واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: دنکه شقارته
که سه‌یری ڕه‌نگ و ڕوی ئه‌که‌ی ، ئاور له‌جه‌رگ و دڵت به‌ر ئه‌بێ .ئاخ تۆ سه‌یری جه‌سته‌ی ،چۆن وشک هه‌ڵاتووه ئه‌ڵێی گوشیوته. ئاخر توخوا تۆ بڵێ ، ئه‌مه قه‌ت له جه‌سته‌ی که‌سێکی پانزه یان شانزه ساڵان ئه چێ ؟ نه وه‌ڵڵا . نه وه‌ڵڵا داده‌گیان . بهخواناوچاوان گه‌ر نه‌ی هێنا ... ئێوه ئه‌وه‌خته نا نه‌هاتبوونه ئێره نه‌وه‌ڵڵا . که باوکی بۆ کار و که‌سابه‌ت ڕۆیشتبو بۆمهرزهکه . تا له بناری کێوێکی سه‌ر سنور قاچی نایه سه‌ر مین . به‌خوا ئه‌یان وت له‌شی پچڕ پچڕ و له‌ت و په‌ت ببو . دایکیشی له‌به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر و قسه‌و باسی که‌س و کاردا نهنێشت ،ئه‌ره وه‌ڵڵا هه‌ر به شیره خۆری له داوێنی سۆزی خۆی دایبڕی . ئای شوی کرده‌وه . ئه‌ی چۆن شوی کرده‌وه . پوره سه‌کین و ئه م سه‌یرانه داماوه ته‌نیا سه‌ردار خه‌رجی ئه‌کێشان . ئاخر پوره سه‌کین دوا مردنی سیروان ،هه‌ر سه‌رداری بۆ ماوه‌ته‌وه . فه‌قیره ئه‌ویش خۆی خێزان دار و هه‌ژار .ئاوا لێی مه‌ڕوانه چوار شانه‌و به‌خۆیه .کچێ ئه‌ویش پشت ئێشه‌ی له‌گه‌ڵه ، به‌خوا به‌زۆر کرێکاری بۆ ئه‌کرێ . ئه‌گه‌ر باری مه‌جبووری نه ئه‌بو . . . ئێستاش سه‌یران خان هاتۆ ته‌وه ئاوا جوابی پیاوه‌تییان ئه‌یاته‌وه . ده فه‌رمو . ئه‌ی غه‌زه‌ب به‌چی ئه‌ڵێن . کابرا که‌خوا وه‌ره‌قی لێ گۆڕی . . . کچێ من ئه‌ڵێم ناوچاوان که نه‌ی هێنا . ئای داده گیان . له‌زاری پڕ‌و پیرێژنانی گه‌ره‌ک ئه‌م بیست . دائیم وه ک به‌کرێ گیراوێک له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆر، له سوچی خواروی دیواره به‌رده‌که‌ی ماڵی ئێمه ، که به‌یانیان سێبه‌ر بو ، له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته به‌ر دائه‌نیشتن . له‌گه‌ڵ پله لێدانی ته‌شیه کانیان سه‌ر گه‌رمی ئاڵ‌و گۆڕی باس و خه‌به‌ر بوون . ئه‌مجاره باسی من ببوه بنێشته خۆشه‌ی ده‌میان .هه‌ر بۆیه ئه‌مجاره ژنی مامه‌ی منیان له‌گه‌ڵ نه‌بو . ژنی مامه‌م ئه بۆڵێنێ ، ئه‌ڵێ سه‌یران ئابڕوی بۆ نههێشتوینهوه . لهڕوم نایه له‌ناو ژنانی به‌رو دراوسێ سه‌ر هه‌ڵێنم . ڕاست بو هه‌ر له‌مناڵیه‌وه ده‌ستم تێکه‌ڵی ڕه‌نج و په‌روه‌رده‌کردنی نه‌نکم . مێشکم ساڕێژی بیری ناحه‌ز و خه‌ماوی . هه‌ستی سهرباربونم بۆ سه‌ر ماڵی