واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: پشت ئێشه
که‌م که‌س هه‌یه که له دریژایی ژیانیدا به هوی ئێشه‌وه , هه‌ستی به گرینگایه‌تی ئێش له ژیاندا نه‌کردبێ.
زۆربه‌ی خه‌لک ته‌نیا لایه‌نی نیگاتیڤی ئێش له پێش چاو ده‌گرن و ئه‌و هۆی ره‌نج و تاڵی ژیان ده‌زانن .
هه‌ر به‌راستیش ئێش بۆ هه‌ر گیانڵهبهریک مایه‌ی ڕه‌نجی له راده به‌ده‌ر و دوور ڵه تاقه‌ته. ئێش کاتی بریندار بوون, ددان ئێشه , پشت ئێشه , ئێشی ژنان له کاتی منداڵبووندا و ... .به چاو خشاندنێک به لایه‌نه‌کانی جۆراوجۆری ئێشدا ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ست به ئێش بۆ خۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی دیفاعی له‌شه بۆ راگرتنی له‌شساغی و پاراستنیئهو وه‌ک هه‌وڵ له پیناو دریژه‌ی ژیاندا .
نۆڕبێرت وینێر داهینه‌ری زانستی سیبڕنێتیک ده‌ڵێ :« بۆ مروڤ چاره‌نوسێک تاڵتر له‌وه نییه که هه‌ست به ئێش نه‌کا » .
گرینگی چاره‌نوس سازی « ئێش » کاتێک ده‌که‌ویته به‌ر چاو که بوون و نه‌بوونی ئه‌و هه‌سته له مروڤدا ده‌که‌وێته ژێر لێکۆڵینه‌وه .
له سه‌ر چاوه پزیشکیه‌کاندا به زیاتر له سه‌د مرۆڤ ئیشاره کراوه که به هۆی نه‌بوونی هه‌ستی ئێشه‌وه تووشی برینداری , نه‌خۆشی و به‌ڵای گه‌وره و چکۆله و ته‌نانه‌ت مردن هاتوون .
ئێمه لێره‌دا ته‌نیا به وهێنهیک ئیشاره ده‌که‌ین :
کچێکی گه‌نجی کاناداِیی که خوێندکاری زانسگای مونتڕیاڵه , له دریژایی ته‌مه‌نیدا هه‌ستی به ئێش نه‌کردووه .
ئه‌و له سه‌رده‌می مناڵیدا تووشی سووتانی ده‌ره‌جه سێ و چه‌ند جاریش بخ هۆی برینداری جۆراوجۆره‌وه که‌وتۆته به‌شی ئورتۆپێدی و عه‌مه‌لیات کراوه.
هیچ هانده‌رێک ته‌نانه‌ت کاره‌با و ئاوی کوڵاو و ... کار ناکه‌نه سه‌ر هه‌ستی .
هه‌رگێز نهکۆخیوه و نهپشمیوه و کاتیک شتێک که‌وتبێته چاویه‌وه هه‌ستی به ناراحه‌تی نه‌کردووه , به کورتی ئه‌و بێبه‌ش له وڵامی دیفاعی له‌ش بوو , هه‌ر بۆیه‌ش له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی میکڕۆبهوه گیانی له ده‌ست دا.
به‌و شێوه ئێش خاوه‌نی پێناسه‌ی دژ به یه‌که , له لایه‌که‌وه دیارده‌یکی سروشتی و فیزیۆلۆژیکه که به هۆی دیفاع و پاراستنی ئوڕگانیزم له مه‌ترسی جۆراوجۆر , ده‌ورێکی به که‌ڵک له ژیانی مروڤدا ده‌گێرێ , و له لایه‌کی تره‌وه ,ئێش به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بێ ده‌بیته هۆی ئازاری مرۆڤ و به واته‌یه‌کی تر « پاتۆلۆژیک » ه و نیازی به ده‌رمان هه‌یه .
ده‌کرێ بڵێین زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی به ساڵداچوو پشت ئێشه ده‌ناسن .
ئه‌و ئێشه ده‌توانێ دوای کاری درێژخایه‌ن له حاله‌تی پشت کووڕیدا , پیاسه‌ی دوور و درێژ , هه‌ڵگرتنی شتی قورس , کاتی نه‌خوشی هه‌ڵامه‌ت و ... دا بێته پێش.
