محبوبترینها
نمایش جنگ دینامیت شو در تهران [از بیوگرافی میلاد صالح پور تا خرید بلیط]
9 روش جرم گیری ماشین لباسشویی سامسونگ برای از بین بردن بوی بد
ساندویچ پانل: بهترین گزینه برای ساخت و ساز سریع
خرید بیمه، استعلام و مقایسه انواع بیمه درمان ✅?
پروازهای مشهد به دبی چه زمانی ارزان می‌شوند؟
تجربه غذاهای فرانسوی در قلب پاریس بهترین رستورانها و کافهها
دلایل زنگ زدن فلزات و روش های جلوگیری از آن
خرید بلیط چارتر هواپیمایی ماهان _ ماهان گشت
سیگنال در ترید چیست؟ بررسی انواع سیگنال در ترید
بهترین هدیه تولد برای متولدین زمستان: هدیههای کاربردی برای روزهای سرد
در خرید پارچه برزنتی به چه نکاتی باید توجه کنیم؟
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1827864825
ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز
ناوچه‌ی سه‌قز به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی تایبه‌ت به خویه‌وه و له هه‌مان كاتدا ڕووبه‌ری زۆر و به‌ربڵاو و شاخاوی بوونی و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین چه‌م وسه‌رچاوه‌ی ئاوی گه‌وره‌ی كوردستان و هه‌زاران كانی و ڕووبای گه‌وره و بچووكی تێدا هه‌ڵكه‌وتوه، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌یان ئاژه‌ڵ و گیان له‌به‌ری تایبه‌تی و ده‌گمه‌ن له‌م ناوچه‌دا بوونیان هه‌بێت كه ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌دات گرینگ‌ترین ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قزتان پێ بناسێنێت.
ورچ
http://saghez.org/admin/data/upimages/wirch.jpg
یه‌كێك له ئاژه‌ڵه كێوی و وه‌حشیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز ورچه، كه به تایبه‌تی له سه‌رشیو و گه‌ورك، له چاو باقی ناوچه‌كان زیاتره و له نێو ئه‌شكه‌وت و بناری كێ‌و و ناوچه شاخاویه‌كانی سه‌قز ورچ به زۆری بوونی هه‌یه و ئه‌م ئاژه‌ڵه ته‌نانه‌ت له چیرۆك و ئه‌فسانه‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌قزدا له دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و له سه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵه سامناكه ده‌یان گۆرانی فلكلۆر و چیرۆكی خۆش تۆمار كراوه. ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له كاتی شه‌ڕ و یاری كردن‌دا له سه‌ر پێ ده‌وستن و به‌رزترینیان كه تا ئێستا بینراوه، پتر له ٣ میتر و نیو بوه. قورسایی ورچه‌كانی سه‌قز له نێوان ١٠٠ تا ٢٥٠ كیلۆیه و ئه‌م ئاژه‌ڵه پێش ئه‌وه‌ی بچێته خه‌وی زستانی، زۆرترین كێشی هه‌یه، چونكا ده‌بێ بڕێكی زۆر چه‌وری و به‌ز بۆ خه‌وی زستانی له له‌شیدا كۆ كاته‌وه. ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر به ته‌نها ده‌ژین و كه‌متر ڕوویداوه كه كه‌سێك ئه‌وان به كۆ له‌م ناوچه‌دا ببینێت و ئه‌گه‌ریش پێكه‌وه بینرابێتن له‌گه‌ڵ به‌چكه‌كانیاندا بوون كه هه‌ندێك جار تا ماوه‌ی ٢ ساڵ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یگێڕن. به‌چكه ورچه‌كان زۆر بچووكن و كێشی ئه‌وان ته‌نها نیو كیلۆیه و تا ده‌گه‌نه یه‌ك مانگی چاویان ناكرێته‌وه و به‌سراوه. له ناوچه‌ی سه‌قز ورچه‌كان جگه له مرۆڤ هیچ دوژمنێكی دیكه‌یان نیه و ده‌كرێت بڵێین كه ئه‌وان وه‌كوو به هێزترین ئاژه‌ڵی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌ژمێردرێن. ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز هه‌ر چه‌ند زۆرتر حه‌زیان له گۆشته، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ڕاو كردنی ئاژه‌ڵه بچووكه‌كان بۆیان زه‌حمه‌ته، زۆرتر گژ و گیا ده‌خۆن و گه‌ڵای داره‌كانیشیان پێ خۆشه و ئه‌گه‌ر بۆیشیان هه‌ڵكه‌وێت په‌لاماری كه‌نووی هه‌نگوین ئه‌ده‌ن و له وه‌رزی به‌هارانیشدا زۆر جار دێن بۆ چه‌م و ڕووباره‌كانی سه‌قز و زگیان به ماسی تێر ئه‌كه‌ن.زۆر جار بیندراوه ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز كاتێك برسی ده‌بن یا بریندارن ، یاخی ده‌بن و په‌لاماری مرۆڤ یان مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن و زه‌ره‌ر به خه‌ڵك ده‌گه‌ێنن.
