تبلیغات
تبلیغات متنی
محبوبترینها
سه برند برتر کلید و پریز خارجی، لگراند، ویکو و اشنایدر
مراحل قانونی انحصار وراثت در یک نگاه: از کجا شروع کنیم؟
چگونه برای دریافت ویزای ایران اقدام کنیم؟ مدارک لازم و نکات کاربردی
راهنمای خرید ی‌و پی اس برای مراکز درمانی و بیمارستانی مطابق الزامات قانونی
آیا طلاق توافقی نیاز به وکیل دارد؟
چگونه ویزای آفریقای جنوبی را به آسانی دریافت کنیم؟ راهنمای قدم به قدم
همه چیز درباره ویزای آلمان و مراحل دریافت آن
چرا پاسارگاد به عنوان یکی از مهمترین آثار تاریخی ایران شناخته می‌شود؟
خرید انواع خودکار و روان نویس شیک و ارزان
خرید انواع خودکار و روان نویس شیک و ارزان
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1820122236
ده‌ستێک و دوو شووتی :ئانتوان پائۆلۆویچ چێخۆف
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ده‌ستێک و دووشووتی
ئانتوان پائۆلۆویچ چێخۆف
وه رگير : فایزه محه‌مه‌دی
کاتژمێره دیوارییه‌که، نیوه‌ڕۆی ڕاگه‌یاند. سه‌رگورد "شچێلکۆبۆف"، خاوه‌نی جێگای هه‌زار هیکتار زه‌مین بۆ کشتوکاڵ وهاوسه‌رێکی گه‌نج، که‌له‌ی نیوه تاسی خۆی له ژێر شه‌مه‌ده‌چیتیه‌که‌ی ده‌رهێناو به‌رزبه‌رز جنێوی دا. دوێنی، ئه‌وکاته‌ی له‌ته‌نیشت هه‌رزاڵه‌که‌وه ڕه‌ت ده‌بوو، ده‌نگی ژنه‌گه‌نجه‌که‌ی خۆی "کارۆڵینا کارلۆنا"ی به هردوو گوێی بیستبوو که به ده‌راوێکی زۆر دلۆڤانتر و خۆمانه‌تر له جاران، له گه‌ڵ کوڕه مامه تازه هاتوه‌که‌ی گه‌رم و گوڕ وت و وێژی ده‌کرد. ئه‌و به مێرده‌که‌ی خۆی ده‌گوت گوێره‌که و هه‌وڵی ئه‌دا بیسه‌لمێنێت که سه‌رگوردی به بۆنه‌ی گه‌مژه‌ڵی و کرده‌وه‌ی دێهاتیانه و شێت و شڕی و ئاره‌ق خۆری درێژخایه‌نی، نه خۆشی ده‌ویست، نه (ئێستا) خۆشی ده‌وێت، نه(له‌داهاتوشدا) خۆشی گه‌ره‌ک ئه‌بێت. سه‌رگورد، کاتێ ئه‌م قسانه‌ی بیست تووشیاری کاسی و وڕی و توڕره‌یی و شێتی ببوو و شێتانه مشته‌کانی قوچاند؛ گڕ به‌ر بوه ڕومه‌تی و وه‌کوو چه‌وه‌نده‌ر سور هه‌ڵگه‌ڕا؛ له سه‌رتاسه‌ری گیانیدا ئه‌وه‌ها ده‌نگه‌ده‌نگ و ته‌قه و تورمه‌یه‌ک به‌ڕێ که‌وتن که وێنه‌ی ته‌نانه‌ت له ده‌وروبه‌ری قارسیشدا به‌ڕێنه‌که‌وتبوو.
پاش ئه‌وه‌ی له ژێر شه‌مه‌ده چیتیه‌که‌یه‌وه چاوی بڕیه ئاسمان و چه‌ن جنێو هات به ده‌میدا، به په‌له له سه‌ر ته‌خته‌که‌ی دابه‌زی، مسته‌کانی خول دا و له ژوره‌که‌یدا چه‌ن خوله‌ک هاتوچۆی کرد، پاشان هاواری کرد:
ــ ئۆهۆی خوێڕی!
