تور لحظه آخری
امروز : چهارشنبه ، 16 آبان 1403    احادیث و روایات:  امام صادق (ع):خداوند مى‏فرمايد: بنده من با هيچ كارى پسنديده‏تر از انجام آن چه كه بر او فرض كردم...
سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون شرکت ها

تبلیغات

تبلیغات متنی

صرافی ارکی چنج

صرافی rkchange

سایبان ماشین

دزدگیر منزل

تشریفات روناک

اجاره سند در شیراز

قیمت فنس

armanekasbokar

armanetejarat

صندوق تضمین

Future Innovate Tech

پی جو مشاغل برتر شیراز

لوله بازکنی تهران

آراد برندینگ

موسسه خیریه

واردات از چین

حمية السكري النوع الثاني

ناب مووی

دانلود فیلم

بانک کتاب

دریافت دیه موتورسیکلت از بیمه

قیمت پنجره دوجداره

بازسازی ساختمان

طراحی سایت تهران سایت

irspeedy

درج اگهی ویژه

تعمیرات مک بوک

دانلود فیلم هندی

قیمت فرش

درب فریم لس

زانوبند زاپیامکس

روغن بهران بردبار ۳۲۰

قیمت سرور اچ پی

خرید بلیط هواپیما

بلیط اتوبوس پایانه

قیمت سرور dl380 g10

تعمیرات پکیج کرج

لیست قیمت گوشی شیائومی

خرید فالوور

پوستر آنلاین

بهترین وکیل کرج

بهترین وکیل تهران

اوزمپیک چیست

خرید اکانت تریدینگ ویو

خرید از چین

خرید از چین

تجهیزات کافی شاپ

نگهداری از سالمند شبانه روزی در منزل

بی متال زیمنس

ساختمان پزشکان

ویزای چک

محصولات فوراور

خرید سرور اچ پی ماهان شبکه

دوربین سیمکارتی چرخشی

همکاری آی نو و گزینه دو

کاشت ابرو طبیعی و‌ سریع

الک آزمایشگاهی

الک آزمایشگاهی

 






آمار وبسایت

 تعداد کل بازدیدها : 1826711130




هواشناسی

نرخ طلا سکه و  ارز

قیمت خودرو

فال حافظ

تعبیر خواب

فال انبیاء

متن قرآن



اضافه به علاقمنديها ارسال اين مطلب به دوستان آرشيو تمام مطالب
archive  refresh

ئاش به‌ نۆره‌ ده‌گه‌ڕێ مامه‌ هه‌ژار


واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: نۆبه‌مه‌ بتده‌مــه‌ به‌ر ته‌وس و پلار
ئاش به‌ نۆره‌ ده‌گه‌ڕێ مامه‌ هه‌ژار

(کورته‌ باسێکی کۆن و نوێ له‌ سه‌ر ئه‌و پارچه‌ شێعره‌)

