واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا
زۆرنئەو کەسانەى حەز ئەکەن سەرمایەکە یان بەهەرجۆرێک بێت زیاد بکات و بیپارێزن؟ بەڵام کێ ئەیەوێت خۆشەویستى و وەفا وڕێز زیاد بکات لە نێوان خۆىوهاوسەرەکەى دا ئەوا ئە م دە هەنگاوە هەریە کێکیان هۆکارێکى گرنگن بۆ زیادکردنى خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا.
زاناقەرەداغى
1- گۆڕینەوەى دیارى هەتا بگرە ئەگەر دیارى یە کە شتێکى ڕەمزى بێت وەک دانانىگوڵێک لەسەر جێگەى نوستن پێش خەوتن کە ئەمە کاریگەرى یەکى زۆر سەرنجڕاکێشى هەیە یاخود کارتێکى پیرۆزباى ڕەنگاو ڕەنگ کەچەند وشەیەکى جوا نىڕۆمانسى لەسەربێت کاریگەرى یەکى زۆر جوان لەسە ر دڵى هاوسەرەکەت دروستئەکات هەرکاتێک دیارى ی یە کت کڕى بزا نە ئەو دیارى یە خۆشى یەک لەسەر دڵىهاوسە رە کەت دروست ئەکات خەندەئەخاتە سەرلێوى هاوسەرەکەت وە ئەبێتە هۆىخۆشى ڕەنگ ئەداتەوە لەناو ماڵ دا بەگشتى بۆیە کڕینى دیارى بۆ هاوسەرەکەتلەبیر مە کە ..
2- دیارى کردنى کاتێک بۆ گفتوگۆ یاخود پەیوەندى کردن بەتەلەفۆن پێوەى گۆىگرتن لێ ى یاخود نارد نى نامەى مۆبایل بۆى تابزانێت کەتۆ هەمیشە دڵت لەلایەتى
3- سەیرکردنى سەرنج ڕاکێش زۆر جارگۆڕینەوەى هەست و سۆز لەنێوان هاوسەران داتەنها بە قسە کردن دروست نابێت بەڵکو زۆر جار سەیر کردنێکى سەرنج ڕاکێشوسیحراوى یاخود تیلى نازێکى بەچاو ئەبێتە هۆى تێربوونى دڵى هاوسەرەکەتلەهەست وخۆشەویستى ئاخر زۆر جار بەکار هێنانى ئەم هۆکارە کاریگەرى زیاترئەبێت بەڵام هونەرى تێدابەکار بهێنرێت
4- سەلام لێکردنێکى گەرم وگوڕ کاتى گەڕانەوەت لەسەر کار یاخود دەرچونتلەماڵەوە یاخودلەکاتى چونت بۆ سەفەرێکى ماوەدریژ یان لەکاتى گەڕانەوەتلەسەفەرێک
5-سوپاسکردنى هاوسەرەکەت یاخود وەسف کردنى تام و چێژى خوارد نى یاخود بەراوردکردنى لەگەڵ خەڵکى هەتا جۆرێک لە خیرەى لا دروست ئەکەیت
6- هاوبەشى کردنى لەهەندێ کارو بارى سادەى ناو ماڵ دا وەک دانانى پلان بۆ داهاتو یاخود ڕێکخستنى کتێبخانەى ماڵەوە یاخود دروست کردنى خواردنێکى سادەبۆ منداڵە کان یاخود ڕێکخستنى شتێک تایبەت بێت بەمنداڵە کانەوە یاخودنوسینى پێداویستى یەکانى ماڵەوە یاخود هەرکارێکى ترى ئاساى ناو ماڵ یادروست کرنى شتێک بۆ پێ کەنین لە ناو ماڵ دا هەتا ببێتە هۆى دروست کردنىکەشێکى پێکەنی ناوى بێتە هۆى دروست بونى هەست وسۆزى زیاتر
7-دەربڕینىووشەی جوان بەرامبەر بە هاوسە رەکەت کەپڕ بێت لەهەست و سۆزى خۆشەویستى بۆوێنە بە هاوسەرەکەت بڵێت تۆ نیعمەتێکى خواى گەورەیت بۆ من
8-دانیشتنکاتێک دروست بکەیت لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکان دابنیشیت دور بێت لەباس کردنىکێشەى ناو ماڵ دور بێت لە لەدەنگە دەنگ و دەنگ بەرز کردنەوە بەسەر یەکتردابەڵک و کەشێکى پڕ لەئارا مى و پڕلە پێکەنین دروست بکەیت ئەمەش ئەبێتەکاریگەرى بەهێزلەسەر زیادکردنى خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا
9- مامناوەندێتى لە ڕق لێبونەوەو خۆشەویستىئەمە هۆکارێکى زۆر گرنگە نابێت کەسێک تاقیمە خۆشت بۆێت وکەسێکیش
ڕقئەستور بیت بەرام بەریت بۆیەلە هەردوو حاڵەتەکەکەدا زیادەڕەوى کردن لەخۆشەویستى باش نى یەو ڕق لێ بونى زۆریش باش نى یە بۆیە زۆرجار ئەبێت بەکێشە لە بەینى هاوسەران دا
10-هاوکارى یەکتر کردن بەتایبەت لە کاتى ناڕەحە تى دا وەک و نەخۆشى یاخود دووگیانى یان هەرناڕەحەتى یەکى تر پێویستە لەم کاتەدا پیاو زۆر نزیکى هاوسەرە کەى بێت تا هاوسەرە کەى هەست یکات کە مێردەکەى لەو کاتەش دا هەر د ڵى لەلا یەتى ئە مەش ئەبێتە هۆکارێکى باش بۆگەشەى زیاتر خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 103]