پرچم تشریفات با کیفیت بالا و قیمت ارزان
پرواز از نگاه دکتر ماکان آریا پارسا
دکتر علی پرند فوق تخصص جراحی پلاستیک
تجهیزات و دستگاه های کلینیک زیبایی
سررسید تبلیغاتی 1404 چگونه می‌تواند برندینگ کسبوکارتان را تقویت کند؟
چگونه با ثبت آگهی رایگان در سایت های نیازمندیها، کسب و کارتان را به دیگران معرفی کنید؟
بهترین لوله برای لوله کشی آب ساختمان
دانلود آهنگ های برتر ایرانی و خارجی 2024
ماندگاری بیش‌تر محصولات باغ شما با این روش ساده!
بارشهای سیلآسا در راه است! آیا خانه شما آماده است؟
بارشهای سیلآسا در راه است! آیا خانه شما آماده است؟
قیمت انواع دستگاه تصفیه آب خانگی در ایران
نمایش جنگ دینامیت شو در تهران [از بیوگرافی میلاد صالح پور تا خرید بلیط]
9 روش جرم گیری ماشین لباسشویی سامسونگ برای از بین بردن بوی بد
ساندویچ پانل: بهترین گزینه برای ساخت و ساز سریع
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
تعداد کل بازدیدها :
1849597354
شێوازی شێعریی شاعیرانی ڕۆشندڵ
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: شێوازی شێعریی شاعیرانی ڕۆشندڵ
نموونه: شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی، مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی
http://gzing.org/kurdi/data/upimages/melaxefur.gif
له‌و باسه‌دا به پێی توانا هه‌وڵ ده‌درێ ئه‌و ماكه و ئامرازه شێعرییانه‌ی كه له شێوازی ده‌ربڕین و وێنه‌ی زه‌ینی و خه‌یاڵیی شاعیرانی ڕۆشندڵ(كوێر) كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێ بخرێنه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵه‌ش ده‌ستنیشان بكرێ كه ئه‌و جۆره شاعیرانه به چ شێوه‌یه‌ك توانیویانه شێعر و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به زه‌ین بسپێرن، یان تۆماریان بكه‌ن و له فه‌وتان بیانپارێزن.
دیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو شاعیری خاوهندیوانی دوو سه‌رده‌می زۆر لێك جیاواز، واته: «شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی(1774-1879)» و «مه‌لا غه‌فووری ده‌بباغی(1937-1990)» به نموونه دێنینه‌وه.
هه‌روه‌ك ده‌زانین شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر له سه‌رده‌مێكدا ژیاوه كه ڕاده‌ی سه‌واد و خوێندواریی له پله‌یه‌كی زۆر نزمدا بووه و، ئه‌گه‌ریش هه‌بووبێ، خوێندن به تێكڕایی له حوجره‌ی مه‌زگه‌وت و خانه‌قا و تهكییهكان به شێوه‌ی سه‌معی(گوێدێریی و گوێڕاداشتن) و له‌به‌ركردنی ده‌قه‌كان، وه‌ك قورعان و شێعری موناجات و هێندێك ورده كتێنب و نامیلكه‌ی دینی بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر، ئه‌گه‌ر كوێری زهگماكییش نه‌بووبێ، ئه‌وا له سه‌رده‌می منداڵی‌دا چاوه‌كانی له ده‌ست داوه و، به‌وپێیه خوێنده‌وارییه‌كه‌ی ئه‌ویش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بووه.
كه‌وابوو، به گشتی ده‌توانین بڵێین كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ده‌بی كوردهواری، زیاتر به شێوه‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌كی بووه تا ئه‌ده‌بی نووسراو.
هه‌ربۆیه، شاعیران و بوێژانی كورد له‌م چاخ و ده‌ورانه‌دا، به‌تایبه‌ت كه‌سێكی وه‌ك شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر، نه‌یانتوانیوه شێعر و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان بنووسنه‌وه، یان هه‌ركات هه‌ستی شێعرییان هورووژابێ ده‌ستاوله‌جێ كه‌سێكی خوێنده‌وار هاتبێ و وێژراوهكانیان نووسیبێته‌وه.
له حاڵه‌تێكی ئاوادا، شاعیر زیاتر گرینگی به مێشك و زه‌ینی خۆی داوه و شێعره‌كانی خۆی له‌به‌ر كردووه. پاشان به هۆی زۆر خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه بۆ كه‌سانی تر، به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی زاره‌كی پاراستووه.
