واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ٥٢رینوینی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان بۆ باوكان و دایكان ..
ئه‌مه چه‌ند خاڵێكی كورت و خێرایه بناغه‌و مه‌شخه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له ئیسلامدا له خۆ ده‌گرێ... داواكارین به پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار ببێته جێگه‌ی سوودو ڕه‌زامه‌ندی باوك و دایكانی خۆشه‌ویست.
(1) منداڵه‌كه‌ت فێری كه‌لیمه‌ی ته‌وحید (لا اله الا الله محمد رسول الله) بكه، با یه‌كه‌م شتێكیش كه فێری ده‌كه‌یت ئه‌وه‌بێ كه خوای گه‌وره ئه‌یبینێ و گوێی له قسه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌زانێ و یه‌ك چاو تروكانیش لێی بێ ئاگا نابێ.
(2) له زه‌ینی منداڵه‌كه‌تدا بیچه‌سپێنه كه خوای گه‌وره دروستكهرو رۆزیده‌رو شیفاده‌ره‌و هه‌رئه‌ویش ده‌یمرێنێ و زیندووی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها فێری بكه له هه‌موو بارێكیدا په‌نا بۆ خوای گه‌وره ببات و داوای كارئاسانی و جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كانی هه‌ر له‌و بكات.
(3) منداڵه‌كه‌ت له (كوفر‌و هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن) ئاگاداربكه‌ره‌وه، تێشی بگه‌یه‌نه خوای په‌روه‌ردگار بۆ خوا په‌رستی دروستی كردووین، كوفر‌و هاوبه‌شی بۆ خوا دانانیش مرۆڤ به‌ره‌و سزا‌و ئاگر ده‌بات له رۆژی دوایدا (و إذ قال لقمان لابنه و هو يعظه يا بني لا تشرك بالله، إن الشرك لظلم عظيم) [لقمان:13].
(4) (شه‌ش پایه‌كانی ئیمان) به مناڵه‌كه‌ت بناسێنه (ئیمان به خوای گه‌وره، فریشته‌كانی، په‌ڕتوكه‌كانی، پێغه‌مبه‌ره‌كانی، رۆژی دوایی، قه‌ده‌ر خێرىو شه‌ڕی)، هه‌روه‌ها بنچینه‌كانی ئیسلامیش (شایه‌توومان، نوێژكردن، زه‌كاتدان، رۆژووی ره‌مه‌زان، حه‌جكردنی ماڵی خوا بۆ یه‌كێك له تواناییدا بێ).
(5) (خۆشه‌ویست كردنی پێغه‌مبه‌ر) ـ صلی الله علیه‌و سلم ـ له‌لای مناڵ، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كردنی له‌سه‌ر سیره‌ی پاك و ره‌وشته به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، ڕاشی بهێنه هه‌ر كاتێك ناوی پێغه‌مبه‌رى بیست سه‌ڵاواتی له‌سه‌ر بدات.
(6) چه‌سپاندنی(به‌هاو ره‌وشته به‌رزه‌كانی ئیسلام) له ده‌روونی مناڵه‌كه‌تدا، هه‌روه‌ها فێری ئادابه‌كانی ئیسلامی بكه.
(7) ورده ورده (حه‌ڵاڵ و حه‌رام) به مناڵه‌كه‌ت بناسێنه.
(8) ڕاهێنانی مناڵه‌كه‌ت بۆ (سه‌ردانی كرنی مزگه‌وته‌كان) و ڕێزلێگرتنیان و نوێژكردن تێایاندا، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردنی نوێژه‌كان له كاتی خۆیاندا.
(9) یارمه‌تی مناڵه‌كه‌ت بده له هه‌ڵبژارنی(هاوڕێی ڕاستگۆ‌و چاك)، دوورخستنه‌وه‌شی له هاوڕێی خراپ و به‌دڕه‌وشت.
(10) (قورئانی پیرۆز) یان لا خۆشه‌ویست بكه، هانیشیان بده قورئان تیلاوه‌بكه‌ن و بیپارێزن و فێریببن و بیری لێبكه‌نه‌وه.
