تور لحظه آخری
امروز : دوشنبه ، 28 آبان 1403    احادیث و روایات:  پیامبر اکرم (ص):هر كس كم بخورد، سالم مى‏ماند و هر كس زياد بخورد تنش بيمار مى‏شود و قساوت قلب پي...
سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون شرکت ها

تبلیغات

تبلیغات متنی

صرافی ارکی چنج

صرافی rkchange

سایبان ماشین

دزدگیر منزل

تشریفات روناک

اجاره سند در شیراز

قیمت فنس

armanekasbokar

armanetejarat

صندوق تضمین

Future Innovate Tech

پی جو مشاغل برتر شیراز

لوله بازکنی تهران

آراد برندینگ

خرید یخچال خارجی

موسسه خیریه

واردات از چین

حمية السكري النوع الثاني

ناب مووی

دانلود فیلم

بانک کتاب

دریافت دیه موتورسیکلت از بیمه

طراحی سایت تهران سایت

irspeedy

درج اگهی ویژه

تعمیرات مک بوک

دانلود فیلم هندی

قیمت فرش

درب فریم لس

زانوبند زاپیامکس

روغن بهران بردبار ۳۲۰

قیمت سرور اچ پی

خرید بلیط هواپیما

بلیط اتوبوس پایانه

قیمت سرور dl380 g10

تعمیرات پکیج کرج

لیست قیمت گوشی شیائومی

خرید فالوور

بهترین وکیل کرج

بهترین وکیل تهران

خرید اکانت تریدینگ ویو

خرید از چین

خرید از چین

تجهیزات کافی شاپ

نگهداری از سالمند شبانه روزی در منزل

بی متال زیمنس

ساختمان پزشکان

ویزای چک

محصولات فوراور

خرید سرور اچ پی ماهان شبکه

دوربین سیمکارتی چرخشی

همکاری آی نو و گزینه دو

کاشت ابرو طبیعی و‌ سریع

الک آزمایشگاهی

الک آزمایشگاهی

خرید سرور مجازی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

لوله و اتصالات آذین

قرص گلوریا

نمایندگی دوو در کرج

خرید نهال سیب

 






آمار وبسایت

 تعداد کل بازدیدها : 1830774468




هواشناسی

نرخ طلا سکه و  ارز

قیمت خودرو

فال حافظ

تعبیر خواب

فال انبیاء

متن قرآن



اضافه به علاقمنديها ارسال اين مطلب به دوستان آرشيو تمام مطالب
archive  refresh

چيروکي کورتي...ده نکه هه نار


واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ئه‌فسانه‌ی ده‌نکه‌ هه‌نار


رۆژێک له‌ رۆژان.کچێک ده‌بێ، نێوی ده‌نکه‌ هه‌نار ده‌بێ؛ له‌ گه‌ڵ ئامۆژنی ده‌چن بۆکانێ.
په‌ڵه‌یه‌ک خوێن ده‌بینی که‌له‌ سه‌ر به‌فری رژاوه‌ ؛زۆری پی جوان ده‌بی؛ نازانێ چی لێ بکا؛
_ده‌ڵێ: ئامۆژن؛ ئه‌و خوێن وه‌ک چی ده‌چێ؟
_ده‌ڵێ:وه‌ک گه‌ردنی میر خوناوکه‌ی...
_گه‌ر دنی میر خوناوکه‌ی چیه‌؟
_میر خوناوکه‌ کوڕی پادشای میسریه‌!