به‌راز
http://saghez.org/admin/data/upimages/beraz.jpg
یه‌كێكی دیكه له ئاژه‌ڵه به نێوبانگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز به‌رازه. ئه‌م ئاژه‌ڵه زۆرتر له ناوچه‌ی سه‌رشیو و ده‌شتی شلێر بوونی هه‌یه و له هه‌مان كاتدا كه گیان له‌به‌رێكی پیس و پۆخڵ و حه‌رام گۆشته، زۆر جار به هۆی وشكه ساڵی و هه‌روه‌ها زۆر بوونیان به هۆی زا و زێ كردن له نێویاندا، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وییه كشت و كاڵییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره به جوتیارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌گه‌ێنن. به‌رازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر ڕه‌نگیان خۆڵه مێشی، قاوه‌یی و ڕه‌شه و هه‌روه‌ها درێژیان له نێوان ١ میتر تا ١ میتر و نیوه و باڵایان له سه‌ر شانیانه‌وه تا سه‌ر زه‌وی ٩٠ سانتیمێتر ده‌بێت و قورسایی و كێشیان له نێوان ٦٠ تا ٧٠ كیلۆیه . به‌رازه نێره‌كانی ده‌شتی شلێر و ناوچه‌ی سه‌رشیو زۆرتربه شێوه‌ی گه‌له ده‌ژین و هه‌ر گه‌له به‌رازێكی نێر له‌م ناوچه له ٢٠ سه‌ر پێك هاتوه ، به‌ڵام زۆر جاریش دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌رانه، گه‌له به‌رازی نێریان بینیوه كه له ٥٠ سه‌ر پێك هاتون. به‌رازه مێوه‌كانیش زۆرتر به شێوه‌ی ٣ تا ٤ سه‌ری له گه‌ڵ به‌چكه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن و شایانی ئاماژه‌یه كه به‌رازه نێره‌كان له‌گه‌ڵ مێكاندا ناگه‌ڕێن و ته‌نها ساڵی ٢ یا ٣ جار و له كاتی جووت بووندا په‌یدا ده‌بنه‌وه. به‌رازكان ته‌نها به شه‌ودا ده‌گه‌ڕێن و له گه‌ڵ ده‌سپێكی شه‌و هه‌تا به‌ری به‌یان خه‌ریكی خواردن و له‌وه‌ڕ و تاڵان كردنی مه‌زرا و ده‌ر و ده‌شته‌كانی سه‌قزن و هه‌ر شتێكیان به‌ر ده‌ست كه‌وێت له گژ و گیا و ڕیشه و گه‌ڵای داره‌كانه‌وه بگره هه‌تا هه‌موو جوره دانه‌وێڵه و میوه و سه‌وزی و كه‌لاكی تۆپیو و ته‌نانه‌ت مشك و مێلووره و قۆلانچه و .... ڕه‌حمی پێ ناكه‌ن و ده‌یخۆن. به‌رازه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن و قووڵ كردنی زه‌وی، هێلانه و شوێنی پشوودان بۆ خۆیان و به‌چكه‌كانیان درووست ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش بینراوه كه له ئه‌شكه‌وت و بناری كێوه‌كان هێلانه‌یان چێكردوه. به‌رازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر له نێوه‌ڕاستی زستاندا زاوزێ ده‌كه‌ن و له كات و واده‌ی جووت بووندا ٣ تا ٥ سه‌ر به‌رازی نێر و مێ پێكه‌وه ده‌گه‌ڕێن و ده‌بێ ئه‌وه‌یش بڵێین كه له ده‌ورانی جووت بووندا به‌رازه‌كان له چاو پێشوو زۆر كه‌متر شت ده‌خۆن و ده‌له‌وه‌ڕن به‌ڵام زۆرتر ئاو ده‌خۆنه‌وه. واده‌ی زه‌یسانی به‌راز ٤ مانگه و پاش ئه‌م ماوه له نێوان ٨ تا ١٢ به‌چكه‌ی ده‌بێت. له ناوچه‌ی سه‌قز سه‌ره‌كیترین دوژمنی به‌راز، گورگه‌كانن و زۆر جار بنیراوه كه گه‌له گورگ، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر به‌رازه‌كانی ئه‌م ناوچه و به‌چكه‌كانیان خواردوون.
