تور لحظه آخری
امروز : جمعه ، 9 آذر 1403    احادیث و روایات:  امام صادق (ع):بسم اللّه‏ الرحمن الرحيم، بزرگ‏ترين ـ فرمود ـ يا با عظمت‏ترين نام خداوند است.
سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون شرکت ها

تبلیغات

تبلیغات متنی

صرافی ارکی چنج

صرافی rkchange

سایبان ماشین

دزدگیر منزل

تشریفات روناک

اجاره سند در شیراز

قیمت فنس

armanekasbokar

armanetejarat

صندوق تضمین

Future Innovate Tech

پی جو مشاغل برتر شیراز

لوله بازکنی تهران

آراد برندینگ

خرید یخچال خارجی

موسسه خیریه

واردات از چین

حمية السكري النوع الثاني

ناب مووی

دانلود فیلم

بانک کتاب

دریافت دیه موتورسیکلت از بیمه

طراحی سایت تهران سایت

irspeedy

درج اگهی ویژه

تعمیرات مک بوک

دانلود فیلم هندی

قیمت فرش

درب فریم لس

زانوبند زاپیامکس

روغن بهران بردبار ۳۲۰

قیمت سرور اچ پی

خرید بلیط هواپیما

بلیط اتوبوس پایانه

قیمت سرور dl380 g10

تعمیرات پکیج کرج

لیست قیمت گوشی شیائومی

خرید فالوور

بهترین وکیل کرج

بهترین وکیل تهران

خرید اکانت تریدینگ ویو

خرید از چین

خرید از چین

تجهیزات کافی شاپ

محصولات فوراور

خرید سرور اچ پی ماهان شبکه

دوربین سیمکارتی چرخشی

همکاری آی نو و گزینه دو

کاشت ابرو طبیعی و‌ سریع

الک آزمایشگاهی

الک آزمایشگاهی

خرید سرور مجازی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

لوله و اتصالات آذین

قرص گلوریا

نمایندگی دوو در کرج

خرید نهال سیب

وکیل ایرانی در استانبول

وکیل ایرانی در استانبول

وکیل ایرانی در استانبول

رفع تاری و تشخیص پلاک

پرگابالین

 






آمار وبسایت

 تعداد کل بازدیدها : 1835295047




هواشناسی

نرخ طلا سکه و  ارز

قیمت خودرو

فال حافظ

تعبیر خواب

فال انبیاء

متن قرآن



اضافه به علاقمنديها ارسال اين مطلب به دوستان آرشيو تمام مطالب
archive  refresh

ه‌وان


واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ه‌وان

فه‌وزیه‌ سوڵتانبه‌گی‌ــ بۆکان


هه‌موو ئیواره‌یه‌ک ته نگی نۆێژی شێوان زریکه‌یه‌کی سامناک بێده‌نگی ماڵه‌که‌مان ده‌شڵه‌قێنێ، باوکم له‌ هه‌موویان زیاترداده‌چڵه‌کێ و ڕه‌نگی ده‌بزرکێ. دایکم سه‌ری ده‌خاته‌ نێو کۆشیه‌وه‌ به‌ بانگ و سه‌ڵا ده‌گری. ئێمه‌ش به‌ ده‌م قیژه‌وهاواره‌وه‌ هه‌ر یه‌که‌ی له‌ قوژبنێک ده‌خزێین.خه‌ڵك هه‌ر یه‌که‌ی قسه‌یه‌ک ده‌کا، یه‌ک ده‌ڵێ: ماڵه‌که‌تان ئه‌وانگه‌لی تێدایه‌،یه‌ک ده‌ڵێ گۆرستانه ‌و حه‌تمه‌ن جێی قه‌بری پیاو چاکێکه‌. یه‌کی دیکه‌ ده‌ڵێ یا خوا که‌س نه‌که‌وێته‌ به‌ر چاو و ده‌می خه‌ڵک.نووشته‌یه‌کی چاوه‌زار بنووسن باشه‌!
دایکم له‌کن شێخ نوشته‌یه‌کی نووسی و قوڕئانه گه‌وره‌که‌ی مزگه‌وتیشی هێناوه‌ وله‌ سه‌ر تاقه‌که‌ی داناوه‌،که‌چی ڕۆژ ده‌گه‌ڵ رۆژزیکه‌که‌ به‌رزترو سامناکتر ده‌بێ.