به‌ڵام هه‌روه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كرێ، هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌كه بۆ شاعیرانی ڕۆشندڵی هاوچه‌رخ كه گه‌لێك ماكه و ئامرازی ئاسته و ڕاگه‌یاندن و تۆماركردن و ته‌نانه‌ت شێوهڕێنووسی بڕایل (braille)، دێته‌ئاراوه، ده‌گۆردرێ.به گوێره‌ی ئه‌و پێشه‌كییه‌ی گوترا، با بزانین، شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر خاوه‌نی چ شێوازێك بووه و، به چ شێوه‌یه‌ك شێعره‌كانی خۆی داڕشتووه و له نه‌مان پاراستوونی.
به سه‌رنجدانی دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر1 و به‌ركوڵی به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی، ده‌توانین به‌و ئاكامه بگه‌ین كه ئه‌و شاعیره‌مان به پێچه‌وانه‌ی شاعیرانی ڕۆشندڵ و كوێر كه به تێكڕایی ماكه و ئامرازی وێنه و خه‌یاڵی شاعیرانه‌یان زیاتر حاڵه‌تی زه‌ینی و ڕووتوێژیی(ئینتیزاعی) به‌خۆوه ده‌گرن، یان به واتایه‌كی تر دراوه زهینییهكانیان له ڕێگای بیستن و بۆن و به‌رامه و هه‌ست و نه‌سته‌وه ده‌نوێندرێن، نه‌ك له ڕێگای چاو و بینینه‌وه؛ هه‌ر ده‌ڵێی لایه‌كی جه‌مسه‌ری خه‌یاڵه‌كانی ڕاسته‌وخۆ به‌چاو بینراو و ههستپێكراون، كه ئه‌وه‌ش وابزانم زیاتر له سایه‌ی زۆرگهڕان و هه‌روه‌ها مێشكێكی كارا و هۆشێكی تیژ و، سه‌رله‌نوێ خوڵقاندنه‌وه و خهیاڵاندنهوهی چه‌مكه شێعرییهكانهوه دێته‌ئاراوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناكرێ چاوپۆشی له‌و ئه‌سڵه بكرێ كه شاعیرانی ڕۆشندڵ و كوێر، له وێناندن و چوواندن و وێچوواندندا، كه جه‌مسه‌رێكی بیستنه و جه‌مسه‌رێكی دیتن، به‌گشتی لایه‌نی زه‌ینی و ڕووتوێژیی(ئینتیزاعی) له چه‌مكه شێعرییهكانیاندا زیاتره تا لایه‌نی كۆنكرێت و هه‌ستپێكراو.
دهودا شك نییه شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر ئه‌گه‌ر كوێر نه‌بایه و به‌هار و كوێستانی كوردستانی به چاو دیبایه، له چهكامهی(ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره)دا ــ كه یه‌كێك له جوانترین و به‌رزترین شێعری كوردی یه ــ جیهانێكی زۆر واقیعیتری ده‌خوڵقاند و بۆ وێنه شێعرییهكان، له ماكه‌ی ڕه‌نگ و چاو و هه‌ستكردنی ڕاسته‌وخۆ زیاتر كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت تا ماكه‌ی بیستن و زه‌ین و خه‌یاڵ، بۆوێنه، گه‌لێك وشه و ده‌سته‌واژه‌گه‌لی وه‌ك:
«زهینیكه»، «له گوڕڕه‌ی ده شه‌ماڵی»، «بۆنی ده‌با بای سه‌با»، «بۆنی گوڵان ده‌پڕژێن» و..:
زه‌ینی خۆم دا كوێستانێ، چه‌ندی لێم كـــرد خه‌یاڵه
گــوڵ بوون له چوار كه‌نارێ، لێی شین بوون هـه‌ڵاڵه
زه‌رد و كــــهسك و بنه‌فشه، سوورگوڵ و تافته‌ی ئاڵه
لـــــــــه به‌ر بۆنی وان گوڵان، یاران ده‌بوون بێ حاڵه
بولبول له كـــــــــوێیه مه‌ست بێ، بكا ئه‌فغان و ناڵه
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌بێ به داهێنانێكی زۆر گرینگ له‌قه‌ڵه‌م بدرێ، له‌به‌ر چاوگرتنی شێوازێكی تایبه‌ته بۆ هۆنینه‌وه‌ی قه‌سیده‌كان و شێوه‌ی به زه‌ین ئهسپاردنیان.