گورگ
http://saghez.org/admin/data/upimages/gurg.jpg
ده‌توانین به دڵنیاییه‌وه بڵێێن كه گورگ له هه‌موو ناوچه و گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌قز بوونی هه‌یه و كه‌متر هاوڵاتیێك له‌م ناوچه به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه گورگی نه‌بینیبێ یان لوره لوری گورگی نه‌بیستبێت. گورگ ئاژه‌ڵێكی وه‌حشی گۆشت خۆره و به ڕه‌گه‌ز به بنه‌ماڵه‌ی سه‌گه‌كان داده‌نرێت. هه‌نووكه گورگ له زۆر شوێنی دونیا ئاسه‌واری نه‌ماوه و له‌نێو چوه و ته‌نها له چیرۆك و فیلمه كارتۆنیه‌كاندا نێوی ده‌بینرێت، به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئه‌م ئاژه‌ڵه له ناوچه‌ی سه‌قز پارێزراوه و هیچ مه‌ترسیێك له مه‌ڕ له‌نێوچوونی به‌دی ناكرێت و به پێچه‌وانه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕێژه‌ی گورگ له سه‌قز به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌ته‌وه پێوانه ئاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندوه و له زیاد بووندایه. گۆرگه‌كان زۆر جار له ژێر دار و دره‌خته‌كان، یان ئه‌و هێلانه و كونانه‌ی كه له لایه‌ن ئاژه‌ڵی دیكه‌وه چێكراوه ده‌ژین و هه‌ندێك جاریش له قڵه‌شی كێوه‌كاندا جێگه خۆش ده‌كه‌ن. ڕه‌نگی گورگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر خۆڵه مێشی و قاوه‌یی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ ڕه‌شه، ئه‌م ئاژه‌ڵه به ته‌نیا یا له‌گه‌ڵ جووته‌كه‌یدا ده‌ژی و هه‌ندێك جاریش به كۆمه‌ڵ و به شێوه‌ی گه‌له گورگ ده‌ژین و له شه‌و و ڕۆژدا به بێ جیاوازی ڕاو ده‌كه‌ن. به هۆی زۆر بوونی ڕێژه‌ی گورگ له ناوچه‌ی سه‌قز، زۆر جار گه‌له گورگ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی هاوڵاتیان و هه‌ندێك شه‌و‌یش بینراوه كه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر گه‌وڕ و ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵداران و ده‌یان سه‌ر ئاژه‌ڵی ماڵیان له خاوه‌نه‌كانیان مردار كردوه‌ته‌وه. گورگه‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌قز زۆر مه‌ترسیدارن و تا ئێستا به هۆی هێرشی ئه‌وانه‌وه بۆ سه‌ر شوان و جوتیاران و خه‌ڵكی ئاسایی ، سه‌دان كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه یان به توندی بریندار كراون.
