تبلیغات
تبلیغات متنی
محبوبترینها
ساقدوش کیست ؟ | وظیفه ساقدوش در مراسم عقد و عروسی چیست ؟
قایقسواری تالاب انزلی؛ تجربهای متفاوت با چاشنی تخفیف
چگونه ویزای توریستی فرانسه را بگیریم؟
معرفی و فروش بوته گرافیتی ریخته گری
بهترین بروکر برای معاملات فارکس در سال 2024
تجربه رانندگی با لندکروز در جزیره قشم؛ لوکسترین انتخاب
اکسپرتاپ: 10 شغل پردرآمد برای مهاجران کاری در کانادا
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1816330391
ئوستووره‌ی بووكه بارانێ
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ئوستووره‌ی بووكه بارانێ
حه‌یده‌ر لوتفی‌نیا
له فۆلكلۆری كوردیدا وشه‌ی ئوستووره، له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگیراوه ریشه‌ی ئه‌م وشه‌یه «سَطر»ه كه به مانای نووسینه‌و له زمانی عه‌ره‌بیدا «أسطوره»و «أسطیر» كه له كۆدا ده‌بێته «أساطیر»و «سَطیر» له‌م زمانه‌دا به مانای كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كانه، به‌لآم برێك له زانایان‌و ئوستووره‌ناسان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وایه به عه‌ره‌بی نازانن، به‌لكوو پێوه‌ندی ئه‌ده‌ن به وشه‌ی هێستوریا (Historia) كه به مانای باس‌و هه‌وال، یان كركا شه لهراستیو دروستیدا. وشه‌كان هیسترار Historie له فرهنسیو ئوستۆری Story له ئینگلیزی‌دا كه به واته‌ی مێژوو، چیرۆك‌و داستانه، له‌م وشه‌یه به‌جێ ماون‌و كه ره‌نگه «أسطوره»ی عه‌ره‌بی له‌م ریشه‌وه گیرابێ. له زمانه‌كانی ئوروپیدا، وشه‌ی myth له ئینگلیزی‌و فره‌نسیدا هه‌موان مانای حه‌كایه‌ت‌و ئه‌فسانه‌و چیرۆك‌و به‌سه‌رهات دهدهنو به وشه‌ی میتۆلۆژی mtthologic ـ ئوستووره‌ناسی یان زانستی ئوستووره‌یی ده‌گوترێ. «مێهرداری به‌هار» له كركاشێكدا كه له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه‌ی كردوه به‌هی هێندو ئوروپایی دهزانێو ده‌لێ : «وشه‌ی myth له ئه‌سلی یونانیدا muthous به مانای قسه‌و ئه‌فسانه به‌كار گیراوه‌و وێده‌چی ئه‌م وشه‌یه له‌گه‌ل وشه‌ی گوتیك maudjan به واتای به‌یاد هێنان، له ئیرله‌ندی كۆندا smudiniml به مانای تێده فكرمو له ئیسلاوی كۆندا myslil هزرو باوه‌ر، لیتوانیایی mausti به شه‌وقه‌وه له هیوای شتێك‌دا بوون؛ وه له وشه‌ی پارسی «اُمْستْ» گلهییو شكایه‌ت، خهمو په‌ژاره‌و «مویه» به مانای گریان‌و بێقه‌راری هاوریشهیه، له‌م رووه‌وه ریشه‌ی هێندو ئوروپایی یه‌كه‌می ئه‌و ـ mud به مانای تێفكر نیه! ئوستووره، له مانای ئهمرۆییدا به باوه‌رو ئایینه كۆنه‌كانی مرۆڤ ده‌گوترێ كه به قالبی حه‌كایه‌ت‌و ئه‌فسانه‌و به‌سه‌رهاتدا خۆی نواندوه‌و به‌سه‌ر زاراندا كه‌وتووه، ئه‌وه‌ی كه له ئوستوورهناسیندا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه زۆریهكه له‌م باوه‌رانه كهمكهم له‌بیر چوونه‌ته‌وه‌و زۆریه‌كی تریان ئالوگۆریان به‌سه‌ردا هاتوه‌و له هه‌ر ده‌ورو زه‌مانێكدا رهنگو بۆی هاوكاتیان به خۆ گرتوه‌و هێشتا ماونه‌ته‌وه‌و به‌كاری هێناوه‌و له‌گه‌لیدا ژیاوه، هه‌موو شتێ له چاوی مرۆڤی ئه‌م مه‌كته‌به‌دا رۆح‌و ره‌وانی هه‌بووه، هه‌ر بۆیه ته‌واوی دیارده‌كانی سروشت وه‌ك ئاسمان، مانگ، خۆر‌و ئاو‌و گیا ... هتد