ئه‌گه‌رسه‌رنج بدرێته سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر، زۆربه‌یان له باری جۆری شێعرییه‌وه به دوو دسته دابه‌ش ده‌كرێن:
قه‌سیده(چه‌كامه)كان و پێنجخشتییهكان. شاعیر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ حاڵه‌تی ئه‌ستوونی و ئه‌وه‌یكه ڕیزی ژماره‌ی دێڕه‌كان و هه‌روه‌ها مانای قه‌سیده‌كان تێكنه‌چێ، له به‌یتی یه‌كه‌م ڕا وشه‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی وه‌ك كلیل و ڕه‌مزی به زه‌ین ئه‌سپاردن له‌به‌رچاو گرتووه و له نیوه‌ی یه‌كه‌می دێڕی دواتردا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه‌چی هه‌رچی كردم و له سه‌رجه‌می پێجخشتهكییهكان وردبوومه‌وه ئه‌و حاڵه‌ت و ڕهمزهم به‌رچاو نه‌كه‌وت.
ئاخر سه‌ر هاتمه سه‌ر ئه‌و بۆچوونه كه شێوه‌ی داڕشتن و به زه‌ین ئه‌سپاردنی پێنجخشتییهكان، ڕه‌نگه له‌به‌ر خۆشئاههنگیی و بڕگهبڕگهبوونیان ڕه‌نگه پێویستی به‌م كلیل و ڕه‌مزه نه‌بووبێ2؛ بێ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ڕیزبهندیشیان تێكبچێ ئه‌وا كارتێكه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له سه‌ر مانا دانانێن.
بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و مه‌به‌سته، له خواره‌وه هه‌وڵده‌ده‌م به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و وشانه‌ی كه وه‌ك كلیل و ڕه‌مز كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێ، درێژه به باسه‌كه بده‌م و، بۆ نموونه‌ی پێنجخشتییهكانیش چهكامهی(ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره) له كۆتایی نووسراوه‌كه‌دا بهێنمه‌وه:
نموونه‌ی1:
دڵبه‌را! پــــــــــــــــــهی ڕووی فیراقت، دڵ ده‌ناڵێ چون ڕوباب
به‌و دوو ئه‌برۆی میسلی تاقت، به‌ندی جـه‌رگم بوو كه‌باب
بوو، به بریان توێی ده‌روونم، چاو پڕ ئه‌سرین، ته‌ن برینم
مه‌جنوون ئاسا بۆت جنوونم، لێم حـــهرام بوو خورد و خاب
خاب و خوراكم گــــــــــــــــــــــــــرین ه، (ره‌حمه‌ته لیلعالهمینه)
روحمێ كه به منی حه‌زینه، با كـــــــــــــــۆتا بێ ئه‌و عه‌زاب
نموونه‌ی2:
شای غه‌زالان، شۆخ و شه‌نگان، زولف چهلهنگان، ڕاست و چه‌پ
دڵ چـــو سه‌نگان، خوو پهڵهنگان، دای له قهلبان ڕاست و چه‌پ
دای له قه‌لبی مـــــــــن حه‌زینه، چه‌ن خه‌ده‌نگی سه‌ر به خوێنه
ئه‌و له من كرد چه‌ن برینه، خوێن بـه خــوڕ دێ، ڕاست و چه‌پ
نموونه‌ی3:
مــــــــــــــــــــاتم له به‌حری په‌ی نه‌ده‌ر، له‌و زوڵمه‌تی بێ ڕۆشه‌نه
له‌و به‌ندی كه‌س لێ نهچووهدهر، دڵ خه‌سته‌یه، مه‌جرووح ته‌نه
دڵ خه‌سته و مه‌حزوون و زار، بێ ڕاحه‌ت و عه‌یش و قـــــــــــهرار
ئه‌وڕۆ حه‌بیبی گـــــــــــــوڵ غوزار، سانداوه كه‌رت كه‌رت قۆشه‌نه
سانداوه تیپی زه‌نگی یه، ســـــــــــــهرخۆش و مه‌ست و به‌نگی
یهمیسریی و تیژ و جـــــــــــــــــــــــهنگی یه، ساحه‌ب زرێ و جۆشهنه
هه‌روه‌ك ده‌بینین، شاعیر، له زۆربه‌ی چهكامهكاندا ئه‌و شێوه‌یه‌ی له به‌رچاوگرتووه.
هه‌ڵبه‌ت له هێندێك شوێندا ئه‌گه‌ر وشه یان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی له دێڕی دواتردا وه‌ك خۆی دووپات نه‌كردبێته‌وه، ئه‌وا له وشه‌یه‌كی هاوڕواڵهت(جیناس) یا چه‌ند پیتی هاوشێوه و هاوده‌نگ، یان له وشه‌یه‌كی هاومانا وه‌ك ڕه‌مز و نیشانه‌ی تێكخستنهوهی دێڕه‌كان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.
