تور لحظه آخری
امروز : پنجشنبه ، 22 آذر 1403    احادیث و روایات:  امام صادق (ع):تکمیل روزه به پرداخت زکاة یعنى فطره است، همچنان که صلوات بر پیامبر (ص) کمال نماز ...
سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون شرکت ها

تبلیغات

تبلیغات متنی

صرافی ارکی چنج

صرافی rkchange

سایبان ماشین

دزدگیر منزل

اجاره سند در شیراز

قیمت فنس

armanekasbokar

armanetejarat

صندوق تضمین

Future Innovate Tech

پی جو مشاغل برتر شیراز

خرید یخچال خارجی

موسسه خیریه

واردات از چین

حمية السكري النوع الثاني

ناب مووی

دانلود فیلم

بانک کتاب

دریافت دیه موتورسیکلت از بیمه

طراحی سایت تهران سایت

irspeedy

درج اگهی ویژه

تعمیرات مک بوک

دانلود فیلم هندی

قیمت فرش

درب فریم لس

زانوبند زاپیامکس

روغن بهران بردبار ۳۲۰

قیمت سرور اچ پی

خرید بلیط هواپیما

بلیط اتوبوس پایانه

تعمیرات پکیج کرج

لیست قیمت گوشی شیائومی

خرید فالوور

پوستر آنلاین

بهترین وکیل کرج

بهترین وکیل تهران

خرید اکانت تریدینگ ویو

خرید از چین

خرید از چین

تجهیزات کافی شاپ

ساختمان پزشکان

کاشت ابرو طبیعی و‌ سریع

خرید سرور مجازی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

لوله و اتصالات آذین

قرص گلوریا

نمایندگی دوو در کرج

خرید نهال سیب

وکیل ایرانی در استانبول

وکیل ایرانی در استانبول

وکیل ایرانی در استانبول

رفع تاری و تشخیص پلاک

پرگابالین

دوره آموزش باریستا

مهاجرت به آلمان

بهترین قالیشویی تهران

بورس کارتریج پرینتر در تهران

تشریفات روناک

نوار اخطار زرد رنگ

ثبت شرکت فوری

تابلو برق

خودارزیابی چیست

فروشگاه مخازن پلی اتیلن

قیمت و خرید تخت برقی پزشکی

کلینیک زخم تهران

خرید بیت کوین

خرید شب یلدا

پرچم تشریفات با کیفیت بالا و قیمت ارزان

کاشت ابرو طبیعی

پرواز از نگاه دکتر ماکان آریا پارسا

پارتیشن شیشه ای

اقامت یونان

 






آمار وبسایت

 تعداد کل بازدیدها : 1840474070




هواشناسی

نرخ طلا سکه و  ارز

قیمت خودرو

فال حافظ

تعبیر خواب

فال انبیاء

متن قرآن



اضافه به علاقمنديها ارسال اين مطلب به دوستان آرشيو تمام مطالب
archive  refresh

شانۆیه‌ك له‌ ته‌م..!. ‌


واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: http://knwe.net/wenekan/sherkobekas157.jpg


