واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: مەل، خۆی سەری خۆی هەڵگرێ؟ هێلانە بڵێ چی
پەری کەریمی نیا
یەکێک بوو یەکێک نەبوو کەس لە خوا گەورەتر نەبوو لە قاڵاو روورەشتر نەبوو لەم مەلەی ناو چیرۆکەکەی ئێمەش سەرگەردانتر نەبوو.
رۆژێک لە رۆژان ئەم مەلەی چیرۆکەی ئێمە مەلێکی تر لە هێلانەیەکی تر بانگی دەکات بۆ ئەوەی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەم میوانی بێت و گەر ویستیشی هەتا هەتایە لە هێلانەکەی ئەم دا بمێنێتەوە.
مەلەکە ئەم مەلەی تری لە شارێکی کە بۆ سەفەر چوو بوو ناسی بوو. ئەم مەلەی چیرۆکی ئێمەیە دەڵێ: رەنگ بێت ئەو هێلانەیە لە هێلانەکەی خۆم بەرزتر بێت جا تا هێلانەش بەرزتر بێت بەرجەونی خۆشترە و منیش دەبمە پاوشا چونکە بە سەر هەموو شوێنێکیش دا زاڵ دەبم. بۆیە سەری دادەخا چاو لە خوارووی هێلانەکەی دەکا هێلانەکەی خۆی زۆر زور بەرزە منداڵە خنجیلانەکان ئەو هێلانەیە ئەوەندە بەرز بوو کە دڵنیام ئەگەر ئێوە لەو سەرەوە سەیری خوارەوە بکەن سەرتان لە گێژەوە دێت و زوو چاوە گەشەکانتان دادەخەن بۆ ئەوەی سووڕ نەخوات و سووڕ نەخوات، لە سەرەوە شڵق بکەونە خوارەوە. دەی منداڵەکان بۆم دەوتن مەلەکە ئیتر سەیری خوارەوەی نەکرد و سەری بۆ ئاسمان هەڵێنا وتی دەبێت هێلانەی ئەو هاوڕێمە چەندها گەز لە سەرووی ئاسمانیشەوە بێت بۆیە ئیتر سەیری بەردەمی هێلانەکەی خۆی ناکات و تا رۆژی یەکشەممە چاو دەبڕێتە ئاسمان .ئاسمان شینێکی کاڵ بوو ئەو رەنگەی ئەم موعجیب بوو پێی . ئەو، جگەرگۆشەکان رۆژێکیان بە دزییەوە چەند پەڕی تاوس خانم- کە هەر ئەو رەنگە بوو کە ئەو حەزی لێی بوو- دزی بووی و بە هێلانەکەی خۆیەوە هەڵیواسی بوو. هەڵبەت دزی کارێکی خراپە کورپەکانم ئێوە هەوڵ بدەن هەمیشە هەرچییەکتان ویست داوای بکەن و قەت قەت دزی مەکەن. بەڵی لەوێ دا بووین کە مەلە چاوی لە شینی ئاسمان نەبڕی . من رۆژێکیان بەر لە یەکشەممە چووم لەو سەر سەرەوە سەیری ناوچاوی مەلەی چیرۆکەکەی خۆمانم کرد . چاوی مەلە بڕوام پێ بکەن هیچ رەنگێکی رەش و سپی تێدا نەمابوو ببوە شین شین. شینێکی کاڵ کاڵ. لە ناو ئەو چاوە یەکسەر شینە کاڵە دا هێلایەک دانرابوو کە هەتا چاو هەتەری دەکرد بەرز بوو لە ناو ئەو هێلانە دا دوو مەل خۆیان گڕمۆڵە کردبوو . هێلانەکە بەرخۆلەَکانم کەپرێکی گەورەشی بەسەرەوە بوو . ئەو دوو مەلەی ناو چاوی مەلی چیرۆکەکەی خۆمان بۆ خۆیان دانیشتبوون و خۆر لێی نەدەدان . هەروەها با ئەوەشتان پێ بڵێم هەر لە ناو ئەو هێلانەدا کە وتمان کەپرێک بە سەرییەوە بوو چەند ئاوێکی بچووک بچووک لە ئەملاو لای کەپرەکەوە دەهاتنە خوار. جارناجارێ مەلەکان باڵیان لە ناو ئاوەکە دا دەکوتا و ئاویان لە یەکدی دەپژان مەلی چیرۆککەکی ئێمە نا بەڵام مەلەکەی تر بە عیشوەوە چاوی دەقونجاند بۆ ئەوەی ئاوی کەمتر لێ پژی . بەڵام مەلی چیرۆکەکەی خۆمان مەستر ئاوی لێ دەپژاند و سەرمەستانە پێ دەکەنی. بەڵێ ژیکەڵەکانم من لە ناو چاوی مەلەکە شتی تریشم بینی .