ده‌رگه‌ی ژوره‌که، به‌ده‌نگ و هه‌رایه‌کی زۆره‌وه کرایه‌وه و "پانته‌لی"سه‌رپێشخزمه‌ت و له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌مڵینۆک و خاوێنکا‌ری ماڵی سه‌رگورد، له درگاکه‌وه هاته ژوره‌وه. یه‌کێک له لیباسه کورته نیوداشته‌کانی ئه‌رواوه‌که‌ی له به‌ردابوو و توتکه سه‌گێکیشی له بن هه‌نگڵ خستبوو، هه‌ر له‌وێدا، پاڵی دابه چوارچێوه‌ی ده‌رگاکه‌وه و به شێوه‌ێکی تێکه‌ڵ به ڕێزگرتن ، چاوه‌کانی چه‌ن جار تروکاند.
سه‌رگورد گوتی:
ــ گوێچکه به پانته‌لی! پێم خۆشه ئیمڕۆ ته‌کتا وه‌ک بنیایه‌مێکی حه‌ساوی ڕێک و ڕاس قسه بکه‌م. ئه‌وه بۆ وا وێسایی؟ ڕاس بوێسه! ئه‌و مێشیشه وا هاله ناو ده‌ستا فڕبه! ئائه‌وا! باشه، گه‌ره‌کته ته‌کما ڕوو ڕاس وی یا نه؟
ــ تکایه جه‌نابی سه‌رگورد
ــ ئاوا سه‌ر سامیش تمیشام مه‌که. جوان نیه ئاوا ماق پیاوه ماقوڵه‌کان بویت، ناشیرینه! دواره خۆ دریای ده‌مت کرده‌سه‌و! به ڕاسی گامێشی برا! دوای ئه‌م حه‌مکه ساڵه هێشتا فێر نه‌بووی له لای من چۆن ئه‌شێ ڕه‌فتار بکه‌ی.... وێڵی که‌ین. ئایسه ڕێک و ڕاس و بێ پرته‌پرت جواو پرسیاره‌که‌م به‌ره‌و! تۆ ئه‌یه‌ی له ژنه‌که‌ت یا نه؟
پانته‌لی له‌پی ده‌ستی به‌ره‌و لای ده‌می برد و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گه‌وجانه‌ی کرد، پاشان به‌تریق و هۆڕ و به منجه‌منج گوتی:
ــ هه‌چی سێشه‌مه‌یه، گه‌وره‌م!
ــ ده‌ی بۆ پێ ئه‌که‌نی؟ ئه‌م چتێله بۆ پێکه‌نین ناوێ! ده‌مت بوه‌سه..لای من ئه‌ونه خۆت مه‌خورێنه‌ــ هیچ خۆشم پێ نایه.
ماوه‌ێک بیر بردیه‌وه، پاشان درێژه‌ی پێدا:
ــ پێم وایه ته‌نیا موژیکه‌کان نین که کوته‌ک ئه‌وه‌شێنن، تۆ چۆن بیر ئه‌که‌یته‌و؟
ــ ئێوه ڕاس ئه‌که‌ن گه‌وره‌م
ــ وه‌ک کێ؟
ــ هه‌ر له‌م شاره‌ی خۆمانا قازیێکمان هه‌یه به ناوی پیوتێر ئیوانۆویچ... ئه‌شی بیناسی... نزیکه‌ی ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دریاوانیان بووم، باشتر له ئێوه نه‌وێت، پیاوێکی خاسبوو، وه‌لێ هاوار له‌و وه‌ختێله مه‌سی ئه‌کرد... خوا نه‌یکاته قسمه‌ت هیچ مشه‌که‌رێک!... بڕێ وه‌خت سیامه‌س ئه‌هاته‌و بۆ ماله‌و، وه مشت و وه شه‌ق به‌ر ئه‌ووه گیان په‌راسوه‌کانی خانم. خوا هه‌ر لێره زه‌لیلم کا ئه‌یه‌ر درۆ بکه‌م! بڕێ وه‌ختیش له ناو ئه‌و سمڕ و قه‌ره‌باڵغا یه‌ک دوو مشتیش به‌ر من ئه‌که‌وت. ئه‌که‌وته گیان ژنه‌که‌ی و ئه‌ینه‌ڕان "ئه‌ی ژنه که‌ر و نه‌فامه‌که، ئه‌یتر منت خۆژ گه‌ره‌ک نیه؟ هه‌ر له به‌ر ئه‌مه گه‌ره‌کمه بتکوژم... گه‌ره‌کمه چرای ته‌مه‌نت بقوژێنمه‌وه...."
