محبوبترینها
نمایش جنگ دینامیت شو در تهران [از بیوگرافی میلاد صالح پور تا خرید بلیط]
9 روش جرم گیری ماشین لباسشویی سامسونگ برای از بین بردن بوی بد
ساندویچ پانل: بهترین گزینه برای ساخت و ساز سریع
خرید بیمه، استعلام و مقایسه انواع بیمه درمان ✅?
پروازهای مشهد به دبی چه زمانی ارزان می‌شوند؟
تجربه غذاهای فرانسوی در قلب پاریس بهترین رستورانها و کافهها
دلایل زنگ زدن فلزات و روش های جلوگیری از آن
خرید بلیط چارتر هواپیمایی ماهان _ ماهان گشت
سیگنال در ترید چیست؟ بررسی انواع سیگنال در ترید
بهترین هدیه تولد برای متولدین زمستان: هدیههای کاربردی برای روزهای سرد
در خرید پارچه برزنتی به چه نکاتی باید توجه کنیم؟
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1826608398
ئافره‌تانی ڕووناک‌بیری کورد
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ئافره‌تانی ڕووناک‌بیری کورد
نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده
ئافره‌تی ڕووناک‌بیری تێکۆشه‌ری کورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" له‌شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی مانگی حوزه‌یرانی 1999دا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و زنجیره‌یه‌ك کتێبی مێژوویی و فۆلکۆری به ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما.
خاتوو عادیله خانم
ئافره‌تی كارگێری خێڵی گه‌وره و گرانی جاف، خاتوو عادیله خانمی هاوسه‌ری وه‌سمان پاشای جاف كچی عه‌بدولقادر به‌گی ساحێبقڕان بوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دوای تێكچوونی فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینی بابان له ساڵی 1851دا له سلێمانییه‌وه چۆته ووڵاتی ئه‌رده‌ڵان و عادیله خانم له ساڵی 1859دا له شاری سنه‌ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵان له دایكبووه و له ناو گه‌وره و سه‌رداره‌كانی ئه‌رده‌ڵان چاوی كراوه‌ته‌وه.
حه‌پسه‌خان
ئافره‌تی كورد په‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان، حه‌پسه‌خانی کچی مه‌عرووفی به‌رزنجی نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و ئامۆزای شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حه‌فید و ناسراو به "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب"، له ساڵی 1891دا له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.
http://sundus.persiangig.com/Najiba_156493284.jpg
ئافره‌تی ڕووناک‌بیری تێکۆشه‌ری کورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" له‌شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی مانگی حوزه‌یرانی 1999دا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و زنجیره‌یه‌ك کتێبی مێژوویی و فۆلکۆری به ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما.
ئه‌م ئافره‌ته خزمه‌تگوزاره پێشکه‌وتنخوازه‌ی کورد له 1917.09.08دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و کاته‌ی، که خه‌ڵکی شاری کۆیه له سه‌ره‌تاکانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا کوڕه‌کانیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه‌ی فه‌ڕمیی، باوکی زانا و چاکه‌خوازی ئه‌و کچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کوڕان له‌ساڵی 1924دا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای کۆیه له‌به‌ر خوێندن دانا، تاکو بووه پۆلی پێنجه‌م و خاوه‌ن زانیاری ڕۆشنبیرییه‌کی هۆشیارانه، خه‌ڵكه‌که به‌گه‌رمیه‌وه ڕۆڵه‌کانی خۆیان له‌به‌ر خوێندن دانا.
