واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: عابباسی حه قیقی...
ژیانی هه ر هونه رمه ندێك به قه د به رزی بیر و باوه رێتی، دیاره ئه گه ر نووسراوه یێك به زۆری و به خۆ به سه ر دابرین رووی له بینه ر و بیسه ر كردبێ عومری بڵقی سه ر ئاوی هه یه و زۆر زوو له بیر ده چێته وه و له دڵان نانیشێت. خوێنه ری ئه و رو كه جیاوازی به رهه می باش و خراپ به جوانی ده ناسنه وه و له خۆرا باوه ش بۆحه موو شتێك ناكه نه وه.
له نێو هۆنه ره كان دا شیعر بۆمیلله تی كورد به ڵگه ێیك له بوون و نه بوونه. كورد هه میشه سینگی پڕ بووه له كولتووری تایبه ت به خۆی، تا راده یێك كه ئه رۆ كه روانگه ی میلله تانی دونیا خاوه ن زمان و كولتوری جیاواز و ناسراوه یه. ئه و ده سكه وته هی كه سێكی تایبه ت نیه و حه موو كوردێكی ده س به قه ڵه م
به شێكی له و كاره وه ئه ستۆ گرتووه و به شێكی بۆداهاتوو به جێ هێشتووه. له سه رده مێك دا كه كوردیش وه كوو میلله ته دوا كه وتووه كانی جیهانی سێهه م چی شك نه ده برد گه وره پیاوانی كورد قۆڵیان له و كاره هه ڵماڵیوه و چوونه ته مه یدانێك كه نه خوێنه ری باشی ده س ده كه وت تا هه ڵه كانی پێ نیشان بدات، نه كتێبخانه ی باش و پڕ له كتێب.
له و هه ل و مه رجه دا گه وره پیاوێك به نێوی عه بباسی حه قیقی ڕوو ده نێته دونیاوه. مامۆستا له گوندی مه رجان ئاوا له ساڵی 1281ی هه تاوی له بنه ماله یێكی خوێنده وار له دایك ده بێت. ماوه یێك له لای بابی ده رس ده خوێنێت، به ڵام به هۆی گیر و گرفتی شه ڕی هه وه ڵی جیهانی ئاواره ی مه ڕخوزی سه ر به شاری سه قز ده بن، هه ر له و گونده ش مه لا قادر ئاغا نێوێك بناغه ی خۆیندنی مه كته بی ئه و سه رده مه ی داده ڕێژێ.
حه قیقتیش وه كوو زۆربه ی گه وره پیاوان هه ر به منداڵی بابی له ده س ده دات تا زۆر زوو ببێت به پیاوێك كه كورد شانازی پێوه بكات. پاش چه ن ساڵان له گه ڵ خوالێخۆشبوو خاڵه مینی به رزه نجی ده چنه خزمه ت مامۆستا شێخ حه سه نی شێخی له ئاوایی ئیسكی به غدا بۆ درێژه دان به خوێندن. حه قیقی له كاتی كۆچی دوایی خاڵه مین دا ده فه رمێ:
له دیوانی ئه ده ب خاڵی ئومێدم چوو كه خاڵم چوو
كه شابازی ئه ده ب رۆیی له خاڵی ئاشیان چ بكه م
چه ن ساڵ دواییی خوێندن له ئیسكی به غدا له گه ڵ خۆشه ویسترین دۆستی كه تا ژیان، له سه ر عه هد و په یمان بوون واته سه ید كامیلی ئیمامی (ئاوات)
ده چنه ئاوایی باخچه ی مه هاباد بۆ خزمه ت حاجی بابا شێخ و ده س ده كه ن به فێر بوونی ده رس و ته مرینی شاعیری. كاتی كۆچی دوایی كامیل شا حه قیقی
ده فه رمێ:
كامیل ئاور ده وه بڕوانه دڵم
تاوو تینی دڵ و جه رگی به كوڵم
دڵ به دڵ ده یكوت و ناڵی و گریا
كۆچی من با له بری تو بریا
له ساڵی 1313 هه تاوی ده بێته كارمه ندی ئیداره ی دارایی مه هاباد و هه شت ساڵ دواییش 1321، به سه رپه ره ستی دوخانیاتی بۆكان تا ساڵی 1342 درێژه به كاری ده دات له پاش خانه نشینی ش هه رله شاری بۆكان ده گیرسێته وه.