خودایه‌كی داتاشیۆهو له كاتی گیر‌و گرفت چه‌رمه‌سه‌ری دا له به‌رانبه‌ری دا كرنۆشی بردوه‌و قروبانی بۆ‌وی كردوه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌م باوه‌رانه له چاوی برێ كه‌سدا سووك‌و دوور له باوهرنو ته‌نیا بایه‌خی رهمزو هێمایان هه‌یه، بۆ مرۆڤی كهوناریو كۆن حه‌قیقه‌تێكی بێ گه‌ردو پاك بووه كه توانیویه‌تی ولآمی نیازه‌كانی ماكیو مینۆكی بداته‌وه. هه‌ر بۆیه رۆژگاری ئوستووره رۆژگارێكه كه عهقلو هزر مه‌حكوومه، چونكوو ئه‌م ده‌ورو هه‌ره گه‌وره‌ی مرۆڤ دهورهیێكه كه ته‌نیا هه‌ست به برهوهو زانستی عیلمی ـ كه ئێسته ئێمه بۆ وێنه له ناسینی دونیای ئوستووره‌ییدا به‌كاری ده‌هێنین بهلكووـ نه‌بووه. ئوستووره‌كان سنوور ناناسن‌و له دونیایێكی ئازاد‌و بهربلآودا په‌ره‌یان سه‌ندوه (چونكوو له كۆندا وه‌كوو ئه‌مرۆ سنووره‌كان دیاری نهدهكرانو سنووری ئیستانداردو نێو نه‌ته‌وه‌یی مانای نه‌بوو)، گوند به گوند‌و ولآت به ولآت رۆیشتوونو له ته‌واوی فه‌رهه‌نگه‌كانی میلله‌تانی ئه‌م سه‌ر زه‌ویدا شوێنیان داناوه، ئاسه‌واریان به‌جێ ماوه‌و به شكلێكی جیهانی ده‌رهاتوون، هه‌ر بۆیه یه‌كێك له هاوبه‌شییه‌كانی فه‌رهه‌نگی میلله‌تانی دونیا پێوه‌ندی نێوان ئوستوورهكانیانه، بۆ وێنه ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ل فارس‌و تورك‌و هێندو بهلووچو ... هتد له زۆر جێگه‌دا ئوستوورهكانمان، گۆرانیه‌كانمان وه‌كوو یه‌ك وایه‌و بۆیه هه‌ر وه‌كوو یه‌ك، داستانه كۆنه‌كانمان بۆ مندالآنمان ده‌گێرینه‌وه ئێمه‌و هه‌مووی ئه‌م نه‌ته‌وانه هه‌ركام به شێوه‌یێك رۆستهممان هه‌یه كه 600 سال عومر دهكاو به گورزو گۆپالهوه روو له مه‌یدان ده‌نێو به‌گژێ ئههریمهنا دهچێو هه‌روه‌ها هه‌موومان له دونیای ئوستوورهییماندا خاوه‌نی ئهسفهندیارو ئاشیلین كه رویینتهنننو هیچ زهربێ كاریان لێ ناكا مه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی تایبه‌تی وه‌كوو چاوی ئهسفهندیارو پاژنه‌ی پێی ئاشیل كه مه‌رگ له‌م شوێنانه‌وه به میوانی ئه‌وان ده‌بێ. هه‌مووی ئه‌م باسانه له دونیای ئه‌مرۆدا «هێماو خوازه»ن‌و له واقیعدا نه پیاوێكی شه‌شسه‌ت ساله له دونیادا ژیاوه‌و نه «رویینتهنێ»و نه سیمرخێو نه گولی شۆرانی، كه وه‌كوو چرا تا سبیان بگرێ، له‌م دونیایه‌دا هه‌بووه. ئه‌مانه هه‌مووی ئامانج‌و ئاواته‌كانی مرۆڤی كهونارییه، جا بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئامانج‌و وهسییهتهكانی ئه‌وان ده‌بێ به ناخ‌و ناوه‌رۆكی ئوستووره‌كاندا برۆینه خوارێ‌و بكۆلینهوهو شوێنه تهنگو تاریكه‌كانیان روون كه‌ینه‌و ته‌نیا فریوی پێست‌و قه‌دو قه‌واره‌ی به‌رچاویان نه‌خۆین. ئوستووره (myth) چیرۆكێكه كه لای مرۆڤی كه‌وناری مانای راسته‌قینه‌ی هه‌بووه، ئه‌مرۆ كه له‌م چورو چێوه‌دا ناگونجێ‌و زۆر جێگه‌ی باوه‌ر نییه، جا له هه‌ر حالێكا به‌یانی ئه‌ساتیری شێوه‌یێك به‌یانی ناراسته‌و خۆیه (obligue) كه لایه‌نی هونه‌ری هه‌یه‌و به ئیسلاح له چمكی هێنانی یه‌ك مانایی به شێوه‌كاری جیاواز له یه‌كتر ده‌درێته قه‌له‌م (ل. 216، به‌یان شمسیا). له ئوستووره‌دا لایه‌نه كۆنه‌كانی دینی‌و جیهانبینی كۆن كه ریشه‌ی له چاخه‌كانی پێش له ئه‌ده‌بیاتی نووسراوه‌دا