(11) شتێك له (سوننه‌تی) پاك و ویردهكانی پێغه‌مبه‌ری خواى فێربكه، وه‌ك ئه‌وه‌ى فێر ببێ بڵێت: بسم الله له كاتی نان خواردندا، هه‌روه‌ها الحمدلله كاتێك له نان خواردن ته‌واو ده‌بێ، یان له كاتی بیستنی بانگدا له دوای بانگ بێژه‌وه بانگه‌كه بڵێته‌وه، هه‌روه‌ها ویردهكانی نووستن و له‌خه‌و هه‌ستان، یان چوونه ماڵ و هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ و.... هتد.
(12) (دادپه‌روه‌ری) له نێوان مناڵهكانتدا ڕابگره، چاكه‌ی كه‌سیان به‌سه‌ر كه‌سیاندا مه‌ده‌و جیاوازی له نێوانیاندا مه‌كه.
(13) ئه‌بێ ئه‌وه بزانی كه مناڵه‌كه‌ت چاوت لێده‌كات، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه نموونه‌یه‌كی چاكی پێشكه‌شبكه؛ تا ئه‌ویش وا ده‌ربچێت.
(14) ناردنی مناڵه‌كه‌ت بۆ شوێنی وه‌رزشكردن؛ تا وه‌رزشێكی به‌كه‌ڵك ئه‌نجام بدات.
(15) ڕهوشتو(خه‌سڵه‌ته جوانه‌كان) لای مناڵه‌كه‌ت خۆشه‌ویست بكه؛ وه‌كو ڕاستگۆیی، ئه‌مانه‌ت، پاكێتی، ئازایه‌تی، به‌خشنده‌یی، لێبووردن، به‌زه‌یی، ڕێز، چاكه‌كردن، هاوكاری، ڕاستێتی، به‌ختكردن، چاوتێری،... هه‌روه‌ها هه‌موو مانا چاكه‌كانی تریش.
(16) هۆشیاركردنه‌وه‌ی له هه‌موو (ئاكاره خراپه‌كان)؛ وه‌كو درۆ، دزیی، ناپاكی، سته‌م، غه‌در، به‌دڕه‌وشتی، خۆپه‌رستی، حه‌سودی، غه‌یبه‌ت، دووزمانی، فێڵ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، خراپه‌كاری،... هتد.
(17) هه‌ر له مناڵییه‌وه له‌سه‌ر ( پاكوخاوێنی) ڕایبهێنه؛ هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن و نینۆككردن و ده‌ست شۆردنی له پێش و دوای نان خواردنی فێربكه.
(18) هه‌ر له مناڵییه‌وه كچه‌كه‌ت له‌سه‌ر خۆداپۆشین و(حیجاب) و شه‌رم ڕابهێنه، هه‌تا له هه‌رزه‌كارییدا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابێت، هه‌رگیز مه‌هێڵه جلی كورت و ته‌سك و ته‌نك یان پۆشاكی كوڕان له‌به‌ر بكات، ئاگاداریشی بكه‌ره‌وه؛ هه‌ر ڕه‌گه‌زه جلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر جیاوازه.
(19) كوڕه‌كه‌شت له لاسایی و چاولێكردنی دوژمنانی خوا ئاگاداربكه‌ره‌وه؛ تا چاو له كافران نه‌كات؛ له جلوبه‌رگ و بڕینی قژیان و نامه‌ردییان وخراپه‌كارییان و جه‌ژنه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێگاكانی تری ژیانیان.
(20) مناڵه‌كه‌ت له هه‌موو (جۆره‌كانی قومار) ئاگاداربكه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها یارییه حه‌رامه‌كانیشی لێ قه‌ده‌غه‌بكه (هۆی حه‌رامی یارییه‌كه‌شی بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه)، له‌وانه‌ش ئه‌و یارییانه‌ی ناو كۆمپیوته‌ر كه ناشه‌رعی تێدایه وه‌ك مۆسیقا، ڕووتی، شیرك، هه‌روه‌ها یاری پۆكیمۆن كه زانایان فتوای حه‌رام بوونیان داوه.