مامۆستای ره حمه تی هه ژار موكریانی له نامه یێك بۆ دۆستێكی سه باره ت به مامۆستا حه قیقی ده نووسێ:
سه نعاتی شیعرێك كه ئه و دیزانی له ده س كه م كه س هاتۆ، من له ته مه نی شازده و پازده سالیمه وه به شیعری حه قیقی فرچكم گرتووه سه یره كه ئێستاش پاش چل و حه وت هه شت ساڵ زۆریانم له به ر ماوه.
له كۆماری مه هاباد دا حه قیقی به ناز ناوی (ع.هونه ر) دێته جه رگه ی خه بات گێرانی دژ به په هله وی. به شێعری به رزی خه وی غه فڵه ت له گۆثاری نیشتمان ژماره كانی 7، 8، 9 ته كانیك به شیعری نیشتمانی ئه و سه رده مه دا ده دات.
له به شێك له و شیعره دا ئاوا ده ڵێت:
نه و به هاره و گوڵه كان پشكوتن
سویسن و نه رگیس و نه سرین له نوێ
نیشتبوو بولبولی شه یدا له گوڵێ
وای ده فه رموو له زمان خاسه كه وێ
نه ته وێ گه ر حه موو دونیات بده نێ
به دڵێكی به خه موو لێر و له وێ
خاكی ئێمه كه نموونه ی ئیره مه
حه یفه چی دیكه وه ده س خه ڵكی كه وێ
عومری مه حكومیت و ده س به سه ری
نی یه تی قیمه تی ێیك دانه جه وێ
دێته گوێم ده نگی فریشته ی ره حمه ت
به حه موو نه زمێ ده ڵێ و ناسره وێ
خه وی غه فڵه ت به سه هه ستن له خه وێ
گه ر ژیانێكی به ئازاد و ده وێ
دوای تێكشكانی ڕاپه ڕین، مامۆستا له و كاته دا كه نووسین به كوردی باسی سه ر بوو درێژه به نووسین ده دا و ئه و جار ده بێته عارفێكی ناچرالیست كه
شێعره كانی له نه ققاشی نیزیك ده بێته وه و خوێنه ر به جوانی ئه وه ی مامۆستا ده ینووسێ، ده شی بینێ، بۆ نموونه:
پێش ئه و ده مه ی گزنگ له سه ران دا به یان
یا ئه و ده مه ی كه زرده له كێوان ده دا به حاڵ
كیژان به پۆل به یانی ده مێ ده چنه گوڵ چنین
وه ك حۆریان ده چن حه موو لێو ئاڵ و چاو كه ژاڵ
ده م چه شنی خونچه ی، گوڵه باغی به ری به یان
روومه ت ده ڵی شه هیده له خوێن دا بووه شه ڵاڵ
به راستی حه قیقی شاعیری بێ وێنه ی به هاره، هیچ كه ل و كولێنێك له جوانی به هار له شێعری حه قیقی داون نه بووه، به هاریه كانی بۆ و به رامی باران و گوڵ و خونچه ی ده م به پێكه نینی لێوه دێت و خوینه ر ده باته ئه و په ڕی خواناسیش هه ر وه ك له پێشتر دا باسم لێكرد حه قیقی عاریفانه ده روانێ و نیشتمان په روه رانه ده نووسێ. لوتفی خودای هه ر له خاكی كورده واری پێ جوانه و تانه له ئه غیار ده دات:
سه ری قه ندیل و مه ندیلی سه رانم هه ر یه كه ی دێنێ
هه زار جار ئاوی روكناباد و گوڵ گه شتی موسه للایه
حه قیقی دیمه نی كێوو كه ژ و كوێستانی كوردوستان
به دینم وه ك به هه شتێ وایه خوا هینایه دونیایه
خۆیندن له حوجره و ژیانی پڕ له ئیمان، شیعره كانی پڕ ده كا له وشه ی ئایینی به ڵام نه به شێوازی ترسان به ڵكوو خودای حه قیقی میهره بانه و موستعانه.
