واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: هاواری خه ون و زام وکانی
نووسه ر دکتۆر فاروق صفی زاده
شاعیر، بێ گمان گه رووی حه په ساوی گه له که جار وبار له پڕ به بورکانه وه هه
ڵده قووڵێ و دێته سه ما وخۆی ده وینێ . هه موو شاعیرێک ده نگی ره سه نی گه
لی خۆیه تی و بۆگه ل ده نووسی و ژیان و مردنیشی بۆ گه له . شاعیر هاواری گه
لیشه وهاواری له گه له روو نوقم کراوه.گه ل به هۆی شاعیره وه خۆی ده نوێنی
وته نانه ت هه ند ی جار ئه م هاواره گه رووی زاڵم ده گۆشی و گه ل به ره و سه
ر به ستی هان ده دا. هه روه ها به پێ شاعیرانه وه فه رهه نگ و وێژه ی گه لێک
دیاری ده کرێ .
یه کێ لم هاواره ڕه سنه کوردی کوردستان ، شاعیری خه ون و زام وهاوار و
کانی کاک ئیرجی عیبادی یه.
کۆمه ڵه شێعری خه ون و زام وهاوار له باوه شی کانی دا، به یانی ئه ند یشه
کانی گه لی کوردن له سه دان سه ده دا.له ژێر زوڵم و زۆر و سته می زاڵمان و ئه
وانه ی له سه ر به ستی و ئازادی ده ترسن و کاریان به ند و زیندانه و ته نانه
ت له تیشکی خۆریش ده ترسن و ده یانه وێ خۆر هه ربۆ ئه وان هه ڵبێ . کانی
رووبارێکه به ره و زه لیا ده چێ و کانی گه یشتن به زه ڵیایه. زام و هاواریش
ده نگی گه لن که له خه ون دا هه مووکاتێ گه یشتن به زه لیا ده بینن و ئاواتی
هه موو زوڵم لێ کراوێک گه یشتن به زه لیایه ( زه ر یا ).
زۆر له مێژه ئاور له ژێر چیاکانی داپۆشراوی په ژاره دا هه په ساوه
ئا خۆ
بۆرکانی ئاگر و قینمان که ی سه ر هه ڵئه دات .....
هاوار و زامی گه ل . دوای ماوه ێه ک ده بێته بۆرکان دژی زاڵمان و سه ربه ستی
یه که م موژده ی ئه م بورکانه یه بۆ گه ل.
له شه ڵاڵی که ڵیسه ی ئه وین و ئاوات دا
تا
نوێژ له مزگه وتی رۆژ
تا
زیاره تی
به رد و چیا و ئاو
هه نگاوێکه
هه ناسه ی ئه ستێره به ره و خوا ره وانه و
هاواری منیش به ره و ده ریا
به ره و گریانی باران
به ره و دۆڵه کانی نه خه وتووی وڵاته هه ورییه که م
کانی
بۆ کام که ڵیسه و مزگه وت و چیا
سه جده ئه به ی که چاوانی شیعر و عه شق
تێ یدا دارقه واخ نه ده رابێ.
ئه مه فلسه فه ی ژیانه و رۆیشتن و له ئاکام دا گه یشتن به زاڵیا و تێراو
بوون له بارانی سه ر به ستی و هه ناسه کێشان.
وێنه ی خه یا ڵیه کان له شیعر ه کانی کاک ئیره ج دا به جوانی خۆ پیشان دا دا.
که ئه مه پسپۆرێتی وی له شیعر و زمان دا دا گه یه نێ . زمانی گه ل . زمانی
شێعره و له شێعریش دا یه که م بناغه ی وێنه ، خه یاڵیه کان که شاعر به م شێوه
یه په یامی خۆی ده گه یه نێ.
دڵم به ستراوه به رووبار
بۆ کوێم ده به یت
ده ڕاوه سته
خورپه ی شه تاوی تافگه ی شه ڵماش
خه ڵاتی قه تاره ی فیشه کی کاوه یه
یان
چیرۆکی وڵاتی شیعره کانی مه لا ئاواره یه. "
یان
کاتێ له باره ی ژیانه وه شاعیرده چریکێنێ،ژیان به شێوه یه کی جوان و شیاوده
رازێنێته وه:
ژیان ئه ستێره ێیکه
ئه ستێره له ئاو ده چێ و
ویشک نابێت
کورد سه دان ساڵه ڕۆڵه کانی به خت ده کا وخه بات ده کا،به ڵام هێما نه گه
یشتۆته لووتکه ی
سه ر به ستی یه وه
تا ڵ تاڵی قژی سپی بیره وه رییه کانت
بۆنی رووباری خوێنی چوار چراو
سێداره کانی نه فره تی پێ یه !