ــ باشه، ئه‌ی ژنه‌که‌ی چی ئه‌ووت؟
ــ هه‌ر ئه‌یوت: بوه‌خشه... بموه‌خشه!
ــ نه؟ درۆ ناکه‌ی؟ ئه‌ێه‌ر واوێته خۆ زۆر باشه!
سه‌رگورد ئه‌وه‌نده پێی شاد بوو که ده‌سته‌که‌نی له یه‌ک هه‌ڵسوون.
ــ گومانت نه‌وێ ڕاس ئه‌که‌م، جه‌نابی سه‌رگورد، ئاخر چۆن ئه‌وێ بنیایه‌م نئا له ژنه‌که‌ی خۆی؟ بۆ نمونه یه‌کێ له‌وانه خۆم... ئه‌کریێه نه‌ئه‌م له ژنه‌که‌م؟ هه‌ر له ڕاس، ژنێک فیقه‌نه‌ی خه‌ڵکی له ژێر پایا ورد بکا و دوای ئه‌ویشه قامک با له شیرینیه‌کانی ئێوه... هه‌ق خۆیه‌سی کوته‌ک بخوات... ئاخر ئه‌کریێه‌ت توش ئه‌م گشته ناهه‌قه بویت؟
ــ ئه‌ونه مه‌یڕێسه، خوێڕی! ئه‌یسه به‌ڵگه‌یش تێرێته‌و؟ له‌و کارێلا وا پێوه‌ندی پێته‌و نیه کوێخایی مه‌که، خانم چی ئه‌کا؟
ــ خه‌وته قوربان
ــ هه‌چی هات با بێ! بێژه ماریا، خانم هه‌ڵسێنێت و بینێرێ بۆ لای من... نه..بوێسه... مه‌ڕۆ! تۆ چی ئێژی؟ وه‌ئه‌قڵ تۆ من له‌موژیکه‌کان ئه‌چم؟
ــ جا چت وا چۆن ئه‌وێ؟ کێ دیه‌سی ئه‌رواو شێوه‌ی موژیک بات؟ له ڕاسیا هیچ وه‌خت نه‌یانوینیه!
ده‌ستێک و دوو شووتی :ئانتوان پائۆلۆویچ چێخۆف ( 2 )
ئه‌مه‌ی گوت و شانه‌کانی هه‌ڵته‌کاند و ده‌رگاکه‌ی به ده‌نگێکی وشک و زبر کرده‌وه‌و ڕۆشته ده‌ره‌وه. سه‌رگوردیش که ئاسه‌واری دڵه خورپێ له سه‌ر ڕومه‌تی دیار بوو، ئاوێکی دا به ده‌م و چاویدا و خه‌ریکی له به‌ر کردنی جله‌کانی بوو.
سه‌رگورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ژنه ته‌مه‌ن بیس ساڵه ڕه‌زا شیرینه‌که‌ی هاته ژوره‌وه، به ته‌وس و توانجترین ده‌راو‌ی لوا‌و گوتی:
ــ خۆشه‌ویستم، ئه‌توانی کاتژمێرێک له کاتی گرانباییت که ئه‌وه‌نده له بۆ هه‌مومان به‌قازانجه، له‌گه‌ڵماندا بیت؟
ژنه‌که‌ی نێو چاوانی بۆ ماچ پێ دان نیشان دا و وه‌ڵامی دایه‌وه:
ــ به‌و په‌ڕی دڵنیایه‌وه دۆستی من!
ــ ئازیزه‌که‌م پێم خۆشه له سه‌ر زه‌ریاچه ده‌ورێک به‌ینه‌وه... تۆزێک خۆش ڕایببوێرین... پێت خۆشه له گه‌ڵما بیت؟
ــ پێت وا نیه هه‌وا گه‌رم بێت؟ له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، باوه گیان پێشنیاره‌که‌ت له سه‌ر سه‌رم داده‌نێم. به‌ڵام به مه‌رجێک: تۆ پاڕوو لێبده‌ی، من لێیبخوڕم. ده‌بێ تۆزێک خوارده‌مه‌نی هه‌ڵبگرین... له به‌یانیه‌وه شتێکم نه‌خواردوه...