مامه‌م و خێزانی ، هه‌مو گیانمی ئه‌شکه‌نجه ئه‌دا . ئاخر ئه‌ویش ژیانی سه‌خت بو . کرێکارێکی هه‌ژار ، له کهلاوێکی کۆن کهجێماوی باوکی بو ، پێکه‌وه ئه‌ژیاین . چه‌ند وه‌رزێکی ته‌مه‌ن کورتی زه‌مان تێپه‌ڕ بو . ڕۆژێکی هه‌تاوی هاوینی ، ده‌نگی بانگی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ جریوه‌ی چۆله‌که‌کان تێکه‌ڵ بو . له‌حه‌وشی ماڵه‌که‌مان له‌پاڵ په‌نجه‌ره داره‌که‌ی ژوری نه‌نکم ، که تۆۆزێ سێبه‌ری په‌رژینی بانه‌که‌ی مابو ، سه‌رگه‌رمی داهێنانی بسکی ڕه‌ش و ئاڵۆزی خۆم بوم تا ده‌نگی گڕی مامه‌م وا هه‌میشه ڕای ئهچڵهکاندم ، له‌سوچی چه‌پی لای خواروی په‌نجه‌ره داره‌که، که شوشه‌که‌ی شکابو ، له‌گه‌ڵ بۆنی سیگاره‌که‌ی به‌سه‌رما هات ووتی : دایه تازه قه‌ولم داوه . پیاوێکی خراپ نییه، وه‌ڵڵاهی خراپ نییه . بابڕوا خوای له‌گه‌ڵ پیرۆزی بێ . توخوا ئیتر سه‌رم مه‌ئێشێنه له‌به‌یانیه‌وه حاجی که‌ریمی دراوسێ مێشکی بردووم ، ئه‌ڵێ ئه‌م لای زهمینهکهت نه‌کێڵاوه .ئه‌و لای خراۆ کێڵدراوه ، ئه‌م لای وا ئه‌و لای وا . ئێستاش که هاتوومووه تیکه نانێک بخۆم تۆ له کۆڵم نابیته‌وه . ئیتر به‌سه بابڕهوا موباره‌کی بێ . به‌ڵام نه‌نکه سهکینم ڕه‌حمی جوڵابۆوه ، به‌ده‌نگه بێ هێزه‌که‌ی ئه‌ی ووت : زه‌عیفه‌یه ، بێده‌سه‌ڵاته ، بێده‌سه‌ڵات . توخوا باله‌وه زیاتر بێ ناز نه‌بێ زه‌عیفه‌یه .کوڕه سه‌ر دار گیان جارێ زووه زوو . . . . دژایه‌تی نه‌نکم بۆ حاڵی خۆی بو یان خۆشه‌ویستی من نازانم ؟ که چاوم هه‌ڵ هێنا ، چارشێوێکی سپی به سه‌رمه‌وه . له پاڵ مامه‌م به‌رانبه‌ر به پیاوێکی درێژ و ڕه‌ش به ڕیشێکی قه‌ڵه‌م کراوی قه‌ترانی دانیشتبووم . به بۆنی عه‌ترێکی تیژ و توند وا ئاوێته‌ی بۆنی سیگاره‌که‌ی زاوا بو ، گێژ و گێژ تر بوم . تا پیاوێکی مێزه‌ر سپی پیرله سه‌روی دیوه‌که ، پاڵی داب‌و به پشتیه‌که‌ی دیواره کورته‌که‌ی په‌نجه‌ره که‌وه پیاڵه چاییه‌که‌ی له‌به‌ر ده‌می خۆی لابرد و چاویلکه‌که‌ی نایه سه‌ر چاوی ڕووی کردهمن ووتی : کچم له‌خۆت ئه‌پرسم ، له‌سه‌ر خواستی خۆت شوئهکهی به شۆڕش ؟ قه‌واره‌ی ناحه‌ز وناشرینی زاوا له ناو که‌واو پانتۆڵێکی ڕه‌ش ، تاڵی ڕوخساره دووکوڵاوییهکهی ، منیان دڵ‌سارد ئه‌کرده‌وه . له لاێیکی تره‌وه هه‌ستی شه‌رم لهسهربار بونم ، سه‌راپای گیانمی گرتبۆوه . هه‌ستی ده‌ربازبون له مه‌ینه‌تی و ڕه‌نج ، چوارچێوه‌ی ڕزگاربوونیان نیشان ئه‌دام . هه‌ر ئه‌وانیش له‌جوابی مامۆستایا وتیان به‌ڵێ به‌ڵێ به‌ڵێ . چه‌ند ڕۆژێ له‌وه دوا هاوارێک له بنی کوچه‌وه به‌رز بۆوه . ئه‌وا خزمانی زاوا بهبریقهی جل و بهرگیانهوه هه‌واڵیان دا به دار و دیواری کوچه . حیلکهو تریقهیان پلی تهشیهکانی زیت کرده‌وه وا باسێکی نوێ هاتۆته داوی زاری پیرێژنه‌کان. جل و به‌رگی بوک به‌سه‌ر شانی یه‌کیانه‌وه ، دواتر زانیم که جێماوی ژنی پێشتر یان پێشوتری شۆڕش بووه . کراسێکی دوریاوی فش و هه‌راو ، تاقمێک سوراو وسپیاو و چه‌ند ورده شتی تر .... خزمانی زاوا به زه‌بری چه‌پڵه‌و هه‌ڵپه‌ڕین به‌ده‌ورمه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یان ئه‌دامێ . میوانانی ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاورهوهبن ، یان دیل کرابن ، چاوه‌ڕوانی ڕۆیشتنی من بون .زۆریان په‌له بوو. کچ به شودانیان لا خۆش نه‌بوو . له گۆشه‌ی خواری حه‌وشه‌که له به‌ینی تانکییه نه‌وته‌که و ته نورهکهدا ، ژنێکی نه‌ناسراو ، مناڵه‌که‌ی که له‌سه ر پوتێکی شکاو دانیشتبو هێنایه‌خوار و له‌گه‌ڵ ڕازاندنه‌وه‌ی ، ڕای موسی . دڵمی هه‌ژاند تا بڕوانمه جێخاڵییهکهی دایکم . ئاخر هه‌ناسه‌م بۆنی بێ داییکی لێ ئه‌هات و چاوم نازی دایک بو نه‌ی ئه‌دی . ئاخ ببوایه و سۆزی ماڵ ئاوایی باوکم یان ماچێک ته‌نیا ماچێکی دایکم بچێژایه. خۆزگه‌کانم زه‌رده خه‌نه‌یان وشک کردم . دڵم پڕ بوو . فرمێسک له‌چاوم ورد ورد هات خوارو خۆزگه‌و خهیاڵهکهنی لێ تێک دام . ژنی مامه‌م ده‌ستی کرد به پێکه‌نین ووتی ئه‌ها تماشایکهن له‌خۆشی شوکردن دڵی پڕ بووه .باشه ئه‌زانم پێت خۆشه ش‌وت کردووه ، شه‌رمی ناوێ .ده‌ی کچێ عه‌یبه. به‌سه عه‌یبه . . . به‌تاسه‌ی ده‌ست پێ کردنی ژیانێکی نوێ له ژوره بچوکه دڵته‌نگه‌که‌ی ماڵی مێرد سه‌ر گه‌رمی کار وباری ناو ماڵ بووم پێیان ووتم : ئه‌و پیره داماوه ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌خته درێژ کراوه هه‌ر یه‌ک دو ڕۆژی ته‌مه‌ن ماوه . هاو ده‌ردی نه‌نکی خۆته پێویستی چاو دێری تۆ یه. خوات لێڕازی بێ به خه‌سووی مه‌زانه . ئه‌و مناڵه بچوکهیش ئاوا لێی مه‌ڕوانه ئێستا تۆزێ گهڕۆز و جوقنه. به‌خوا زۆر هێوڕ و ئارامه ئه‌رچی مناڵی خۆشت نییه به‌ڵام هۆشت پێوه‌ی بێ مه‌منوونت ئه بم . ماوه‌یێکی زۆری نه‌خایاند به‌جێی ده‌ستخۆشی لێ کردنم بۆ چاودێری مناڵ و ئه‌رکی خه‌سو، بههانهوشهڕ فرۆشی مێرد هاته کایه .