(21) بایه‌خیدان به (به‌هێزكردنی لایه‌نی رۆشنبیری) منداڵه‌كه‌ت، ئه‌ویش به هێنانی كتێبی به كه‌ڵك و به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریی به سوود، هه‌روه‌ها ئه‌و چیرۆكه پڕ مانایانه‌ی كه واده‌كات هۆشداری به مناڵه‌كه‌ت بدات و شه‌رعی خوای گه‌وره‌ش له بیركردنه‌وه‌یدا ره‌نگبداته‌وه.
(22) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر (ڕێزلێگرتنی میوان) ڕابهێنه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان و ئازارنه‌دانیان، مافه‌كانی باوك و دایكیش فێری مناڵه‌كه‌ت بكه، هه‌روه‌ها مافی مسوڵمان له‌سه‌ر مسوڵمان، مافی خزم وكه‌سوكارو دراوسێ و هاوڕێیان و مامۆستایان و... هتد.
(23) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر (رێزلێگرتنی ڕێگاوبان) ڕابهێنه؛ با به‌ئارامی و له‌سه‌رخۆیی به‌ڕێگادا بڕوات، هه‌روه‌ها ڕێگاوبان پاك ڕابگرێ و پیسی فڕێ نه‌دات، لابردنی هه‌رشتێكیش كه زیان به مسوڵمانان بگه‌یه‌نێ وه‌ك دڕك و دار‌و به‌ردو ... هتد، هه‌روه‌ها چاوی له بینینی شتی حه‌رام بپارێزێ، ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕێدا ده‌ڕۆن نه‌دات، ده‌نگی به‌رز نه‌كاته‌وه‌و غه‌ڵبه غه‌ڵب و ژاوه‌ژاو دروست نه‌كات.
(24) چاندنی (خۆشه‌ویستی باوه‌ڕداران) و دۆستایه‌تی كردنیان له دڵی مناڵه‌كه‌تدا، با دووریش بن و زمان و رهگهزیشیان جیاواز بێ. هه‌روه‌ها رق بوون له كافران و دوژمنایه‌تی كردنیان له هه‌موو جێیه‌ك.
(25) مناڵه‌كه‌ت فێری (سه‌لام كردن) بكه، هه‌روه‌ها با پابه‌ندبێ به سه‌لامی ئیسلامه‌وه ( السلام علیكم و رحمة الله و بركاته)، باسی فه‌زڵی ئه‌و كه‌سه‌شی بۆبكه كه یه‌كه‌م جار سه‌لام ده‌كات.
(26) له كاتی یارییكردن و خۆشی و به‌تاڵی مناڵه‌كه‌تدا به‌شداری بكه، ماچی مناڵه‌كه‌ت بكه‌و با هه‌ست به دڵنیایی و دڵ ئارامی بكات، هه‌روه‌ها دڵی خۆشبكه‌و شادی بخه دڵییه‌وه.
(27) (متمانه به‌خۆبوون) له دڵی مناڵه‌كه‌تدا بچێنه، تا نه‌ترسێ و هه‌ڵه‌كانی خۆشی به ئاشكرابێژی بۆت باسبكات.
(28) هه‌میشه (نه‌رمونیانی) له ئامۆژگاری و رێنموویی مناڵه‌كه‌تدا به‌كاربهێنه، په‌ناش مه‌به‌ره به‌ر توندوتیژی هه‌تا بوارى نه‌رموونیانی مابێ.
(29) مناڵه‌كه‌ت به نهێنی ئامۆژگاری بكه‌و له به‌رچاوی خه‌ڵكی تردا سزای مه‌ده.
(30) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر لێدان ڕامه‌هێنه، ئه‌وكاته سزای تر به‌كه‌م ده‌زانێ و له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر ناترسێ.
(31) زیاده‌ڕۆیی له سزادانی مناڵه‌كه‌تدا مه‌كه، هه‌روه‌ها زۆر ئاسانكاریش مه‌به، به‌ڵكوو له نێوان توندی و نه‌رمیدا به.
