تبلیغات
تبلیغات متنی
محبوبترینها
بارشهای سیلآسا در راه است! آیا خانه شما آماده است؟
بارشهای سیلآسا در راه است! آیا خانه شما آماده است؟
قیمت انواع دستگاه تصفیه آب خانگی در ایران
نمایش جنگ دینامیت شو در تهران [از بیوگرافی میلاد صالح پور تا خرید بلیط]
9 روش جرم گیری ماشین لباسشویی سامسونگ برای از بین بردن بوی بد
ساندویچ پانل: بهترین گزینه برای ساخت و ساز سریع
خرید بیمه، استعلام و مقایسه انواع بیمه درمان ✅?
پروازهای مشهد به دبی چه زمانی ارزان می‌شوند؟
تجربه غذاهای فرانسوی در قلب پاریس بهترین رستورانها و کافهها
دلایل زنگ زدن فلزات و روش های جلوگیری از آن
خرید بلیط چارتر هواپیمایی ماهان _ ماهان گشت
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1836335322
به‌یتی شێخی سه‌نعان
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: به‌یتی شێخی سه‌نعان
دیمانه
شێخی سه‌نعان شێخێكی چاك بوو
وه‌ك ڕۆژ دوای شه‌و دڵی ڕووناك بوو
له به‌حری باتین ئه‌و مه‌له‌وان بوو
له باغی مه‌عان ئه‌و باغه‌وان بوو
له شاری مه‌ككه‌ی، له بهیتووڵڵا بوو
دایم خه‌ریكی ته‌قوای خودای بوو
چوارسه‌ت مردیدی خاوه‌ن كه‌رامه‌ت
هه‌موو له‌لای شێخ بۆ دین و ته‌عات
عاله‌می مه‌ككه‌ی هه‌مووی به یه‌كجار
ئیعتیقادیان بوو به شێخی سالار
دایم بۆ دۆعای ده‌هاتنه خزمه‌ت
دۆعای شێخ وه‌كو بارانی ڕه‌حمه‌ت
چه‌ند شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و شێخی نازدار
دیدی له خه‌ودا قه‌زای ڕۆژگار
له وڵاتی ڕۆمدا له دێری مۆغان
ده‌كه‌وته سوژده بۆ بتی زۆر جوان
له خه‌ودا ده‌یدی به دڵی بریندار
به ناڵه‌ناڵ و به شین و هاوار
ده‌یگوت ئه‌ی خودا بگه به حاڵم
به ئاگری عیشقی سووتاوه باڵم
له ده‌ردی عیشقی ڕزگارم بكه
ڕه‌ببه‌نا تووشی به‌ستنی زینارم مه‌كه
هه‌ر لوتفی تۆیه مایه‌ی ژیانم
بكه په‌رژینی دین و ئیمانم
له‌ناو حه‌ره‌مدا ڕۆژێك له ڕۆژان
دانیشتبوو ده‌گه‌ڵ زومره‌ی مریدان
به ده‌ردی دڵی ده‌هاته گوفتار
گوتی به مریدان یاری وه‌فادار
دۆعایهم بۆ بكه‌ن قوبلـهم گۆڕاوه
هاوار به ماڵم كارم كراوه
ئه‌وجار مریدان گوتیان ئه‌ی ره‌ئیس
له‌بیرت نه‌چی ته‌حمید و ته‌قدیس
تۆ موڕشیدی یادی خودا كه
ته‌ركی وه‌سوه‌سه و نه‌فسی دونیا كه
جوابی داوه پیری ده‌رده‌دار
به ده‌ست خۆم نییه، دڵ بووه گرفتار
ده‌بێ له بۆ ڕۆم، بۆ ڕۆم به سه‌فه‌ر
تاكو بزانم نه‌تیجه‌ی خه‌به‌ر
ئه‌وجار خۆلاسه پیری بریندار
له‌گه‌ڵ مریدان ڕۆیشتن یه‌كجار
له‌بۆ ڕۆمستان كه‌وته ته‌داره‌ك
بۆ زانینی حاڵی شێخی مباره‌ك
كاتێ وه‌سڵ بوو شێخ بۆ ڕۆمستان