بزنه كێوی
http://saghez.org/admin/data/upimages/bzne-kewi.jpg
له به‌شێكی به‌رچاوی شاخ و كێوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز و به تایبه‌ت ناوچه‌ی گه‌ورگ، ئاژه‌ڵێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێش به نێوی بزنه كێوی له دوو شێوازی شاخدار و بێ شاخ به‌رچاو ده‌كه‌وێت. بزنه كێویه‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌قز پێكه‌وه و به شێوازی گرووپی ده‌ژین و هه‌ندێك جار له گرووپی ١٠ تا ٢٠ سه‌ریدا بیندراون. ئه‌م گرووپه له لایه‌ن بزنه كێویێكی پیر و به هێز ڕێبه‌ری ده‌كرێن به‌ڵام هه‌ندێك جاریش ڕوویداوه كه بزنه لاوه‌كان یاخی ده‌بن و گرووپی جیاوازی خۆیان پێك ده‌هێنن. بزنه كێویه‌كانی سه‌قز له گه‌ڵای داره‌كان و گژ و گیای ناوچه بۆ له‌وه‌ڕ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و هۆكاری زۆر بوونیشیان له ناوچه‌ی گه‌ورك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چڕی دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه و له هه‌مان كاتدا شاخاوی بوون و سه‌رسه‌وزی گه‌ورك و بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی به‌رفراوان،له چاو ناوچه‌كانی دیكه . بزنه كێوی زۆرتر حه‌زیان له شوێنی به‌رزه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش له چیاكان دێنه خواره‌وه و ڕوو ده‌كه‌نه پێده‌شته‌كان. بزنه كێوی تواناێكی باشی له هه‌ڵخستنه‌وه و ڕاكردن له سه‌ر شاخه به‌رزه‌كان و شوێنه مه‌ترسیداره‌كان هه‌یه و ئه‌م ئاژه‌ڵانه له به‌ره بیانه‌وه تا لای دواینیمه‌ڕۆ ئه‌له‌وه‌ڕن و له‌و كاتانه‌ش كه پله‌ی گه‌رما له سه‌ره‌وه‌یه له سێبه‌ری دار و دره‌خت و قه‌راخ ته‌له سه‌نگه‌كان ده‌خه‌ون و پشوو ئه‌ده‌ن. بزنه كێویه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له وه‌رزی پاییزدا له گه‌ڵ یه‌ك جووت ئه‌بن و كاتی زه‌یسان بوونیان ٥ تا ٥ مانگ و نیوه. له كاتی جووت بووندا له نێو نێره‌كاندا شه‌ڕ و ململانێ دێته ئاراوه و نێره به هێزه‌كان نێره لاوازه‌كان ڕاو ئه‌نێن و ناهێڵن له گه‌ڵ مێكاندا جووت بن و بۆ خۆیان ئه‌ركی ئه‌وان ده‌كێشن. له وه‌رزی به‌هاردا زاوزێ ده‌ست پێده‌كات و زۆر جار بزنه كێویه‌كان به سكێك دوو كاژیله‌یان ئه‌بێت. كاژیله‌كان چه‌ند كاتژمێرێك دوای له دایك بوونیان، ئه‌كه‌ونه شوێن دایكیان و ده‌توانن به پێوه بوه‌ستن و پاش چه‌ند ڕۆژێك زۆر به باشی ئه‌توانن ڕابكه‌ن. به هۆی به تام بوونی گۆشتی ئه‌م ئاژه‌ڵه، به داخه‌وه ڕاوچیه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر نابه‌رپرسانه هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ بزنه كێویه‌كاندا ده‌كه‌ن و به ڕاو كردنی به‌رده‌وامی ئه‌م ئاژه‌ڵه ژیكه‌ڵه، بوونیان خستوه‌ته مه‌ترسی له نێو چوونی هه‌تا هه‌تایی و پێویست ده‌كات كه لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان به سزادانی ئه‌م مرۆڤه بێ ویجدانانه، بزنه كێویه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له مه‌ترسی فه‌وتان و له‌به‌ین چوون ڕزگار بكه‌ن.