وه‌ک هه‌موو ئێواره‌یه‌ک له‌ده‌وری سفره‌که‌ کۆ ببووینه‌وه‌ و چاوه‌ڕێ بوین دایکم‌ شێو تێکات له‌ پڕ قیژه‌یه‌ک وه‌ک بوومه‌له‌رزه‌ دایچڵه‌کاندین و هه‌موو که‌ل و په‌لی ماڵه‌که‌ که‌وتن به‌سه‌ر یه‌کدا ورد وخاش بوون.
ئه‌و ئێواره‌یه‌ به‌چاوی خۆم دیتم له‌ پشت ده‌رگاکه‌ تا ده‌ست هه‌ڵێنی که‌ڵه‌گه‌ت په‌لکه‌‌کانی دوو بست له‌ عه‌رزی ده‌خشان. په‌نچه‌کانی سوور سوور وه‌ک دندووکی که‌و.نازانم خوێن بوو یا له‌ خه‌نه‌ی گرتبوون.حه‌په‌سا بووم، زارم کردبۆوه‌ و ده‌مویست هاوار بکه‌م شیرن،که‌چی هه‌رچیم ده‌کرد نه‌ ده‌نگم ده‌رده‌هات و نه‌زمانم ده‌گه‌ڕا،تاله ده‌رگا ڕۆییشته‌ ده‌رێ و له‌تاریک و حه‌وشه‌که‌دا ئاوا بوو.
هه‌ر که‌ له‌ جیبه‌که‌ دابه‌زی جه‌رگ و هه‌ناوم به‌ر بۆوه‌.ناسیمه‌وه‌،سه‌ر و قوونی ببۆ یه‌ک. گه‌ڵاو گه‌ڵ ده‌ڕۆیی.مامم و کابرایه‌کی سمێڵ زلی دیکه‌شی له‌گه‌ڵ بوو.
به‌ فه‌رموو فه‌رمووی بابم وه‌ ژوور سه‌رێ که‌وتن.
یه‌که‌م جار بوو هاتبوومه‌ شار.له‌ گه‌ڵ منداڵه‌کانی مامم خۆشاردنه‌وه‌مان ده‌کرد.من خۆم به‌ حه‌و شه‌که‌ی ئه‌وان داکرد وویستم له‌ پشت ده‌رگاکه‌ خۆم بشارمه‌وه‌.به‌ده‌نگیکی بۆڕی زلام داچڵه‌کیم:چه‌تیو ئه‌وه ئێره‌ بۆ هاتووی‌ !
له‌ قه‌راغ شێره‌ ئاوه‌که‌ قوونی دا به‌سه‌ر لێواری حه‌وزه‌که‌،ژێر شاڵوارێک وکراسێکی سپی چڵکنی له‌به‌ردابوو.ته‌شتێکی پڕ له‌ خوێن و جه‌رگ و دڵی له‌ به‌ر ده‌م بوو.به‌ کێرده‌ زه‌لامه‌که‌ی ده‌ستی خێرا خێرا له‌ جه‌رگ و دڵه‌که‌ی ده‌کرده‌وه‌ و له‌ دمی ده‌ئاخنی.خوێن به‌ ده‌م و له‌وس و قامکه‌کان و ئانیشکیدا ده‌هاته‌ خوارێ و ده‌تکایه‌ سه‌ر ژێر شاڵواره‌که‌ی.سه‌رم له‌ گێژه‌وه‌ هات و دڵم خاو بۆوه‌،ئیتر نه‌مزانی چۆن ڕۆییشتمه‌ ده‌رێ‌.
-"خه‌یاڵاتی بووی درۆ وا له‌ کن که‌س باس نه‌که‌ی!"