ته‌قدیری خودای خاوه‌نی ئیحسان
دیتی له ڕێگا كچێكی زۆر جوان
وه‌ستاوه شیرین ئه‌برۆ وه‌ك كه‌وان
ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ وه‌ك مامزی مه‌ست
دڵی دڵدارانی گرتبوو به ده‌ست
په‌رچه‌م حه‌ریری، قه‌د وه‌ك سه‌روی ڕه‌وان
فیتنه‌ی دڵ و دین داگیری ئیمان
ڕوومه‌تی تیشكی ڕۆژ وه‌ك به‌ری به‌یان
كه شوعلـه ده‌دا له هه‌موو ماڵان
ڕێزه‌ی ده‌دانی گه‌وهه‌ر هۆنراوه
گوفتاری شیرین به وێنه‌ی شه‌كراوه
زولفی ماری ڕه‌ش له‌سه‌ر گه‌رنی زێر
په‌نجه‌ی زێوینی وه‌ك داری كهنێر
كه دیتی كچه پیری سه‌نعانی
جه‌رگ و هه‌ناوی بوو به بریانی
ته‌عبیری خه‌ونی ئه‌وجار كه زانی
زانی لێی ده‌كرێ دین و ئیمانی
به عیشقی كچه‌ی دڵ موبته‌لا بوو
ته‌قدیری ڕۆژی قاڵ و به‌ڵا بوو
ئه‌و به‌چه ته‌رسا بوو به مشته‌ری
به نازی جوانی ئیمانی كڕی
به‌ڵێ به جارێ ئیمانی ڕفاند
زومره‌ی مه‌عانی هه‌مووی لێستاند
ئه‌وجار مریدان له ده‌وری سالار
دانیشتن هه‌ر یه‌ك ده‌هاته گوفتار
یه‌كێك پێی ده‌ڵێ ئه‌ی مه‌ردی ڕه‌هبه‌ر
له دڵت لابه وه‌سوه‌سه‌ی دڵبه‌ر
جوابی داوه له عیشقی دولبه‌ر
دڵم ده‌سووتێ به وێنه‌ی فه‌نه‌ر
ئه‌وی دی ده‌ڵێ ته‌سبێح بگره ده‌س
هاوار كه یا شێخ به فه‌ریاد ڕه‌س
جوابی داوه پیری بریندار
له جیاتی ته‌سبێح ده‌به‌ستم زینار
یه‌كێك ده‌یفه‌رموو پیری سه‌نعانی
سوژده به‌ره بۆ خودای خه‌فی و نه‌هانی
جوابی داوه خۆتاقی ئه‌برۆی یار كه‌عبه‌یه
سوژده‌م برد له‌بۆی
ئه‌ویدی ده‌ڵێ مه‌ردی خاوه‌ن ناز
بۆ له‌بیرت چوو ده‌سنوێژ و نهماز
جوابی داوه میحرابی نهماز
گه‌ر به‌ژنی یار بێ ده‌یكه‌م به ئه‌نداز
یه‌كێك ده‌یفه‌رموو زۆر عه‌یب و عاره
عیشقی چاوكاڵان بۆ هه‌رزه‌كاره
جوابی داوه عارف نه‌ماوه
شووشه‌ی حه‌یاتم چ بكه‌م شكاوه
یه‌كێك ده‌یفه‌رموو یارانی قه‌دیم
لێت عاجز ده‌بن ئه‌ی شێخی سه‌لیم
جوابی داوه گه‌ر به‌چه ته‌رسا
له من رازی بێ، بێباكم ئه‌وسا
یه‌كێك پێی ده‌ڵێ ئه‌ی پیری مه‌ككه
هه‌سته با بڕۆین ڕوو له كه‌عبه كه
جوابی داوه، كه‌عبه‌ی دڵی من
به‌چه تهرسایه ئه‌وڕۆ گوڵی من
یه‌كێك پێی ده‌ڵێ پیری موحته‌ره‌م
له دڵت لاده فكری جه‌هه‌ننه‌م
جوابی داوه ئاگری جه‌هه‌ننه‌م
مهعلـووم ده‌سووتێ له سوێی ئه‌و دڵه‌م
یه‌كێك پێی ده‌ڵێ یادی جه‌ننه‌ت كه
بۆ عیشقی مه‌جاز ته‌ركی میحنه‌ت كه
جوابی داوه، ڕوخساری یاره
وه‌ك باغی جه‌ننه‌ت عه‌ینی گوڵزاره
یه‌كێك پێی ده‌گوت حه‌یا له خودا كه
به وێنه‌ی جاران زیكری ئه‌ڵڵا كه
جوابی داوه، ده‌ردی دڵداری
ده‌ردی خوایه، گه‌ر تۆ هۆشیاری
به ده‌ستی خۆم نییه، ئیمانم نه‌ما
كفرم نسیبه ئیراده‌ی خودا
عیلـم مه‌عریفه‌ت له‌لام نه‌ماوه