نموونه بۆ وشه‌ی هاوڕواڵهت:
گــــــــــــــــهر تۆ یاری باوهفایی، هێنده سه‌نگین دڵ مه‌به
یا مه‌كه كه‌س ئاشنایی، یا نه، لێی غـــــــــــافڵ مه‌به
غافڵ ئه‌ز عه‌یش و مه‌عاشی، به زبان چوست و هه‌راشی
نه‌ك وه‌كوو سه‌نگی سهرئاشی، وا به تۆز و خـــــۆڵ مه‌به
خۆ مه‌كه سه‌رباری ده‌ردان، من مه‌كه غهڕقانی به‌ردان
ڕێگه بگره میسلی مه‌ردان، خۆت به ئاو و گـــــــــڵ مه‌به
نموونه بۆ چه‌ند پیت(س،خ،ر..):
تالیبی دونیای غه‌دداره، هه‌ر كه‌سێ بۆی بێ بـــــه یاره
سه‌عی و ره‌نجی وی خه‌ساره، مه‌ردی قه‌ت دوودڵ مه‌به
سونجوو و خورمــــــــــــــا ببینه، نێوڕهق و توێكڵ شیرینه
خۆش به، تۆی ڕیحان بچێنه، عاقیبه‌ت پیكـــــــوڵ مه‌به
نموونه بۆ وشه‌ی هاومانا:
دیم له خه‌ودا شــــــاد و خوڕڕه‌م، یار له من بــــــــــــــــادهی ده‌وێ
ده‌ست له نێو دست، ده‌م له نێو ده‌م، شاد له عه‌یشی وێ شه‌وێ
وێ شه‌وێ عه‌یش و نیشات بوو، كه‌یف و ئاهــهنگ و بیسات بوو
موددهتێك خۆشیی حه‌یات بوو، ناگـــــــــههان ڕابووم له وێ
وه‌ختێ بێداربووم، نه‌كه‌س بوو، ته‌ن سه‌راسیمه‌ی هه‌وه‌س بوو
ڕوح هـــــــــهراسانی قه‌فه‌س بوو، لال و كه‌ڕ كـــــــــــــــهوتم له‌وێ
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و نووسراوه‌یه زۆرتر ئه‌وه بووه كه چۆنیه‌تی شێعرگوتن و شێوه‌ی ده‌ربڕین و به زه‌ین ئه‌سپاردنی وێژراوهكانی شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر ڕوونبكرێته‌وه، ده‌نا هه‌روه‌ك له نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره خاوه‌ن به‌هره و خۆشزهوقه، زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ و، به‌تایبه‌ت له بواری شێواز(شكڵ و نێوه‌رۆك و خه‌یاڵ و زمانی شێعریی..) و ئه‌وه‌یكه سه‌ر به كام قوتابخانه(ڕێباز)ی شێعری یه، حه‌وجێی به لیكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر هه‌یه.وه به‌ڵام، سه‌باره‌ت به مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی(1937-1990)4 كه له سه‌رده‌مێكی زۆر دواتردا ژیاوه، با بزانین خاوه‌نی چ شێوازێك بووه، جۆری به‌یان و ده‌ربڕینی چۆن بووه و، به چ چه‌شنێك شێعر‌و هۆنراوه‌كانی خۆی ئاسته و تۆماركردووه؟دیاره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست، چۆنیه‌تی هه‌ست و وێناندن و وێچوواندن و خه‌یاڵی شاعیرانه بێ، ئه‌وا جێی گومان نییه كه ده‌توانرێ گه‌لێك بیروبۆچوون و ده‌ربڕینی هاوبه‌ش له نێوان شاعیرانی كوێر و بێ چاودا به دی بكرێ.
به واتایه‌كی تر چونكه زۆربه‌ی دیارده و شته واقیعییه‌كان، هیچكام ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای یه‌كێك له حهیاتتیرین و گرینگ‌ترین ئه‌ندامی هه‌ست و نه‌سته‌وه كه چاوه، نابیندرێن و نانوێندرێن، شێوه‌ی به‌یان و ده‌ربڕینی شاعیرانی ڕۆشندڵ، زیاتر حاڵه‌تی چه‌مكی گشتی و ئینتیزاعییان هه‌یه و، شاعیر ئه‌غڵه‌ب خۆی به خه‌یاڵاندنه‌وه و نواندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵ و وێنه و هه‌ستپێكراوه زهینییانهوه خه‌ریك ده‌كا، كه یا له خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری بیستووه یان به هۆی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی هه‌ست و نه‌سته‌وه پێی گه‌یشتووه.به كورتی، ماكه‌ی ڕه‌نگ و وێنه(ئیماژ) و نواندنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جه‌سته‌یی، ئه‌گه‌ر له وێنه شێعرییه‌كانی ئه‌و جۆره شاعیرانه‌دا لایه‌نی لاوازی هه‌بێ، ئه‌وا ماكه‌ی ده‌نگ و بۆن و چێژتن و له‌مسكردن هه‌تابڵێی لایه‌نی به‌هێزتر و سه‌رنجڕاكێشتری هه‌یه.
