واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: نه‌خۆشی قه‌ند
به نائاسایی چوونه سه‌رێی قه‌ندی خوێن ( گۆلوکوز), ده‌کوترێ نه‌خۆشی قه‌ندیان شه کر.
راده‌ی ئاسایی قه‌ندی خوێن به‌یانیان و به زگی به‌تال 70 تا 110 میلی گره‌مه .
قه‌ندی خوێن پاش خواردن ده‌چیته سه‌ر و دوای دوو سه‌عات ده‌گه‌ریته‌وه
سه‌ر راده‌ی ئاسایی خۆی هۆرمۆنی ئینسولین که‌له پانکراس ( لوزالمعده ) دا به‌رهه‌م دهێ ,
به‌رپرسی را‌گرتن و پاراستنی راده‌ی ئاسایی قه‌ندی خوێنه و چه ندایهتی راگۆستنی گۆلوکوز بۆ ناو سیللوله‌کان یان عه‌مبار کردنی بۆ کاتی پیویست له ژێر چاوه‌دێری ئه‌و دایه .
پاش نان خواردن چوونه سه‌رێی قه‌ندی خوێن کار ده‌کاته سه‌ر پانکراس تا ئینسولین به‌رهه‌م بینێ و ورده ورده قهندیخوێن که‌م کاته‌وه. چون ماسووله‌کان بۆ ئینیرژی خۆیان له گۆلوکوز که‌ڵکوه‌رده‌گرن, راده‌ی گۆلوکوز پاش جوولان و چالاکی فیزیکی له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه .
فشاری روحی, نه‌خۆشیه‌کان ( ته‌نانه‌ت ههڵامهتیکی ساکار ) و که‌مکاری گه‌ده ( معده ) که‌به هۆی به ته‌واوه‌تی نههارینێ خواردهمهنیهکانهوه یان مانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌عاته‌یان له گه‌ده‌دا , ده‌بنه هۆی چوونه سه‌رێی قه‌ندی خوێن.
هۆ و چه‌شنه‌کانی نه‌خۆشی قه‌ند
هه‌ر وه‌کو باسکرا , نه‌خۆشی قه‌ند کاتیک په‌یدا ده‌بێ کهپانکراس نه‌توانێ ئینسولین به‌رهه‌م بینێ یان سیللوله‌کانی له‌ش به ئینسولین وڵام نه‌ده‌نه‌وه .
هه‌ر بۆیه‌ش نه‌خۆشی قه‌ند به دوو چه‌شنی به‌ستراوه (تیپی یه‌ک ) و نه‌به‌ستراوه ( تیپی دوو) به ئینسولین دابه‌ش ده‌کرێ.
زانایان له سه‌ر ئه‌و بروایه‌ن که‌له چه‌شنی یه‌ک یا به‌ستراوه به ئینسولین دا , هۆیه‌کانی ژینگه و له وانه‌یه نه‌خۆشیه ویروسیهکان یان هۆیه‌کانی خواردن له کاتی منداڵی و جحیلیدا ببنه هۆکاری تیکچوون و خراپ بۆونی سیللوله‌کانی پیکهینهری ئینسولین پاش تیکدانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
ویده‌چێ بۆونی بۆاری ژینیتیکی له پیکهینانی ئه‌م چه‌شنه‌دا مه‌رجی سه‌ره‌کی بی .
ئه‌م چه‌شنه پتر له ته‌مه‌نی پیش 30 ساڵه‌ییدا ده‌بیندری.
له چه‌شنی نه‌به‌ستراوه به ئینسولیندا , پانکراس بۆ قهرهبۆوی ئه‌وه که سیللوله‌کانی له‌ش وڵامی ئینسولین ناده‌نه‌وه , ده‌ست ده‌کا به‌رهه‌م هینانی هه‌رچی پتری ئینسولین.ئه‌م ره‌وته ئه‌وه‌نده دریژه ده‌کێشێ تا پانکراس ئیتر ناتوانێ ئینسولین به‌رهه‌م بینێ.
ئه‌م چه‌شنه دیابێته زۆرتر ده‌بیندرێ و پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌یی سه‌رهه‌ڵده‌دا . قه‌ڵه‌وی یه‌کیک له هۆ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه .
به واته‌یه‌ک 80 تا 90 له سه‌دی نه‌خۆشه‌کان قه‌ڵه‌ون.
ژن و پیاو وه‌ک یه‌ک تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن .
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه
نیشانه‌کانی سه‌ره‌تایی ئه‌م نه‌خۆشیه به هۆی چوونه سه‌ری قهندیخوێنه .
کاتیک قهندیخوێن ده‌چیته سه‌رێ یانی ده‌گاته 160 و 180 , گۆلوکوز به هۆی گۆرچیله‌وه ده‌رژیته ناو میزه‌وه .
گۆرچیله‌کان بۆ تراو کردنه‌وه‌ی میز ئاویکی زیاتر ده‌که‌ن به میز .
هه‌ر بۆیه‌ش یه‌که‌م نیشانه‌ی نه‌خۆشی زیاد بۆونی میزه و به‌و پییه‌ش تونیایه‌تی زۆر بۆ قه‌ره‌بووی که‌م بۆونی ئاو له له‌شدا. نه‌خوش کز ده‌بی و بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و کزیهتیه ده‌بێ زۆر بخوا ( زۆر خوری ) .
نیشانه‌کانی تری نه‌خۆشی بریتین له :
- پیش چاو ره‌ش بۆون
- خهوالویهتی
- دلتیکهلهاتن
- که‌م بۆونهوهی هیزی له‌ش له کاتی هه‌ڵسوران و چالاکیدا.
له دیابیتی چه‌شنی یه‌ک یا به‌ستراوه به ئینسولیندا , ئه‌م نیشانانه زۆر به خرایی په‌یدا ده‌بن و له‌وانه‌یه نه‌خۆش تووشی هۆش له خۆ چوون ( کۆما ) بکه‌ن .
له‌م حاڵه‌دا چون به هۆی نهبۆونی ئینسولین سیللوله‌کان ناتوانن بۆ ئینیرژی خۆیان قه‌ند بسوتینن , په‌نا ده‌به‌نه چه‌وری ئه‌وه‌ش ورده ورده نه‌خوش به‌ره و کۆما ده‌به‌ن .
زیانه‌کانی نه‌خۆشی
به تیپهربۆونی کات , زۆر بۆونی قهندیخوێن کار ده‌کاته سه‌ر ره‌گ و ده‌ماره‌کان و ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش.
ئه‌ستور و ره‌ق بۆونی ره‌گه‌کان ( ئاتریوسکلیروز) له وانه دا که‌تووشی نه‌خۆشی قه‌ند ده‌بن 2 تا 4 جار پتره له خه‌ڵکی ئاسایی .
تیکچوونی سیسته‌می گه‌ڕانی خوێن ده بێته هۆی زیان دیتنی دل , گۆرچیله , میشک و دڵ , کوێری , له کار که‌وتنی گۆرچیله‌کان , بێهه‌ست بۆون و له کار که‌وتنی ده‌ست و پی و چاک نهبۆونهوهی برینه‌کان , له‌م نه‌خوشیه دا ده‌بیندرین.
ده رمان
ئامانج له ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیه , ئاسایی راگرتنی قه‌ندی خوێنه .
له چه‌شنی به‌ستراوه به ئینسولیندا , ده‌بی بیوچان له دڕهرزی ئینسولین که‌ڵک وه‌رگیرێ .
له چه‌شنی نهبستراوهدا ده‌رمان به شیوه‌ی خواردنی حه‌به و بهکارهینانیهتی به راده‌ی پێویست و بی پسانه‌وه .
له وانه‌یدا کهحهب کارتیکه‌ری نامینێ, ده‌بی ئینسولین به کاربی .
عیلاجی بی ده‌رمان
گۆرانی شیوه‌ی ژیان ده‌توانێ نهخشکی به‌ر چاو له پاراستنی ساغ و سڵامه‌تیدا بگێرێ .
بۆ ئه‌مه‌ش , له به‌ر چاوگرتنی ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه پیویسته :
- خواردنی خوارده‌مه‌نی سالم به تایبه ت میوه و سه‌وزی
- وه‌رزشی رۆژانه
- خۆ کزکردن و کونترولی په‌یتا په‌یتای قهندیخوێن
- پاراستنی پاک و خاوینی به تایبه‌ت خاوینی پی و نیوان قامکه‌کانی
- بۆ پیشگرتن له خراپتر بۆونی نهخوشیکه, له به‌ر چاو گرتنی رژیمیکی دروستی خواردن زۆر پێویسته.