به قه ولی داوته پێم دڵ خۆشه بالله
وتت لا تقنطوا من رحمه الله
به هیوام ئه و ده مه ی گیانم ده سێنی
نه جاتم ده ی به ئه لتافی نه هێنی
بۆ هه وه ڵ بار حه قیقی چیرۆكی كلاسیكی سه رو بن دار و پڕ له وشه ی جوان و رَه سه نی كوردی به شێوازێكی لێهاتوانه و نۆرمی نووسه رانی سه ده ی نۆزده ی زایینی و به زمانێكی مناڵانه په ندێكی پیرانه ده دات. كورته ێیك له چیرۆكی فولكلۆری مه ڕۆكه و بزنۆكه:
له و چیرۆكه دا بزن به مه ڕ ده ڵێ وه ره هۆڵێ دروست كه ین بۆ سه رما و سه خڵه تی زستان. به ڵام مه ڕ تووڕه ده بێ و وڵام ده داته وه:
تووڕه بوو مه ڕ كه ئه وه ی بیس له بزن
وه ك له سه ر نۆكه ری خۆی میری مه زن
وتی ئه ی چاو زه قی دم چرچی ڕه قه ڵ
ئه ی ڕه ش و برشی چه رم پیسی چه په ڵ
من چ باكم له چله ی زستانه
من خوریشم هه یه دوشم پانه
له خوری من ده كه نه به رگ و لیباس
گۆره وی و ده سكێش و زه نگاڵ و كراس
قووتی روحه ده ڵه مه و ماستی مه ڕه م
جه ننه ته جێگه هه وار و له وه ڕم
قووتی قه لبه كه بابی به رخم
به ڕبه سێل ئاوی حه یاته، به رخم
سه رو پێم سورمه یی ڕوونی چاوه
كه شكه كه م باسی له عاله م قاوه
بێ گومان موعجیزه یه ڕۆنی كه ره م
خوای مه زن كردی به ئینسانی كه ره م
................ بزن هۆڵی خۆی دروست ده كاو:
تێپه ڕی پاییز و سه رما ئه نگووت
له پڕێ به سته ڵه ك و شه خته بزووت
سایه قه و به ندو كرَیوه و ته م و مژ
مۆن و مرچ و له شه ڕ و تووڕه و دژ
هه ور و مژمات و سڕ و گرژ و عه بووس
چاڵ و چۆڵ پڕ له به فر سه حرا لووس
نه گه وه ر بوو نه له وه ر ما نه كه ما
ئه وی پیی ده خوڕی و تیی ده خوڕی نه ما
گه ر به كه یف و گه مه سه د ساڵی بژی
كه مه لای ئه و ده مه خه مبار و دژی
مه ڕ گه لێك له بزن ده پارێته وه كه كه لێنێكی بداتێ تا له سه رمای زستان خۆ بپارێزێ. بزنیش دوای منه تێكی زۆر وڵام ده داته وه:
هه یه لای پێشه وه جێی سینگ و سه رێ
بێته ژوور نیوه ت و نیوه ش له ده رێ
به ڵام له ئاكام دا:
گورگه هات و پڕی دایه و بردی
ئه وه بوو نه قڵی مناڵی كوردی
له ت و په ت بوو له شی نه رم و لووسی
تكه تكه خوین ده رژا و ده ینووسی
ئه ی بزن ساده بژی بۆ ورگی
وه كوو من خۆمه كه پارووی گورگی
ناكرێ باس له سه ر حه قیقی بكرێ و شیعری به هاری كورده واری (شین گێری حه له بجه) نه خوێندرێته وه، له م پارچه هه ڵبه سته به نرخه دا هاواری دڵی زه خماری شاعیر له ڕاده به ده ر جگه ر سۆزه و هه ست بزوێن:
به جورعه و مورعه كار پێك نایه ساقی پڕ كه مینایه
به قه د كێوی ده ماوه ند و سه هه ندم خه م له دڵ دایه
به بۆمی شیمیایی و مووشه ك و ئه بزاری وێرانگه ر