بۆ نمونە ئەوەم بینی کە مەلکە لە لای خوارووی ماڵەکەوە هەندێ کرمی لە بەردەم دا رۆِ کرابوو کە ئەوەندە دەنووکی لێدا بوو کرمەکان بە بنی هێلانەکەوە نووسابوون. من نازانم بۆ بەڵام کە زۆر سەیری چاوی مەلەکەم کرد مەلەکەم زۆر دوور لە مەلی چیرۆکەکەی خۆمان دی. دەتوانم بڵێم بە ئەندازەی دوو باڵی ئێوە دوور بوون لە یەکتری. بە قوربانتان بم با ئەوەشتان پێ بڵێم کە ئاوێک لە چاوی مەلەکەی خۆمان دا قەتیس بوو زۆر هەوڵم دا کە بیجووڵێنم فووم لە چاوی کرد . قیژاندم. پاڵم پێوە نا. هیچ هەر بە خۆی نەزانی کە ئەو ئاوە قەتیس ماوە لە چاوی بیچتە دەر . کە زۆر سەیری چاویم کرد دەنووکی جووڵاند . خێرا منیش چاوم گواستەوە و سەیری دەنووکیم کرد هەر دەنووکی دەدا بە یەکدا باوەر بکەن زۆرم هەول دا جووڵەی دەنووکی بخَوێنمەوە بەڵام هەر چیم کرد نەمتوانی پیتەکانی بچنم ئاخر من ئەوەم لە بیر چوو کە پێتان بڵێم من بەس دەمتوانی شتەکانی ناو چاوی ئەو ببینم ئەو هێزەم نەمبوو شتەکان ببیسم. لێوەی هەر جووڵا و جووڵا دیم فرمێسکە قەتیس ماوەکەبەرە بەرە لە چاوی چۆڕایە خوارەوە . هەڵبەت نەکەوتە خوارەوە چونکە هێلانەکە ئەوەندە بەرز بوو کە با بە جوانی تێی دەکەوت. گوڵەگانم باکە دای لە ئاوە قەتیس ماوەکەی ناو چاوی مەلی بەستەزمانی چیرۆکەکەی ئێمە و ئاوەکەی یەکسەر تا سەر ئەو پەڕەی کە مەلەکەی تر دەینووسی ،نەوەستاند. سەیری پەڕەکەم کرد. لە سەر پەڕەکە نامەیەکی بانگ هێشتن بوو بۆ یەکشەممەیەکی تر و بۆ یەکێکی تر. نازدارەکانم مەلەکەمان ئێستا دەبینم کە رەنگ بە روویەوە نەماوە. هەموو لەشی دەلەرزێ. چاوەکانی هەر ئاوە و رێژنە دەکات و دێتە خوار. سەیری مەلەکەی تر دەکات.ناسکۆڵەکان من تا ئێستاش هەر نەمدی کە مەلەکەی تر تەنانەت بە سووچە نیگایش بێت سەیری ئەم مەلەی ئێمە بکات. مەلەکەی ئێمەش خنجیلانەکانم هەر چاوی بڕیوەتە شینایی کاڵی ئاسمان و لە ناو هێلانەی مەلەکەی تر دا دەخوولێتەوە. واییییییییییییییی منداڵەکان ئێوە ئیتر پێویست ناکات سەیری ئەو دیمەنە بکەن کەمن دەیکەم. ئاخ خ خ خ خ ئەوە چییە ئەو داربڕە بەو تەورەوە دەیەوێ چی بکات ئائا بە ساقەتان بم منداڵەکان ئێوە سەیری ئەم دیمەنە مەکەن . ئەو خۆ تەورەکەی بەربووە دارەکە. بەڵێ ئەو دارەی کەمەلی چیرۆکەکەی ئێمە تێدا چاوی واق ماوە لە شینایی ئاسمان. ژیکەڵەکان یارمەتیم بدەن من سەری داربڕ و تەورەکەی قاڵ دەکەم و دەیانخافڵێنم ئێوەش دە ئازا بکەن کارێ بکەن مەلەکە رەش و سپی چاوی بگەڕێتەوە دە ها چاوەڕوانتانم.زوو .زوو.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 303]