بۆنی سه دان چرای سه وزو
نه کوژراوی ئاویه ر
باڵا به رز
بۆ
ئاوێنه ی ئاربابای ته ماوی بڕوانه
که ژوانێک له دارستانیبۆ مه ڵێلدا ڕاوستاوه !
شاعیر کاتێ باسی بایه قوشانی زاڵم ده کا، به جوانی ئه وانه داناسێنێته گه ل و
له ئاکامی ئه وان ده ڕژێنێته نێو رووباری چه ک و سه ر هه ڵدانه وه و ده ڵێ :
ویستیان دوونیا و ئاو
پڕ له لێڵاوی ته نیایی که ن
نه یانتوانی
له و هه وارگه ی سووره وه
چه ک و چه 1
ڕازی چیرۆکی ژین و شانۆی مه ر گیان ئه وت
شێعری ژیان سه رکه و ت
رووباری ئه ندیشه ڕه نگی خه ماوی ده ر یای گۆڕ
بڕوات بێ
له دیواخانی رۆژدا
شوشه ی عومری دێوه زمه ی شه و
شکاوه !
بێ گومان هه ر شوێنێکی کوردستان بنوارێ ، حه دیسێک و ڕازێکی پێ یه ، له هه
ژمه و زامی گه ل و هونه رمه ندانیگه ڵ . حه سن زیره کی نه مر ، گۆرانی بێژی
میللی کورد، که سێک بۆ که له سه رده می خۆی دا بایه خیکی پێ نه دراو و له ئه
و په ڕی کوێره وه ری دا سه ری نایه وه و به زامه کانی گه ل زامێکی قورس و سه
نگینی پتر کرد. شا عیرچ به جوانی ئه م زامه له کانی 9 دا باس ده کا :
ناڵه ناڵه ی گڵکۆی هۆنراوه
له ناڵه شکێنه دا
پاپۆری شکاوی دڵی داگرتووم
ئه م شمشاڵه یاخی یه
له کاکه شانی هونه ردا
چ زایه ڵه ێێکی غه ریبه
له ژێر ڕێژنه ی بارانی ئاوازدا
سروه دووپاتت داکاته وه
بووکان
سواری واگونی کاته کانی بێ وچانه و
نامیلکه ی حه سنی پێ یه !......
کانی !
گێوتینی کۆنه په ره ستی
نا توانێ
مێژووی هه تا هه تایی
ناوی کوردیت ببرێته وه
له شێعرێکی تردا شاعیر تۆفانی پڕله هاواری گه له که ی باس ده کا و له م باره
یه وه ده ڵێ :
خه یاڵ بیانووێیکه بۆ گه یشتن
به نهێنێ یه کانی شه واره ی ئه ستێره و
غه زه بی شه قایه ق و قایه ق سوارانی
ئه سته م لێ کراوی زه ڵکاو
کانی
ئه م شه وه دره نگه
به وشه ی خه م و چرای ده ریا
خه رمانه ی یادی ده نگی من و تۆ
له زیندان ده خه مڵێنێ
قشتیلانه ! هاوار نوقم نابێ
ئاخ ! بۆ تۆفانی پڕ له هاوار .
شاعیر له گه ڵ گه لی دا هاوار ده کا بۆ به ده ست هێنانی هه توان و ده چریکێنێ
و له ئاهۆ و په ژاره ی گه لی باس و خواس ده کا و ده ڵێ :
هه توان
هه توان
هه توان
هه توانێکم
له باران و ئه ستێره و گزنگه وه بۆ بێنه
ئه م برینه ناسۆره
به قه د باڵای وڵا ته که م ده ردی کۆنه !.......