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی پارچه‌ شێعری
(نۆبه‌مه‌ بتده‌مه‌ به‌ر ته‌وس و پلار) له‌ کتێبی «هێمن و من» دا ئاوا هاتووه‌:
ح
{… دروست له‌وکاته‌دا که‌ شۆڕشی چه‌ندین ساڵه‌ی کورد هه‌ره‌سی پێهێندراوه‌. له‌و عانه‌دا که‌ کورد هه‌زار هه‌زار هێلانه‌ی به‌ سه‌ردا ڕووخاوه‌. له‌وده‌مه‌دا که‌ زه‌وی و زاری وه‌رزێری کورد سووتاوه‌ و کانی و که‌رێز و ئه‌ستێری به‌ بۆمبای ژاراوی ویشک کراوه‌. له‌وساته‌دا که‌ چاوی «هه‌ژار» هانده‌ری ئاوات و پێداهه‌ڵده‌ری خه‌بات داگیرساوه‌ و جه‌سته‌ی ته‌زیو و تاساوه، نه‌ک به‌ لانی لاواندنه‌وه‌ به‌ڵکوو به‌ لانی تانه‌ و ته‌شه‌ر، پارچه‌ شێعرێک له‌ زمان «هێمن» (ئه‌و بولبوله‌ سه‌ر بێ تووکه‌)ی هاوسه‌نگه‌ری جارانی هه‌ژار بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ده‌که‌وێته‌ سه‌ر زاران که‌ سه‌ره‌تاکه‌ی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ ده‌ست پێده‌کرێ:
نۆبه‌مه‌ بتده‌مــه‌ به‌ر ته‌وس و پلار
ئاش به‌ نۆره‌ ده‌گه‌ڕێ مامه‌ هه‌ژار
هه‌رچه‌ند ئه‌من بۆخۆم ده‌مزانی ئه‌و پارچه‌ شێعره‌ مافی به‌ «مامۆستا هێمن»ه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵام له‌ سه‌ر دڵم بووبوو به‌ گرێ، تا وای لێهات مامۆستا گه‌ڕایه‌وه‌ و ڕۆژێکی لێم پرسی: ئه‌رێ مامۆستا ئه‌و پارچه‌ شێعره‌ی مامۆستا هه‌ژاری داوه‌ته‌ به‌ر ته‌وس و پلار هی تۆیه‌؟ گوتی:
تۆ بڵێی ئه‌من شێعری ئاوا قۆڕ بڵێم؟ سه‌ره‌ڕای وه‌ش ئه‌من چۆن دڵم دێ شتی وا به‌ هه‌ژاری بڵێم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گۆشتی یه‌کیش بخۆین ئێسکی یه‌کتر ناشکێنین.}1
هه‌روه‌ک له‌ خواره‌وه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌، پارچه‌ شێعره‌که‌ هی کاک «ئه‌حمه‌دی قازی» سه‌رنووسه‌ری ئێسته‌ی گۆڤاری (سروه‌)یه‌، که‌ له‌ وتووێژێک ده‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (په‌یامی کوردستان)، دوای تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ ئه‌و گرێپووچکه‌یه‌ ده‌کاته‌وه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ:
{له‌ ساڵانی 54-55 دیسان له‌لایه‌ن ساواک جارجار که‌سێک ده‌هات که‌ به‌ نێوی دارابی خۆی ده‌ناساند. سه‌عیدی ناوێک که‌ یه‌کی قوڵه‌ی ڕۆز ناحه‌ز بوو، به‌زمی به‌ من گرت که‌ تۆ دانه‌مه‌زراوی و تۆ فیشه‌کێکی که‌ چاشنیت هه‌ر له‌ سه‌ره‌ و خه‌ته‌رت هه‌یه‌، شێعر ده‌خوێنییه‌وه‌. گوتم: ڕاسته‌ که‌ شێعر ده‌خوێنمه‌وه‌ به‌ڵام شێعری سیاسیم نه‌خوێندۆته‌وه‌. له‌ ژێر چاودێرییه‌کی سه‌خت دا بووم. ئه‌وکات له‌ ژێر ته‌ئسیری شێعری فارسی دا بووم. شێعری نادرپوور و نیما و… ئه‌منی وه‌ک کوردێک ده‌ورووژاند، پێمخۆشبوو کوردایه‌تی ئه‌مجار به‌ شکڵی مه‌حفیلی و له‌ فۆڕمی کاری ئه‌ده‌بی دا بکه‌ین. کاری ئه‌ده‌بی لای من زۆر موهیم بوو، شێعرێکم بۆ مامۆستا هه‌ژار دانابوو، ساڵی 1975 شۆڕش هه‌ره‌سی هێنا و ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی پارتی هاتبوون و چه‌کیان دانابوو، زۆر دڵته‌زێن بوو.