***
دێنه‌وه‌ بۆ ماڵی؛ده‌نکه‌ هه‌نار ؛گڕوو ده‌گرێ و ده‌ڵێ : ئیلان و بیلان گه‌ردنی میر خوناوکه‌م ده‌وێ!
بابیشی چونکه‌ ئه‌و تاقانه‌ کچه‌ی ده‌بێ!زۆریشی خۆش ده‌وی؛ناچار به‌یانی زوو؛کاڵه‌ی ئاسن وگۆچانی پۆڵاو موروی ده‌نگی ده‌ست ده‌داتێ وده‌روا؛چه‌ند مانگ و چه‌ند رۆژان به‌ ڕێوه‌ ده‌بێ!
جا ئه‌و جار میر خوناوکه‌ به‌ نۆکه‌رو ده‌ستو پێوه‌نده‌کانی ده‌ڵی: بڕۆن بزانن ئه‌و سواڵکه‌ره‌ چی ده‌وێ!نۆکه‌ره‌ کان ده‌ڵێن: سواڵکه‌ر چت ده‌وێ؟چت وه‌رگرتوه‌؟بابت ده‌ینێ:بۆ والێره‌ داماوی؟
ده‌ڵێ: هیچم ناوێ: ئه‌من سواڵکه‌ر نیم؟کچه‌که‌م ئاشقی گه‌ردنی میرخوناوکه‌ی بوه‌!!میر خوناوکه‌
له‌ وڵام دا ده‌سرۆکه‌یه‌کی ده‌داتێ وپێی ده‌ڵێ:ئه‌و ده‌سرۆکه‌یه‌ی به‌ره‌وه‌و به‌ کچه‌که‌ت بڵێ جوان بیشوا
هه‌وه‌ڵ ئاوه‌که‌ی به‌ ده‌رکه‌ی ماڵێ جیرانه‌که‌تان دابکا هه‌موی ده‌بێته‌ پێکوڵه‌و زیزانه‌ ودوا ئاویشی به‌
ده‌رگه‌ی مالی خۆتان دا بکا؛هه‌موی ده‌بێته‌ گوڵ و ریحانه‌.
کابرا سه‌ر له‌ نوی ده‌ست ده‌داته‌وه‌ کاڵه‌ی ئاسن و گۆچانی پۆڵاو مورووی ده‌نگی و ده‌روا ده‌روا هه‌تا ده‌گاته‌وه‌ ماڵێ خۆیان.ده‌ نکه‌ هه‌نار به‌ پیر بابیه‌وه‌ ده‌چێ وده‌ڵێ:بابه‌ چت کرد؟
ده‌ڵێ: میرخوناوکه‌ ئه‌و ده‌سرۆکه‌یه‌ی بۆناردوی بیشۆو هه‌وه‌ڵ ئاوی به‌ده‌رگه‌ی ماڵێ جیرانه‌که‌مان دا که‌ هه‌موی ده‌بێته‌ پێکوڵ و زیزانه‌ دوائاویشی به‌ده‌رگه‌ی ماڵی خۆمان دا بکه‌1 هه‌موی ده‌بێته‌ گوڵ ریحانه‌.
ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی جیرانیان گوێی له‌و قسانه‌ ده‌بێ.دڵێ وای ناخۆی ده‌نکه‌ هه‌نار بزانه‌ چت ڵێ ده‌که‌م.
ده‌نکه‌ هه‌نار دێ ده‌سرۆکه‌که‌ی بشوا. که‌چه‌ڵه‌ی لی په‌یدا ده‌بی.
- ده‌ڵێ :ده‌نکه‌ هه‌نار هاتوم بۆ شیشه‌ی ته‌ونی هی خۆمان شکاوه‌!
- ده‌نکه‌ هه‌نار ده‌ڵێ ئه‌وه‌ له‌ پشت ته‌ونه‌که‌ی دایه‌ بڕۆ بیبه‌.
- که‌چه‌ڵه‌ ده‌ڵێ:نانا !تۆخودا برۆ بۆ خۆت بۆم بێنه‌!
ده‌نکه‌ هه‌نار ده‌چێ شیشه‌که‌ی بێنێ:هه‌تا دێته‌وه‌، که‌چه‌ڵه‌ ده‌سرۆکه‌که‌ی ده‌شوا.هه‌وه‌ڵ ئاوی به‌ده‌رگه‌ی ماڵێ ده‌نکه‌ هه‌ناری داده‌کاو دوا ئاویشی به‌ده‌رکه‌ ی مالی خۆیان داده‌کا.
به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵێ ده‌نکه‌ هه‌ناری هه‌مو ده‌بێته‌ پێکوڵ و زیزانه‌. هی ماڵه‌ ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ش هه‌موی ده‌بێته‌ گوڵ و ریحانه‌.
میر خۆناوکه‌ له‌ میسری را دێ ، به‌ نێو نیشانه‌که‌ی خۆی ده‌ڕواته‌ ماڵێ ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی و
ده‌یخوازێ و ده‌یه‌وی له‌گه‌ڵ خۆی بیبا بۆ میسرێ ده‌نکه‌ هه‌نارده‌ڵێ: خوایه‌ گیان بمکه‌ی به‌ که‌ڵه‌بابێک له‌ چه‌ند ڕه‌نگان بنوێنم.ده‌بێته‌ که‌ڵه‌ بابو ده‌ڵێ:


((قوقوقوقو پاتشای ردێن به‌ گو!!
ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی خواست و
ئه‌من مامه‌وه‌ له‌ سه‌رانگۆلکێکی لا به‌گوو))
دایکی ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی ده‌ڵێ: تێی هه‌ڵده‌ن!!! که‌س نازا نی ده‌ڵێ چی . به‌ردێکی تێ
هه‌ڵ ده‌كاوئه‌ویش ئه‌ویش به‌ قوقو وه‌ دوایان ده‌که‌وێ . ده‌ڵێ:خوایه‌ بم که‌ی به‌ ئه‌ سپێک سه‌رم له‌ سوارێک کلکم له‌ سوارێک .
ده‌بێته‌ ئه‌ سپێکی جوان و وه‌ دوایان ده‌که‌وێ به‌ حیله‌ حیل .
_ده‌ ڵێن:بێنن با. بوکی سواری ئه‌و ئه‌سپه‌ جوانه‌ی بکه‌ین!بوکی سوار ده‌که‌ن ده‌ست ده‌کا به‌ هه‌ڵبه‌ز هه‌ڵبه‌زێ.بوک به‌ر ده‌بێته‌وه‌ وسه‌ره‌ که‌ چه‌ڵه‌که‌ی وه‌ دیار ده‌که‌وێ،به‌و جۆره‌ بوک ده‌گاته‌وه‌.
پادشا ده‌ڵێ ئه‌و ئه‌سپه‌ی به‌ره‌ڵا مه‌که‌ن زۆر ئه‌سپی چاکه‌ . چه‌ند مانگ پێ ده‌چێ ! ئایشێ که‌ چه‌ڵه‌ ده‌ڵێ :ئه‌من مه‌گیرانی له‌ گۆشتی ئه‌و ئه‌سپه‌ی ده‌که‌م!هه‌ر چه‌ند پێی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ ئه‌سپی پادشایه‌ و زۆر ئه‌سپی چاکه‌ چونکه‌ که‌چه‌ڵه‌ ژنی پادشای ده‌بێ قسه‌ی ده‌چێته‌ سه‌رێ وبۆی ده‌کوژنه‌وه‌!!!
پڕیشکه‌یه‌ک له‌ خوێنه‌که‌ی ده پڕژێته‌‌ نێو باخچه‌ی حه‌سارێ وده‌بێته‌ دارێکی سه‌وز و جوان.
ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ کورێکی ده‌بێ،دوای شه‌ش رۆژان ده‌ڵێ:ئه‌من لانکه‌م له‌ ته‌خته‌ی ئه‌و داره‌ی ده‌وێ.
داره‌که‌یان پێ ده‌بڕێته‌وه‌و ده‌یکا به‌لانکه‌و منداڵه‌که‌ی تێ ده‌نێ!!
لانکه‌که‌ خێرا خێرا له‌کوری که‌چه‌ڵه‌ی هه‌ل ده‌ قورینجێنێ!هه‌ر چه‌ند که‌چه‌ڵه‌و قه‌ره‌واشه‌کانی رایده‌ژێنن. بۆیان ژیر نابێته‌وه‌ !له‌ حه‌یفان که‌چاڵه‌ له‌نکه‌که‌ی ده‌شکێنێ و له‌ ته‌ندوورێی داوێ!
له‌ته‌ دارێکی لێ به‌ جێ ده‌مێنێ. نانکه‌ره‌که‌یان چاوی پێی ده‌که‌وێ وله‌ گه‌ڵ خۆی ده‌یباته‌وه‌ بۆ ماڵێ.
بۆ سپه‌ینێ ئه‌گه‌ هه‌ڵده‌ستێ له‌ خه‌وێ هه‌مو کاره‌کانی کراون پیره‌ ژنه‌که‌ پێی سه‌یر ده‌بێ!هه‌ر ئاوا جه‌ند رۆژ تێ ده‌په‌ڕی !پیره‌ ژن ده‌ڵێ ؛هه‌تا نه‌زانم کێیه‌ له‌ ماڵه‌که‌ی من دایه‌!و ئه‌و کارانه‌م بۆ ده‌کا وه‌ده‌ر ناکه‌وم! خۆی لێ مات ده‌دا . ئه‌ گه‌ ته‌ماشا ده‌کا ئه‌وه‌ کچێکی جحێڵی جوان کاره‌کانی بۆ ده‌کا!
پیره‌ ژن له‌ پشته‌وه‌ ڕا توند ده‌ی گرێ!ده‌لێ: _ ئه‌تۆ شه‌یتانی ئاده‌میزادی جندۆکه‌ی چی؟! دو سێ رۆژه‌ هاتویه‌ ماڵه‌که‌ی منه‌وه‌!
_ ده‌نکه‌ هه‌نار ده‌ڵێ:وه‌ڵڵاهی! ئه‌من نه‌ جندۆکه‌م و نه‌ هیچ! به‌سه‌ هاتی خۆی هه‌مو پۆ ده‌گێرێته‌وه‌!
پیره‌ ژن ده‌ڵێ:خه‌می مه‌خۆ ده‌ت که‌مه‌ کچی خۆم و ده‌شت ده‌م به‌ پادشای!
ئیدی پیره‌ژن نا چێته‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ی .هه‌تا پادشا ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ده‌نێرێ له‌ دوای!پیره‌ژن ده‌ڵێ"به‌ شای بڵێن:کچێکم تازه‌ له‌ سه‌یران هاتۆته‌وه‌ !دڵم نایه‌ به‌ته‌نێ به‌ چێی بێڵم!!
رۆ ژێک شا له‌گه‌ل چه‌ند که‌سان له‌سه‌ربانی مێشێنێ ده‌که‌ن! مه‌ر مه‌ره‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ کولانه‌ی ماڵێ پیره‌ژنێوه‌، پادشا هه‌را ده‌کا پیره‌ژن!؟ پیره‌ژن!؟ ده‌نکه‌ هه‌نار ده‌چی مه‌ڕمه‌ڕه‌که‌ی بداته‌وه‌.به‌ڵام هه‌ر که ‌ میر خوناوکه‌ ده‌نکه‌ هه‌ناری ده‌بینی دڵی له‌ خۆ ده‌بیته‌وه‌.