ئه‌و ئافره‌ته هۆشیاره زیره‌که له‌سه‌ره‌تای چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تێکه‌ڵ به‌خه‌باتی ڕامیاری میلله‌ته‌که‌ی بووه و بووه‌ته لایه‌نگیرێکی دڵسۆتی و چالاکی پارتی هیوا و ئافره‌تانی شاره‌که‌ی بۆ خه‌باتکردن له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان هۆشیار کردۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له 1941.08.16دا بووه‌ته ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموکراتییه‌ی کورد و ڕۆڵێکی ڕامیاری باشی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری و هه‌ستی نیشتمانی له‌نێو ئافره‌تانی شاره‌که‌یدا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می کۆماری دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان له 1953.12.11دا ڕۆڵێکی باشی تێدا گیڕاوه و به‌نهێنی به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی ئافره‌تان له کۆیه هه‌ڵبژێردراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1985یشدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی ئافره‌ته‌کانی کوردستان - لقی کۆیه هه‌ڵبژدراوه و له‌ئاهه‌نگ و بۆنه نیشتمانیه‌کاندا وتاری یه‌کێتی ئافره‌تانی خوێندۆته‌وه و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی کوردستانی بۆ جه‌ماوه‌ر شیکردۆته‌وه.
خاتوو نه‌جیبه به‌شداریی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا کردوو و له دوای نسکۆهێنانی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ش به‌کاریگه‌ریی پلانه چه‌په‌ڵه‌که‌ی جه‌زائیر له 1975.03.06دا له ساڵی 1975-1977 له ئێران ماوه‌ته‌وه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری چه‌شتووه، ئینجا گه‌ڕه‌واته‌وه کۆیه و له‌و شاره‌دا ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب" له سلێمانیدا بینیووه و هه‌موو لایه‌ك ڕێزیان لێناوه، چه‌ند ساڵێك پێش کۆچکردنی ڕوو ده‌کاته شاری هه‌ولێری پایته‌خت و له ئه‌نجامی پیریی تووشی نه‌خۆشی ئێسکه‌نه‌رمه‌ی قاچ هات.
ئه‌م ئافره‌ته ڕووناکبیره له ماوه‌ی ژیانیدا سێ به‌رگ له ته‌فسیری قورئانی له نووسینی مه‌لای گه‌وره‌ی باوکی به چاپگه‌یاندووه و له نووسینه‌کانی خۆیشی کۆمه‌ڵێك بابه‌تی به‌نرخی به‌ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێماوه و له‌وانه‌ش:
1. مێژووی کۆیه
2. مێژووی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لیزاده
3. هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی کوردستان له‌سه‌رده‌می هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له 1961دا
4. کۆمه‌ڵێك له چیرۆکی فۆلکلۆری و دیاری کورده‌واری
http://sundus.persiangig.com/3edela_Xanem7-2o_653359045.jpg
ژیان به هه‌موو لایه‌كی سه‌لماندووه كه شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا ته‌نیا به بیر و بۆ چوون و بازووی پیاو دروست ناكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ هاوكاریی ئافره‌تیشی له‌گه‌ڵدا بێ، له كۆمه‌ڵی كورده‌واریی خۆشمان‌دا له سه‌رده‌مێكی زووه‌وه گه‌لێ ئافره‌تی ئازا‌و لێهاتوو هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی ژیان و ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاویان له بنیات نانی كۆمه‌ڵگای كورد و پارێزگاریی كردن له نیشتمان و پێشخستنی زانیاریی له كوردستان له بواره‌جیاجیاكاندا گه‌لێك ئافره‌تی ناوداری مه‌زنی وه‌كو خانزاد خانی سۆران و قه‌ده‌م خێر و مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانی و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و عادیله خانمی لێهه‌ڵكه‌وتووه و هه‌ر یه‌كه‌یان له بوارێك له بواره‌كانی ژیانی میلله‌تی كورددا خزمه‌تگوزاری خۆیان پشكه‌ش كردوه.
ئافره‌تی كارگێری خێڵی گه‌وره و گرانی جاف، خاتوو عادیله خانمی هاوسه‌ری وه‌سمان پاشای جاف كچی عه‌بدولقادر به‌گی ساحێبقڕان بوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دوای تێكچوونی فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینی بابان له ساڵی 1851دا له سلێمانییه‌وه چۆته ووڵاتی ئه‌رده‌ڵان و عادیله خانم له ساڵی 1859دا له شاری سنه‌ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵان له دایكبووه و له ناو گه‌وره و سه‌رداره‌كانی ئه‌رده‌ڵان چاوی كراوه‌ته‌وه.