هه‌یه، نیشان ده‌دات به‌لآم ده‌بێ بزانین كه ره‌فتارو كرداری مرۆڤه‌كانی ئه‌مرۆ بێئاگاهانه له ژێر هه‌مان كاركردی چاخی سه‌ره‌تاییدایه (علر نخستین) هه‌ر بۆیه ئه‌توانین بلێین كه ئوستووره‌كان به درێژایی زه‌مان خۆراگر‌و زیندوون، گه‌رچی ئال‌و گۆریان به‌سه‌را دێ به‌لآم به‌رده‌وام له زمان‌و بیر‌و باوه‌رو فۆلكلۆر‌و داب‌و نه‌ریتی گه‌له‌كاندا شێونه‌واری ئه‌مێنێ، كه ئایینی ئوستووره‌یی بووكه بارانێ یه‌كێك له‌و چمكه قولآنهیه له تووره‌و كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی كورددا. گه‌رچی ئێمه له دونیایێكی عیلمی‌و نائوستوورهییدا ده‌ژین به‌لآم نائاگازۆریهك له چمكو ناوه‌رۆكی قوولی باوه‌ره ئوستوورهیهكانی به‌ره‌كانی كۆن‌و پێشووی گه‌له‌كانمان له قالبی ره‌فتارو كردار‌و په‌ندو ته‌مسیلا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، بێئه‌وه‌ی ئاگامان له سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فی كرده‌وه‌كانی خۆمان بێ. بۆ وێنه له نێو دێهاتی ئێستای كوردوستاندا كاتێك بیانه‌وێ كوانووی ئاگر خامۆش كه‌ن بروایان وایه ده‌بێ له پێشدا ناوی خودا به‌سه‌ر زاردا بێنێ، ئه‌گه‌ر كه‌مێك به وردی له‌م مه‌سه‌له‌یه بروانین ده‌بینین كه ئاگر له ئێرانی كۆندا ئه‌مرێكی زۆر پیرۆزه‌و یه‌كێك له تهجهلیگاكانی «ئه‌هورامه‌زدا» خودای كه‌وناری ئێمه بووه، هه‌ر بۆیه كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، كارێكی ئههریمهنییهو نابێ مرۆڤ ئه‌م مه‌زهه‌ری رووناكیه له‌ناو بهرێو ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌م كاره‌وه بدات ئه‌هورامه‌زدا لێی تووره دهبێو تووشی به‌سه‌رهاتێكی شوومو پر مه‌ترسی ده‌كات، له دونیای ئه‌مرۆدا ئێمه نائاگایانه ئه‌م ترسه‌مان له دلدایهو بۆ ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی قارو تووره‌یی ئه‌هورامه‌زدا نه‌بین به ئیزنی ئه‌وو به یاد كردنی ناوی پاكی ئه‌توانین ئاو به‌سه‌ر ئاگردا بپژێنین. «میرچائلیاده» ده‌لێ : ئوستووره گێره‌ره‌وه‌ی سه‌رگوزه‌شته‌یه‌كی پیرۆز‌و مینهوهكیه، ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌ی مه‌زهه‌بیه‌وه بروانینه په‌یكه‌ره‌ی ئوستووره‌ی بووكه بارانێ زۆر به ئاسانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م نه‌ریته كۆن‌و ئایینیه به ته‌واوی، له‌م خانه‌یه‌دا ده‌گونجێ. به‌لآم پێش درێژه‌دان به باسه‌كه باشتر وایه كورته‌یه‌ك له‌م دابه كۆنه بهێنمه‌وه : له سالههاتێكدا كه خه‌لكی تووشی قات‌و قریو وشكهسالی ده‌بن كیژانی عازهبو تازه پێگه‌یشتوانی دێ یه‌ك دهگرنو له بێل، یان هه‌ر تهختهیێكی درێژ‌و ده‌مپان په‌یكه‌رێكی چێوی به شێوه‌ی مرۆڤ دروست دهكهنو به به‌رگی زه‌ردو سوور‌و خشلی ژنانه دهیرازێننهوهو مال به مالی ناو دێی دهگهرێننو هه‌موو پێكه‌وه به ده‌نگی به‌رز ئه‌م گۆرانیه پاك‌و خاوێنه له په‌سنی بووكه بارانێدا ده‌خوێنن : بووكه بارانێ ئاوی ده‌وێ ئاوی دهخلو دانی ده‌وێ هێلكه‌ی بارۆكانی ده‌وێ ده‌رزی گه‌ور كچانی ده‌وی ده‌ستمال جهحێلآنی ده‌وێ بووكه بارانێ ئاوی ده‌وێ ئاوی ناو دالآنی ده‌وێ خانه‌خوێ (ساحێب مال) به بیستنی ده‌نگی ده‌سته‌كه زوو به زوو ده‌ست ئه‌بات له هێلكه، یان