به‌ بۆنه‌ی له‌ دایکبوونی کوڕی شا شێعرێکیان به‌ زۆر به‌ مامۆستا هێمنی دانابوو، مامۆستا هه‌ژار زۆر به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی لێگرتبوو. هێمنیش ئه‌و شێعره‌ی هه‌ژاری که‌ له‌ «به‌ره‌و موکریان»دا بڵاوبووبۆوه‌ خوێندییه‌وه‌ و هه‌ستا ڕۆیشت بۆ لای هه‌ژار.
ئه‌منیش که‌ شاهیدی ئه‌و ئاش به‌تاڵه‌ و ئه‌و داڕووخانه‌ بووم، خۆم کرده‌ هێمن و له‌ جیاتی هێمن له‌ قالبی شێعرێکدا به‌ توندی وه‌ڵامی هه‌ژارم داوه‌، دوایه‌ش شێعره‌که‌ له‌ دوو سێ جێیان بڵاوبۆوه‌، به‌ڵام نوسخه‌که‌م بڵاو نه‌کرده‌وه‌، چون دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی که‌ له‌ ئوڕووپا ته‌شریفیان هێناوه‌ و ڕه‌فیق و هاوکلاسیم بوو، تکای لێکردم که‌ ئه‌و شێعره‌ بڵاونه‌بێته‌وه‌.
جارێکی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی حوسنی نییه‌تی ئێران چووینه‌ بێورانی سه‌رده‌شت، له‌وێ مام جه‌لال میوانداری کردین، من بووم و داریووشی فرووهه‌ر و مه‌لا شێخ عیزه‌ددین و نوێنه‌رانی حیزب له‌وێ بوون. کاک فاتیح شێخولئیسلامی که‌ ئه‌وده‌م به‌ نێوی «چاوه‌» شێعری ده‌گوت، به‌ مام جه‌لالی گوت ئه‌و شێعره‌ی باسمان لێکرد هی ئه‌و کاک ئه‌حمه‌ده‌یه‌، مام جه‌لال داوای شێعره‌که‌ی لێکردم و گوتی ئه‌م کڵاشینکۆفه‌ت ده‌ده‌مێ شێعره‌که‌م بده‌یه‌. ئه‌منیش که‌ ده‌مزانی ده‌یهه‌وێ له‌ دژی پارتی که‌ڵکی سیاسی لێوه‌ربگرێ، نه‌مدایه‌. شێعره‌که‌ش ئاوا ده‌ستی پێده‌کرد:
پێت گوتم بولبولی سه‌ر بێ تووکم|پێت گوتم نایه‌ چ جووکه‌ و نووکم|پێت گوتم باڵ و په‌رم هه‌ڵبوه‌رێ|زه‌مزه‌مه‌م کردووه‌ بۆ جاشه‌ که‌رێ|ته‌شه‌ر و تانه‌ وه‌های پێکهاتم|سه‌رم هه‌ڵگرت و به‌ره‌و ڕووت هاتم|چونکوو پێم وابوو له‌ لای تۆ هه‌ده‌فه‌|شه‌ڕ له‌ سه‌ر کورده‌ هه‌را بۆ شه‌ڕه‌فه‌|که‌چی نه‌مزانی هه‌زار حه‌یف و ده‌خیل|ئه‌و شه‌ڕه‌ بۆ حه‌جه‌مه‌ و ئیسرائیل
خولاسه‌ به‌و ته‌رتیبه‌ی هاتبووم. مامۆستا به‌ره‌و موکریان هاتبۆوه‌، عه‌رزم کردبوو که‌:
سه‌فه‌ری خاکی موکریانت کرد|پێم بڵێ ده‌و سه‌فه‌ره‌یدا چت کرد|چوویه‌ سه‌ر گۆڕی حوسێن و قازی|یان له‌ بیر چوونه‌وه‌ خوات لێ ڕازی|چووی بپرسی له‌ موعه‌ینی حاڵێک|دوو کوڕی چوون به‌ وه‌عده‌ی ساڵێک|گه‌ر نه‌ماون نه‌ عیمادی و حه‌مه‌شه‌ل|نانی ساواکی ده‌خۆی تێر و ته‌سه‌ل
جا چون نوسخه‌م نییه ‌و له‌ هیچ جێگه‌یه‌کیش بڵاونه‌بۆته‌وه‌، شێعری هێمنیش نییه‌ و شێعری من بوو؛ با بگه‌ڕێێنه‌وه‌ سه‌ر مه‌وزووعه‌که‌ی خۆم، ئه‌و کابرایه‌ که‌ ده‌هات ڕۆژێک هه‌ر ئه‌و شێعره‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، گوتی ئه‌تۆ ئه‌و شێعره‌ت گوتووه‌، ئه‌منیش حاشام کرد و گوتم ئه‌وه‌ هێمن گوتوویه‌، چون زۆر گرانم بۆ ته‌واو ده‌بوو.}2
هه‌ڵبه‌ت شیاوی گوتنه‌ چونکه‌ کاک ئه‌حمه‌دی قازی پارچه‌ شێعره‌که‌ی به‌ ته‌واوی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم هانا بۆ ئه‌م نوسخه‌یه‌ی خۆم ببه‌م که‌ له‌ به‌رده‌ستم دابوو، ئه‌گه‌رچی بۆ ئه‌مه‌شیان دڵم زۆر ئاو ناخواته‌وه‌، به‌ هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ که‌ ده‌قی ماک له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌که‌یه‌وه‌ بڵاوببێته‌وه‌ (س. چ. هێرش).