له وه‌حی ئه‌زه‌ل وام بۆ نووسراوه
چه‌ند ساڵ نوێژم كرد شه‌و هه‌تا به‌یان
نه‌مزانی كفرم ده‌بێته میوان
ئیتر نازانم ته‌قدیری خودا
چم بۆ نووسراوه له قاڵ و به‌ڵا
گرمه‌ی دڵی من له زیكری خودا
دوو سه‌عات ده‌ڕۆیی له‌نێو حه‌ره‌مدا
ئاگام لێنه‌بوو ده‌ردی دڵداری
ده‌مكاته هه‌ده‌ف بێ ئاگاداری
وا تووشم ده‌كا به ده‌رد و به‌ڵا
له بیرم ده‌با مهعریفهتووڵڵا
وازم لێبێنن ئێستا مریدان
كفرم نسیبه حاشا له ئیمان
ڕۆژی ڕووناكم به شه‌و گه‌ڕاوه
حه‌رفم له قورعان له‌بیر نه‌ماوه
زیكری یائهڵڵام له دڵ شۆراوه
دیری مۆغانم قیبلـه ته‌واوه
وه‌ختێ زانیان هێندێ مریدان
هیچ ته‌ئسیر ناكا له پیری سه‌نعان
هه‌موو دانیشتن به شین و هاوار
ده‌پاڕانه‌وه له خودای كردگار
خودا ڕوحم كه‌ی به پیری سه‌نعان
به نووری ئه‌حمه‌د و شه‌رافه‌تی قورعان
ئه‌وجار كه هه‌رده‌م پیری سه‌نعانی
له ڕێگه‌ی یاری شه‌و تا به‌یانی
دایم داده‌نیشت له ڕێگه‌ی یاری
هه‌رده‌م خه‌ریك بوو به شین و زاری
ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و به‌چه ته‌رسا
زانی كه‌وا شێخ كاری لێ‌كرد
زانی له عیشقی ئه‌و گرفتاره
به غه‌مزه‌ی چاوی ئه‌و برینداره
به لار وله‌نجه هات به لایه‌وه
به سه‌ت نه‌زاكه‌ت ئاوڕی دایه‌وه
ئاگری خسته دڵی شێخ به یه‌گجار
ڕووی كرده لای شێخ وه‌ك گوڵی به‌هار
پێی گوت ئه‌ی شێخی ئایین موسڵمان
بۆچی ده‌ناڵی لێره سه‌رگه‌ردان؟
خۆ تۆ ئیسلامی، ئێره كافرهستان
بۆچی لاتداوه له شه‌رع و قورعان
جوابی داوه، مایه‌ی ئیمانم
له عیشقی تۆیه وا په‌رێشانم
له عیشقی تۆیه كه‌وت و هه‌ژارم
به غه‌مزه‌ی چاوت دڵ بریندارم
ئیمانم ئه‌تۆی دین و ئیمانم
مایه‌ی حه‌یاتم، ئاوێنه‌ی ژینم
به جوانی چاوت ده‌عیه لێمهده
مایه‌ی حه‌یاتم به‌به‌ر با مه‌ده
مه خه‌سته‌ی سووتاو، ئاهوی نیساران
چاوێكت لێم بێ شۆخی كوفاران
ئه‌ی شێخی ئه‌رمه‌ن، ڕۆمی ڕۆمستان
ئه‌ی مانگی تابان، ڕۆژی دره‌خشان
هه‌ر له عیشقی تۆ من وا زه‌بوونم
وێنه‌ی كه‌بابه كزه‌ی ده‌روونم
فرمێسكی چاوم ڕێژنه‌ی بارانه
ته‌واوی شه‌وم شین و گریانه
یاخۆ بمكوژه ئه‌ی شۆخی میلـلـه‌ت
یا ڕزگارم كه له ده‌رد و زیلـلـهت
بۆ تۆ ژیانم تاڵ و دژواره
ده‌ردم گرانه، دڵ برینداره
ساتۆش به حه‌قی مه‌سیحی دڵپاك
ڕوحمم پێبكه ئه‌ی شۆخی چالاك
هه‌روا بزانه منیش عه‌بدی تۆم
حه‌ڵقه به گۆش و زێڕخهریدهی تۆم
جا بهچهتهرسا به جوابی چاوی
گوتی ئه‌ی مامه پیر و فه‌وتاوی
تازه دڵداری بۆ تۆ ده‌س نادا
عیشقی جوانان لاده له دڵدا
عیشقی دڵداری له گه‌نجی خۆشه
چونكه هه‌ر گه‌نجن دڵیان به جۆشه
ئێستا كه پیری كفن بدووره