رۆن و كه‌ره و نان ....... ده‌دات به به‌ریوه‌به‌رانی ئه‌م نه‌ریته‌و پاشان قاپێكی باو دێنێ‌و دهیپرژێنێ له رووی بووكه بارانێ، پاش ئه‌وه‌ی كه كچان درگای مال به مالیان كوتا، روو به هه‌وارگه، یان هه‌ر جێگایێكی دلنشین بهتایبهبووكه بارانێ سه‌رگۆری شه‌خسێكی گه‌وره دهچنو له‌وێدا چاچهقولی، به‌رێوه دهبهنو پاش نه‌هار، بووكه بارانێ ده‌به‌نه كه‌نار ئاو‌و چۆمێكو ده‌ی ژه‌نن به ئاوداو هه‌موو به ده‌نگێ به‌رز روو له ئاسمان دهكهنو دهپارێنهوهو ده‌لێن :
ههلارانو مه‌لاران
یاخوا دابكا وه باران
ههلارانو مه‌لاران یاخوا دابكا وه بارانیا شای هه‌ژاران یا شای هه‌ژاران كه‌ریم كاران/ كه‌ریم كاران دا بكا وه باران، یا خوای هه‌ژاران پاش ته‌واو بوونی مه‌راسیمه‌كه هه‌موو به‌ره‌و مال ده‌گه‌رێنه‌وه، به گوێره‌ی قسه‌ی چه‌ند كه‌سێك كه من قسه‌م له‌گه‌لدا كردوون‌و لێ یانم پرسیوه :
ئایا باران داده بارێ یان نه؟ له وه‌لآمدا ده‌یانگوت :
جاری وا بوو له كێ‌و نهدهگهراینهوه هه‌وری ره‌ش ئاسمانی داده‌گرت‌و بارانێكی توند دای ده‌كرد. دیاره بووكه بارانێ یه‌كێ له كۆنترین ئوستووره‌كانی دونیایه‌و له‌گه‌ل سه‌رده‌می مێو جافی به‌شه‌ردا پێوه‌ندی داره هه‌روا كه ده‌زانین كهونارناس و ئوستوورهناسهكان، كۆنهیی خواژنهكانی باستانی میله‌تانی میسر‌و یۆنان له رۆژئاوادا هه‌تاكۆ دۆلی سیندو كێوه‌كانی هیندو كۆش له رۆژهه‌لآت به پێش له (10000 سالی پێش زایین به‌م لاوه) به‌راوه‌رد كردوه، په‌یكه‌ری خواژنهكانی وه‌كوو ئیشتر Istar له «نێرچهمان»دا و پی نیكیر Pinikir كیریریشه Kiririsa و پرتی Parti له عیلامدا و عشتروس Astaroth له شامدا و روالهتێكی سهمبولیكو نزیك به یه‌كیان هه‌یه كه له‌گه‌ل ئهركو وه‌زیفه‌ی ئه‌وان له سروشتدا یهوهكوو ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه په‌یكه‌ره‌كان زۆر جار بێ سهرنو مه‌مكیان زۆر قوت‌و دروشته كه خودی خواژنهكه به توندی له مستی گرتوه‌و هه‌لی دهگلۆفێو گه‌لێ جاریش ئه‌م په‌یكه‌رانه كاتی ژان گرتنی خواژن به منداله‌وه پیشان ده‌دات یان ئه‌وه‌ی كه مندالێكی له باوه‌ش گرتوه و ئه‌م په‌یكه‌رانه له لایهپێوهندی باسن ورانهوه له رادهبهدهباوهر گه‌وره نیشان دراوه كه شملی خێر‌و به‌ره‌كه‌ته‌و ئه‌م خواژنانه لایه‌نگری مندالآنو په‌روه‌رده كردنی ئهوانو یاری كردن به دایكان هاتوونه‌ته ئه‌ژمار.
به‌لآم له پێنج هه‌زار سال به‌ملاوه ئه‌م «یه‌زدان بانوانه» تا راده‌یه‌ك ئال‌و گۆریان به سه‌ردادێ، كه باس‌و لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه، له مه‌به‌ستمان دوور ده‌خاته‌وه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه شایانی باسه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خواژنانه،
هه‌موویان لایه‌نگری زهماوهندو په‌ره‌دان به زاووزێو فراوانی نازو نیعمهتنو له‌نوێ كردنه‌وه‌ی هه‌ر ساله‌ی دونیا‌و سروشتدا ده‌ورێكی سه‌ره‌كییان هه‌بووه،
بۆیه ئێستهئوستووره له كوردستاندا له وه‌رزی وشك‌و قات‌و قریدا په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌باوه‌ر «یه‌زدان بانوو»و به تاپۆیكهوه له‌به‌ری ده‌پارێنه‌وه تا كوو باران ببارێو زه‌وی پاراو بكات‌و دخلو دان زۆر بێ.
