واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: چیروک....
هاوسەرەکەم بەدەنگیًکى بەرز هاوارى کرد و وتى ،تاکەى ئەتەوێت سەرت بەسەر ئەم
ڕۆژنامەدا دابخەى؟ئەتوانیت بێیت و بە کچە خۆشەویستەکەت بڵێیت نانەکەى
بخوات.پیاوەکەش ڕۆژنامەکەى دانایە زروى و بەرەو ڕووى ئەوان رۆیشت،تەنهاکچەکەى کە ناوى
(ئاوا )بوو بەشێوەیەکى تێک خواردوو هات...
چاوەکانى پڕببوون لە فرمێسک،قاپێکى پڕ شیرەواى لەبەردەم دانا،ئەو کچێکى زۆر جوان
وەبۆ ئەو تەمەنەى خۆى زۆر تێگەیشتوو بوو.
قوڕگم ساف کردوو قاپەکەم هەڵگرت و وتم بۆ دوو سێ کەوچکى باشى لێ ناخۆیت.؟ تەنها
لەبەر خاترى باوکت، ئەو کەمێک بەنەرمى خۆى پیشان داو بەپشتى دەستى فرمێسکى چاوەکانى
سڕى و وتى باشە باوکە دەخۆم نەک دوو سێ کەوچک هەمووى دەخۆم،بەڵام ئەبێ
تۆ.......(ئاوا)کەمێک وەستا.
باوکە ئەگەر من هەموو ئەم شیرەوایە(شیربرنج)بخۆم،هەر شتێکم بوێت پێم ئەدەیت؟؟
دەستى بچووکى کچەکەم بەرەو ڕووم درێژ کرابوو وتم و وتم باشە بەڵێن ئەدەم وە لەگەڵى
دەستم دا..
یەکسەر پەشیمان بوومەوە..
وتم (ئاوا) کچم .عەزیزم،نابێت بۆ کرینى کۆمپیتەر یان هەر شتێکى گران بەها دواکارى زۆر
بکەى.
باوکت لەم جۆرە پارانەى نیە....باشە؟
نەخێر باوکە من هیچ شتێکى گرانبەهام ناوێت...!
بەشێوەیەکى ناڕەحەت هەموو شیرەواکەى خوارد.
لەبێ دە نگیم بەهۆى دایکم و هاوسەرەکەمەوە شتێکم بەزۆر دەرخوادى منداڵەکەم دا کەحەزى
پێ نەدەکرد زۆرم پێ ناخۆش بوو زۆر توڕە بووم..
کاتێک خواردنەکە هەمووى تەواو بوو هات بۆ لام، چاوەڕوانى لەچاوەکانیدا شەپۆلى
دەدا...هەموومان گوێیەکانمان شل کردبوو..
ووتى باوکە دەمەوێت سەرم بتاشم بە گوێزان ئەم یەکشەممە ......ئەوە هەموو
داواکارییەکەى بوو.
هاوسەرەکەم قیچاندى و وتى .ئابڕووچوونە کچێکى منداڵ بەگوێزان سەرى بتاشێت شتى
وانابێت ئەوجا بنە ماڵەى ئێمەش بێت......
دایکیشم بە گوێ کپەکانیەوە وتى ئاداب و فەرهەنگى ئێمە بەم بەرنامەى تەلەفزیۆنانەوە
خەرییکە نابوود و لەناو ئەچێت.
وتم ئاوا ئەزیزم خۆشەویستەکەم بۆ داواى شتێکى تر ناکەى ئێمە سەر تۆ بەو شێوەیە
ببینین دڵتەنگ دەبین..
دوات لێ دەکەم ئازیزەکەم هەوڵبدە لە نیگەرانى ئێمە تێبگەى...!
هەوڵم دا داواى لێ بکەم،،،،ئاوا وتى باوکە بینیت خواردنى ئەو شیرەوایە چەند ناخۆش و
ناڕەحەت بوو بۆ من..
ئاوا،،،فرمێسکى دەڕژاند......ئەى وت،
تۆ بەڵێنت بەمن دابوو هەرچییەکم بوێت پێم بدەى..
ئێستا ئەتەوێت لە بەڵێنەکەت پەشیمان بیتەوە ،
ئێستا نۆرەى من هات کە خۆم پیشان بدەم..
وتم بەڵێن بەڵێنى پیاوە..
دایکم و هاوسەرەکەم هەرچەند هاواریان کرد؟؟
وتم نەخێر ئەگەر بەبەڵێنێک کەداومە نەى بەمە سەر ئەو هیچ کات فێر نابێت ڕێز
لەوتەى خۆى بگرێت..
ئاوا...، ئارەزووەکەى تۆ جێ بە جێ دەبێ..
ئەو بەسەرى تاشراوەوە ڕوخسارێکى خرپن وچاوانى پرشنگدارەوە جوانییەکى پەیدا کردبوو....
ڕۆژى دووشەمە ئەوم برد بۆ قوتابخانە بەسەرى تاشراوى کچەکەم لەنێوان قوتابیەکانى
هاوڕێى زۆر جوان بوو
ئەو بەرەو ڕووى من گەرایەوەو دەستێکى بۆ بەرز کردمەوە منیش دەستم بۆ بەرزکردەوە،، لەو
کاتەدا کوڕێک لە ئۆتۆمبیلێک دابەزى وبەدەنگى بەرز بانگى (ئاوا)ى کردو وتى (ئاوا
)چاوەڕێکە تامن دێم..
ئەوەى من سەرم لێى سوڕمابوو، بینینى سەرى بێ مووى ئەو کورٍە بوو
لەبەر خۆمەوە بیرم کردەوە بابەتەکە ئەمەیە ....
ئەو ئافرەتەى لەئۆتۆمبیلەکەوە دابەزى بەبێ خۆناساندن وتى (ئاواى )کچى تۆ زۆر جوانە...
ئەو کوڕەشى کەلەگەڵیا ئەڕوات کورى منە،،ئەو نەخۆشى شێرپەنجەى خوێنى هەیە...کەمێک
وەستا تا دەنگى گریانى دڵى کەم کاتەوە..
لەهەموو مانگى ڕابردووەوە (هەریش) نەیتوانى بێتە قوتابخانە لەبەر ئەوەى بەهۆى دەرمانى
کیمیاییەوە هەموو موەکانى سەرى وەریون لەوە دەترسا هاوڕیکانى گاڵتەى پێ بکەن تا ئەو
کاتەى (ئاواى )بینى (ئاواش ) وتى من چارەى ئەوەت بۆ دەکەم
ئەوە بوو ئەوپرچەجوانەى خۆى وا لێ کرد...فیداى کوڕەکەى منى کرد....
بەڕێز تۆو هاوسەرەکەت لە بەندە خۆشەویستەکانى خوان،،،کە کچێکتان بەو رۆحە گەورەیەوە
هەیە.....
لە جێگاى خۆم وشک بووم و دەستم کرد بە گریان..
فریشتەى بچووکى من تۆ منت فێر کرد تا بزانم خۆشەویستى ڕاستى ماناى چیە...
خۆشبەخت ترین خەڵکانى سەر زەوى ئەو کەسانە نین کە چۆن ئەیانەوێت ئاوەها ژیان
دەکەن....
ئەوانە خۆشبەختن کە ئاواتەکانى خۆیان لەپێناوى کەسانى خۆشەویستیان
دەگۆڕن..........................!!!!!!!!!!
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 183]