شانۆیه‌ك له‌ ته‌م..!. ‌

شێركۆ بێكه‌س‌ 15/7/2010

بۆ ساڵیادی كۆچی هونه‌رمه‌ند حسێن میسری

من له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانت نه‌بووم، وه‌لێ دووریش نه‌بووم،
نه‌ وه‌ك كامێرا له‌ ته‌كتا بوومء نه‌ وه‌ك هه‌ندێ ره‌خنه‌یش لێته‌وه‌
دووربووم، به‌لام هه‌میشه‌ تاڵه‌ پرشنگه‌كانی هونه‌رو شیعر
رۆحی هه‌ردووكمانی ئاوێزانی یه‌كتر ئه‌كرد. هه‌ردووكیشمان له‌ به‌رده‌می
یه‌ك قیبله‌ی عه‌شقی مه‌زندا پێكه‌وه‌ ئه‌نووشتاینه‌وه‌، ئه‌ویش كه‌ركوك
بوو!. به‌كورتی له‌ یه‌ك ون نه‌بووین، چونكه‌ نه‌ شیعر چاوی تۆی
به‌جێ ئه‌هێشتء نه‌ شانۆیش دڵی من، به‌لام نه‌ هه‌موو شیعرێك
خۆی ئه‌كرد به‌و چاوانه‌داو نه‌ هه‌موو شانۆیه‌كیش ئه‌هاته‌ ناو ئه‌م
دڵه‌وه‌!. خولیاكانء خه‌ونه‌كانء پرسیاره‌كان زۆر بوون. له‌ناو
هه‌موویشیاندا (نوێخوازی) مه‌راقێكی داگیرساو بوو. تۆ له‌و جه‌سته‌
بزۆزانه‌ بووی كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی جووڵه‌یه‌كی نه‌بینراو یان گرته‌یه‌كی
ساته‌وه‌ختی كامێرایه‌ك، كه‌ پێشتر په‌ی پێ نه‌برابێ، دانه‌ئه‌سكنای،
هه‌نگێكی بێ ئارامء مه‌كۆی ته‌ونێ بووی له‌ نه‌خش و نیگاری
تانء پۆ دانه‌ئه‌بڕای!. غه‌دریان لێكردیت، ئه‌و وه‌خته‌ی
هه‌ندێ له‌ هاوڕێ به‌ده‌كان ئه‌یانویست جێپه‌نجه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی
ته‌خته‌ی شانۆو له‌ گلێنه‌ی كامێراكانی ئه‌م شاره‌دا بسڕنه‌وه‌.
غه‌در بوو.. غه‌در له‌ خۆشه‌ویستیی تۆو سله‌یمانی.. غه‌در بوو له‌
ره‌نگی تازه‌و له‌ هاواری تازه‌و له‌ بێوه‌فایی به‌رامبه‌ر جوانی.

هه‌ر جارێك تۆم دیبـێ
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی
نوێدا.. تۆم دیوه‌.