بووكه بارانێ ئاوی ده‌وێ ئاوی ده‌خل و دانی ده‌وێ پاشان له هه‌زاره‌ی یهكهمو دووهه‌می پ.ز خواژنهكان به ناوی تازه‌وه له ولآتی (هێندو یۆنان‌و ئێران)دا ـ «ئاناهیتا Anahita» له ئێران‌دا، ئه‌م خواژنانه گه‌رچی له سه‌رده‌می نێروجافی (باۆكسالاری)دا ئه‌و بهروهی خۆیان له ده‌ست ئهدهنو به خوداكانی پله‌ی دووههمو سێهه‌م ده‌گۆرێن، به‌لآم به‌رده‌وام ئه‌ركی خۆیان به جێ دێنن‌و به جوانی له شهروكێشهو، بارهێنانی مندال‌و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران زاووزێ سروشت‌و گولو گیادا ده‌وری خۆیان ده‌گێرن. «ئهردهوی سوور ئاناهیتا» كه له ته‌نیشت ئههورامهزداو میترا (مێهر) ناوی لێ ده‌برێ،
یاریده‌ری هه‌ژاران‌و فه‌قیران بووه، هه‌ر بۆیه له گۆرانیه‌كه‌ی بووكه بارانێشدا به «شای هه‌ژاران» بانگی لێ ده‌كرێ تا ئه‌وان له قات‌و قری ئه‌م وه‌رزو نه‌زۆكه نه‌جات بدات‌و به هێنانی باران،
كشت‌و كال پر سه‌مه‌ر كاته‌وه، چۆم‌و كارێزهكانو كانیه ده‌م وشكه‌كان بهاژێنێتهوه و بزه‌ی شادی بخاته دلی خه‌لكه‌وه، وه‌كوو هه‌موو پیت و به‌ره‌كه‌تێك له ده‌ستی ئه‌ودایه‌و ته‌نیا ئه‌وه كه یاوه‌ری مرۆڤه، بۆ ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماله‌ی ئه‌م چیرۆكه ئائینهمان زۆرتر بۆ روون ببێته‌وه به چه‌ند خالی گرینگتر ئاماژه بكه‌م.
ـ ئاناهیتا جیا له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه هێنامان ئه‌ركی پاراستنی ئاو‌و بارانی به دستهوهیهو خوودای هه‌موو ئاوه‌كانی سه‌رزه‌ویه له ئاكامدا ئێمه به دروست كردنی توتمێك كه لاسایی كردنوهئێكه له په‌یكه‌ری ئاناهیتا، نیازی خۆمان دهردهبرینو له زمانی ئه‌وه‌وه
ده‌لێن :
بووكه بارانێ ئاوی ده‌وێ ئاوی ناو دالآنی ده‌وێ به ئاودا ژه‌ندن یان ئاو له روو پرژاندن بووكه بارانێ یادمانو پیرۆزایه‌تی ئه‌و دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. «ئهردهوی سوور ئه‌ناهید» دهپههلهوی Ardawisuryu هه‌روه‌ها ئه‌وێستا ئهردهوی نێوی رۆبارێكی ئه‌فسانه‌ییه‌و سووراش، به مانای بههزو به قه‌وه‌ت كه وه‌ك په‌سه‌نی ئاناهیتا دێته ئاراوه هه‌روه‌ها زۆر جار به سیفه‌تی anahirta كه به مانای پاك‌و بێگه‌رده ناوی لێ ده‌برێ كه له زمانی په‌هله‌ویدا anahidو له پارسی نوێ ده‌بێته «ناهید» ئهردهوی له رواله‌تدا به مانای پر پیت‌و به‌ره‌كه‌ته كه له راستیدا ئه‌رده ویسوور ئه‌ناهید خواژنو مه‌زهه‌ری ئاوه‌كانه كه به‌رده‌وام ده‌نێو ئێرانییه‌كاندا پیرۆز ژمێردراوه،
به جۆرێك ئه‌هورامه‌زدا ئه‌وری پهسهپێوهندی كردوه‌و هه‌روه‌ها هوشهنگو جه‌مشیدو ئه‌ژدیهاك (زوحاك)و فهرهیدونو گهرشاسبو ئه‌فراسیاو كاووسو ده‌یان پاشای تر له ریێ ئه‌ودا قوربانیان كردوه‌و له به‌ری پارانهتهوه (پهشتهكانی 5 به‌ندی 17 تا 47).
ئاناهیتا خواژنێكی به‌هێزو سپی لهشو شهنگو شۆخه كه‌ن كهوشگهلێكی زێرین‌و پشتوێنێكی زێوینی دهپشتدایه. هه‌روه‌ها كه‌وایه‌كی پر چین‌و به نرخی زێرینی دهبهردایهو بازنه له دهستو گواره‌ی زێرین له گوێییه، و تاجێكی زێرینیشی به سه‌ره‌وه‌ی (به‌شته‌كانی 5 به‌نده‌كانی 5ـ7 و 64 و 126 و 127 و 128) له بۆ پیرۆزی به سه‌ر هێزی شه‌رو ئههریمهنیو دوژمنان‌دا له ئه‌و داوای یاری ده‌كه‌ن (به‌شته‌كانی 5 به‌ندگه‌لی 23 و 26 و 46 و 50).
ئاناهیتا گه‌وره‌ترین یه‌زدان بانوویی زهوییو كشت‌و كال بوه كه دهبنهرهتدا ریشه‌ی ئه‌م ئیلاهه وه‌كوو ده‌یان ئیلاهه‌ی میللیتر بۆ چاخه‌كانی به‌ردینه‌و نوێ به‌ردینه ده‌گه‌رێته‌و له ده‌ورانی كشت‌و كالدا په‌ره ده‌ستێنن.