***
رۆژی دوایه‌ پادشا بۆ خۆی ده‌چێ بۆ ماڵێ پیره‌ژنی وپێی ده‌ڵێ:ده‌بێ سپه‌ینێ کچه‌که‌شت له‌گه‌ڵ خۆت بێنی وبێیه‌وه‌ بۆ کاری!!
_____________________
ژنه‌و ده‌نکه‌ هه‌نار ده‌ڕۆنه‌وه‌ بۆ ماڵێ شای!به‌ڵام دیسان میر خوناوکه‌ ئه‌گه‌ ده‌نکه‌ هه‌ناری ده‌بینی،
دڵی له‌ خۆ ده‌بێته‌وه‌!!
ئه‌گه‌ وه‌ خۆ دێته‌وه‌، به‌نێو نیشانه‌که‌نی ڕا ئه‌گه‌ بابی ده‌نکه‌ هه‌ناری دابووی دی ناسێته‌وه‌ !!داده‌نیشن
به‌سه‌ هاتی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه‌!!
میر خوناوکه‌ ده‌ستور ده‌دا:ئایشێ که‌چه‌كه‌ی سه‌ر بڕن وله‌ تێڕێکی نێن و، چه‌ند نۆکه‌ری له‌ گه‌ڵ ده‌خاو،ده‌ی نێرنه‌وه‌ بۆ ماڵێ بابی!!
له‌ دوره‌وه‌ دایکی ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی نۆ که‌ره‌کان ده‌بینێ!ده‌یانناسێته‌وه‌!و به‌ پیریانه‌وه‌ ده‌چێ!!
ئه‌وانیش تێڕه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌ ده‌ستی وده‌ڵێن:
_ها !! بیگره‌ ئه‌وه‌ دیاری شا بۆی نادوی!!
هه‌ر چه‌ند خوڵقیان ده‌کا ناچنه‌ ژوورێ. ده‌ڵێن؛ شا کوتویه‌تی :زووبگه‌ڕێنه‌وه‌ !! ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ خوشکێکی چکۆله‌ی ده‌بێ ،ده‌ چیته‌ سه‌ر تێڕه‌که‌ی ! ده‌ڵی با بزانم دادم چی بۆ ناردووم؟! ئه‌گه‌ چاو لێ ده‌کا! ئه‌وه‌ سه‌ری ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی تێدایه‌، هه‌ڵدێته‌وه‌ بۆ لای دایکی و
ده‌لێ:دایه‌ وه‌ره‌ چاوی لێ بکه‌"
چاوی زه‌ق زه‌ق ده‌چێ

