واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: "نه‌ورۆز"
له بابه‌ت نه‌ورۆزه‌وه ئه‌وه‌نده‌نووسراوه که ره‌نگ بێ ئه‌گه‌رمنیش له‌سه‌ری بنووسم " ترێ ره‌شه بۆ سه‌رده‌شت بردنه" به‌ڵام قه‌یناکه خوابکا هه‌ربنووسرێت زۆریش بێت ماڵی زیادی سه‌رناشکێنێت، وشه‌ی نه‌ورۆز به مانای نوێ + رۆژ هاتوه که ده‌سپێکی رۆژی تازه‌ونوێ له‌ساڵی تازه‌دایه ئه‌مرۆژه پیرۆزه که بوه‌ته مڵکی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری میلله‌تانی ئێرانی وله‌وانه‌یه ئاسیایش هه‌رکه‌س به‌شێوه‌یه‌ک مێژووی ناوده‌باوپێناسه ی ئه‌کات مێژوونووسان گه‌لێکیان نووسیوه که شه‌ش هه‌زارساڵ له‌وه‌پێش "که‌یوومه‌رس" له‌کێوه‌کانی ره‌واندز له‌گه‌ڵ شای ئه‌وکاته شه‌ڕ ده‌کا وئه‌ورۆژه که‌سه‌رده‌که‌وێ له‌سه‌رهه‌مووکێوه‌کان وه‌ک ره‌مزی سه‌رکه‌وتن ئاگرده‌که‌نه‌وه که کاتی رووداوه‌که ده‌وروبه‌ری نه‌ورۆزبوه هه‌ندێک پێیان وایه گه‌لی کورد له‌به‌رپه‌رستشه ئاگرده‌کاته‌وه ئه‌گه‌رچی له ئایینی زه‌ڕدوشتی کوردا ئاگر رێزێکی تایبه‌تی هه‌یه‌وهه‌رئه‌م رێزگرتن وموقه‌ده‌س بوونه‌ی ئاور له لای ئایینی زه‌رده‌شت له روانگه‌ی دوژمنانیشیه‌وه ون نه‌بوه له‌وکاته‌ی سپای عه‌ره‌ب به مه‌به‌ستی موسوڵمان کردن هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌کانی شاره‌زووروهه‌ورامان کورد به‌شێک له‌وشوێنانه‌ی که خاپوورکران ئاته‌شخانه‌و په‌رستشگاکانی زه‌رده‌شت بوون که له چه‌ن به‌یت شێعر که دواتر له سه‌رپێستی ئاهو نووسرابوو ودۆزراوه‌ته‌وه گوزارشت له‌و وێرانکاریه ئه‌دات که ده‌ڵێ: "هورمزگان رمان ئاتران کوژان
وه‌شیان شارده‌وه گه‌وره‌گه‌وره‌کان
زۆرداری ئاره‌ب گشت کردن خاپوور
گه‌نائو پاوه هه‌تا شاره‌زوور"
روانگه‌ی ئه‌فسانه‌یش بۆ نه‌ورۆز هه‌یه گۆیا دوو نه‌ورۆز هه‌یه یه‌کیان گشتی وئه‌وی دیکه‌یان تایبه‌تی نه‌ورۆزی گشتی یه‌که‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه وه‌ک ده‌ڵێن: له‌ورۆژه‌دائاده‌م خوڵقاوه ، له بابه‌ت نه‌ورۆزی تایبه‌تیشه‌وه ده‌ڵێن شه‌ش رۆژ که‌له‌به‌هار ده‌روات جه‌ژنی تایبه‌تیه چون له‌و رۆژه دا جه‌مشید که "جه‌م" یان پێ ئه‌وت له‌وڵاتی بابل له‌سه‌رته‌ختێکی زێڕه‌وشان کراوداده‌نیشێ که‌خۆر هه‌ڵدێ ویه‌که‌مین تێشکی لێ ده‌که‌وێ وبه‌ده‌وری خۆیدا خه‌رمانه‌ئه‌داو ئه‌دره‌وشێته‌وه به‌رۆژێکی نوێ و جوان ناوده‌به‌ن که به‌ڵگه‌ی ئێستاکه‌یان بۆئه‌ومه‌به‌سته زمانی په‌هله‌ویه‌که له‌وزمانه‌دا به تیشک ئه‌ڵێن "شید"و خستوویانه‌ته سه‌رناوی جه‌مشیدوبوته جه‌مشید ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن نه‌ورۆز ئه‌ورۆژه‌یه که‌ئاگر په‌یدابوه یان ده‌ڵێن زه‌رده‌شت له‌ورۆژه‌دا له‌دایک بوه یان عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن ئاده‌م دنیاوکائنات له‌ورۆژه که شه‌و ورۆژ باڵایان به‌قه‌ده‌ریه‌ک ده‌بێت به‌دی هاتوون هه‌روه‌ها داستانه‌که‌ی کاوه‌و وێستانه‌وه‌ی که‌شتی نوح و... که‌هه‌رهه‌مووی ئه‌م باس وبابه‌تانه ئاماژه به له‌دایک بوون و نوێ بوونه‌وه‌و خۆشی وشادی پیرۆزبوون وسه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ نوێ بوونه‌وه‌ی سروشت دا له وه‌ها رۆژێکدا.