سه‌رگورد ده‌ستێکی دا له‌و قامچیه‌ی وا له گیرفانیدا بوو، گوتی:
ــ خوارده‌مه‌نیم هه‌ڵگرتوه
نزیکه‌ی نیو سه‌عات پاش ئه‌م وت و وێژه، ژن و مێرد له به‌له‌مه‌که‌یان سوار بوبون و به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی زه‌ریاچه دڕۆشتنه پێش. سه‌رگورد ئاره‌قی ده‌ڕژاند و پاڕووی لیده‌دا و هاوسه‌ره‌که‌ی به‌له‌می به‌ڕێوه ده‌برد. پیاوه‌که چاوه پڕ له توڕه‌یه‌کانی بڕیبوه کارۆلینا کارلۆنای حه‌په‌ساو و له‌و کاته‌ی دا که ئاگری توڕه‌یی ده‌یسوتاند له ژێرلچه‌وه له گه‌ڵ خۆی بۆڵه‌بۆڵی ده‌کرد: "ته‌ماشای که‌ن..توبی خودا ته‌ماشای که‌ن" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌که گه‌یشته ناوه‌ڕاستی زه‌ریاچه، سه‌رگورد به ده‌نگه گڕه‌که‌ی خۆی نه‌ڕاندی "ڕاوه‌سته!" به‌له‌مه‌که ڕاوه‌ستا... ڕواڵه‌تی سه‌رگورد، سوربوه‌وه و ئه‌ژنۆکانی که‌وتنه له‌رزین. ژنه‌که، سه‌رسام له مێرده‌که‌ی ڕوانی و گوتی:
ــ چیه ئه‌وه ئاپۆلۆشا؟
سه‌رگورد، به نه‌ڕه‌نه‌ڕ گوتی:
ــ که‌واته ده‌فه‌رموون من گوێره‌که‌م، ها؟ که‌واته‌من... من... کێم؟ مێشک پوچه‌ڵێکی گه‌وج و له‌وج؟ که‌واته تۆ منت خۆش نه‌ویستوه و خوشیشت ناوێت، ها؟ که‌واته تۆ... من...
جارێکی‌تر نه‌ڕاندی و مستی به‌رز کرده‌وه و قامچیه‌که‌ی له ئاسمانا خولدا و له نێو به‌له‌مه‌که... چ ڕۆژگارێکه، چ خوو ڕه‌وشتێکه... گێره‌و کێشه‌ێکی سامناک به ڕێکه‌وت. مشت و مڕه‌که‌یان وه‌ها بوو که به ئه‌قڵی که‌س نه‌ده گه‌یشت! ئه‌م کاره‌ساته ته‌نانه‌ت به زه‌وقترین نیگارگه‌رێک وا ئیتالیای بینیوه ناتوانێ بیکێشێت... به‌ر له‌وه‌ی که سه‌رگورد بتوانێ په‌ی به مشته قژه له ده‌س چووه‌که‌ی ببات و ژنه‌گه‌نجه‌که، بتوانێت قامچیه‌که‌ی وا له چنگی سه‌رگوردی ده‌رهێنا بوو ده‌کار بێنێ، به‌له‌مه‌که سه‌ره‌ونخون بوو و...