فه‌رموون ئه‌وه‌ش ئێوه‌ و پارچه ‌شێعره‌که‌:

نۆبه‌‌مه‌ بتده‌مه‌ به‌ر ته‌وس و پــــــــــلار
ئاش به‌ نۆره‌ ده‌گه‌ڕێ مامه‌ هــــــــه‌ژار

پێت گوتم بولبولی ســــــــه‌ر بێ تووکم
پێت گوتم نایه‌ چ جـــــــــووکه‌ و نووکم

پێت گوتم باڵ و پـــــــــــه‌ڕم هه‌ڵبوه‌رێ
زه‌مزه‌مه‌م کــــــــردووه‌ بۆ جاشه‌ که‌رێ

ته‌شه‌ر و تانه‌ وه‌هـــــــــــــــــای پێکهاتم
ســـــه‌رم هه‌ڵگرت و به‌ره‌و ڕووت هاتم

چونکوو پێم وابوو لـــه‌ لای تۆ هه‌ده‌فه‌
شه‌ڕ له‌ســــه‌ر کورده‌ هه‌را بۆ شه‌ڕه‌فه‌

که‌چی نه‌مزانی هه‌زارحه‌یف وده‌خیل
ئــــــه‌و شه‌ڕه‌ بۆ حه‌جه‌مه‌ و ئیسرائیل

ســــــــــــــــه‌فه‌ری خاکی موکریانت کرد
پێم بڵێ ده‌و ســه‌فه‌ره‌یدا چت کـــــــرد

چوویه‌ ســـــــــه‌ر گۆڕی حوسێن و قازی
یان له‌ بیر چوونه‌وه‌ خـــوات لێ ڕازی

چووی بپرسی لــــه‌ موعه‌ینی حــــاڵێک
دوو کـــــوڕی چوون به‌ وه‌عده‌ی ساڵێک

چوویه‌ سـه‌ر گۆڕی سوله‌یمانی شه‌هید
چوویه‌ سه‌رگۆڕی هه‌زار ڕۆڵه‌ی ڕه‌شید

داره‌ تووی به‌ژنی خــــــــــــــه‌زایی ماوه‌
ئیشکه‌ڵه‌، گه‌نده‌ڵه‌ یا ســـــــــــــــووتاوه‌

وه‌کی بیستوومـــــــــــــه‌ ده‌ڵێن سووتاوه‌
ئێسته‌ له‌و کــــــــــاره‌ سه‌ری سووڕماوه‌

کــــه‌ هه‌ژار هاته‌وه‌ بن باڵی حه‌جه‌م
شـــــــــــــه‌ڕه‌فی داوه‌ به‌ دینار و دره‌م

گه‌ر نه‌ماون نه‌ عیمادی و حه‌مه‌شه‌ل
نانی ســـاواکی ده‌خۆی تێر و ته‌سه‌ل

ئێستا کـــه‌ له‌ شا و کوڕی شا میوانی
فێری گۆشتـــــاو و پـــــــــــــــــڵاوی وانی
• • •
1- هێمن و من، نووسینی: هێرش، سوێد: 1992، چاپ: کتێبفرۆشی هه‌رزان، ل 52-53.
2- «لایه‌نه‌ تاریک و ڕوونه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخ، وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی قازی، په‌یامی کوردستان، ژماره‌ 14، 5ی نۆڤامبری 2005.


منبع : گزینگ






این صفحه را در گوگل محبوب کنید

[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 256]

bt

اضافه شدن مطلب/حذف مطلب




-


گوناگون

پربازدیدترینها
طراحی وب>


صفحه اول | تمام مطالب | RSS | ارتباط با ما
1390© تمامی حقوق این سایت متعلق به سایت واضح می باشد.
این سایت در ستاد ساماندهی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی ثبت شده است و پیرو قوانین جمهوری اسلامی ایران می باشد. لطفا در صورت برخورد با مطالب و صفحات خلاف قوانین در سایت آن را به ما اطلاع دهید
پایگاه خبری واضح کاری از شرکت طراحی سایت اینتن