هێمنی شاعیر ده‌ڵێ: بابه با نخوێنده‌واریش بم خۆئه‌وه‌نده‌م له خوێنده‌واران بیستوه که ئه‌وگه‌لانه‌ی به زمانه‌کانی ئێرانی ده‌دوێن له رۆژگارێکدا که نه‌من ئه‌زانم که‌نگێ ونه ئه‌وکه‌سانه‌یش خۆیان به‌مێژووزان ومێژوو ناس ده‌ژمێرن بۆیان ساغ بوه‌ته‌وه چه‌ند هه‌زار ساڵ ده‌بێ له قه‌فقازه‌وه سه‌ره‌وژێر بوونه‌وه وهه‌ریه‌که بۆ لایه‌ک رۆیشتن،
ئه‌م گه‌لانه هه‌موویان شوانه‌وێڵه‌ومه‌ڕداربوون وژیانیان به پشت وگوانی ئه‌م گیانله‌به‌ر خوێن شیرین وبه‌سته‌زمانانه که زۆر زوو ده‌سته‌مۆ بوون دابین کردوه.
... نه زۆر شاره‌زای نووسینه‌کانی "هێرۆدت" طبری"گزنفون"و "فردوسی" و"زێڕنۆف" وئه‌وانه‌م که بنچکه‌ی کورد به‌رمه‌وه سه‌ر کاردۆخ وماد ونازانم کێ وکێ؟... به‌ڵام ده‌زانم کوردیش یه‌کێک له‌وگه‌لانه‌یه له‌پێشدا شوانه‌وێڵه بوه ئێستایش ئه‌گه‌ر کاره‌ساتی رۆژگار لێی گه‌ڕێت که‌یفی له شوانیه‌تی یه‌و وڵاته‌که‌شی بۆ ئاژه‌ڵداری یان به‌زمانی ئه‌مرۆیی دامداری ده‌ناڵێ.
به‌ڵام زۆردوورنیه به‌بڕوای من مه‌ڕدار له ئاخروئۆخری مانگی "مێهر" دا به‌رانیان ده‌مه‌ڕ کردوه‌وجێژنی مێهر+گانیان بۆکردوه. دیاره ئه‌م جه‌ژنه ئه‌وه‌نده‌گه‌وره‌بوه که عه‌ره‌ب وه‌ریان گرتوه‌وکردوویانه به "مێهره‌جان" و به هه‌موو رۆژی خۆش ده‌ڵێن مێهره‌جان.
مه‌ڕ به پێنج مانگ ده‌زێ .. دوومانگ پاییزوسێ مانگ زستان ده‌کاته پێنج مانگ وله شه‌وی ئه‌وه‌ڵی به‌هاردا زه‌و وزاینی مه‌ڕدێ وجه‌ژنی هه‌ره‌گه‌وره‌ی مه‌ڕداره.
پێم وانه‌بێ پێویستی به‌روون کردنه‌وه‌بێ به‌رخی مه‌سته شیر پاشی سێزده‌رۆژ ده‌بێ له‌کۆز ده‌رکرێ وبه زاوه‌ماک بیبه‌یته له‌وه‌ڕ ئه‌وه‌یش سێزده‌به‌ده‌ره‌که‌مان.
له روانگه‌وئایینی زه‌رده‌شتیش دا هاتوه که چوارشه‌مه سووری به هۆی چوارهێماو شتی پێرۆزومه‌وقه‌ده‌س به ناوی "خاک "ئاو "هه‌وا" و"ئاور" رێزی لێده‌گێرێ وله‌وچوارشه‌مه‌دا ئاگرئه‌کرێته‌وه وبه‌سه‌ریدا ئه‌مبه‌ره‌وبه‌رده‌که‌ن داواله ده‌سه‌ڵاتی" ئاور و ئاو وخاک وهه‌وا" ده‌که‌ن به‌شێوه‌ی سووری تۆ بۆمن زه‌ردی من بۆ تۆ که بیانپارێزن له ساڵی داهاتوودا باڵکێشی سه‌ریان بن .