دایکم خۆی له‌ دار و به‌ر دا گۆتی: نه‌بووه‌ ونابێ.شیرن کوا بۆ مێرد ده‌بێ؟ئه‌ویش بۆ ڕه‌حمان زگزل.
بابم به‌ سه‌ریدا گوڕاند:خودا له‌ونی لێ گۆڕیوی! تاکه‌ی کۆڵانه‌و کۆڵان ده‌که‌ی به‌ دوایدا!؟لێیگه‌ڕێ بابڕوا.ئێمه‌ش ده‌حه‌سێینه‌وه‌،ئه‌ویش داده‌مه‌زرێ.به‌ ترسه‌وه‌ کوتم:ده‌ڵێن ئازاری له‌گه‌ڵه‌،دوکتووره‌کان پێیان‌کوتووه جه‌رگ و دڵی‌ حه‌وت ئافره‌تی سه‌رودڵدار بخوا چاک ده‌بێته‌وه‌.
مامم ده‌ستی شایه‌دی به‌ لاملیدا دا و گوتی:ئه‌شهه‌دوبیللا درۆیه‌.من له‌و جیرانه‌تیه‌وه‌ بۆ نه‌م دیوه‌ که‌س بخوات.
که‌ دایکم چوو به‌ دوایدا،هه‌ر دوو لاقی به‌ لێواری کانیه‌که‌دا شۆڕ کردبۆوه‌ و هه‌‌وریلاری ده‌گوت.هه‌ر که‌ چاوی به‌ دایكـم کوت ده‌مه‌و ڕوو که‌وته‌ نێو ئاوه‌که‌.هه‌ر دووک چاوی له‌ ژێڵڵا هاتبوون و که‌فی هه‌ڵده‌خڕاند.دایکم توند ده‌ستی نایه‌ سه‌ر چاوی.له‌ ژێر قامکه‌ باریک وماندوه‌کانی دایکمدا وه‌ک چۆله‌که‌ی سه‌ر بڕاو هه‌ڵی ده‌خسته‌وه‌.دوای هه‌ڵبه‌ز هه‌ڵبه‌زێکی زۆر، ئارامی گرت.چاوێکی به‌ ده‌ور وپشتیدا گێڕا،هه‌ستاو به‌ هه‌وریلار گوتن به‌ره‌و ماڵێ هاته‌وه‌.
له‌ خۆشیاندا پێی وه‌ عه‌رزی نه‌ده‌که‌وت:"شوکور ده‌چم بۆ شار... ."
*
بــــــــــــه‌یــــــــانــی زوو بوو.
ده‌نگ له‌ هیچ که‌س وله‌ هیچ شتێکه‌وه‌ نه‌ده‌هات.
ده‌رگا داره‌که‌ی حه‌وشه‌ جیڕه‌یه‌کی ناخۆشی لێوه‌ هات.
هێشتا شادیه‌که‌ی دوێنێ ئێوارێ به‌ سه‌ر سیمایه‌وه‌ ده‌شنایه‌وه‌.
خێسه‌یه‌کی دواوه‌ی داوه.دیار نه‌بوو له‌ چی!به‌ په‌له‌ هه‌ڵات و له‌ پشت جیبه‌که‌ دانیشت.
سیمای شیرن،له‌ پشت شووشه‌ی جیبه‌که‌وه‌ جار به‌جار لێڵ‌ده‌بوو.
لێڵ ولێڵتر و..........
تا بوو به‌ خاڵێکی ڕه‌ش و له‌ دوای ئه‌ویش هێڵێکی درێژ و باریکی له‌ ته‌پ و تۆز، له‌ پاش خۆی به‌ جێ هێشت.