عیشقی من و تۆ زۆر له‌یه‌ك دووره
ئه‌وجار كوتی شێخی سه‌نعانه
سوێندم به ئینجیل دێری موغانه
دڵی عاشقم تازه جه‌وانه
تازه نه‌مامی باغ و بێستانه
له هه‌ر دڵێكدا خه‌ده‌نگی عیشق
پیر بێ یا جوان مهعلـووم ده‌یكا شه‌ق
ئه‌وجار هاته جواب ئه‌و شۆخی جوان
گوتی گوێت لێ بێ ئه‌ی پیری سه‌نعان
ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێم بیكه به ته‌مام
یه‌كجاره لاده له دینی ئیسلام
بكه‌وه سوژده له ئایینی من
ببه عه‌بدی چاك له‌بۆ بوتی من
له شووشه‌ی بلـوور شه‌رابیش نۆش كه
له دێری موغان ساقی سه‌رخۆش كه
جوابی داوه پیری سه‌نعانی
جه‌رگ و هه‌ناوم بوو به بریانی
هه‌رچی ده‌فه‌رمووی من خزمه‌تكارم
بۆ ئه‌مری به‌رزت فه‌رمانبه‌ردارم
به‌ڵام ناتوانم هه‌تكی قورعانم
به‌ڵام له ده‌ستی تۆ شووشه‌ی شه‌راب
ده‌ینۆشم جه‌رگم بكاته كه‌باب
بۆ دێری موغان من دێم به یه‌كجار
له‌جیاتی ته‌سبێح ده‌به‌ستم زینار
ئه‌جار خۆلاسه به‌یان و گوفتار
چوونه كلـیسا شێخ و تازه‌یار
وه‌ختێك چوونه نێو دێری موغان
چه‌ن بوتی لێبوون هه‌موو زێڕنیشان
شووشه‌ی بلـوورین هه‌موو پڕ شه‌راب
له ده‌وری بوتان هه‌م مه‌زه‌ی كه‌باب
مه‌جلـیسی مه‌ستان، به‌زمی سه‌رخۆشان
چه‌پڵه‌ڕێزانی بادهفرۆشان
ده‌نگی نۆش نۆشی مه‌ست و مه‌ینۆشان
دڵی مریدانی ده‌هێنا جۆشان
پیاڵه‌یه‌ك شه‌راب یاری خه‌رامان
هه‌ڵیگرت دایه ده‌ست پیری موغان
وه‌ختێ نۆشی كرد عیشقی بوو هه‌زار
ئیمانی ده‌رچوو له دڵ به یه‌كجار
سه‌رخۆش و مه‌ست به‌وێنه‌ی سه‌كران
لێی بوو به بێستان ئه‌و دێری موغان
له لایه‌ك شه‌راب، له لایه‌ك غیلـمان
له لایه‌ك مه‌ستی یاری نه‌وجه‌وان
هه‌رچی له‌لای بوو زومره‌ی مه‌عانی
شوشتی به شه‌راب پیری سه‌نعانی
ئه‌جار ڕووی كرده لای یاری مه‌ستی
ویستی له گه‌رنی هاڵێنێ ده‌ستی
ئه‌وجار یاری شۆخ ده‌هاته گوفتار
گوتی ئه‌ی شێخم گوێ بگره هوشیار
نابی به یارم گه‌ر به قسه‌م نه‌كه‌ی
ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ی
له پێش بوتی من ده‌بێ سوژده به‌ی
یه‌كجاری حاشا له كهعبهتوڵڵا كه‌ی
قورعان به ئاوری خۆت بسووتێنی
باوه‌ڕی ئیسلامی له دڵ ده‌رێنی
زینار ببه‌ستی وێنه‌ی تهرسایان
ئه‌و جاره ده‌گه‌ی به شهوچرایان
هه‌ركه‌س عاشق بێ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی
ئه‌بێ لانه‌دا له یاری مه‌ستی
شێخ جوابی داوه ئه‌ی شۆخی نازدار
خاوه‌ن شه‌ره‌ف بووم مه‌نبه‌عی ئه‌نوار
ته‌یری ناوباغی باتینێ من بووم
چرای ئیسلام و ئایینێ من بووم
چوارسه‌ت مریدم هه‌بوو هه‌موو منه‌وه‌ر
ساحێب كه‌رامه‌ت، به‌رز و موعته‌به‌ر
هه‌مووم فڕێ‌دا بۆ عیشقی چاوت