(32) وریا به له هه‌ڵبژاردنی سزای گونجاو‌دا؛ وه‌كو ته‌ریقكردنه‌وه، قسه دابڕین له‌كاتی هه‌ڵه‌دا، بڕینی به‌شێك له خه‌رجی رۆژانه‌ى، یان گه‌ڕان و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ى لێ قه‌ده‌غه بكه، هه‌روه‌ها لێدانی مناڵه‌كه‌ت. سزای گونجاویش ئه‌وه‌یه كه مناڵه‌كه‌ت بۆ ڕاستی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ناهێڵێ جارێكی‌تر هه‌ڵه دووباره بكاته‌وه.
(33) ڕێز له هۆشیاری و ته‌مه‌نی مناڵه‌كه‌ت بگره، هه‌روه‌ها ڕاو بۆچوونه‌كانیشی، ئه‌گه‌ر به‌لای تۆشه‌وه هه‌ڵه بێ.
(34) مه‌شق پێكردنی مناڵه‌كه‌ت تا (كارامه‌یی تازه) به ده‌ستبهێنێ، وه‌ك به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و فێربوونی زمانی بێگانه.
(35) گوێ له مناڵه‌كه‌ت بگره‌و قسه‌ى پێ مه‌بڕه، چونكه ئه‌ویش فێری جوان گوێ لێگرتن ئه‌بێ و قسه به خه‌ڵك نابڕێ.
(36) بێزاری ده‌رمه‌بڕه كاتێك مناڵه‌كه‌ت پرسیاری زۆر‌و مناڵانه‌ت لێده‌كات و به‌ڕاستی وه‌ڵامی بده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه به سه‌لیقه له پرسیاره ئاڵۆزه‌كانی پاشه‌كشێ بكه هه‌تا ڕاوێژ به كه‌سی پسپۆڕ ده‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.
(37) مناڵه‌كه‌ت فێری (كڕین و فرۆشتن) و پاره وه‌رگرتن و پاره‌پێدان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن بكه، با یارمه‌تیشت بدات له ئیش و كاره‌كانتا، ئه‌گه‌ر كاره‌كانیشی كورتی هێناو هه‌ڵه‌ی كرد لۆمه‌ی زۆری مه‌كه‌و هه‌روه‌ها بێ هیواش مه‌به لێی.
(38) له چالاكییه جۆراو جۆره‌كاندا به‌شداری به مناڵه‌كه‌ت بكه، له قوتابخانه‌و مزگه‌وت و گه‌ڕه‌كدا، وه‌ك ئاڵقه‌ی له‌به‌ركردنی قورئان، كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری، فێركردنی خوێندن و نوویسنی عه‌ره‌بی، كۆمه‌ڵی گه‌ڕان و زێده‌وانی، هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌نده‌كانی هاوین و چالاكییه به كه‌ڵكه‌كانی تر.
(39) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر (مۆڵه‌ت وه‌رگرتن) پێش چوونه ژووره‌وه ڕابهێنه، له كاتی خه‌وتنیشدا هه‌ر منداڵه با جێی نووستنی خۆی هه‌بێ، چاكتریشه كوڕان و كچان هه‌ریه‌كه‌یان ژووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ.
(40) شێوازی (دووباره‌كردنه‌وه) له چاره‌سازی مناڵه‌كه‌تدا به‌كاربهێنه، په‌له‌ش له ئه‌نجامه‌كانی مه‌كه، ئه‌گه‌ر كاتی زۆریشی بوێت له چاكسازی مناڵه‌كه‌ت بێ هیوا مه‌به.
(41) شێوازی فێركردنی مناڵه‌كه‌ت با ( پله به پله) بێت، به بڕیاری زۆر‌و جۆراوجۆر فێركردنی له‌سه‌ر شان قورس مه‌كه، چونكه هه‌ر قۆناغه ئه‌رك و داوای خۆی هه‌یه، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌فه‌رموێ: (مروا أبناءكم بالصلا‌ة وهم أبناء سبع سنين، واضربوهم عليها لعشر، وفرقوا بينهم في المضاجع).
(42) شێوازی (هاندان و ترسان) به‌كاربهێنه، هانی بده ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره چاكه بكه‌یت ئه‌وه پاداشت وه‌رده‌گری، ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌و كاره خراپه‌ش بكه‌ی ئه‌وه سزا ده‌درێی، با ئه‌وه‌ش تاكه شێوازی چاره‌سازیت نه‌بێ.