http://www.kathysart.com/images_cards_etc/beginnings_images/beginnings5x7.jpg
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی "ئه‌وان"


کاوه‌ محه‌مه‌دزاده‌


بگێڕه‌وه‌ خۆی کچێکه‌ و باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌کات چۆن شیرین به‌ منداڵی دراوه‌ به‌ "ره‌حمان زگزل" و پاشان رۆحی وه‌کوو مۆته‌که‌یه‌ک له‌ نێو ماڵه‌که‌ی ئه‌وان‏دا دێت و ده‌چێت. ته‌نانه‌ت بگێڕه‌و بۆ خۆی جارێک له‌ پشت ده‌رگاکه‌وه‌ ده‌یبینێ که‌ قامکه‌کانی وه‌کوو ده‌ندووکی که‌و سوور کردوون و په‌لکه‌کانی له‌ عه‌رزی ده‌خشێن. دیاره‌ رۆحی شیرینه‌ ده‌یه‌وێ به‌ زریکه‌ی خۆی له‌ هه‌موو ئێواره‌یه‌ک‏دا، به‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی وا ده‌یبیستن، بڵێ ئازاری چه‌شتووه‌. ئایا شتێک له‌و هه‌وڵه‌ مه‌عسوومانه‌ی رۆحی شیرین دوای مه‌رگی هه‌یه، که‌ دژ به‌و تاوانه‌ گه‌وره‌ی باوک و مامی بوه‌ستێ و تۆڵه‌ی ئه‌ویان لێ‏بستێنێته‌وه‌؟ رۆح‏په‌ره‌ستی کوردی، که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی زۆر کۆنه‌، لێره‌دا زیندوو ده‌بێته‌وه‌ و خۆی له‌ سیمای ئازارێک‏دا ده‌نوێنێ که‌ هه‌موو رۆژێک به‌ سه‌ر تاوان‏کاره‌کان‏دا ده‌قیژێنێ. ره‌نگه‌ رۆحی شیرین نه‌بێ ده‌زریکێنێ، به‌ڵکوو ده‌نگی ویژدانی باوک بێ که‌ شه‌رمه‌زاره‌. به‌ڵام به‌ راستی ئایا باوک ئه‌وه‌نده‌ دڵ و ویژدانی ماوه‌ که‌ هه‌ست به‌ تاوانه‌ بکات؟. ئه‌وان بۆ هه‌ڵهاتن له‌ ئازاره‌کانی رۆحی شیرین، په‌نا ده‌به‌نه‌ مزگه‌وت و قورئان و شێخ و....
هه‌موومان باش ده‌زانین سه‌رچاوه‌ی ترس له‌ ژن به‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌ چوواوه‌ و له‌ سه‌رچاوه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌کرێ که‌ حه‌وا ئاده‌می هه‌ڵفریواندووه‌ و له‌ به‌هه‌شت ده‌رکراون. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش وابێ و ئاده‌م به‌ قسه‌ی حه‌وای کردبێ و سه‌ری بۆ دانه‌واندبێ و له‌ سێوه‌که‌ی خواردبێ، له‌ دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه‌:
هه‌وه‌ڵ: ئاده‌م ساویلکه‌ بووه‌.
دووهه‌م : ئاده‌م ئاشقی حه‌وا بووه‌.
ئایینخوازه‌کان که‌ بڕوا به‌ ساویلکه‌بوونی ئاده‌م ناکه‌ن، که‌واته‌ ده‌بێ ئاشق‏بوونه‌که‌ی قبووڵ بکه‌ن.
تابلۆکانی ئاده‌م و حه‌وای "هانس باڵدۆنگ گرین" نگارکێشی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی شازده‌، بۆ من سه‌رنجڕاکێش بوون، سیمای روون و گه‌ش و خه‌نۆلی حه‌وا که‌ پڕه‌ له‌ سه‌رمه‌ستی و غورور، شوێنێک له‌ داشکاوی و ژێرده‌ستی تێدا نییه‌، ته‌نانه‌ت ئاده‌م وه‌کوو ئه‌وه‌ی به‌ شوێن حه‌واوه‌ بێ، به‌ راده‌ی هه‌نگاو و نیوێک له‌ دواتره‌وه‌یه‌، و سه‌رخۆشه‌؛ به‌ڵام داگیرکه‌ر و به‌ هێزتر نییه له‌ حه‌وا و سیمای بێ تووک و خاوێنی که‌ بڕێکیش کچانه‌یه،‌ پاکی و به‌رانبه‌ری ئه‌و دووانه‌ ده‌نوێنێ. ئاده‌م و حه‌وا هه‌رکامیان به‌ سێوێک‌ خۆیان داپۆشیوه‌. ئایا حه‌وا و ئاده‌م نه‌یانویستووه‌ به‌ داپۆشینی عه‌وره‌ت به‌ میوه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو، گاڵته‌ بکه‌ن به‌و یاسایه‌ی که‌ دانراوه‌ و ئه‌مڕۆش بۆ ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌. سێوه‌که‌یان جۆرێک ناوه‌ته‌ به‌ر عه‌وره‌تیان که‌ وه‌کو بیانه‌وێ گاڵته‌ به‌ شتێک بکه‌ن. ئایا ئه‌و شته‌ که‌ ئه‌وان گاڵته‌ی پێ‏ده‌که‌ن، ده‌توانێ بێجگه‌ له‌و یاسایه‌ بێ که‌ دایم وه‌کوو بیانوویه‌کی ئوستووره‌یی به‌ سه‌ر ژن‏دا سه‌پاوه‌؟ له‌ تابلۆکانی باڵدۆنگ گرین‏دا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و شته‌ی وا له‌ یاسادا باس‏کراوه‌، بۆ ئاده‌م و حه‌وا بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نییه‌ و ئه‌شقی ئه‌وان بۆ یه‌کتر له‌ بزه‌کانیان‏دا، بۆ ئێمه‌ ده‌رده‌که‌وێ. ئایا خودا له‌ رقی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی ئه‌وان، ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ ئاده‌م و حه‌وا نه‌فرۆشتووه‌ و ته‌رای‌کردوون و نه‌ڕاندوویه‌تی: "به‌هه‌شتتان پڕ کردووه‌ له‌ تاوان. بۆچی؟" ئاده‌میش وه‌کوو ترسه‌نۆکێک گوتوویه‌تی: " من نیم، حه‌وا هه‌ڵیفریوانم." به‌و جۆره‌ حه‌وا سزا درا و...
ئایا ئه‌گه‌ر حه‌وا زووتر بیگوتایه‌: "من نه‌بووم، ئاده‌م هه‌ڵیفریوانم." له‌و سزا مێژووییه‌ که‌ وه‌کوو به‌ردی سیزیێف به‌ شانی ژنه‌وه‌یه‌، رزگاری نه‌ده‌بوو؟
ئایا هه‌ڵبژاردنی بێ‏ده‌نگی له‌ لایه‌ن حه‌واوه‌، خۆی ده‌ربڕی نه‌ترسی و سه‌رتریی حه‌وا به‌ سه‌ر ئاده‌م دا نییه‌؟ له‌ تابلۆکانی باڵدۆنگ گرین‏دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئاده‌م ساویلکه‌ بووه‌ (حاڵه‌تی هه‌وه‌ڵ)، چونکوو به‌ ترسه‌وه‌ خۆی داوه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ و ئاشقیش بووه‌(حاڵه‌تی دووهه‌م)، چونکا له‌ به‌ر حه‌وا له‌ سێوه‌که‌ی خوارد. به‌ڵام شکۆی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌نگی خودادا شکانده‌وه‌.
ئه‌و پێوه‌ندییه‌ سرووشتی و جوانه‌ی که‌ باوک و دایکی ئوستووره‌یی ئێمه‌ بۆ یه‌کتریان بوو ئه‌مڕۆ جێگه‌ی خۆی داوه‌ به‌وه‌ی:
- "خودا له‌ونی لێ گۆڕیوی! تاکه‌ی کۆڵانه‌وکۆڵان ده‌که‌ی به‌ شوێنی‏دا!؟لێی‏گه‌ڕێ با بڕوا. ئێمه‌ش ده‌حه‌سێینه‌وه‌، ئه‌ویش داده‌مه‌زرێ."
له‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که‌ بگێڕه‌وه‌ بیستوویه‌تی له‌ باوکی، ئه‌و بڕوایه‌ نوستووه‌ که‌ (لانیکه‌م)هه‌مووی باوکان بڕوایان پێی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ریش ده‌رینه‌خه‌ن له‌ نهێنی‏ترین شوێنه‌کانی مێشکه‌ ته‌ڵاکار و پیرۆزه‌که‌یان‏دا وه‌کوو گه‌نجێکی زۆر به‌ نرخ، شاردوویانه‌ته‌وه‌؛ "ژن دایم مه‌ترسییه بۆ تاوان‏کاری‌". ئه‌گه‌ر له‌و ره‌سته‌ وردتر ببینه‌وه‌ چه‌ن مانای تێداده‌بینرێ‌:
هه‌وه‌ڵ: ژن مه‌ترسییه‌ بۆ تاوان، به‌ڵام خودی تاوان نییه‌. لێره‌دا به‌و بیرۆکه‌وه‌ (که‌ ریشه‌ پته‌وه‌که‌ی له‌ ئایین دایه‌) ده‌یانه‌وێ دایم سه‌نگه‌ری دژایه‌تی ژن ئاماده‌ی به‌رگری بێ. وه‌کوو ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک شه‌ڕکه‌ر له‌ نیوه‌شه‌ودا خۆیان ته‌یار بکه‌ن بۆ هورووژم بردنه‌ سه‌ر دوژمن. ئه‌وان ناچارن ته‌واوی شه‌و ته‌یار بن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نازانن دوژمن که‌ی هورووژم دێنێ. پیاویش نازانێ که‌ی ژن هه‌ڵی‏ده‌فریوێنێ، بۆیه‌ ده‌بێ دایم ئاماده‌ بێ. به‌وچه‌شنه‌ ده‌توانین ئه‌و یاسا قۆڕانه‌ی ئێستا بۆ خۆمان وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌.
دووهه‌م: "ئه‌ی پیاو! ده‌بێ زوو خۆت له‌ ده‌ستی رزگار بکه‌ی." ده‌بێ زوو بیده‌ی به‌ شوو، زوو منداڵی بێ و دیسان منداڵی بێ و به‌ سه‌ریه‌وه‌ بی؛ چونکوو ئه‌قڵی کورته‌ و چۆن حه‌وا هه‌ڵفریوا، ئه‌ویش هه‌ڵده‌فریوێ.
کۆمێدییه‌ک که‌ له‌ رۆحی شیرنه‌کان‏دا نوستووه‌: ئایا ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شیرین بۆ پێشێل‏کردنی مافی سه‌ره‌کی خۆی، باشترین شێوازه‌؟ ئایا شیرین هیچ رێگه‌یه‌کی نه‌ماوه‌ بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاره‌نووسه‌؟
"رۆحی جوانی" هێگلی له‌گه‌ڵ واقع‏دا تێوه‌ده‌چێ بۆ گه‌یشتن به‌ ئیدیاله‌کانی "رۆحی موتڵه‌قی" هێگلی و به‌و جۆره‌ ده‌یه‌وێ واقع بگۆڕێ، به‌ڵام بێ‏کرداری پراکتیک. ئه‌مه‌ ره‌خنه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو که‌ مارکس له‌ بیره‌ڤانی هێگلی گرت و منیش باسه‌که‌ به‌و جۆره‌ ده‌که‌مه‌وه‌ ئایا ژن ده‌بێ ببێته‌ مۆته‌که‌ یان ببێته‌ سووژه‌یه‌کی ئه‌رێنی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گۆڕان؟ ئێمه‌ له‌م چیرۆکه‌دا سێحری "رۆحی جوانی" هێگلی بووین و ده‌مانه‌وێ به‌و رۆحه‌وه‌ به‌ گژ واقعه‌کان‏دا بچین. ئه‌مه‌ له‌و کاره‌ ده‌چێ که‌سێک نزیکه‌ بخنکێ، ئێمه‌ش له‌ که‌ناری ئاوه‌که‌ جله‌کانمان به‌ وردی ده‌ق ده‌که‌ین و له‌ سه‌ر ده‌قی خۆی دایده‌نین با لۆچ نه‌بن. تا ئێمه‌ جله‌کانمان داده‌که‌نین ئه‌و که‌سه‌ خنکاوه‌. ره‌نگه‌ دوایی بڵێین: "ویستم رزگاری بکه‌م به‌ڵام تا من گه‌یشتم خنکابوو." دیاره‌ که‌ قسه‌که‌ی ئێمه‌ پڕه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌خلاقی.
ناچارم بڵێم به‌و هۆیه‌ که‌ شیرن له‌ چیرۆکه‌که‌دا حوزووری نییه‌ و هیچ کردارێکی ئه‌رێنی ناکات که‌ ده‌ربخات هه‌بوونێکی سووژه‌ییانه‌ی هه‌یه‌، چیرۆکه‌که‌ پیاوانه‌یه‌. ره‌تی ناکه‌مه‌وه‌ هه‌ناسه‌یه‌کی جوانی ژنانه‌ی تێ‏دایه‌، به‌ڵام له‌ روانگه‌ی پیاوه‌وه‌، که‌ ژن وه‌کوو "په‌یکه‌ری پیرۆزی سێکس" چاو لێ‏ده‌کات نووسراوه‌. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسانه‌م ئه‌م ره‌سته‌یه‌ی ناو‌ چیرۆکه‌که‌ ته‌ماشا بکه‌ن:
"دایکم خۆی له‌ داروبه‌ردا و گوتی: نه‌بووه‌ و نابێ! شیرن کوا بۆ مێرد ده‌بێ؟ ئه‌ویش بۆ ره‌حمان زگزل."
هیچ خوێنه‌رێک نییه‌، (ره‌نگه‌ واش نه‌بێ)به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌سته‌یه‌، ناوشیاری زه‌ینی، وێنه‌یه‌کی سێکسی نه‌هێنێته‌ به‌رچاوی؛ پیاوێکی ورگن و ناحه‌ز بۆ کچێکی منداڵ و مه‌عسووم. ئه‌م تێمه‌ بۆ که‌سێک وا بڕێک له‌گه‌ڵ مێژووی ئایین‏دا سه‌روکاری بێ، وێنه‌کانی زۆر زۆرن. له‌و دیالۆگه‌دا ده‌رده‌که‌وێ ته‌نانه‌ت دایکی شیرن و بگێڕه‌وه‌، لاری له‌ شووکردنی شیرن نییه‌، به‌ڵام بۆ ره‌حمان زگزل نارازیه‌. بڕواننه‌ ئه‌و ره‌سته‌:
"ئه‌ویش بۆ ره‌حمان زگزل." هه‌ست ده‌که‌م لێره‌دا ده‌بێ نیشانه‌یه‌کی سه‌رسووڕمان (که‌ ده‌رخه‌ری سه‌رسووڕمانی دایکی شیرن و بگێڕه‌وه‌یه‌) دابندرایه‌.
ئه‌وه‌ی که‌ نووسه‌ر نه‌یهێشتووه‌ ئێمه‌ دیالۆگێک له‌ شیرن ببیستین، خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ (له‌ ناوشیاردا) ئه‌ویش بڕوای به‌ سووژایه‌تی و ئه‌کتیڤ بوونی شیرن نییه‌. ره‌نگه‌ بڵێن شیرن منداڵه‌، به‌ڵام لانی‏که‌م ده‌یتوانی وه‌کوو عایشه‌ به‌ مۆڕه‌ و تووڕه‌ییه‌وه‌ شتێک هه‌ر بڵێ. بڵێین ئه‌وه‌ش ناتوانێ، خۆ ده‌یتوانی بگری و پێ بکوتێته‌ نێو عه‌رز و شین بکات. ئه‌گه‌ر ژنانی ئه‌مڕۆش وه‌کوو شیرن بێ‏ده‌نگ بن تا ده‌یانفرۆشن و پاش مه‌رگ (ی هێمایین یان واقعی) وه‌کوو رۆح بێنه‌وه‌ نێو ژیانی باوک وبنه‌ماڵه‌یان، و بزریکێنن، ئیدی له‌ گاڵته‌یه‌کی له‌وسکراو ناچێ؟
چیرۆکه‌که‌ به‌ سه‌ر ئه‌وه‌دا چه‌ن خاڵێکی وردی جێی سه‌رنجی بوو له‌ باری داستانییه‌وه‌ ته‌واو و جوان بوو. تێکه‌ڵ‏کردنی کات و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌، زۆر هونه‌ری بوو. چیرۆکه‌که‌ به‌و ئه‌ستێرانه‌ کرابووه‌ سێ به‌شه‌وه‌ که‌ له‌ باری داستانییه‌وه‌، شایان بوو. چیرۆکێکی چکۆله‌ی ژنانه‌، که ‌توانیبووی وه‌کوو چرکه‌یه‌ک، وه‌کوو تریشقه‌یه‌ک، زوو قسه‌کانی بۆ خوێنه‌ر بکات و بڕوات. ماندوو نه‌بوون بۆ نووسه‌ری به‌رێز.






این صفحه را در گوگل محبوب کنید

[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 273]

bt

اضافه شدن مطلب/حذف مطلب




-


گوناگون

پربازدیدترینها
طراحی وب>


صفحه اول | تمام مطالب | RSS | ارتباط با ما
1390© تمامی حقوق این سایت متعلق به سایت واضح می باشد.
این سایت در ستاد ساماندهی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی ثبت شده است و پیرو قوانین جمهوری اسلامی ایران می باشد. لطفا در صورت برخورد با مطالب و صفحات خلاف قوانین در سایت آن را به ما اطلاع دهید
پایگاه خبری واضح کاری از شرکت طراحی سایت اینتن