هه‌مووم فیدا كرد بۆ زولفی خاوت
هه‌رچی كه فه‌رمووت كردم به یه‌كجار
سوژده‌م برد بۆ بوت هه‌م به‌ستم زینار
تاكه‌ی له وه‌سڵت گیانه بێبه‌ش بم؟
تاكه‌ی له عیشقت وه‌ك ئاگر گه‌ش بم
هیچ كه‌س وه‌كو من دین و ئیمانی
گیانه نه‌فرۆشتوه به عیشق و جوانی
زیكر و تاعه‌تی مووده‌ی په‌نجا ساڵ
هه‌مووت لێ كڕیم به دوو چاوی كاڵ
هه‌مووم به فیدای چاوی مه‌ستت كرد
هه‌مووم قوربانی په‌نجه‌ی ده‌ستت كرد
ئێستاش حازرم بۆ ئه‌مر و كارت
هه‌رچی ئه‌مر كه‌ی به خزمه‌تكارت
ئه‌وجار ڕاهیبان له دێری موغان
خڕ ده‌بوونه‌وه له شێخی سه‌نعان
زیناریان هێنا، شێخ به‌ستی له پشت
شێخ بوو به كافر، كافری سه‌رمه‌ست
دێری موغانی بوو به سوژده‌گا
له دینی ئیسلام ئێجگاری لایدا
جا یاری ئه‌من ده‌هاته گوفتار
گوتی گوێت لێبێ پیری بریندار
چه‌ند زێڕم ده‌وێ هه‌م دووڕ و گه‌وهه‌ر
بێ زێڕ و سامان قه‌ت نایه‌ته به‌ر
جا ده‌یفه‌رموو شێخ، تۆ وات نه‌فه‌رموو
ئه‌و وه‌عده‌ی دات پێم، به درۆ ده‌رچوو
من ژیانی خۆم له ڕێی تۆ دانا
زێڕ له كوێ بێنم كیژۆڵه‌ی زانا
زێڕ و گه‌وهه‌ری دنیا و قیامه‌ت
له ڕێی تۆم دانا شۆخی به‌قیمه‌ت
له‌به‌ر عیشقی تۆ ئه‌ی عیساپهرست
یار و مریدان له من بوونه سست
ئێستاش تۆ بیكه خاتری مه‌سیح
به چاوی كاڵت ڕوخساری مهلسح
به لێوی ئاڵ و به چاوی جوان
جارێك له وه‌سڵت بمكه به میوان
جا یاری جوان زگی پێدهسووت
ده‌هاته گوفتار به ناز پێی ده‌گوت
مادام تۆ نیته له زێڕ و گه‌وهه‌ر
یه‌كی دیت پێ ده‌ڵێم بیكه به هونه‌ر
خۆت بكه به شوان بۆ مێگه‌ل به‌راز
ئه‌وجار ده‌گه‌ڵ من ده‌بی به هاوڕاز
جوابی داوه پیری سه‌نعانی
له‌لام هاسانه به‌رازه‌وان
ده‌ستی دایه دار ئه‌و شێخی واڵا
بوو به شوان به‌راز له چۆڵ و سه‌حرا
به‌ڵێ دڵداری شتی وا ده‌كا
هۆشی هۆشداران له‌سه‌ر ده‌رده‌كا
دینی دینداران سه‌ر و ژێر ده‌كا
چاوی ڕووناكی عیشق كوێر ده‌كا
وه‌ختێ كه زانیان زومره‌ی مریدان
شێخ وه‌رگه‌ڕاوه له دین و ئیمان
بۆ به‌یتولحه‌رام گه‌ڕانه‌وه دواوه
له ده‌وری به‌یتا ده‌ست به دۆعاوه
له باره‌گای حه‌ق ده‌پاڕێنه‌وه
به‌ڵكه لوتف كا شێخ چابێته‌وه
یه‌كێك له مریدان مه‌ردی وه‌فادار
چوو بۆ خزمه‌تی دانیشت به ویقار
به گریه و شیوه‌ن فرمێسكی ڕژان
گوتی به شێخی ئه‌ی پیری سه‌نعان
ئێمه هه‌موومان كه غوڵامی تۆین
ئێستاش هه‌ر له‌ژێر فه‌رمانی ئهتۆین
به گیان و به دڵ قوربانی ئهتۆین
هه‌موو غه‌مبارین سووتاوی ئهتۆین
ئه‌گه‌ر ده‌فه‌رمووی ئێمه‌ش هه‌موومان
وه‌كو تۆ ده‌چین بۆ دێری موغان
له پێش بوتی تۆ گشت ڕیز ده‌به‌ستین
هه‌موو وه‌كو تۆ زینار ده‌به‌ستین
ده‌بین به شوانی مێگه‌لی به‌راز