سمۆره
http://saghez.org/admin/data/upimages/img_0127_ekorre.jpg
یه‌كێكی دیكه له ئاژه‌ڵه جوان و ده‌گمه‌نه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز، سمۆره‌یه. سمۆره، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌قز و زۆرتر له سه‌رشیو،خوڕخوڕه و گه‌ورك بوونی هه‌یه. زانا بوون و توند و تۆڵی له ڕاده به‌ده‌ر و فرز بوونی سمۆره، له خاڵه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی ئه‌م گه‌یان له‌به‌ره‌ن و به دڵنیاییه‌وه هیچ مرۆڤێك شك نابه‌ین كه له سه‌یر كردنی سمۆره و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی تێر بێت یان ڕه‌قی لێی بێت و بیهه‌وێت له نێوی ببات. دارستانه چڕه‌كانی سه‌رشیو و گه‌ورك شوێنێكی له‌بارن بۆ سمۆره و به هۆی بوونی دار به‌ڕوو، دار گوێز و داری بادام له‌م ناوچانه، سمۆره‌كان له بواری خواردندا هیچ گرفتێكیان نیه و ته‌نها گرفتی ئه‌وان ترس له ڕاو كردنیانه، له لایه‌ن هه‌ڵۆ به‌رزه فڕه‌كانی كێوه سه‌ركه‌شه‌كانی سه‌قز، كه ته‌نگیان به‌م سمۆره جوانانه هه‌ڵچنیوه. سمۆره‌كان زۆر فرزن و له چاو ترووكانێكدا له سه‌ر په‌ل و پۆی دارێكه‌وه بۆ دارێكی دیكه باز ئه‌ده‌ن و مرۆڤ به بینینیان وا هه‌ست ده‌كات كه سمۆره‌كان خه‌ریكن هه‌ڵده‌فڕن. چاوی سمۆره‌ش زۆر تیژه و یارمه‌تی ئه‌دات كه به شه‌ودا به جوانی ده‌ور و به‌ری خۆی ببینێت و له بوونی مه‌ترسیه‌كان ئاگادار بێته‌وه. شه‌ڕ كردنی سمۆره و مار، زۆر سه‌رنج ڕاكێشه و زۆربه‌ی جار سمۆره له‌م شه‌ڕه‌دا به سه‌ر ماردا سه‌رده‌كه‌وێت و پاشان ماره به‌زیوه‌كه‌ش ده‌خوات.
ڕێوی
http://saghez.org/admin/data/upimages/rewi.jpg
ڕێوی له زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی ناوچه‌ی سه‌قز بوونی هه‌یه و بێ گومان به یه‌كێك له به‌نێوبانگترین ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ناسرێت له بواری فرت و فێڵ و خوێڕی بووندا، و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه له سه‌قز،پیاوی ده‌سبڕ و درۆزن به ڕێوی نێوزه‌د بكرێت و مرۆفی ترسه‌نۆك و خوێڕیش هه‌ر نازناوی ڕێوی بۆ هه‌ڵبژێرن. ڕێویه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه له په‌لامار دان و دزینی هێلكه و مریشك و جوجه‌ڵه و هه‌موو چه‌شنه په‌له‌وه‌رێك و زۆر جار ڕێویه‌كان په‌لاماری كولانه‌ی دێهات و گونده‌كانی سه‌قز ئه‌ده‌ن و ده‌ستێكی باشی لێ ده‌وه‌شێنن و پاشان ڕێوی هه‌ڕا ئه‌كه‌ن و شوێنه‌كه به جێ ده‌هێڵن. رێوی به هۆی ئه‌م كرده‌وه دزێوانه‌یه‌وه له دێر زه‌مانه‌وه له نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان بێزی لێ ده‌كرێت و سه‌ره‌ڕای زیره‌كی و فرت و فێڵه‌كه‌ی، زۆر جار ده‌كه‌وێته داوی دێهاتیه‌كان و له به‌ین ده‌برێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه‌ش ڕێژه‌ی ڕێوی پێوانه‌ێكی باشی له ناوچه‌ی سه‌قزدا تۆمار كردوه و شاره‌زایان پێیان وایه كه مه‌ترسیێكی ئه‌وتۆی له سه‌ر نیه كه ڕه‌گه‌زی ئه‌م ئاژه‌ڵه له نێو بچێت.