نموونه بۆ ماكه‌ی ده‌نگ، له هۆنراوه‌یه‌كی مه‌لا غه‌فووردا:
هـه‌ر ده‌نگی مه‌له، تێكه‌ڵی هاڕه‌ی خــــــــڕ و دۆڵه
هـــــــــــه‌ر لووزه‌وی به‌فراوه ده‌كا هاژه له هه‌ڵدێر
هه‌ر تاوڵ و ڕه‌شماڵه به داوێنی چیــــــــــــــــــــــاوه
هــــــــــه‌ر ڕه‌شبه‌ڵه‌ك و داوه‌تی بێرییانه به بلوێر
زاخـــــــــــــــــــــــــاو ی دڵان حیله و كۆرژنی كهحێله
تاوێنی خه‌مان ده‌نگی مــــــهڕ و به‌رغه‌ل و هاوێر
خــــــــوزگهم به‌وه ئه‌و فه‌سڵه به چاوانی ده‌بینێ
ژین نرخی له لای خاوه‌نی بینایی یه، نه‌ك كوێر
هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بۆ ماكه‌ی چێژتن و له‌مسكردن نموونه‌یه‌ك بێنینه‌وه، ئه‌وا پارچه هۆنراوه‌ی (ناحه‌ز و جوان)ی مه‌لا غه‌فوور، ده‌توانێ ده‌رخه‌ر و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شێوه ده‌ربڕینه بێ:
تا بژیم تێت ده‌بڕم خاوه‌نی جوانیی و ده‌سه‌ڵات
چـــاوی ئاواتی هیوام ئه‌ی گوڵی سه‌رتۆپی وڵات
داده‌مركێ كوڵی دڵ تاوێكی ڕێتخهم چـــــــدهبێ
به ســه‌ری نووكی زمانم له بنی په‌نجه‌یی پات
هه‌روه‌ك ڕوونه، نه‌ته‌نیا له‌م هۆنراوه‌یه، بگره له ته‌واوی هۆنراوه‌كانی مه‌لا غه‌فووردا، شه‌قڵی وێنه خه‌یاڵییه‌كان و وه‌رگیراوه زهنییهكانی ڕاسته‌وخۆ نه‌بینراو، وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی شاعیرێكی بێ چاو و نابینهر، به نێوچاوانی چه‌مكه شێعرییهكانهوه دیاره؛ به‌تایبه‌ت كه خۆشی له كۆتایی زۆربه‌ی وێژراوهكانیدا خۆی هه‌روا ده‌ناسێنێ:
چاومهستیی و ته‌ڕده‌ستیی و ئاشقكوژیی و ناز
تهننازیی و عه‌ییاری له تۆ جوانه په‌ری گیان
چــــــاوم نییه زۆر موسته‌حه‌قی خێر و زهكاتم
ماچێ بده به‌م كـــــــوێره به‌سزمانه په‌ری یان
بۆ من نییه هـــــــــه‌ر به تاقی ته‌نیا
ڕابوردووی تاڵ و كــــــــــــــــــۆڵهواری
بێ چاوی هــــه‌موو وڵاتی دیش وان
چاو بوایه ده‌چوونه كهسپ و كاری
ئه‌م شاعیره بێ چاوه كه سه‌ودا سه‌ری تۆیه
تاوێ وه‌ره ده‌س باوێ ملی، به‌خته‌وه‌ری كه
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شتێكی سروشتی یه و، ده‌بێ له نێوان ماكه‌ی خه‌یاڵ و خه‌یاڵاندنه‌وه و نواندنه‌وه‌ی شته واقیعییه‌كاندا ڕابیتهیهكی مه‌نتیقی هه‌بێ، وه‌ك:
با بكــــــــــــهم تۆبه له سه‌ر ده‌ست و ئیتر دای هێڵم
ڕیشی بۆزم، ببمــــــــه سالیكی به‌ر كۆشك و سه‌رات
تا كوتم كوانێ؟ بڵێ هانێ دڵم مـــــــــــــــــــــــهشكێ� �ه
حافزم موسته‌حه‌قم چاو له ده‌سی تۆم هه‌موو كات
دوای خستنه‌ڕووی هێندێك لایه‌نی شێوازیی شێعریی ، بابزانین ئایا مه‌لا غه‌فووریش له شێوه‌ی شێعرگوتن و به زه‌ین ئهسپاردندا هه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی شێخ ئه‌حمدی كۆری ڕه‌چاوكردووه؟!ئه‌گه‌ر بۆنموونه، له غه‌زه‌لی «جووته مهم»ی مه‌لا غه‌فوور وردببینه‌وه كه له ساڵی 1354(1975) دا گوتوویه‌تی و شێعرێكی زۆریش جوانه، ده‌بینین هیچ ڕه‌مز و كلیل و نیشانه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ تێكخستنهوهی دێڕه‌كان له به‌رچاو نه‌گرتووه:
ئــــه‌ی جووته مهمت عه‌ینی هوڵووی تازه فه‌ریكه
فێداری ده‌سی تۆیه دڵم، چـــــــــــــــــــــارهسه ری كه
گیان بۆته په‌پوولێك و لـــــــه ده‌وری شه‌می ڕووته
تا باڵ و په‌ڕی پـــــــــــــــاكی نه‌سووتاوه، ده‌ری كه!