به‌شێکی دیکه‌ی پیرۆزی نه‌ورۆزله‌لای گه‌لی کورد ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ر مێژووی دروست کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردکه ساڵی 612 پێش زایین ماده‌کان ده‌چنه‌سه‌ر شاری نه‌ینه‌وا که بنکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاشووریه‌کان بوه‌و شه‌ڕده‌ست پێ ده‌کاو ئه‌توانن ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن و بناغه‌ی مێژووی ساڵی کوردی داده‌مه‌زرێت که له‌ساڵی 701 پێش زایینه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌کات که هه‌تا راست بوونه‌وه‌ی یه‌کجاری ده‌سه‌ڵات وسه‌قامگیرکردنی هه‌شتاوهه‌شت ساڵ ده‌خایه‌نێت هه‌موونه‌ورۆزێک ساڵی کوردیش نوێ ده‌بێته‌وه‌و که نه‌ورۆزی 1386 هه‌تاوی و2006 زایینی به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ 2707کوردی هه‌رله‌م سه‌ری ساڵی تازه‌دا گه‌لێ داب ونه‌ریت گه‌لێ رێ وره‌سمی نه‌ورۆزی هه‌بوون وهه‌ن که له کولتووری هه‌رمیله‌تێکدا جۆرێک ره‌نگدانه‌وه‌وده‌نگدانه‌وه ی هه‌یه له‌کورده‌واریدا به‌تایبه‌ت
له گونده‌کاندا جاهێلان ئه‌چوونه سه‌ر رۆچنی ماڵان وپشتوێنیان ده‌هاویشت خواره‌وه‌و ده‌یانگوت:
هه‌لاوه‌مه‌لاوه شتێکمان بۆ بخه‌نه بن تاوه
کوروکچان بن به زاوه
"سه‌ری چاڵێ بنی چاڵێ
یاخوانه‌مرێ گه‌وره‌ی ماڵێ
"هه‌ته‌رێ ومه‌ته‌رێ سه‌ری هاوه‌ڵم په‌ڕێ
شتێکمان بۆ بخه‌نه بن چه‌په‌رێ"
هه‌نگوینی شانه‌شانه
خانمی سه‌رباڵه‌خانه
کوا به‌شم نه‌ورۆزانه
یان کۆسه‌یان سازده‌کرد به‌سه‌روچاوی داپێچراو وئارداوی کراوه‌وه که زۆرتر ئه‌م کۆسه سازکردنه له تێپه‌ڕبوونی نیوه‌ی زستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات وبه‌م شێوه ده‌گه‌ڕێن وده‌یڵێنه‌وه:
کۆسه هاتوه بۆ تووتن
که‌وتوه وه‌ک که‌ری کوڵکن
کۆسه هاتوه بۆ هێلکه
ئه‌ڵێی سه‌گی به‌ڵه‌که
کۆسه هاتوه بۆ سووزن
که‌وتوه وه‌ک سه‌گی نووزن...
به‌ڵێ ئه‌وی دیتان وبیستان هه‌مووی ئه‌فسانه یان مێژووی درۆ یان راست یاخود کۆن وکه‌ونارا وهه‌رچی بوه رابردوه.. به‌ڵام ئه‌مرۆکه‌یش هه‌رنه‌ورۆزهه‌یه وله جاران زیاتریش ئاگری ده‌روونی وبیروونی بڵێسه ئه‌سێنێت ، مخابن نه‌ورۆزی سه‌رده‌می ئێمه نه‌ورۆزی هه‌رێم ومه‌ڵبه‌ندی ئێمه وه‌ک ئه‌فسانه‌کان ومێژو وکه‌وناراکان ته‌نیا نمادی نوێ بوونه‌وه‌و له‌دایک بوون نیه به‌ڵکوو ئێستا له‌وڵاتی کاوه‌وفه‌ریدوون ودیاکۆ وهو وه‌خته‌شه‌ر نه‌ورۆز واته گرانی وهه‌ڵچوونی نرخ ودابه‌زینی وره‌و وزه ، نه‌ورۆز واته کۆچاوکۆچ کردن ، نه‌ورۆز واته ته‌واوبوونی قه‌راردادی کار، نه‌ورۆز واته گه‌ڕان له‌دووی خانووی خاڵی وئیش وکارێکی دیکه هه‌رپرسیاری ماڵه چۆڵه دیوێ دوودیو.. رێبواران وموسافیرانی نه‌ورۆزی ده‌بنه دووده‌سته یه‌که‌میان که‌زۆر که‌م ونادیارن سه‌رمه‌ست وشه‌یدای سه‌یران وگه‌ڕانن ، دووهه‌میان که زۆروبۆرن کۆی هاواری شه‌قام وکۆڵانن هه‌ڵبه‌ت ، نه‌بۆ هێلکه شکێنێ وهه‌لاوه‌مه‌لاوه ونه‌ورۆزانه‌وشتی وا به‌ڵکوو بۆپه‌ناوپه‌سیوێ سووچ وقوژبنێ به‌ناوی به‌رزه‌ناوی ماڵی خاڵی!! له‌کۆتایدا به‌م شێعره‌وه نه‌ورۆزتان بۆ ئه‌گێڕمه‌وه:
" بێزوو"
سه‌ری ساڵه‌و باڵای وڵات
به‌ره‌و رازاوه‌یی ئه‌ڕوات
هه‌نگی دڵان
له دووی گوڵان
ئه‌گه‌رێ به‌گیزه گیز
له به‌رامه‌ی ئه‌و گوڵانه
دوو ده‌سته مه‌ست و وه‌یلانه !
به‌خته‌وه‌ران
بۆ خۆشترین سه‌یرانگاكان
دڵه‌ی مه‌ی كرێنشینیش
له‌م زه‌ویه به‌رینه‌ی خوادا …
بێزوو ئه‌كا
به ژوورێكی گه‌رم وچكۆڵه
سه‌ر به‌خۆ بێ و
نه‌یبێ بۆڵه !!
حه‌سه‌ن ئه‌مینی – سه‌قز
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 607]