(43) پێویسته وه‌عدو په‌یمانی خۆت له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌ت به‌ریته‌سه‌ر، به‌تایبه‌تی له كاتی پاداشت و دیاریدا، به‌ڵام له‌كاتی ترسان و سزاداندا هه‌ندێ جار چاوپۆشی لێ بكه.
(44) به‌هێمنی گیروگرفته‌كانی مناڵه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بكه په‌ناش به‌ره به‌ر شێوازی گفتوگۆ‌و ڕازیكردن و قایلكردن چونكه ئه‌وه چاكترین و به‌كه‌ڵكترین شێوازه له‌گه‌ڵ مناڵ‌دا.
(45) خۆشه‌ویستی ئیش و(چالاكی) له مناڵه‌كه‌تدا گه‌شه پێبده هه‌روه‌ها بایه‌خی گه‌وره‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته گه‌وره‌كان، ئاگاداریشی بكه‌ره‌وه له ته‌مه‌ڵی و بێ غیره‌تی و بێ ئومێدی، هه‌روه‌ها دانه‌نیشتن تا ده‌گاته مه‌به‌سته گه‌وره‌كان.
(46) مێژووی سه‌ر بڵندیی خۆی پێبناسێنه، سه‌روه‌رییه‌كانی ڕابردووی و سه‌ركه‌وتنه نه‌مره‌كانی كه له ژێر سایه‌ی ئیسلامدا به ده‌ستی هێناوه، ئه‌وه‌ش له بیر‌و هۆشی مناڵه‌كه‌تدا بچه‌سپێنه كه ئه‌و مێژوو سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌رییانه په‌یوه‌ستن به ده‌ست گرتن به بیروباوه‌ڕی ئیسلامییه‌وه.
(47) دوژمنانی خۆیی و میلله‌ته‌كه‌ی پێبناسێنه ئه‌وانه‌ی بێحورمهتی به مسوڵمانان ده‌كه‌ن و وڵاتیان تاڵان ده‌كه‌ن و به درێژایی مێژوو خوێنیان ده‌ڕێژن.
(48) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر (قه‌ناعه‌ت) و چاوتێری ڕابهێنه و با به گوزه‌رانتان له خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك و خانوو... هتد ڕازیبێ، هه‌روه‌ها ئاگاداری بكه‌وه با چاوی له ماڵی خه‌ڵكه‌وه نه‌بێ و حه‌سوودی به كه‌س نه‌بات.
(49) له هه‌ندێ كاروباردا (ڕاوێژ) به مناڵه‌كه‌ت بكه، ئیشیش به بۆچوونه‌كه‌ی بكه ئه‌گه‌ر ڕاكه‌یت به په‌سه‌ند زانی.
(50) كه‌م كردنه‌وه‌ی شێوازی (فه‌رمان) و بڕیار ده‌ركردن بۆ مناڵه‌كه‌ت. ته‌نها ئه‌و شێوازه به‌كارمه‌هێنه‌و ڕێگای تر بگره به‌ر بۆ نموونه: پێت چۆنه ئاوا‌و ئاوا بكه‌ى. یان: منداڵه باشه‌كان ئاوا ده‌كه‌ن و ئاوا ناكه‌ن، تۆش بێگومان له منداڵه باشه‌كانی، ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه تێگه‌یشت، ئه‌وسا ئه‌توانی ئه‌وه‌ی پێ بڵێیت كه ئه‌ته‌وێ ئه‌نجامی بدات.
(51) ئاره‌زووه‌كان و تواناكانی (منداڵه‌كه‌ت بناسه)، ئاماده‌یی له چ بوارێكدا هه‌یه مادام شه‌رع رێی پێدابێ هانی بده‌و به زۆر‌و زۆركاری بۆ بوارێكی تری مه‌نێره.
(52) داوای (كۆمه‌كی) له خوای گه‌وره بكه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه، هه‌روه‌ها نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی زۆر بۆ هیدایه‌ت و چاكی مناڵه‌كه‌ت بكه، چونكه هیدایه‌ت و رێنموویی هه‌ر له لای خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 603]