حه‌زت ئه‌كرد.. له‌ كه‌س نه‌چی له‌ خۆت نه‌بێ.
حه‌زت ئه‌كرد.. له‌ شته‌ بچووكه‌كانه‌وه‌، له‌ هێماو ده‌ستء
په‌نجه‌ی وردی ئه‌وانه‌وه‌ به‌ره‌و شته‌ گه‌وره‌كان هه‌ڵكشێی
بۆ نموونه‌ له‌ نووكه‌ ده‌رزییه‌كه‌وه‌.. به‌ره‌و نووكی ئه‌ستێره‌یه‌ك
له‌ ده‌فته‌رێكی بچكۆله‌ی به‌رباخه‌ڵه‌وه‌.. به‌ره‌و لووله‌ تۆماری
داستانێ.. له‌ چۆله‌كه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ لای هه‌ڵۆیه‌ك.. له‌
ئاماژه‌ی گه‌لای دره‌خته‌وه‌.. بۆ لای وژه‌وژی راسته‌وخۆی
دارستانێ!.
له‌ بیرمه‌ جارێكیان چووینه‌وه‌ ماڵی خۆتان. ئه‌و ژوورانه‌ له‌
ژووری ئاسایی مالانی ئاسایی نه‌ئه‌چوون. له‌ هه‌موو شتێكدا، شتێكی
هونه‌ری: چاوێ، ده‌ستێ، ده‌مامكێ، گه‌ردنێ، په‌یكه‌رێ، تابلۆیه‌كی
ته‌واونه‌كراو، نیوه‌گریانێ، نیوه‌پێكه‌نینێ، قه‌ره‌باڵغییه‌كی كتێبء كاسێت،
هێمنیی جووتێ ماسیی عاشق، له‌ولاوه‌ پایپێك، له‌ولای تره‌وه‌
پۆسته‌ری شانۆنامه‌یه‌ك كه‌ له‌ پاش چه‌ند ساڵ هێشتا هه‌رده‌م
به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ ته‌ماشای ئه‌كردین. بۆنی مێخه‌كبه‌ندێكی هه‌ڵواسراو.
بۆنی ڕیشی ئه‌پسنء بۆنی ملیوانه‌ی كراسه‌كه‌ی به‌ری شكسپیر، چاوی
گه‌شی ژێر چاویلكه‌ بازنه‌ییه‌كه‌ی چیخۆفء له‌ولای تره‌وه‌ وێنه‌ی
سێ منداڵی لاره‌ملی گه‌ڕه‌كێكی برسیی كه‌ركوك.. ئه‌وانه‌ هه‌موویان
بواریان به‌ ده‌م نه‌ئه‌دا بۆ قسه‌و ته‌نها چاوم له‌ هاتووچۆی ناو
ئاوێنه‌كانی ئه‌واندا بوو. له‌ بیرمه‌ جارێكی تریش، به‌هۆی شیعرێكمه‌وه‌
كه‌ خانمێكی گۆرانیبێژی باكوور وتبووی، تۆیش كاری ده‌رهێنانی
ته‌له‌فزیۆنیت بۆ ئه‌نجام ئه‌دا.. هاتیتء منت له‌گه‌ڵ خۆتاندا
برد بۆ گردی سه‌یوانء له‌وێ له‌ناو ئه‌و دارستانی كێلانه‌دا
له‌سه‌ر قه‌راغی گۆڕێكیان منت داناو ته‌مسیلێكت پێ ئه‌كردم
كه‌ نه‌مئه‌توانی بیكه‌م، به‌لام ئیتر هه‌رچۆنێك بوو خۆمء په‌ڕه‌ كاغه‌زی
په‌رشء بلاوی ده‌وروبه‌رمء قه‌ڵه‌می نائارامی نێوان په‌نجه‌كانم.
شتێكمان كرد.. ئه‌مزانی به‌ دڵت نییه‌و وه‌لێ نه‌شت ئه‌توانی به‌ سه‌عاتێ
بمكه‌یت به‌ ئه‌كته‌ر.. كه‌ هه‌ڵسامء خۆم ته‌كاندو پێكه‌نیمء پێكه‌نیت
پێت وتم: تۆ بۆ هیچ شتێكی تر درووست نه‌بووی جگه‌ له‌ شیعر.. چه‌ندین
جاری تریش.. مێزی هه‌میشه‌ گه‌شء مه‌ستی شه‌وانی خۆشه‌ویستیی.. له‌گه‌ڵ
یارانی تردا.. له‌ ده‌وری ماشقه‌كانی شیعرو شانۆو رۆمانء چیرۆك
كۆی ئه‌كردینه‌وه‌.. شه‌لاڵ به‌ وشه‌، شه‌لاڵ به‌ وێنه‌، شه‌لاڵ
به‌ شانۆنامه‌یه‌كی تازه‌.. پاراو به‌ تریفه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌، سه‌رگه‌رم به‌
باده‌و قسه‌ی بێ په‌رده‌و.. تا هه‌ڵكردنی (با)ی توندی ره‌خنه‌..
یه‌كتریمان ئه‌بردو ئه‌هێناو له‌ پڕێكدا شنه‌ی دێڕه‌ شیعرێ خاوی ئه‌كردینه‌وه‌و
تووڕه‌بوونمان بیرئه‌چۆوه‌و هه‌موومان ئه‌بووینه‌وه‌ به‌ منداڵء به‌ په‌پووله‌و
شه‌قامی دوای نیوه‌شه‌ویش ئه‌بوو به‌ باخچه‌..