له‌به‌ر دڵی تۆ ئه ی گه‌ردن فیراز
ئه‌گه‌ر دهشفهرمووی ئه‌ی ئالی موقام
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌یتولحه‌رام
جوابی داوه پیری نازدار
گوتی مه‌منوونم یاری وه‌فادار
ئێوه بڕۆنه‌وه بۆ به‌یتولحه‌رام
خه‌ریكی دین بن زۆر به ئیهتیمام
تاكو بزانم من چیم به‌سه‌ر دێ
ده‌ردی دشواریم چی لێ به‌ده‌ر دێ
ڕه‌ببی خودایه هیچ كه‌س وه‌كو من
به ده‌ردی عیشق نه‌بێ سه‌روبن
مرید ڕۆیشتن هه‌موو دڵ به غه‌م
هه‌ریه‌ك له كونجێ له ده‌وری حه‌ره‌م
زیكر و ئهورادیان بۆ شێخ دۆعا بوو
ئه‌حواڵی شێخیان نه‌گوت به هیچ كه‌س
به دڵ ده‌سووتان هه‌روه‌كو قه‌قنه‌س
یه‌كێك له مریدان زاتی موونهوهر
له خزمه‌تی شێخدا نه‌هاته سه‌فه‌ر
ئه‌وجار مریدان بۆیان به‌یان كرد
ئه‌حواڵی شێخیان كه بۆ به‌یان كرد
وه‌ختێ كه زانیان ئه‌و ماجه‌رایان
كوتی به مریدان ئه‌ی بێوه‌فایان
بۆچی نهتانبهست زینار وه‌كو ئه‌و
ڕۆژی ئیمانتان بۆ نه‌كرد به شه‌و
بۆچی وێنه‌ی ئه‌و بۆ مێگه‌ل به‌راز
نه‌بوون به گاوان، نه‌بوون به هاوراز
هه‌موو هاتنه جواب به یه‌ك زوبانه
گوتیان ئه‌ی برا مهعلـووم بزانه
ئه‌وی تۆ ده‌ڵێی هه‌موون عه‌رز كرد
سوێندمان به قورعان قه‌بووڵی نه‌كرد
ئه‌وجار كه فه‌رمووی ئه‌و مه‌ردی چازان
سبحه‌ی به‌یانی ده‌بێ هه‌موومان
بڕۆینه لای شێخ له‌بۆ ڕۆمستان
بۆ خزمه‌ت شێخی ئه‌و پیری سه‌نعان
ئێمه‌ش هه‌روه‌ك وی زینار ده‌به‌ستین
له پێش بوتی وی به ڕیز ده‌وه‌ستین
به زیكر و دۆعا فیرقه‌ی مریدان
ئه‌وجار كه‌وتنه ڕێ له‌بۆ ڕۆمستان
چه‌ن ڕۆژ به‌ڕۆژوو، بێ خورد و بێ خاب
ده‌پاڕانه‌وه له خودای وه‌هاب
هه‌ریه‌ك به جۆرێك ده‌پاڕایه‌وه
بۆ چاكبوونی شێخ دلاڵایهوه
ده‌یانگوت ڕه‌بی بۆ خاتری بهیتولحهرامت
بۆ خاتری محه‌ممه‌د ڕوكن و مه‌قامت
به شێخی سه‌نعان مه‌رحه‌مه‌ت بكه‌ی
عیشقی مه‌جازی له دڵ ده‌ربكه‌ی
خۆلاسه‌ی كه‌لام هه‌ر به‌و حاڵه‌ته
هه‌تاكو چل ڕۆژ به‌و عیباده‌ته
هه‌ریه‌ك به جۆرێك ده‌پاڕایه‌وه
هه‌ریه‌ك به نه‌وعێك دهلاڵایهوه
له‌دوای چل ڕۆژ، ڕۆژێكی وابوو
گه‌وره‌ی مریدان له خه‌ڵوه‌تدا بوو
خه‌ریكی دین و زیكر و ته‌قوا بوو
دیتی له‌ناكاو نوورێك په‌یدا بوو
وه‌ك ڕۆژی ڕه‌خشان له بورج هاته ده‌ر
دونیای دهدرهوشاند له‌وسه‌ر تا ئه‌وسه‌ر
دیتی جوانێك وه‌ك مانگی تابان
گه‌رده‌ن وه‌ك بلـوور، په‌رچه‌م وه‌ك ڕیحان
گیسوی ماری ڕه‌ش، قه‌دی شه‌نگه‌بی
شێوه‌ی ڕه‌فتاری، جنسی عه‌ره‌بی
له لێوی ئاڵی عه‌تر ده‌باری
كوڵمه‌ی منه‌وه‌ر، گوڵی به‌هاری
له بۆ لای مرید به زه‌رده‌خه‌نده
ده‌هات وه‌كو ڕۆح ئه‌و شیرین قه‌ده
به زوبانی عه‌ره‌ب ئه‌و جوانی لاوچاك
