیخورمه‌یه‌ك ده‌دات له گورگ ))
گورگ / هه‌ربژى خاوه‌نشكۆى مه‌زنمان .
(( رِێوى چه‌ند جارێكی تر له ده‌هۆڵه‌كه ده‌داته‌وه ، هاورِێیانى گوێدرێژ سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه ))
كه‌روێشك / (( بۆ به‌رخ به‌چرپه‌وه )) ئه‌م باسه فێڵێكى چنراوى تیا ئه‌بینمه‌وه .
به‌رخ / مه‌به‌ستت چییه ؟
كه‌روێشك / گورگ و رِێوى .
به‌رخ / هاوه‌ڵ و خزمه‌تكاره‌كانى پاشا ؟؟
كه‌روێشك / به‌ڵكو بڵێ هه‌ردوو درِه‌نده‌كه هاورِێم ..
به‌رخ / دوو درِه‌نده‌كه؟!
كه‌روێشك / پێویسته شتێك بكه‌ین ئه‌گینا .....
رِێوى / وه‌زیره به‌رِێزه‌كان .... ئێستاش كاتى سازدانى ئاهه‌نگ و مه‌راسیمى تاج له‌سه‌رنانى خاوه‌نشكۆمانه ، ئه‌مرِۆ رۆژێكى مێژوویى و شكۆداره .
گورگ / هه‌ربژى پاشاى گه‌وره‌و مێژووییمان .
رِێوى / هه‌رئێستاش پێویسته به‌رِێبكه‌وین بۆ بێشه‌لاَنه‌كه ، بۆ كۆشكى پاشاى مه‌زنمان .
كه‌روێشك / كۆشكى گوێدرێژ له كوێیه ؟ مه‌به‌ستم.، له كۆشكى پاشاى گه‌وره‌مان .
رێوى / ئ�
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 140]
-
گوناگون
پربازدیدترینها