له‌و کاته‌دا ئیڤان پائۆلۆویچ کڵێڵهه‌ڵگری پێشوی سه‌رگورد که ئێستا له ناوچه‌داری وه‌کو ده‌فته‌رنوس خزمه‌تی ده‌کرد، له ڕۆخی زه‌ریاچه‌که‌وه، به فیکه‌فیک پیاسه‌ی ده‌کرد. به په‌له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو، کچه دێهاتیه‌کان له ڕێگاوه بێن و به پێی سروشتی هه‌موو ڕۆژێکیان، له ده‌ریاچه‌که باڵاڤ بکه‌ن، جگه‌ره‌ی به جگه‌ره داده‌گیرساند و بیری له‌و چاوله‌وه‌ڕانه‌ی ده‌کرده‌وه که بڕیار بوو بێت به نسیوی. له ناکاو هه‌راهه‌راێکی گیانکێش هات به گوێیدا، ده‌نگی ئه‌رواوه‌کانی پێشوی خۆی ناسیه‌وه. سه‌رگورد و ژنه‌که‌ی هاواریان ده‌کرد: "فریام که‌ون... فریام که‌ون" ئیڤان پائۆلۆویچ بی ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه جل و به‌رگ و پۆستاڵه‌کانی له به‌ر داڕنی، سێ جار خاچی له سه‌ر سنگی کێشا و به مه‌به‌ستی فریاکه‌وتنیان خۆی هاویشته ئاوه‌که‌وه، له‌و سۆنگه‌وه مه‌له کردنه‌که‌ی چاکتر له ده‌فته‌رنوسینه‌که‌ی بوو له ماوه‌ێکی کورت‌تر له سێ خوله‌کدا، خۆی له ته‌نیشت نوقوم بوه‌کاندا بینیه‌وه. به‌مه‌له لێیان نزیک که‌وته‌وه و له پڕێکا لوتی بوو به لوتی به‌ربه‌ستێکه‌وه... له‌گه‌ڵ خۆی بیری کرده‌وه "نه‌حله له شه‌یتان! فریای کامیان که‌وم؟ "توانایی ڕزگار کردنی هه‌ردووکیانی نه‌بووــ ته‌نیا ئه‌یتوانی یه‌کێک له‌وان ده‌رباز بکات. ماسولکه‌کانی ڕومه‌تی له‌به‌ر گوژمی دڕدۆنگی و حه‌په‌سان، چه‌فت و چه‌وێڵ ببون؛ تاوێک له‌میان و تاوێک له‌وی تریان چنگی گیر ده‌کرد. ئاخری ڕوی تێ‌یان کرد و گوتی:
ــ ته‌نیا دانه‌ێکتان! قه‌وه‌م به هه‌ردووکتان ناشکێ! پێتان واسه من نه‌هه‌نگم؟
کارۆلینا کارلۆنا که چنگی گیر کردبوو له داوێنی چاکه‌ته‌که‌ی سه‌رگورد، به لوره‌لور گوتی:
ــ ئیڤان، ئازیزم، من... من ڕزگار بکه! له‌گه‌ڵتا زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌م! سوێند به هه‌موو شته پیرۆزه‌کان ده‌بمه ژنت! ئای، خوایه‌گیان؛ خه‌ریکم ئه‌خنکێم.
سه‌رگوردیش له کاتێکدا که ئاوی قوت ئه‌دا، به‌ده‌نگه گڕه‌که‌یه‌وه قیڕاندی:
ــ ئیڤان! ئیڤان پائۆلۆویچ! پیاو به پیاو! من ڕزگار بکه، براکه‌م! یه‌ک ڕوبڵی پاره‌ی ویتکاکه‌ت من ئه‌یه‌م! مه‌ێڵا جوانه‌مه‌ریه بووم!...سه‌رتاپات ئه‌گرمه ته‌ڵا... ده‌ی ئازاکه، ڕزگارم بکه! ئه‌شائه‌وه.... قه‌ول ئه‌م ته‌ک ماریای خۆیشکتا زه‌ماوه‌ن بکه‌م... به‌خوا ئه‌یهێرم! خۆیشکه‌که‌ت زۆر شیرینه! گوێچکه مه قسه‌کانی ژنه‌که‌م، قه‌ڵافه‌تی به مه‌رده‌ڵای شه‌ڕ بچێ! ئه‌یه‌ر ڕزگارم نه‌که‌ی، ئه‌وکوژم! زنی وه ده‌سمه‌و ده‌رناچی!