ئه‌و ئێشانه کاتین و پاش ماوه‌یه‌کی کورت ته‌واو ده‌بن , هه‌ر بۆیه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سانه نه‌چنه لای پزیشک .
دوای کاری قورس و ماندو بوونی له‌ش , ئێشێکی که‌م له پشت و ده‌ست و پێدا ده‌سپێده‌کا , به‌ڵام جاروبار ئێشێکی توند له پشتدا ههستپێدهکری که مرۆڤ ده‌بێ له جێ‌دا بۆی بکه‌وێ .
ڕاوه‌ستان و دانیشتن ته‌نانه‌ت جووڵانه‌وه‌ش ئازاری ده‌دا .
جووڵه‌ی زۆر به ئه‌سپایی وه‌کو هه‌ناسه کێشانی قووڵ , کۆخه و پشمه , ئێشه‌که زیاد ده‌که‌ن و مرۆڤ لێده‌برێ بچێته لای پزیشک.
ده‌رمانی پشت ئێشه به پێی هۆکاری ئێشکهوه جیاوازه و بریتیه له عیلاجی کۆنزێڕواتیڤ ( ده‌رمانی غه‌یره جه‌ڕاحی) یا عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی . یه‌کێک له شێوه‌کانی ده‌رمانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئێشی پشت , وه‌رزشی له‌شه .
ئامانج له‌و وه‌رزشه هێنانه خواره‌وه‌ی فشار له سه‌ر دیسکه‌کانی نێوان مۆره‌کان و باشتر گه‌یاندنی خوێن و شتی پێویستی تر بۆئه‌و جێیه و پێشگیری له بی حه‌ره‌که‌تی ( ئادینامی ) مۆره‌کانی پشته .
ئه‌و وه‌رزشانه که به داهاتنه‌وه بۆ پێشه‌وه ده‌کرێن ده‌بنه هۆی کرانه‌وه‌ی مه‌ودای پشته‌وه‌ی نێوان مۆره‌کان و گه‌وره‌تر بوونی کونی به‌ینی مۆره‌کان ,که له ئاکامدا فشار بۆ سه‌ر ده‌ماره‌کانی پشت که‌م ده‌کا , دیسکه‌کان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و له جێی خویان فیکسه ده‌بن. ئهمرو چه‌شنی جۆراوجۆری وه‌رزشی له‌ش بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی پشت ئێشه هه‌ن که ئێمه برێکیان باس ده‌که‌ین .
ئه‌وه‌ش بڵێین « که ده‌بی له‌و وه‌رزشانه‌ی که ئێشی پشت زیاتر ده‌که‌ن خوبپارێزری ».
حاڵه‌ت : ڕاکشان له سه‌ر پشت
1. به ئارامی ئه‌ژنۆ بچه‌مێننه‌وه و به‌ره‌و لای سنگی بێنن ( ئه‌و حه‌ره‌که‌ته کاتێکه که هه‌ناسه‌تان داوه‌ته ده‌ر و سیه‌کان هه‌وایان تێدا نه‌ماوه).
دوایی پێ ده‌گه‌رێننه‌وه سه‌ر جێی خۆی ( کاتی هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه ).
ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به قاچه‌که‌ی تریش دووپات ده‌که‌نه‌وه. ده‌کرێ 6 تا8 جار درێژه به‌و حه‌ره‌که‌ته بدرێ .
2. قاچه‌کان رێک راگرن و به نۆبه و به ئارامی له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دا به‌رزیان که‌نه‌وه و له کاتی هه‌ناسه کێشاندا بیانهێننه خواره‌وه ( 8 تا 10 جار ده‌توانن دوو پاتی که‌نه‌وه) .
3. قاچه‌کان به نۆبه و له کاتێکدا ئه‌ژنۆتان چه‌ماندۆته‌وه , له کاتی دانه ده‌ره وه‌ی هه‌ناسه‌دا بۆ لای ده‌ره‌وه و له کاتی کێشانی هه‌ناسه‌دا بۆ ناوه‌وه بگه‌رێننه‌وه(8 تا 10 جار ده‌کری دووپاتی که‌نه‌وه).