چـــــــــاوت كه به هاوكاریی برۆت خه‌ڵكی ده‌كوژێ
ئه‌گریجه له پای چی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووته شه‌ریكه؟
دوژمن ده‌یه‌وێ تۆ به ته‌ڵا هـــــــــــــــهڵ خه‌ڵه‌تێ
نێیا جـــــــــــــــــوابی به تێڵا بده، یا جارێ كه‌ری كه
ئـــــــــــه‌م شاعیره بێ چاوه كه سه‌ودا سه‌ری تۆیه
تاوێ وه‌ره ده‌س باوێ ملی، بهختـــــــــــــهوهری كه
نه‌مر مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی ه‌روه‌ك له كتێبه‌كه‌ی خۆشی‌دا «دیاری مه‌هاباد» ئه‌و مه‌به‌سته‌ی تاڕاده‌یه‌ك داوه‌ته ده‌ست، به چه‌ند شێوه شێعر و وێژراوهكانی خۆی تۆمار ده‌كردن و ده‌ینووسینه‌وه.ــ ئه‌گه‌ر خۆی له‌ماڵه‌وه بووبا، له كاتی شێعر گوتندا، شێعره‌كانی له سه‌ر كاسێت (زه‌بتی سه‌وت) تۆمار ده‌كرد و به گوێدانه‌وه و بیستنه‌وه‌ی وێژراوهكان، سه‌كته و له‌نگیی و كه‌موكووڕییه‌كانی تێههڵدێناوه و پاشان به هۆی فه‌قێیه‌كانی مه‌زگه‌وتی سوور ده‌ینووسینه‌وه و بڵاوی ده‌كردنه‌وه.ــ شوێنی ژیانی مه‌لا غه‌فوور، به پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی ئه‌سپێردرابوو(بانگ و سه‌ڵا و قورعانخوێنیی) ماوه‌یه‌كی زۆر له كووچه‌ی مزگه‌وتی سوور و له نزیك ئه‌وێدا هه‌ڵكه‌وتبوو.
مزگه‌وتی سووریش كاتی خۆی، خاوه‌نی مه‌دره‌سه‌ی ئاییینی بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌قێ و ته‌له‌به‌كان ده‌رسیان تێدا ده‌خوێند. ئاموشۆ و پێوه‌ندی و تێكه‌ڵاویی مه‌لا غه‌فوور ده‌گه‌ڵ فه‌قێیه‌كان و باس و خواسی شێعر و شاعیریی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه حوجره‌ی مزگه‌وت وه‌ك مه‌كۆی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و شتی له‌م بابه‌ته، مێشك و زه‌ینی مه‌لا غه‌فووری ده‌زرینگانده‌وه و تیفتیفهدهدا، بۆ شه‌خسی ویش وه‌كوو ناوه‌ندێكی تۆماركردن و ڕاگه‌یاندن وابوو.
زۆرجار ئه‌گه‌ر ده‌ستی وه زه‌بتی سه‌وت ڕانهگهیشتبا، هانای بۆ یه‌كێك له‌و فه‌قێیانه (به‌تایبه‌ت كاك عومه‌ری ساكار) ده‌برد و شێعره‌كانی پێ ده‌نووسینه‌وه.ئه‌و وه‌زع و بارودۆخه تا ساڵانی 1350(1971) هه‌روا درێژه‌ی كێشاوه تا ئه‌وه‌یكه مه‌لا غه‌فوور «به هۆی تێكۆشانی برایه‌كی خۆشه‌ویست فێری خه‌تی بڕایل بووه»5 و، ئیتر له‌وه‌پاش توانیویه‌تی شێعره‌كانی خۆی به‌و خه‌ته تۆمار بكا.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه به‌ڵێنی درابوو، به پێشكێشكردنی چهكامهی (ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره)، ئه‌و باسه كۆتایی پێدێنین و تا باسێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی ماڵئاوایی ده‌خوازین.
ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره
مه‌كه‌ن مه‌نعی عـــــــــــــاشقان، عاشق كـــــــــــاری دژواره
هه‌رچی عیشقی له دڵ بێ، بێ سه‌بر و بێ قـــــــــــــهراره
دائیم لـــــــــــــــه به‌ر هیجرانێ، ڕه‌نگ زه‌رد و لێو به‌باره
ده عیشقێدا سووتاوم، غه‌مم لـــــــــــــــــــــــــه چوار كه‌ناره
له به‌ر ده‌رد و حه‌سڕه‌تان، گریانم دێن هــــــــــــــــــــهزاره
گه‌لۆ ده‌ردان ئه‌ز هه‌ڵگرت، ساتێ ناگرم قــــــــــــــــــهرارێ
شـــــــــــــــــــهو و ڕۆژێ ناسه‌برێم، له به‌ر غه‌می ده یـارێ
دڵی من هێند له جۆشــــــــــــــــــــه، ئه‌سرینم دێنه خـوارێ
مه‌گین به وه‌ی ساكیت بێ، ببیێن ده‌نگی بههــــــــــــــارێ
بــــــــــــــه گوڵانم دێن سه‌بووری، سه‌ربێننه‌ده‌ر له خــارێ
مزگێنی بێ لـــــــــــــــــــــــــــه� � یاران، ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هـاره
هــاتن ته‌یری ده ڕه‌نگین، جووت به جووت بوون قه‌تاره
نیشتن لــــــــــــــه ده‌م شه‌تاوان، زه‌ینی كه، چه‌ن هه‌زاره
ڕهنگــــــــــــاندیان قۆپی و شه‌ت، له هه‌ر گۆشه و كه‌ناره
گــــــــــــــــــوڵ هاتنه پیكه‌نینێ، یه‌ك یه‌ك به دڵ به زاره
هـــــــــــــــــهوری ده ڕه‌ش ده‌هاتن، گرتیان به‌ری ئاسمانێ
غــــــــــــــهمی له دڵم چه‌ن زۆرن، بابڕۆن ده‌گه‌ڵ زستانێ
له گوڕڕه‌ی ده شــــــــــــــــــــــهماڵێ� � له ڕێژنه‌ی ده بارانێ
كـــــــــــــــوێستان مابوون له ته‌مێ هه‌وه‌ڵ مانگی نیسانێ
به سروه‌ی ده شـــــــــــــــهو بایه، گوڵ خۆی داوه له سانێ
هــــــــــــــــــهوری ڕه‌ش هاتنه خرۆش، له دامێنی كۆساران
چیا و زۆزان سه‌وزه‌پۆش، دهگــــــــــــــــــــهڵ لكی ده داران
وه‌نه‌وشه‌م چه‌ن زه‌ریف دین، گــــــــــوڵان له ده‌م ڕۆباران
به كـــــــهسك و سوور ده‌خه‌مڵێن، له سه‌ر جۆ و جۆباران
ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هار هــــــــــــــــــــات، مزگێنی بێ له یاران
له كـــــــــــــــــوێستانی ده عه‌زیم، هه‌وری ڕه‌ش ده‌خرۆشن
به نه‌خشی ده به‌هارێ، گوڵان زهڕبــــــــــــــــــــــاف� �ه پۆشن
هـــــــــه‌ر وه‌كوو ئاهووی چینی، سه‌حرا میسكێ ده‌فرۆشن
له شـــــــــــــــــادی ده به‌هارێ، چه‌ن له زه‌وق و له جۆشن
كێ‌و و ده‌ر و دۆڵ و ده‌شت، پاكی ســــــــهرمهست و خۆشن
زه‌ینی خۆم دا كــــــــــــوێستانێ، چه‌ندی لێم كرد خه‌یاڵه
گوڵ بوون له چوار كه‌نارێ، لێی شین ببوون هــــــــــهڵاڵه
زه‌رد و كـــــــــــــهسك و بنه‌فشه، سوورگوڵ و تافته‌ی ئاڵه
له‌به‌ر بۆنی وان گوڵان، یــــــــــــــــــــاران ده‌بوون بێ حاڵه
بولبول له كوێیه مه‌ست بێ، بكا ئهفغــــــــــــــــــان و ناڵه
له كوێستانی ده وا ڕه‌ند، دڵی ئــــــــــــــــــــــــــه� �ه حه‌زینه
گوڵبون له ده‌م ڕۆباران، جــــــــــــوان ده‌بوون به په‌رژینه
با بێن گوڵان ببینن، ههركــــــــــــــــــــــــ� �هس دڵی غه‌مگینه
ئــــــــــــــــــــــــهو گوڵی ده دونیایه، وه‌فایان بۆ كه‌س نینه
خۆشی له بۆ وان كهســـــــــــــان، دڵ به دونێ خۆش نینه