زه‌ریاچه‌که وه‌ها به ده‌وری سه‌ری ده‌فته‌رنوسی ناوچه‌داریدا وه‌رچه‌رخا که له‌وانه‌بوو نوقوم ببێت. به‌ڵێنه‌کانی هه‌ردووکیانی وه‌کو یه‌ک ته‌با بۆ قازانچ چاو لێده‌کرد ــ یه‌کێک به قازانج تر له‌وی دی. کامیان هه‌ڵبژێرێ؟ ده‌ره‌فه‌ت له ده‌س ده‌چوو، له ئاکامدا بڕیاری خۆی دا: "هه‌رتکیان ڕزگار ئه‌که‌م، له هه‌ردوکیان هه‌ڵبوه‌رێ باشتر له‌وه‌سه تا له دانه‌ێکیان... په‌نا به خوا" خاچێکی له سه‌ر سنگی کێشا، به ده‌ستی ڕاستی کارۆلینا کارلۆنای خسته بن هه‌نگڵیه‌وه و ئه‌نگوستی شایه‌تمانه‌ی ئاڵاند به‌ده‌وری بۆینباخه‌که‌ی سه‌رگورده‌وه و هانکه‌هانک به‌ره‌و ویشکه‌ڵانی که‌وته مه‌له، به ده‌ستی چه‌پی مه‌له‌ی ده‌کرد و له هه‌مان کاتیش‌دا، تێی ده‌خوڕین"پالێ به‌ن! پالێ به‌ن!" بیری له‌و داهاتووه دره‌وشانه‌ی ده‌کرده‌وه که چاوه‌ڕوانی بوو "خانم ئه‌وێته ژنی خۆم، سه‌رگوردیش ئه‌وێته زاوام... چه‌نێ خۆشه! ئه‌یتر تا ئه‌توانی بۆ خۆت خۆش بیگوزه‌رێنه! دوای ئه‌مه، نانت که‌وته‌سه ڕۆن، هه‌تیو... نانی شیرینی تازه هه‌ڵمه‌قوت بکه و سیگاری به‌رگی چاک بکێشه!... خوایه شوکرت!" مه‌له به یه‌ک ده‌ست، ئه‌ویش له گه‌ڵ دوو باری قورس و پێچه‌وانه‌ی با، کارێکی هاسان نه‌بوو، به‌ڵام بیری داهاتووی ڕوناک، توانا و هێزی ئیڤان پائۆلۆویچی دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر زۆر کردبوو. له ئاکامدا به پێکه‌نین و تریقه‌تریق له زۆری به‌خته‌وه‌ری خۆی، به کامه‌رانی ژن و مێرده‌که‌ی گه‌یانده ڕۆخه‌که‌وه، خۆشحاڵیه‌که‌ی ئیڤان پائۆلۆویچ بێ سنور بوو به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ندی که چاوی پێیان که‌وت، به پێوه وه‌ستاون و ده‌ستی یه‌کتریان له ناو ده‌س گرتووه؛ ڕه‌نگی په‌ڕی، مستێکی کێشا به ناو چاوی خۆیدا و بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به کچه دێهاتیه‌کان بدات که باڵاڤی خۆیان کردبوو و تێکڕا له ده‌وری ژن و مێرده‌که ئاپۆره‌یان به‌ستبوو و نیگای ئاوێته له‌گه‌ڵ سه‌رسامی و ستایشتی خۆیان بڕیبووه ده‌فته‌رنوسی ئازا‌و بوێر، به ده‌نگی به‌رز ده‌ستی کرد به شین و شه‌پۆر.
سبحه‌ینێی ئه‌و ڕۆژه، ئیڤان پائۆلۆویچ، له سه‌ر داخوازی سه‌رگورد له ناوچه‌داری ده‌رکرا. کارۆلینا کارلۆناش کۆتای به خزمه‌تی ماریا هێنا و پیی گوت: "ئێستا بچۆ بۆ لای ئه‌رواوه دلۆڤانه‌که‌ی خۆت!"
ئیڤان پائۆلۆویچ به قه‌راغ ده‌ریاچه به‌دفه‌ڕه‌که‌دا ده‌ڕۆشت و به ده‌نگی به‌رز له گه‌ڵ خۆی قسه‌ی ده‌کرد:
ــ ئه‌ی ئینسانه‌کان، هاوار له ده‌ستان! ئاخر ئه‌م گشته سپڵه‌یه؟!
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 331]
-
گوناگون
پربازدیدترینها