ددانی گڕگڕ ده‌چێ

وه‌ک ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی خۆمان ده‌چێ"

دایکی ته‌شی به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌بێ،ته‌شیه‌کی لێ ڕاده‌کێشێ و ده‌ڵێ:کجێ بڕۆ لاچوو!!!
دادت ژنی پادشایه‌و به‌به‌خته‌و له‌ سه‌ر ته‌خته‌و!!کچه‌ دوباره‌ ده‌چێته‌وه‌ لای دایکی وده‌ڵێ:
دایه‌ ئه‌تۆ وه‌ره‌ چاوی لێ بکه‌!!"چاوی زه‌ق زه‌ق ده‌چێ
ددانی گڕ گڕ ده‌چێ!
وه‌ک دێده‌ که‌چه‌ڵه‌ی خۆمان ده‌چێ!!"

ئه‌گه‌ دایکی ده‌چێ چاوی لێ ده‌کا،
ئه‌وه‌ ئایشێ که‌چه‌ڵه‌ی خۆیه‌تی......


((کاڵه‌م دڕاو چم پێ نه‌بڕا))

سوله‌یمان سیابه‌خت






این صفحه را در گوگل محبوب کنید

[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 512]

bt

اضافه شدن مطلب/حذف مطلب




-


گوناگون

پربازدیدترینها
طراحی وب>


صفحه اول | تمام مطالب | RSS | ارتباط با ما
1390© تمامی حقوق این سایت متعلق به سایت واضح می باشد.
این سایت در ستاد ساماندهی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی ثبت شده است و پیرو قوانین جمهوری اسلامی ایران می باشد. لطفا در صورت برخورد با مطالب و صفحات خلاف قوانین در سایت آن را به ما اطلاع دهید
پایگاه خبری واضح کاری از شرکت طراحی سایت اینتن