4. قاچ رێک ڕاگرن و به نۆبه کاتی هه‌ناسه کێشان حه‌وای دهن تا ئه‌و جێگایه‌ی هه‌ست به ئێش ده‌که‌ن,پاشان بۆ لای ڕاست و چه‌پی به‌رن و له کاتی هه‌ناسه دهرداندا بیهێننه‌وه خواره‌وه. ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به هه‌ر دوو قاچ بکه‌ن (4 تا 6 جار) .
5. قاچ رێک ڕاگرن و بێبهنه سه‌ره‌وه و پاشان 360 ده‌ره‌جه بیخولێننه‌وه(ده‌ورێکی ته‌واو) به ڕاست و چه‌پدا و به قاچه‌که‌ی تریش هه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن(3 تا 4 جار) .
حاڵه‌ت :
به لای چه‌پدا ڕاکشێن :
ده‌ستی چه‌پ له ژێر سه‌ر دانێن و خۆتان به ده‌ستی ڕاسته‌وه له نزیک سنگ ڕاگرن .
ئه‌و کاره له سه‌ر لای ڕاستیش دووپات که‌نه‌وه .
6. قاچ ڕێک ڕاگرن و کاتی هه‌ناسه کێشان بیبه‌نه سه‌ر و کاتی ده‌ردانی هه‌ناسه بیهێننه‌وه خوار.هه‌ر ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن (3 تا 4 جار) .
7. قاچ ڕێک ڕاگرن و تا بۆتان بکرێ بیکێشنه پێشه‌وه ,به شێوه‌یه‌ک سه‌ری قامکه‌کانتان له عه‌رز بدرێ . دوایی بیگه‌رێننه‌وه سه‌رجێی خۆی.
هه‌ر ئه‌و حه‌ره‌که‌ته جارێکیش به پێچه‌وانه یانی قاچتان بۆدواوه بکشێنه‌وه و دوایی بیگه‌رێننه‌وه.هه‌ر ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن 04 تا 6 جار).
حه‌ره‌که‌ته‌کانی 6 و 7 ده‌کرێ هاوکاتیش بکرێن , یانی ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو حه‌ره‌که‌ت له سه‌ر لایه‌ک ته‌واو بوو , له سه‌ر لاکه‌ی تر ڕاکشێن و هه‌ر دووکیان به‌و لایهشهدا بکه‌ن.
حاڵه‌ت : له سه‌ر پشت درێژ بن .
8. هه‌ر دوو ده‌ست رێک له درێژایی مووره‌غه‌ی پشت ڕاکێشن , به شێوه‌یه‌ک له‌پی ده‌ست له سه‌ر عه‌رز بێ .
هه‌ر دوو قاچ تا ئه‌و جێگه‌ی ده‌توانن بکێشنه پێش ( 8 تا 10 جار) .
9. قاچێک له ئه‌ژنۆوه بچه‌مێننه‌وه و به‌ری پی له سه‌ر عه‌رز دانێن ,قاچه‌که‌ی تر ڕێک هه‌ڵێنن و هه‌ر وا له ئه‌ژنۆدا بیچه‌مێننه‌وه و دوایی ڕاستی که‌نه‌وه و بیهێننه‌وه خوار.
ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 8 تا 10 جار ).
حاڵه‌ت :
له سه‌ر سگ درێژ بن و ده‌سته‌کانتان جۆڕێک بخه‌نه ژیر چه‌ناگه‌وه که له‌پی ده‌ست له بن چه‌ناگه بێ .
10. کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشان قاچتان ڕێک هه‌ڵێنن و له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه بیهێننه‌وه خوار.
هه‌ر ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 6 تا 8 جار).
11. قاچتان له ئه‌ژنۆدا 90 ده‌ره‌جه بچه‌مێننه‌وه و به ئارامی حه‌وای دهن . ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 4 تا 6 جار) .ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه ده‌کرێ به هه‌ر دوو پێ هاوکاتیش بکرێن.
12. ده‌سته‌کانتان ڕێک بکێشنه پشته‌وه به شێوه‌یه‌ک له‌پی ده‌ست ڕووی له سه‌ره‌وه بێ .