كۆچه‌كه‌ت كۆچێكی بێواده‌ بوو!
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ به‌لای تاڤگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕیء
دوای ده‌قیقه‌یه‌ك بڵێن.. تاڤگه‌كه‌ مرد!
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی.. تۆ ئێستا ده‌ستت له‌ناو ده‌ستی شانۆیه‌كدا بێء
هه‌ر كه‌ چوویته‌ ده‌رێ بێنء بڵێن شانۆكه‌ مرد.
كۆچه‌كه‌ت كۆچێكی خێراو به‌ په‌له‌ بوو
وه‌ك ئه‌وه‌ی.. تۆ پێش چركه‌ساتێ.. باڵنده‌یه‌ك گۆرانیت بۆ بڵێء
له‌ پڕێكدا بێن بڵێن باڵنده‌كه‌ مرد..
كۆچی له‌ناكاو و هه‌وری به‌ بارانء خه‌یاڵی شاعیرانه‌و گرته‌ی خێرای
كامێرایه‌كء په‌یدابوونی له‌پڕی خۆشه‌ویستێكء ونبوونی له‌پڕی
تیشكێكء هاتنی له‌ناكاوی كاره‌ساتێكء رۆیشتنی له‌ناكاوی
هیوایه‌ك.. هه‌موویان له‌و سه‌رئه‌نجامه‌دا له‌ یه‌كتری ئه‌چن
تۆ چه‌ندین گه‌واڵه‌ هه‌ورت له‌گه‌ڵ خۆتا برد.. كه‌ هێشتا
نه‌باریبوون.. تۆ چه‌ندین شانۆنامه‌ت له‌گه‌ڵ خۆتا برد..
كه‌ هێشتا نه‌كه‌وتبوونه‌ جووڵه‌و گڕوگاڵ. چه‌ندین خۆزگه‌ كه‌ هێشتا شكۆفه‌یان
نه‌كردبوو.. چه‌ندین گریان كه‌ هێشتا فرمێسكیان نه‌ڕشتبوو..
چه‌ندین قه‌ڵه‌م كه‌ هێشتا پێیان نه‌نووسرابوو.. به‌لام تۆ
دوو یادگاری گه‌وره‌ت له‌ دوای ئه‌و كۆچه‌ به‌جێهێشت كه‌ له‌ناوماندا
بوون به‌ دوو ئاوێنه‌، به‌ دوو ڕووبار، به‌ دوو قه‌سیده‌،
یه‌كه‌میان: ئه‌و شه‌قامی هونه‌رو كامێراو شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنء
شانه‌ی ئه‌كته‌رانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام ئه‌بزوێنء ئه‌به‌خشنء كۆتاییان
بۆ نییه‌و لێره‌یش نه‌بیت وه‌ك لێره‌ بیت هه‌ر وایه‌.
دووه‌میان: خاتوو (چیمه‌ن)ی هاوسه‌رت، ژنه‌ میهره‌بانء سه‌لاره‌كه‌ت،
كه‌ به‌ ده‌ستێك تابلۆكانی پڕ ئه‌كات له‌ ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌و هه‌نسكء
له‌ ڕه‌نگی ته‌نیاییء به‌ ده‌سته‌كه‌ی تریشی باوه‌ش ئه‌كات به‌ ملتاو
ئه‌لبوومء كاسێتء پۆسته‌رو گوڵی كراسء ڕیشاڵی ملپێچء
قه‌ڵه‌مه‌كانت ماچ ئه‌كات.
ژنێك له‌ تریفه‌ی غه‌مبارو له‌ چیمه‌نی سه‌وزی فرمێسكء
ژنێك له‌ دواتیشكی خۆرنشینء
سه‌روقژێك له‌ ڕنووی به‌فری تاریكیء
ئاوازێك له‌ ڕه‌نگی كۆچء غه‌ریبـیء
هاتوچۆیه‌ك له‌ په‌پووله‌ی رۆح سووتاو!

هاوسه‌ره‌كه‌ت، هاوده‌مه‌كه‌ت، هاوكه‌ركوكء
هاونامۆییء هاوڕووناكیء هاوخه‌مه‌كه‌ت
هه‌موو جارێ له‌ پێشانگایه‌كدا تۆ ئه‌كا به‌ ڕه‌نگێكی باڵدارو
به‌ هێڵی ئاسۆیه‌كی بریندارو یاخود به‌ كۆچێكی ره‌نگ
خۆڵه‌مێشیی ئه‌ودیووی دنیایه‌كی نادیار..
هه‌موو جارێ تۆ دێنێته‌وه‌ ناومان، تۆ له‌ قژیا
ئه‌بینینه‌وه‌، له‌ سێبه‌ره‌كه‌یدا، له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌یدا،
له‌ چوارچێوه‌ی تابلۆیه‌كیدا، له‌ ڕه‌نگێكی ماتء مه‌لوولیا..
ئه‌و وه‌خته‌ی فیگه‌ره‌كان ئه‌بن به‌ باران
ئه‌و وه‌خته‌ی بۆشاییه‌كان ئه‌بن به‌ پرسیارو
خۆشه‌ویستیت به‌ دیدار.