بنچینه‌ی خوێندن و فێربوونی قورئانی له سه‌رده‌ستی مامۆستای تایبه‌تی وه‌رگرتووه تاكو بووه‌ته خوێنده‌وارێكی ڕووناكبیری هۆشیار.
ئه‌و ئافره‌ته تێگه‌یشتووه له ساڵی 1895دا شووی به وه‌سمان پاشای جاف كردووه له هه‌ڵه‌بجه . دایكی دڵسۆزی "ئه‌حمه‌د موختار جاف"ی شاعیری ناوداری كورد بووه، ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌ی به جۆرێكی وا په‌روه‌رده كردووه كه له دوا ڕۆژدا ببێته ڕابه‌ری كۆمه‌ڵگاكه‌ی و دڵسۆزی نیشتمانه‌كه‌ی. له دوای مه‌حموود پاشای جاف، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هۆزه مه‌زنه‌ی كورد، هۆزی جاف ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌سمان پاشای مێردی عادیله خانم.
ئه‌و ئافره‌ته لێهاتووه هۆشیاره ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی كارای هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه وه‌سمان پاشا زیاتر ده‌چێته ناو ساڵانه‌وه، عادیله خانم هه‌موو كاروباری هۆزی جاف سه‌ركه‌وتوونه به‌ڕێوه ده‌بات و ناوبانگی له هه‌موو ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ورامان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی باشوور بڵاوده‌بێته‌وه و ڕێزێكی زۆری نه‌ك هه‌ر له ناو خێڵه‌كانی دیوی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌بێ و فه‌رمانی جێبه‌جێ ده‌كرێ و، هه‌موو كێشه‌یه‌كی كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیله دوای كۆچی دوایی وه‌سمان پاشا چاره‌سه‌ر ده‌كرد و به‌ندیخانه‌ی تایبه‌تی دروست كردبوو بۆ به‌ند كردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه فه‌رمانی به‌سه‌ردا ده‌دان.
ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه زۆر حه‌زی به ئاوه‌دانی و پێشخستنی زانست و خوێنده‌واری ده‌كرد. قوتابخانه و بازاڕێك و چه‌ند باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی له هه‌ڵه‌بجه بنیات ناو له گوندێكی بچووكه‌وه كردیه شارێكی ئاوه‌دانی به هات و بات و گه‌لێك باخ و سه‌یرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست كرد. به كورتی عادیله خانم ژیانێكی شارستانی له‌و شاره خنجیلایه‌دا پێكه‌وه‌نا وه‌ك ئافره‌تێكی به ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا له‌و ناوچه‌یه و له ناو هۆزه‌كه‌ی خۆیدا ژیا تاكو له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا له مانگی گوڵان له‌و شاره‌ی هه‌ڵه‌بجه له به‌هاری 1924دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی "عه‌بابه‌یلێ"ی نزیك هه‌ڵه‌بجه به خاك سپێردرا و سڵاو له یادی كۆچی دوایی ئه‌م شێره ژنه‌ی كورد.
http://sundus.persiangig.com/7ampasxan_93a_179217203.jpg
ئافره‌تی كورد په‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان، حه‌پسه‌خانی کچی مه‌عرووفی به‌رزنجی نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و ئامۆزای شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حه‌فید و ناسراو به "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب"، له ساڵی 1891دا له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.