مێژوو ده ی سه ڵمێنێ که سه دان ساڵه ژینی کورد ده درێته به ر سقی هه ڵاکۆخانه
کان و
تا تاره کان و تورکه کان و جا به یانیان :
کوانێ جی ژوان؟
ئه کاته وا
چۆڵه وانی ئازادی دای گرتم و
هه ڵاکۆ خان کوری قابیل
ژینی دا به ر شه ق
عه شق له دووی چرا سووره وه ڕاوه ستا
تۆ
تاپۆی ئه سفندیار نه بوویت
په ره نگی به یانانی نه مربوویت
که خستی بوغزی سه ر بڕین
نه تی پێکا ..........
کورد له مێژه که بێ وڵاته، بێ سنوور و ئاڵایه و ته نانت خۆشی له بیر بردووته
وه و
هه مووکاتێ ئه نفال کراوه :
بۆ ئیمه بێ وڵاتی
له ژێر چه مۆله ی شه ودا
زامێکی نا سۆره
خنجیلانه
ده ریا لووشه ی چاوه کانت
له گه ڵمایه .........
مێژوو ده ڵێ : ماده کان ( که کورده کان له م ڕه چه ڵه که ن) یه کم نه ته وه
یه ک بوون له جیهان دا که شارستانیه ت و دێمکراسیان دامه رزاند. ته نانه ت یه
که م زانسته کانی مێژوو به هۆی ئه م نه ته وه مه زنه وه پێک هاتووه، ئه ویش
له نۆ هه زارساڵ له مه و به ردا. به پێچه وانه ی ئه وانه که مێژووی مادی
2700 ساڵ له مه و به رده زانن، ماده کان به پێ ئاسواره که وناراییه کان و
نووسراوی مێژوو نووسان ده گه رێته وه بۆ نۆ هزار ساڵ له
مه و به ر( برواننه آناهید ، ژماره ی 4 ، وتاری مێژنه ی ماده کان و هاخا مه
نیشته کان- نووسه ر ). ما ده کان ته نا نه ت یه کم شیعر و وێژه شیان داناوه.
ئه شوو زه رده شتی کورد لم نه ته وه یه بووه که گاته کان هه موو به
شێعرهۆندۆته وه .
شاعیر له شیعرێکی دا ده ڵێ :
تافگه ی گریانی ماده کان
له پلۆسکی گزنگی یادێکی ئه به دی دا
سه ر هه ڵئه دات
ئه من جانتاێیکی خیاڵاوی
پڕ له رازی که لاوی شاری ئیحساسم
له دڵمایه .!
شاعیر له کانی 22 دا به جوانی ده چریکێنێ و گورانی ده چڕێ و هه موو مێژووی
کورد ده خاته به ر باس و زایه ڵه ی بانگه واز ده کا :
ئه من کاولم کاول
وه کوو که لاوه کانی ئه شکه وتی زیوییه
دوای ئاوازه کانی ماملێ
وه کوو باڵه فڕه ی هاواره کانی حه سه ن
له دووایین شێعره کانیا شاعیر گه له که ی به شێعر ده شۆبهێنێ و ده ڵێ :
گوڵه به رۆژه هاته دانگ و
وتی :
نا نا گه ل شێعری زیندوه
شێعر نا مرێ !
جیا له بۆاری نێشتمان په روه ی و شێعره کانی کۆمه ڵایه تی ، له باری هونه
رییه وه ئیره ج عیبادی زۆر هانی داوه تا له حسا میزی و پێک دانانی ووشه له
قه راخی یه کا ، تایبه تمه ندیه کانی شێعر له به ر چاو بگرێ.
بروانه بۆ ئه م دا رشته نانه : باڵه فڕه ی هاوار – جانتاییکی خه یال ئاوی –
ده ریا لوشه ی چاوه کانت – تۆفانی پڕ له هاوار – شه واره ی ئه ستێره – و
حسامیزی هه ناسه ی ئه ستێڕو گڵکۆی هونراوه و... آلتریشن یانی کایه گه ری
زمانی له گه ڵ پیته کانا وه کوو :
به درێژايی په ژاره ی خه ونه کانت
له نێو ژان وپیچی شه وی پرِگه وا ڵه هه وه ردا
تا بيانی گريام !
که له پیتی ( ژ ) بباشی کلک وه ر گێراوه وهتد ..........
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 1047]