سه‌لامی ده‌كرد له مریدی ڕووپاك
فه‌رمووی مزگێنی ئه‌ی خاوه‌ن ته‌میز
دۆعاو قه‌بووڵ بوو لای خودای عه‌زیز
كوتی فیداتم ئه‌ی خاوه‌ن كه‌ماڵ
پێم بڵێ ئه‌تۆ كێی ئه‌ی ساحێب جه‌ماڵ
فه‌رمووی بمناسه ئه‌حمه‌د مسته‌فا
هه‌ڵبژێردراو و خاوه‌نی سه‌فا
بۆ ڕۆژگای شێخ عه‌رزم كرد دۆعا
دڵی شكاندم خودای بێ هاوتا
مهعلـووم بزانه گه‌ر به‌حری ئیحسان
هه‌مووی مه‌وت بێ له‌لای خودای مه‌ننان
كفری هه‌موو كه‌س گه‌ر قه‌بووڵ بكا
له خودایه‌تی ئه‌و هیچ نوقسان ناكا
مرید كه بیستی ده‌یدا له هاوار
گوتی فیدات بم ئه‌ی ساحێب ویقار
ئه‌تۆ سه‌رداری، فیرقه‌ی ئه‌نبیای
ئه‌حمه‌د و محه‌ممه‌د، یاسین و ته‌های
له ڕۆژی مه‌حشه‌ر شه‌فاعه‌ت خوازین
هه‌ر به لوتفی تۆ گه‌رده‌ن فیرازین
ئه‌وسا كه ون بوو نووری به‌ده‌خشان
ده‌یدا له هاوار مریدی پڕ ئیمان
زومره‌ی مریدان له گریه و هاوار
ئاگادار ده‌بوون هاتن به یه‌كجار
هه‌رچی بیستبووی له زاری مسته‌فا
بۆ فیرقه‌ی مرید مزگێنی ده‌دا
ئه‌مجار ڕۆیشتن جه‌معی مریدان
بۆلای شێخ ده‌چوون به زیكر و قورعان
وه‌ختێ كه دیتیان ئه‌و پیری سه‌نعان
له‌ناو بیابان حاڵی په‌رێشان
وه‌ختێ چاوی كه‌وت ئه‌ویش به مریدان
ده‌یدا به سه‌ر خۆی ئه‌ی ماڵم وێران
كوتی به‌خێربێن زومره‌ی برایان
ڕووناكی چاوم شوعلـهی چرایان
دۆعام بۆ بكه‌ن زۆر په‌شێمانم
خودا ڕه‌حم بكات هه‌ر به ئیمانم
له‌عنه‌ت له زهناز له ناقوس حاشا
یه‌ك تۆبه ده‌شوا هه‌زار بار خه‌تا
ئه‌وجار مریدان به گریانه‌وه
به حه‌مد و سه‌نا به ناڵانه‌وه
ده‌ستیان ماچ كرد یه‌ك به یه‌ك هه‌موویان
هێنایانه‌وه له‌ناو بیابان
غوسڵی تۆبه‌ی كرد شێخی به هیمه‌ت
خودا دایه‌وه نوور و كه‌رامه‌ت
بۆ به‌یتولحه‌رام جا گه‌ڕانه‌وه
به خۆشی و شادی به ئیمانه‌وه
وه‌ختێ گه‌ڕاوه شێخ له‌بۆ حه‌ره‌م
له‌وێ به‌جێ ما یاری خونچه‌ده‌م
ده‌ردی دڵداری لێ بۆ خه‌به‌ردار
شه‌وێ نووستبوو نهشمیلـهی نازدار
دیتی له خه‌ودا ئه‌و گوڵ ڕوخسارێ
له بورجی ئاسمان ڕۆژ هاته خوارێ
له‌لای ئه‌و ده‌كه‌وت ئه‌و ڕۆژی ڕه‌خشان
ڕۆژ هاته گوفتار به شیرین زوبان
پێی گوت ئه‌ی شۆخی ئه‌رمه‌نی میلـلـه‌ت
هه‌تا كه‌ی ده‌ڕۆی له ڕێگات زیلـلـهت
له نووری ئیسلام تاكه‌ی بێ تاوی
له عیشقی شێخت بۆچی وا خاوی؟
خۆ شێخی سه‌نعان له به‌یتولحه‌رام
چاوی له ڕێته هه‌رده‌م سوبح و شام
یاری نازدار بگره ته‌ریقه‌ت
له سوڕه‌ت لاده بگره حه‌قیقه‌ت
بڕۆ بۆ لای شێخ، شێخی سه‌نعانی
بسورهخانهی نووری نه‌عمانی
تاكوو تۆش ببی خاوه‌ن مه‌عانی
كه به‌چه ته‌رسا له خه‌و ڕاپه‌ڕی
ئاگری دڵداری دای له جگه‌ری
ده‌یدا له ناڵه و گریان و زاری
فرمێسكی له چاوان ڕێژنه‌ی به‌هاری