وڵاتی نیشتمانی ئێمه وێنه ی هێروشیمایه
به هاره وه ك گه ڵارێزانه ته رمی نۆ نه مامانی
نه ما »مانی« هه تا ره سمی نه مامانی بكێشایه
سه دان خونچه ی نه پشكوتوو هه زاران نه رگسی خه و توو
به گێژی گێژه ڵوو كه ی بای دژی ژین ته رت و تونایه
شه ڵالی خوێنی خۆیانن ده با قه ت شین نه بێ لاله
ره فیقی شین و گریانن چ موحتاجن به شینایه
وه رن ئێوه و خوداتان رێك كه ون بۆ تۆڵه ئه ستاندن
حه قیقی غه یری هاوار و دوعا چیی دی له ده س نایه
شین گیری حه قیقی بۆ كورد و چه رمه سه رێیكانی دوایی نایا و له ده یان شیعری دیش هاواری به رده وامه:
سه دان ساڵه به دبه خته بێچاره كورد
برین دوای برین دڵ برینداره كورد
نه سیبی له رۆژی ئه زه ل دا ده ڵێ
فه قه ت به ند و زه نجیر و سه ر داره كورد
به ڵام دوایی ئه و حه موو باس له ژیانی تاڵ كردنه دا له زۆر نووسراوه شیدا به ڵێنی دوا رۆژی روون ده دات و شوكرانه بژێری ژیانی میلله تیكه كه به هۆی خوێندن و زانست داهاتووی به ره و سه رفه رازیێكی بێ وێنه
ده روا.
حه قیقی خاوه ن چوار به رهه مه به نێوه كانی:
ته رجه مه ی سه د غه زه ڵی حافز به كوردی (شه ونم) و دوایین به رهه می كه هێشتا له چاپ نه دراوه به نێوی
4- گولچین
لێره دا ته رجه مه ی غه زه لێكی بڵاو نه بۆوه ی له دوایین كاره كانی خوالێخۆشبوو مامۆستا حه قیقی نه مر پێشكه ش ده كه م:
مژده ی وصل تو كز سر جان بر خیزم
كوا ویسالت كه به مزگێنی بده م گییان هه ستم
مه لی قودسم سڵه له و داوی په رێشان هه ستم
بمكه یه نۆكه ری خۆت شه رته كه سوێندێكی بخۆم
له سه ر ئاغایی ئه وه ی موڵكی له دونیان هه ستم
خوایه بڕژێنی له هه وری كه ره مت بارانێك
سه ر له ئه و رۆژه كه وه ك تۆزی بیابان هه ستم
دامه نیشه مه یه بێ موتریب و مه ی سه ر گڵكۆم
تا به بۆی تۆوه بره خسێن وه كوو مه ستان هه ستم
شه وه كی بمخه یه ئامێزت ئه گه ر چی پیرم
تا به گه نجی شه وه كی وه ك مه هی تابان هه ستم
لار و لونجه ی قه د و باڵات گوڵه كه م بنوێنه
با وه كوو حافزی لاده م له دڵ و گیان هه ستم
خوالێخۆشبوو مامۆستا عه بباسی حه قیقی 75/10/26 ی هه تاوی له مانگی پیرۆزی ره مه زان دا كۆچی دوایی كرد و له شاری بۆكان به خاك سپێردرا به ڵام بولبولی شه یدای شیعر و ئه وینی هێلانه ی قه ت له دڵی میلله تێك ناشێوی كه بۆ گه وره پیاوانی رێز و حورمه تی به رده وامی هه یه و ده بێ. هیوادارم ئه م كورته باسه توانیبێتی به شێكی هه ر چه ند بچووك له یاد و بیره وه ری ئه و زاته پیروزه ی به جێ هێنابێت.
1- دیوانی حه قیقی،
2- كۆلكه زێرینه،
3- ئه میر حه قیقی - بۆكان
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 350]