تاكوو ئێسته له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران بهتایبهبووكه بارانێ خۆرئاوا‌و خۆرهه‌لآت پهیكهرگهلێكی رووت‌و قووت له برۆنس یان مس دۆزراوه‌ته‌وه كه هه‌موو ئه‌م په‌یكه‌رانه شوێنه‌وارێكی به نرخن له باره‌ی خواژنهكانهوه به‌تایبه‌ت په‌یكه‌ری یه‌كێك له ئیلاههكان له ناوچای زێویه دۆزراوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن زگو ران‌و باسنهوه له راده به‌ده‌ر قهلهوهو وه‌كوو ژنێكی دوگیان دێته به‌رچاو كه ئه‌م په‌یكه‌ره ده به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره پێشكه‌وتوانه كه له ناوچه‌كانی تری ئێران‌دا دۆزراوه‌ته‌وه كۆنترنیان نیشان ده‌دات.
گه‌وره‌ترین شوێنه‌واری ئه‌م خواژنه له كوردستانی ئێران په‌ره‌ستگه‌ی ئاناهیتا له كه‌نگاوه‌ر كه یادگاری دێرینه‌ی ئهشكانیهكانه ئاو به‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌دا گردن تاپۆتیكی دێرنیهیه كه له ئائینه كۆنه‌كه‌ی بووكه بارانێدا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له بریك له داب‌و نهریتهكۆنهكانی كوردهواری ماوه‌ته‌و ئه‌م ئاوپژانه.
ریشه‌ی ئائینی هه‌یه كه له زه‌ماوه‌ندی كوردیدا شوێنه‌واری ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌وجۆره‌یه كه سالآنی پێشوو شایهبووكه بارانێ ئێستاش كاتێ بووك به‌ره‌و مالی زاوا به‌رێ ئه‌كه‌وت تاكوو دهكهیشته به‌رده‌رگای مالی زاوا، له به‌ر هه‌ر دهرگهیێكهوه برۆشتبایه، ئاویان دهپژانه سه‌ر تاراكهیاو زاواش له سه‌ربانێكی بهرزوه نوقلو سێوی به سه‌ر بوكا بۆ جه‌ماعه‌ت فرێ ئه‌دا.
ئاو به سه‌ر په‌یكه‌ره رهفراویهكاندا ئایینێكی دێرینه‌یه كه له نێو زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا به‌رێوه ئه‌چێ، هه‌موو ئه‌و به‌سه‌رهاتانه كه كه‌م تا كورتێ پێوه‌ندی له‌گه‌ل باراندا هه‌یه،
ریشه‌ی له ترسدایه ئه‌ویش به‌وجۆره‌یه كه خه‌لكی له كاتی وشكهسالیدا هۆی قات‌و قری وه‌رزی پێوه‌ندی به نافهرمانیو خهراپكاری مرۆڤه‌وه ده‌دان كه تووره‌یی یه‌زدانی بانوویی ئاوی به دواوه‌یه. له نێو (ئیسرائیل)ییه‌كان بروایان وابووه،
كهمو زۆری باران پێوه‌ندی به تووره بوون‌و گرژ بوونی خوداوهندوه هه‌یه بۆیه كه پایته‌خته‌كه‌یان له (سبی)یه‌وه گوێزایه‌وه بۆ (ئورشه‌لیم) له بهردهمرۆڤ گۆره‌پانی په‌یكه‌ره رووخامهكانیاندا كۆ بوونه‌وه‌و بریاریاندا ئه‌گه‌ر باران ببارێ هه‌موویان (وه‌ك خۆ سزادان) له به‌ریا بوه‌ستن ....... باران باریو له‌به‌ر شهستهرههێلهیدا هه‌ل له‌رزین، تا خواوه‌ند له تاوانه‌كانیان خۆش بێت‌و بیان به‌خشێت (ل 23 ئه‌فسانه‌ی ئه‌دونیس). ئایینی بووكه بارانێ كه ئایینێكی كۆنه‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ل كشت‌و كالدا هه‌یه، تاپۆێكی رهفراوی له خواژنی بارانه كه جووتیاره‌كان له وه‌رزی قات‌و قریدا له‌به‌ری پاراونهتهوهو ته‌نانه بووكه بارانێ دوور نییهكه بۆ ره‌زا به‌خشی ئه گیسكو كاورو .........
یان قوربانی كردوه به‌لآم به‌رده‌وام بهیكهرهن. خواژنهكان به‌ره‌و كانی‌و چۆم‌و رۆبار براوه‌و ژهندویانه به ئاوا یا ئاویان به‌سه‌ردا كردوه‌و وه‌ك قوربانی له رێی ئه‌ودا زۆر شتیان وه‌ك
(میوه‌و سه‌وزه‌و خه‌له‌و دان‌و ..........)