كه‌وته كۆمه‌ڵی خه‌یاڵ و ئه‌فكار
دڵی پیرۆزی لێ بوو بریندار
ڕێگای گرته به‌ر ئه‌و یاری ئه‌رمه‌ن
بۆ شاری مه‌ككه‌ی به‌جێی هێشت وه‌ته‌ن
ناز و نازداری هه‌مووی به لا دا
خۆشی و ژیانی به بای فه‌نا دا
ده‌پاڕاوه له خودا به گریان
ئه‌ی خودای بێ شه‌ریك بێ جێگه و مه‌كان
من له خه‌تا بووم، عوزرم ببووره
چونكه شێوه‌ی ئیسمت غه‌فوره
له بوت په‌رستن من په‌شێمانم
پیری سه‌نعانی نووری ئیمانم
ده‌كه‌وته ڕێگا جا بادی سه‌با
مژده‌ی هاتنی بۆلای شێخ ده‌با
به عیلـمی باتین پیری سه‌نعانی
هاتنی دولبه‌ری به دڵ ده‌زانی
له به‌یتولحه‌رام له‌ناو مریدان
شێخی سه‌نعانی ده‌یدا له گریان
جه‌معی مریدان كوتیان دیاره
فكری مه‌عشوقت كردووه دووباره
یا شێخ هه‌تا كه‌ی عیشقی دونیایی؟
تا كه‌ی لا ده‌ده‌ی له ڕێی خودایی؟
فهرفووی برایان هه‌ستن به یه‌كجار
بڕۆنه ئیستیقباڵی ئه‌و یاری نازدار
شۆخی ئه‌رمه‌نی وا له ڕێگایه
مهعلـووم عه‌وداڵی عیشقی خودایه
وه‌ختێ كه هاتن پیر و مریدان
دیتیان ئه‌و شۆخه وا دێت به گریان
سه‌ر ڕووت و شێواو په‌رچه‌م په‌رێشان
به ئاه و ناڵه وا دێت به گریان
كه شۆخی ئه‌رمه‌ن چاوی به شێخ كه‌وت
سه‌رسام و بێهۆش گێژ و مات ده‌كه‌وت
یاری دیده مه‌ست وه‌هۆش هاته‌وه
ڕووی كرده لای شێخ به گریانه‌وه
گوتی فیدات بم ئه‌ی یاری دڵگیر
ته‌یری بێباڵم كه‌وتوومه زنجیر
ئێستاش پێم بڵێ ڕێگای ئیمان
ئیمانی شیرین، ده‌رمانی دڵان
پیری سه‌نعانی به چاوی گریان
ته‌ڵقینی ده‌كرد ئیسلام و ئیمان
له‌ناو موریدان بوو به غهڵغهڵه
زیكری یاهوو و هه‌را و هه‌لهه‌له
ئیمانی هێنا ئه‌و یاری نازدار
دڵی بوو به ده‌ریای ئه‌نوار و ئه‌سرار
له عیشقی خودا و له زه‌وقی ئیمان
نهعرهتێكی كێشا ئه‌و یاری چاوجوان
ڕۆحی ڕه‌وان كرد بۆ باغی جه‌نان
بوو به كۆتری ناوباغی ڕزوان
ئه‌وجار هه‌ناسه‌ی پیری سه‌نعانی
ڕووی كرده عاسمان به دڵ سووتاوی
كوتی ئه‌ی خودایه له دوای یارم
منیش نه‌مێنم زوو ده‌رچێ گیانم
ئه‌ویش هه‌ر له‌وێ گیانی تهسلـیم كرد
له‌به‌ر عیشقی ئه‌و ڕۆحی ته‌قدیم كرد
گۆڕیان هه‌ڵقه‌ندن هه‌ردووك له‌كن یه‌ك
گه‌رچی به به‌ده‌ن دوو، به‌ڵام به ڕۆح یه‌ك
بوونه زیاره‌تگا له‌بۆ خاس و عام
ئیتر ته‌مام بوو ئه‌وجار وه‌سه‌لام
منیش سالامم عه‌بدی گونه‌هكار
له‌قه‌ب حه‌یده‌رم داماو هه‌ژار
هه‌ژاری هۆزم چونكه جێماوه
له ژیانی خۆشی به‌شم بڕاوه
سپاس بۆ خودا له دوای هه‌موو كار
سه‌لات و سه‌لام له فه‌خری موختار
یانی محه‌ممه‌د سه‌رداری عاله‌م
بۆ ئه‌نبیایه سه‌روه‌ره و خاته‌م
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 562]
-
گوناگون
پربازدیدترینها