ئه‌و سوێسنه‌ی ســـــــــــــــــــــــــــاو ایه، تازه سه‌ری هه‌ڵده‌دا
خاشخاشك و گوڵه‌مێلاق، ئـــــــــــــهتڵهسی سوور ده‌به‌ردا
وه‌نه‌وشه پڕ جغــــــــــــــــــــــــــــ ــاره، سه‌ری له به‌ردێ ده‌دا
بۆنی ده‌با بای سه‌با، بولبول بۆی لـــــــــــــــــــه خۆی ده‌دا
كـــــــــــــــــــــــــــار ی دونیایه وه‌یه، هه‌ر تاڵی یه وێت ده‌دا
به لرفه‌ی بای شـــــــــــــــــــــهماڵێ، به سۆزی ده شه‌وبایه
بۆنی گوڵان ده‌پڕژێن، تێكه‌ڵ بوون له ســـــــــــــــــــهحرایه
گوڵ ده‌ركه‌وتن لـــــــــــــــــــــه خارێ، ده‌ریان كردن گه‌ڵایه
ئــــــــــــــــهو گوڵی جوان و زه‌ریف، بوونه به‌رگی دونیایه
یاران مه‌دحی به‌هارێ، هــــــــــــــــــــهرگیز له تاریف نایه
بـــــــــــــــــههار هاته سه‌ر ته‌ختێ، گوڵ پشكووتن به تاوه
ته‌رزی گوڵانم زۆرن، چه‌ن تـــــــــــــــــــهرز، سوێسنی ساوه
مــــــــــــــــــــــوژده ده‌نه بولبولێ، ئه‌و عاشقی دڵ سووتاوه
ئه‌و دونیایه وا ڕه‌نگین، وه‌فای بۆ كــــــــــــــــــــهس نه‌ماوه
چه‌ن لاو و جــــــــــــــــوانی پیر كرد، بۆخۆی به قیتی ماوه
بۆنی گـــــــــــــــــوڵان ئه‌ز هه‌ڵگرت، له ده‌م جۆ و سه‌راوان
هاتن ته‌یری گه‌رمێنێ، كـــــــــــــــــــهوتن له ده‌م شه‌تاوان
له هاشه‌ی ده شالوورێ، گڕ به‌ربوونه هـــــــــــــــــــــهناوان
فــــــــــــــــرمێسكم دێن به جووته، خوێناوم دێن له چاوان
له حه‌سڕه‌تی ده یارێ، دهنـــــــــــــــــــــــاڵ� � وه‌ك سووتاوان
لـــــــــــــــــــــه به‌ر غه‌می ده یارێ، شه‌و و ڕۆژم خه‌و نایه
چه‌ن جــــــــوامێر و سوارچاكان، كۆچیان كرد له دونیایه
«ئه‌حمه‌د» ئه‌تۆش ڕاده‌بری، یار بۆت ده‌كــــــه‌ن دوعایه
مـــــــــــــــــــزگێنی بێ له یاران، جێن (جه‌ننه‌تولمه‌ئوایه)
ئه‌و به‌هاری به گــــــــــــــــــوڵزار، بۆ كه‌س ده تاریف نایه
شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی
ــ دیاری مه‌هاباد، له هه‌ڵبه‌سته پڕ مه‌به‌سته‌كانی مه‌لا غه‌فوری حافزی، له ژێر چاوه‌دێری: مامۆستا هه‌ژار دا، ۆكراوهی: ر. ره‌ش ئه‌حمه‌دی، ساڵی 1363، چاپه‌مه‌نی سه‌ییدیان.
ــ تاریخ مشاهیر كرد..، بابا مردوخ روحانی (شیوا)، بخش دوم و جلد سوم، تهران 1371، (ل669-675).
1- بڕوانه: دیوان و شه‌رحی حاڵی شێخ ئه‌حمه‌دی كۆر(موكریانی، له:
عه‌زیز موحهمهدپور(داشبهندێ)وه، له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌ی: مامۆستا (هه‌ژار)دا، تاران، چاپی یه‌كه‌م: 1378.
3- له یهكدوو قه‌سیده‌دا ئه‌و حاڵه‌ته به ته‌واوی نابیندرێ، هه‌ربۆیه‌ش حه‌وجێ به وردبوونه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زۆرتره.
4- هه‌ر ئه‌و تاكه‌یه كه هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی كورد، سه‌ید عه‌لی عه‌سكه‌ری كوردستانی، وێڕای چه‌ند تاكی دیكه‌ی شاعیرانی كورد به ئاهه‌نگ خوێندوویه.
5- بۆ زانیاریی زیاتر، له سه‌ر مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی بڕوانه:
6- دیاری مه‌هاباد..، ل 14.
منبع : گزینگ
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
-