به ئارامی ده‌سته‌کانتان بقونجێنن ( بێ ئه‌وه‌ی فشاری زیاده بۆ خۆتان بێنن ) و له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دا سه‌ر و سنگ و پێکانتان هه‌ڵێنن . له کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشاندا بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر جێی خۆی (6 تا 8 جار ) .
حاڵه‌ت :
له سه‌ر پشت درێژ بن !
13. هه‌ر دوو قاچ له ئهژنۆودا بچه‌مێننه‌وه و به یه‌که‌وه جووتیان که‌ن . ده‌سته‌کانتان له درێژایی له‌ش ڕاکێشن به شێوه‌یه‌ک له‌پی ده‌ست له سه‌ر عه‌رز بێ .
له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دا هه‌ر دوو ئه‌ژنۆ هاوکات بۆ لای راست به‌رن و له کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشاندا بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر جێی خۆی .
ئه‌و حه‌ره‌که‌ته جارێکیش به لای چه‌پدا بکه‌ن (6 تا 8 جار ) .
له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانن " کاسه‌ی له‌گه‌ن " له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه دا هه‌ڵێنن و له هه‌ناسه هه‌ڵکێشاندا بیهێننه‌وه خوار ( 4 تا 6 جار ) .
14. ده‌سه‌کانتان بخه‌نه پشت سه‌ر و تێکۆشن بێ ئه‌وه‌ی پاژنه‌ی پێتان له عه‌رز جیا بێته‌وه , سه‌ر و سنگتات هه‌ڵێنن و دانیشن ( 3 تا 4 جار ).
15. قاچێکتان ڕێک هه‌ڵێنن و له کاتێکدا له ئه‌ژنۆدا دهیچهمێننهوه ,به هه‌ر دوو ده‌ست بکێشن بۆ لای سک و سنگ ( ئه‌و حه‌ره‌که‌ته له کاتی دانه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دایه ) .
کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشان قاچتان بگه‌ڕێننه‌وه جێی خۆی . ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 4 تا 6 جار ) .
16. ده‌سته‌کانتان بخه‌نه ژێر سه‌ر و قاچه‌کانتان له کاتێکدا له ئه‌ژنۆدا چه‌ماونه‌وه ڕێک ڕاگرن و هه‌ر وه‌کو سواری دووچه‌رخه بوون , هه‌وه‌ڵ به لایه‌کدا و پاشان به لاکه‌ی تردا پێ لێده‌ن .
ئه‌و حه‌ره‌که‌ته تا ئه‌و جێیه دریژه پێبده‌ن که هه‌ست به ماندوویه‌کی که‌م ده‌که‌ن.
17. ده‌سته‌کانتان له کاتێکدا که له‌پی ده‌ست له سه‌ر عه‌رزه به درێژایی له‌ش درێژ که‌ن .
قاچه‌کانتان به ئارامی هه‌ڵێنن و تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ست به ماندوویی ده‌که‌ن له یه‌کتر دوور و نزیکیان که‌نه‌وه.
18. قاچه‌کانتان ڕێک درێژ که‌ن و له سه‌ر یه‌کتریان دانێن .
له کاتێکدا قورسایی له‌ش ده‌خه‌نه سه‌ر پاژنه‌ی پێی بنه‌وه , تێکۆشن خۆتان به لاکه‌ی تردا باده‌نه‌وه .
جێی قاچه‌کانتان بگۆڕن و ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به لاکه‌ی تردا دووپات که‌نه‌وه ( 3 تا 4 جار).
19. هه‌ر دوو ئه‌ژنۆتان بچه‌مێننه‌وه و به‌ری پێتان له سه‌ر عه‌رز دانێن.
له‌و حاڵه‌ته‌دا خۆتان به لایه‌کدا خوار که‌نه‌وه و قاچتان به ئارامی درێژ که‌ن و تێکۆشن که‌مه‌رتان بجوڵێننه‌وه.
له بیرتان نه‌چێ که ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه نابێ ئێش زیاد که‌ن , ئه‌گه‌ر حه‌ره‌که‌تێک ئێشی پشت زیاد بکا ده‌بێ ده‌ستی لێهه‌ڵگرن.
سه‌ر چاوه :ی.پ.ئانتۆنۆڤ و ک . ک شانکۆ
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 503]