پرته‌و بۆڵه ده‌ستی پێ کرد که : من منداڵی ترم بۆچییه . ئه‌ی هاوارخۆمم لێ تۆقه ، تۆم بۆ به‌خێو ناکرێ ،نۆبه‌ی مناڵێکی تره ئه‌ویش کچ . خوایه چۆن گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌مه بوم . ئه‌مه حاڵه ؟ گه‌وره بووه و تازه دره‌نگه ، هه‌مووی به هانهیه. هه‌ر ئه‌وه‌ی پێم ووتی . یان تا نه‌هاتۆته دنیا ، له ناوی ئه به‌ی یان بڕۆ بۆ کوێ ئه‌ڕۆی خوات له‌گه‌ڵ . ده‌ی ماتڵ مه‌به ... دیسان بێ داڵده‌یی ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت ، یه‌خه‌یان گرتم . ڕێی هه‌ناسه هه‌ڵ کيشان ته‌نگ ببۆوه. تا زه‌ختی ژین ئۆقره‌ی بڕیم . دوباره ده‌نگه گڕه‌که‌ی مامه‌م گوێم ئازار ئه‌دا . به نه‌نکم ئه‌ڵێ تۆ به‌شکم ڕازی که‌ی بڕواته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵه‌که‌ی . ئه‌وا منالهکهیشی هاتۆته دنیا . ئیتر تاقه‌تی قسه‌ی خه‌ڵکم نه‌ماوه . خۆشم له‌گه‌ڵ شۆڕش قسه ئه‌که‌م ئه‌ویش خاو ئه‌که‌مه‌وه . به‌خوا خه‌ڵک باش ناڵێن .با له‌مه زیاتر خه‌ڵکمان پێ خۆش نه‌بێ. هه‌ر ئه‌بێ بڕواته‌وه . ژنی مامه‌م ئه‌ڵێ له‌ڕووم نایه له‌ناو ژنانی به‌رو دراوسێ سهرههڵێنم . سه‌یران چاک ئابڕوی بردوین. ئه و هه‌مووه به‌خێومان کرد ، ئاوامان جواب ئه‌یاته‌وه . باشه جا ؟ ده‌نگی یه‌کێک له پیرێژنه‌کانی گه‌ڕه ک ئه‌بیستم . شه‌ققه ی له درگا ته‌نه‌که‌که‌ی ماڵمان هێنا . که له درگای ته‌نووره‌که‌دا چاوی بهمن که‌وت ،قیژاندی به هاوار وهه‌ڵه داوان ووتی : براژن،هاوار کاکه سه‌ر دار گیان کاکه سه‌ردار، براژن ، توخوا فریا که‌ون . بڕوا ناکه‌م مابێ .نا به‌خوا نه‌ماوه . منیش به بۆن و دووکهڵهکهیا زانیم که له په‌نجه‌ره‌ی تهنووروکهوه کۆڵانه‌که‌ی پڕ کردووه.ئه‌رێ به‌خوا هیچی نه‌هێشتووه .که هاتنه سه‌ر لاشه سووتاوه‌که‌م ، ئیتر بڕی قسه‌م نه‌مابوو. ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ده‌ست خۆشی به‌خێو کردنم ، یان ماچێک ته‌نیا ماچێکی کۆرپه ساواکه‌م نه‌مابوو .ترسیشم له‌وه بو هه‌ر به بێ هۆ، دنکه شقارته‌که و دو تنۆکه نه‌وته‌که تاوان بارکرێن. به‌ڵام باش بوو زوو فریای ماڵه که که‌وتن، وه‌گه‌ر نا ماڵه‌که‌ش ئه‌سووتا .
بێهنام فه‌تاحی
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 458]