تۆ وه‌جاخی هاوسه‌ریت
له‌ شه‌وچراخ رووناكترو له‌ خودی وه‌فا خۆی جوانتره‌.
چیمه‌ن ناهێڵێ گه‌ردی بیرچوونه‌وه‌ له‌ په‌ڕی خۆشه‌ویستیت بنیشێ
چیمه‌ن ناهێڵێ دیمه‌نی شانۆكانت له‌ به‌رچاوی كورسییه‌كانء
مۆمه‌كانء منداڵه‌كانء گه‌نجه‌كانء عاشقه‌كان.. بڕه‌وێنه‌وه‌.
ئه‌و ژنه‌ چه‌ند مه‌زنه‌
كه‌ فرمێسكء هه‌ناسه‌و ته‌نیاییء بیره‌وه‌ریء
خه‌ونء ته‌ماشای تاقانه‌كه‌تانء ئاینده‌
له‌ناو یه‌كدا ئه‌گرێته‌وه‌و ره‌نگێكی نوێی نه‌بینراویان
لێ دروست ئه‌كاو به‌و ره‌نگه‌یش گه‌وره‌ تابلۆیه‌كی
خۆشه‌ویستیء بیرنه‌چوونه‌وه‌ت بۆ ئه‌كێشێ!

من له‌ هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانت نه‌بووم!
هێنده‌ی ئه‌وان بنجء بێخی دڵء ده‌روونء سروشتی
تایبه‌تیتم نه‌ناسیوه‌.. وه‌لێ كوا ئه‌وه‌ بۆ جیهانی
شیعرو هونه‌ر گرفته‌. كاتێ شیعرێكی بچووك یان
یه‌ك دیمه‌نی شانۆیی ئه‌توانێ بمانكا به‌ دوو هاوڕێی
نزیك!.

هاوڕێم میسری!
دوای ساڵێ لێك دابڕان.. دوای ساڵێ تراویلكه‌،
دوای ساڵێ كسپه‌و دوای ساڵێ ته‌مء چاوه‌ڕوانی،
وا ئه‌مڕۆ به‌ خۆمء باوه‌شێ گوڵه‌مێخه‌كی په‌خشانه‌وه‌
هاتووم بۆ لات، بۆ ئه‌م هۆڵه‌ دڵته‌نگه‌ هاتووم بۆ لات.
ببووره‌ ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ خۆت گوڵه‌كان بده‌م به‌ چیمه‌ن
ئه‌گه‌رچی ئه‌زانم رۆحه‌ سپییه‌كه‌ت ئه‌مه‌ی پێخۆشه‌و
هه‌روه‌ها شیعری منیش..

هاوڕێم میسری!
با تۆیش نه‌یه‌یته‌وه‌ بۆ لامان!. به‌لام ئێمه‌ هه‌موومان
دێین بۆ لات.. یه‌ك له‌ دوای یه‌ك.. من له‌گه‌ڵ دواشیعرداو..
ئه‌و له‌گه‌ڵ دواچیرۆكداو ئه‌ویتر له‌گه‌ڵ دواڕۆمانداو
ئه‌ویتریش له‌گه‌ڵ دواگۆرانیدا.. دێین بۆ لات
تۆیش هاوڕێم میسری
شانۆنامه‌ تازه‌كه‌ت ئاماده‌كه‌!






این صفحه را در گوگل محبوب کنید

[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 508]

bt

اضافه شدن مطلب/حذف مطلب




-


گوناگون

پربازدیدترینها
طراحی وب>


صفحه اول | تمام مطالب | RSS | ارتباط با ما
1390© تمامی حقوق این سایت متعلق به سایت واضح می باشد.
این سایت در ستاد ساماندهی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی ثبت شده است و پیرو قوانین جمهوری اسلامی ایران می باشد. لطفا در صورت برخورد با مطالب و صفحات خلاف قوانین در سایت آن را به ما اطلاع دهید
پایگاه خبری واضح کاری از شرکت طراحی سایت اینتن