خستوونه‌ته نێو ئاوه‌كه‌وه، بۆ وێنه له ئاهه‌نگی ئه دۆنیسا ژنانی ئه‌و جێگایانه له ناو سوێنهو مهركانهدا، هه‌ندێ گه‌نمیان چاندوه‌و، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كه‌ره‌ی كردووه، روژانی ئاهه‌نگه‌كه ئه‌و كاته‌ی تهرمو په‌یكه‌ری ئه‌دۆنیس یان به‌ره‌و زه‌ریا هه‌لگرتووه ئه‌و گه‌نمه رواوانهشیان له‌گه‌ل خۆیاندا بردووه‌و پێكه‌وه له‌گه‌ل فرێدانی ته‌رمی ئه‌دۆنیس دابۆ ناو زهریاكهوه. (ل. 107، ئه‌فسانه‌ی ئه‌دۆنیس) جیمز فرهیزێر ده‌رباره‌ی ئاوپژاندن له رووی په‌یكه‌ره‌یان خستنه ناو ئاوه‌وه به مه‌بستی باران بارین ده‌لێ :
تا ئێستاش له‌گه‌لی جێگای ئوروپادا ئه‌وه باوه كه له هه‌ندێ جهژنو ئاهه‌نگدا، په‌یكه‌ری مردووی پێشینانیان فرێ بده‌نه ئاوه‌وه‌و به مه‌به‌ستی باران بارین به‌تایبه‌تی تا ئه‌مرۆش، خهللكی (ئه‌لمانیا.
فه‌ره‌نساو ئینگلته‌راو ئیسكۆ تلانیا) دوایی هه‌موو (دره‌و)ێك ئاو به جێگایه دائه‌رێژن، له (دالاشیماو ترانسلڤانیا)ی رۆمانی، ئه‌گه‌ر كچێك له دوا رۆژانی درهوداوف له دوا
(مه‌لوی گه‌نمه‌كه چه‌پكێك یان تاجێك له گوله گه‌نمی له‌سه‌ر بنایه خێرا خه‌لك به‌ره‌و پیری رایان ئه‌كردو ئاویان پیا ئه‌كرد).
(ل. 104، ئه‌فسانه ئه‌دۆنیس)
«سورو باهای كاست اسلیمو» بروایان وایه كه «دنیر ینگیی» (باوكی دونیا) ته‌نیا له كاتی وشكسالیدا هاواری بۆ دهبهنو ده‌لێن : ئه‌ی خودای ئاسمان كه سپاسگوزارتین، وشكسالێكی دژواره، بهێلآ باران ببارێو زه‌وی زیندوو سه‌رسه‌وز بێ (ل. 84، ئه‌فسانه ئه‌دۆنیس). له نێو قه‌ومه‌كانی «بروسیا» «هس»و «بابورغ»و «باقاریا»ش پاش ئه‌وه‌ی كه جووتیاره‌كان ئه‌گه‌رانه‌وه، بۆ مالێ ژنه‌كانیان به پێكه‌نینه‌وه ئاویان ئه‌كرد به‌سه‌ر پیاوهكانا، به جۆرێ كه هه‌موو گیانیان له‌گه‌ل كهلو په‌له‌كانیان ته‌ر ئه‌بوو، ئه‌وانیش به گالتهو ژنه‌كانیان ئهگرتو ئهیانیان خسته نێو ئاوه‌وه تا هه‌موو گیانیان ته‌ر ئه‌بوو (ل. 105، ئه‌فسانه ئه‌دۆنیس).
له ئایینی ئوستووره‌یی بووكه بارانێ هه‌روا كه گوترا كیژانی عازه‌ب پێكه‌وه به ده‌ور تا پۆی بووكه بارانێ ده‌خولێنه‌وه‌و راز‌و نیاز ده‌كه‌ن تاكوو باران ببارێ ... ئه‌م ئایینه له ته‌نیشت رووبار یان كانی‌و ئاوایی رێ‌و ده‌چێ كه وه‌كوو نمونه‌یێكی دێرینه‌ی «درامی» خودایان به ئه‌ژماردێت. بووكه بارانێ یادهێنه‌ری ره‌مزه‌كانی ئاسمانییه، كه له‌م ئایینه پیرۆزه نیشانه‌ی پیت‌و به‌ره‌كه‌ت‌و تهختو پوختی كشت‌و كالو خه‌له‌و خه‌رمان ده‌گه‌یێنێ. ئه‌م په‌یكه‌ره كه له وشكسالیدا به لیباسی ره‌نگاو ره‌نگی ژنانه دهرازرێتهوه مه‌زهه‌ری خودای باران یان فریشته‌ی ئاوه‌كانه كه له‌به‌ری ده‌پارێنه‌وه، به‌لآم روون كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایینه یان ئاسهورای كه‌وناری خواژنهكان له كوردوستاندا تا چ راده‌یێك له ژێر كاركردی ئایینی گه‌لانی وه‌ك سومێریو بابلیو ئاشووری‌و یونانیو هێند هه‌یه،
زۆر روون نییه چونكوو نه‌ریته تایبه‌ت به گه‌لێكی تایبه‌ته‌وه نییه‌و هه‌روا كه گوتمان له ده‌ورانی چاخێ بهردهجره، به درێژایی زه‌مان ئه‌م ئایینه هه‌بوه‌و ئال‌و گۆری زۆری به‌سه‌را هاتووه. ئه‌مرۆ له زۆر ناوچه‌ی ئێران‌دا ئایینی خودای باراان، ره‌نگی گۆراوه‌و خه‌لكی له وشكسالیدا به شوێن دانانی ئایینی ئیسلامی نوێژی باران دهكهنو له نزیك گۆری پیاوه دینی‌و پیرۆزه‌كان قورانی دهكهنو له‌به‌ر خودا ئهپارێنهوهو داوای باران ده‌كه‌ن.