هه‌ڵۆ
http://saghez.org/admin/data/upimages/hello.jpg
هه‌ڵۆ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین په‌له‌وه‌ره‌كانی سه‌قزه و به هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌ی سه‌قز له هه‌موو شاخ و چیاێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا بوونی هه‌یه. هه‌ڵۆكانی ناوچه‌ی سه‌قز درێژاییه‌كه‌یان له ده‌نووكیانه‌وه تا لای كلكیان ١ میتر ده‌بێت و كێشه‌كه‌یشیان له نێوان ٣ تا ٦ كیلۆدایه و هه‌روه‌ها به‌رزی باڵه‌كانیشیان تا ٢ میتر ده‌بێت. هه‌ڵۆ سیمای له‌خۆبایی و ترس هێنه‌ره و له هه‌مان كاتدا، تواناێكی باشی له ڕاو كردن‌دا هه‌یه. سه‌ری هه‌ڵۆكان گه‌وره و تووكنه و چاوه‌كانیان زل و زیته و زۆر به باشی ده‌توانن ببینن و له كاتی هه‌ڵفڕین له ئاسماندا ده‌توانن هه‌ر گیان له‌به‌رێك كه هێزیان پێی بشكێت وه‌ك هه‌وره تریشقه به سه‌ریدا دابه‌زن و له گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن. ڕه‌نگی هه‌ڵۆكانی ناوچه‌ی سه‌قز له دوو ڕه‌نگی سه‌ره‌كی قاوه‌یی و ڕه‌ش پێك هاتوه به‌ڵام هه‌ندێك جار هه‌ڵۆی سووریش له‌م ناوچه بینراوه. هه‌ڵۆ له نێوان ٢٥ تا ٣٥ ساڵ ئه‌ژی و هه‌ندێك جاریش ئه‌م ته‌مه‌نه تا ٤٥ و بگره زیاتریش ئه‌ڕوات. هه‌ڵۆ زۆرتر له كاتی ڕاو كردن‌دا په‌لاماری په‌له‌وه‌ره بچووكه‌كان ئه‌دات و هه‌روه‌ها مشك و كه‌روێشك و ڕێوی و سمۆره‌یش له‌و ئاژه‌ڵانه‌ن، كه له لایه‌ن هه‌ڵۆكانی ناوچه‌ی سه‌قز ڕاو ده‌كرێن. هه‌ڵۆ هێلانه‌كه‌ی له سه‌ر لووتكه‌ی كێوه سه‌ر كه‌شه‌كان و داره به‌رزه‌كان چێ ده‌كات و له لای خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌قز وه‌كوو هێما و سیمبۆلی سه‌ربه‌رز ژیان و سه‌ر دانه‌نه‌واندن چاوی لێده‌كرێت و ئه‌م ڕوانینه له شێعر و هۆنراوه‌ی شاعیرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین مه‌یدانه‌كانی نێو شاری سه‌قز به نێوی فه‌له‌كه‌ی هه‌ڵۆ ناونراوه و هه‌ڵۆ به كرده‌وه بوه‌ته هێما و سیمبۆلی شاری سه‌قز و له هه‌ر شوێنێكی كوردستان نێوی هه‌ڵۆ ده‌بیسترێت، بێ ئیختیارخه‌ڵكی ئه‌و جێگایه، نێوی سه‌قز و دانیشتوانی ئه‌م شاره‌یان بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
كه‌و
http://saghez.org/admin/data/upimages/kew.jpg
قاسپه‌ی كه‌وی كوێستانانی سه‌قز له مێژه وێردی سه‌ر زمانی پیر و لاوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه وبۆته هه‌وێنی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و وه‌ك مۆسیقای دڵ‌نشین، دڵ و ناخی دڵداران و عاشقان ئه‌هه‌ژێنێت. كه‌و یه‌كێك له‌و په‌له‌وه‌ره جوان و به‌نێو بانگانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزه كه نه ته‌نها له شاخ و پێده‌شته‌كانی ئه‌م ناوچه به‌ڵكوو له ماڵ و مه‌نزڵی به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی شار ودێهات، به‌دی ده‌كرێت و قاسپه قاسپه‌ی كه‌وی كوێستانان تێكه‌ڵ به قاسپه‌ی كه‌وی به‌ندی قه‌فه‌سی شار و لادێكان بوه و ئه‌م په‌له‌وه‌ره‌ی كردوه‌ته هاوڕێێك بۆ دانیشتوانی ناوچه. هه‌ر چه‌ند ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز به ته‌واوی دژی ڕاوكردن و له نێو بردنی ئاژه‌ڵانی ناوچه‌كه‌مانه و هه‌وڵ ئه‌دات كولتووری خۆشه‌ویستی و پاراستنی ئاژه‌ڵ له‌م ناوچه‌دا په‌ره پێبدات، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ناشارینه‌وه كه زستانان، ڕاوه كه‌و ده‌بێته یه‌كێك له گرینگ‌ترین سه‌رقاڵیه‌كانی ڕاوچیان و مه‌نجه‌ڵ و مه‌تبه‌خ و سفره‌ی به‌شێكی به‌رچاو له دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌قز به گۆشتی كه‌و ده‌ڕازێته‌وه و بۆنی كه‌وی بر‌ژاو ته‌ماح وه‌به‌ر هه‌موو كه‌س ئه‌نێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 384]
-
گوناگون
پربازدیدترینها