حه‌پسه‌خان له‌و بنه‌ماڵه گه‌وره ئایین و زانست په‌روه‌ره خزمه‌تگوزاره‌ی كورد په‌روه‌رده بووه و بووه‌ته یه‌كێك له ئافره‌ته هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان، چونكه ژنێكی به‌خشنده‌ی چاوتێر و خێرخواز بووه و گه‌لێك زمان شیرین و ده‌روون پاك بووه، دیوه‌خانه‌كه‌ی هه‌رده‌م پڕ له ئافره‌تی شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بووه و هه‌ر ئافره‌تێك تووشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یا دارایی بووبێ و زۆریی لێكرابێ، په‌نای بردۆته به‌ر حه‌پسه‌خان و ئه‌ویش به‌دڵێكی فراوانه‌وه له كێشه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه بۆی چاره‌سه‌ر كردووه و زۆر جاریش یارمه‌تییه‌كی باشی دارایی ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی داوه، تاوای لێهاتوه نه‌ك هه‌ر له ناو ئافره‌تاندا ڕۆڵ و نرخی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا ڕێز‌و پایه‌یه‌كی تایبه‌تی بووه و له‌و كاته‌ی كه ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی حه‌پسه‌خان بوو بووه قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد و ئافره‌تان لێیه‌وه فێری ڕه‌وشتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ڵبه‌ندێكی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو، ئافره‌تان له‌و مه‌ڵبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه كورده، هه‌ستی كوردایه‌تییان ده‌رورووژا و بیری ڕامیاریان له‌لا په‌روه‌رده ده‌بوو.
له‌وكاته‌ی كه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ئافره‌تاندا باسی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای ژنان و باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرا، ده‌بینرا له كۆڕ و دیوه‌خانی حه‌پسه‌خاندا هه‌رباسی ڕه‌وشت پاكی و كورد په‌روه‌ریی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و ئازادیی خاكی كوردستان ده‌كرا.
ئه‌م ئافره‌ته تێكۆشه‌ره كوردپه‌روه‌ره دڵسۆزی كوردستان، له ساڵی 1930دا نامه‌یه‌كی ڕامیاری مێژووی بۆ ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان" له "جنێف" نووسی و به ڕاشكاوی داوای مافی چاره‌نووسی كوردی كرد له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئه‌و داوا كارییه ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه ده‌نگێكی باشی دایه‌وه، به تایبه‌تی له‌وسه‌رده‌مه تاریكه‌ی كورد پێی تێده‌په‌ڕی.
كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا له مه‌هاباد دامه‌زرا، حه‌پسه‌خان به‌هه‌موو توانایه‌كی دارایی پشتگریی ئه‌و كۆماره ئازیزه ساوایه‌ی كوردی كرد به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وا سوپاسنامه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ نارد و ڕێزێكی زۆری لێنا.
حه‌پسه‌خان له بواری زانست و په‌روه‌ریی و بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری له‌ناو ئافره‌تانی كورددا، ڕۆڵێكی باڵای بووه، بۆیه نه‌ك هه‌ر مایه‌ی شانازیی پێوه‌كردنی ژنانی كورد بووه، به‌ڵكو جێگه‌ی شانازی سه‌رجه‌م میلله‌تی كوردبووه، چونكه جگه له هه‌ڵوێستی چاكه خوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی هه‌ژار و كورد په‌روه‌ریی پڕ له دڵسۆزی و ڕاستگۆیی، هه‌ڵوێستێكی به‌رزیشی بووه به‌رامبه‌ر به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بۆ له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واریی كه ئه‌وساكه ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی بوو و له سه‌دا یه‌كی ئافره‌تانی كورد خوێنده‌وار نه‌بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانوێ خۆی كرده قوتابخانه، تا ئافره‌تان ئێواران فێری خوێندن و نووسین ببن، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بووه له شاری سلێمانی و له هه‌موو كوردستاندا.
ئه‌م ئافره‌ته مه‌زنه چاكه‌خوازه‌ی كورد له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵیدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێككه‌وتی 12ی نیسانی 1953دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ئافره‌تانی كوردستان به‌جێ هێشت.
منبع : خوشه ویستی
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 682]
-
گوناگون
پربازدیدترینها