به هۆی ئه‌وه‌وه كه خواژنهكان له‌گه‌ل ئایینه‌كانی زه‌مینیدا پێوه‌ندی ته‌نگانه‌ی هه‌یه باشتر وایه كه هه‌موو ئه‌م خوداژنانه وه‌ك رهمزو هیمای زه‌مینی ته‌ماشا كه‌ین، وشه‌ی ئافره‌ت به مانای ژن له نێو كوردندا له باری زمانیه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ل «ئافرۆدێت» خواژنی جوانی یونانی هه‌یه كه شایه‌ت هۆی ده‌سه‌لآتداری یونانیه‌كان له دهورهیێكی تایبه‌تی مێژویی به‌سه‌ر كوردوستاندا بووبێ، كه ئایینی‌و فه‌رهه‌نگی خۆیانیان په‌ره پێداوه. * وشه‌ی «بووك Buk» له ئه‌سلدا «به‌غ Bax» بووه كه به مانای خودایه، كه وابوو بووكه بارانێ یانی خودای ئاو‌و باران كه هه‌مان ئاناهیتایهو ئێمه جگه له وشه‌ی بووك له وشه‌گه‌لێ وه‌كوو «به‌گ bag، بایزید Bayzid وه بێستون Beston»دا، ئه‌م بنه‌مایه‌و ئه‌و ئالوگۆره به روونی دهبینینو ئه‌م وشانه له ئه‌سلدا «به‌غ»، «به‌غ یه‌زید»و «به‌غستان» بووگن.
* ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئاشیره‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه خواژنهكانی كه‌وناری كه له‌سه‌ره‌وه چه‌ند دانه‌یه‌كمان لێ ناو بردن به‌رده‌وام له نێو كهنیشكانو كچه عازهبهكاندا ژیاون‌و هیچ پیاوێك له‌گه‌ل ئه‌واندا نیه، هه‌ر بۆیه ئه‌م تاپۆیه دوای چه‌ندین هه‌زار سالیش له‌م جه‌ژنه كوردیه‌دا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا كچانی عازهبو تازه پێگه‌یشتوو، په‌یكه‌ری بووكه بارانێ له ئاو دهگرنو بۆ سه‌ر شه‌خسێ یان كناری چۆمێكی دهبهنو نابێ پیاویان له‌گه‌ل بچێ، ئه‌گه‌ر پیاو له‌و جه‌ژنه‌دا به‌شداری بكات تابۆكه دهشكێو پیرۆزایه‌تی خۆی له ده‌ست ئهداتو ئیتر نزا‌و پاراننهوه كه‌لكی نامێنێ.
* خه‌لكی دێ به پێشكه‌ش كردنی مریشك‌و هێلكه‌و رۆن‌و ... هتد له رێی ئه‌م بووكهدا نه‌زر ده‌كه‌ن تاكوو دۆعایان له پێشگای «یه‌زدان بانودا» قه‌بوول ببێ‌و ئه‌مدا به نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له كۆندا بۆ ئاناهیتا قوربانی‌و نه‌زر ده‌كرا.
* ئه‌مرۆ كه هه‌بوونی وشه‌گه‌لێك وه‌كوو:
كه‌یوان‌و، كوێخاژن، بووكهخانو ...
له زمانی كوردیدا نیشانه‌ی ده‌سه‌لآتداری مێو جافیو مێسالاری له كورده‌واریدا بوو. ته‌واو ***
1ـ دوور نیه وشه‌ی «ئافره‌ت» له زمانی كوردیدا هاوریشه له‌گه‌ل ئه‌م ئیلآها بێ.
2ـ مه‌عبه‌دی گه‌وره‌ی ئاناهیتا له كوردوستانداو له شاری كهنگاوهردایهو وشه‌ی كهنگاوهریش، كه به مانای «كچی گاوره» پێوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ل ئاناهیتادایه.
3ـ له په‌رتوكه‌كانی ئه‌وێستادا هاتوه كه نوتفه‌ی پارێزراوی زه‌ردوشت له زه‌ریاچه‌ی «چیچێستدا» له دوایین هه‌زاره‌دا ئه‌چێته رهحهمی ئاناهیتاوهو سوشیانس «دوایین مونجی مرۆڤ» له دایك ده‌بێ.
سه‌رچاوه
1ـ پژوهشی در اساطیر ایران، مهرداد بهار (پاره نخست و دوم) نشر آگه. 2ـ رۆیا، حماسه، اسطوره، میرجلالالدین كزازی، نشر مركز، سال 1372. 3ـ ئه‌دۆنیس، جیمز فریزێر، وه‌رگێرانی : حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 150]
-
گوناگون
پربازدیدترینها