- خواردنی میوه و سه‌وزی هه‌مو رۆژیک , گۆشتی که‌م چه وری وه‌ک سنگی مریشک , گۆشتی ماسی به تایبه‌ت کوڵاو یا بر‌ژاو , دانه‌ویڵه‌ی وه‌ک نیسک و نوک و ..., خواردنی گۆیز و پسته و ... , به کارهینانی رۆنی زه‌یتون , خواردنه‌وه‌ی 6 تا 8 په‌رداخ ئاو له رۆژدا . وه‌لانانی جگه‌ره , نه‌خواردنی خوارده مه‌نی قوت‌و ( کونسیرڤ کراو) و که‌م خواردن به‌لام 5 تا 6 ژه‌م له رۆژدا .
- جولان و هه لسوران به تایبه ت وه‌رزش ده توانێ له که‌م کردنه‌وه‌ی قهندیخوێندا نه خشی هه بی .
وه‌رزشی رۆژانه به هۆی سووتانی گۆلوکوز له ماسولهکاندا وه کو سه‌رچاوه‌ی ئینیرژی , قهندیخوێن که‌م ده‌کاته‌وه .
هه‌ر وه‌ها هه‌ڵسوورانی خوێن له له‌شدا رێکوپێک ده‌کا و فشار و چه‌وری خوێن که‌م ده‌کاته‌وه .
وه‌رزشی 20 تا 60 ده‌قیقه له رۆژدا ته نانه ت کاری دڵ و سیپه‌لک باشتر و خوین راحه تر ده‌کا.
کونترلی قهندیخوێن له کاته‌کانی دیاری کراوی رۆژدا , ده‌توانێ له پاراست سلامه تیدا نه‌خش بگیرێ.
بۆ وێنه ئه‌ندازه‌گرتنی قهندیخوێن 2 سه‌عات پاش خواردن ده‌توانێ نه‌خوش تێ بگا که به کام خواردنه قهندیخوێن زۆرتر ده‌چێته سه‌ر .
هه‌ر وه‌ها قهندیخوێن له سه‌عات 2 یا 3ی نیوه‌شه ودا که‌م و زیاد ی گۆلوکوزی خوێن به دروستی پیشان ده‌دا .
ئه‌م کاتانه‌ی خواره وه بۆ ئه ندازه گرتنی قهندیخوێن له‌بارترن :
- پێش نانی به‌یانی یا 1 تا 2 سه‌عات پاشان
- پێش نانی شه و یا 1 تا 2 سه‌عات پاش خواردن
- پێش خه‌وتن
- سه عاتی 2 یا 3 به یانی.
راده ی ئاسایی قهندیخوێن ده‌بێ له و کاتانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌م شیوه بی :
- پێش خواردن له نیوان 80 تا 120 دا
- یه‌ک تا 2 سهعاتپاش خواردن که‌متر له 180
- کاتی خه‌و له نیوان 100 تا 140 دا .
هاتنه خواره‌وه‌ی قه‌ندی خوێن
زور جار پاش به کار هینانی ده‌رزی ئینسولین یا خواردنی زیاده له پیویستی ده‌رمانی ده ژی دیابیت یا زۆر که‌م خواردن و یا هه‌ر نه خواردن , وه‌رزشی زۆر , خواردنه وه‌ی ئه‌لکول به سکی به‌تال , قهندیخوێن زۆر داده‌به‌زێ و ئه‌گه‌ر عیلاج نه‌کری , نه‌خوش به‌ره‌و شه‌پله ( تشنج ), بیهۆشی و ته نانه ت مردن ده با . نیشانه‌کانی که‌م بۆونی قهندیخوێن ( که‌متر له 60 ) ئه‌مانه‌ن :
- دڵه خورپێ
- عاره‌ق کردنه‌وه
- سه‌ریشه
- هه‌ست به برسیایه‌تی کردن
- زیاد بۆونی کوتانی دڵ
- بی هێزی و له‌رزین
پاش په‌یدا بۆونی یه‌کیک له‌م نیشانانه , نه‌خۆش ده‌بێ شتیکی شیرین بخوا و دوایی قهندیخوێنی ئه ندازه بگری ( پاش 15 ده قیقه ) و ئه‌گه‌ر هه‌ر له خواره‌وه بۆو , باشتره نان بخوات .
بیجگه له و شتانه‌ی باسکران ,نه‌خۆشی قه‌ند له سه‌ر ژیانی جینسی و پیوه‌ندی ژن و میردایهتی کارتیکه‌ری داده‌نێ.
ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌ستی جینسایهتی که‌م ده‌کاته‌وه و چون چوونه سه‌ریی قه‌ند بۆاری له بار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه میکروبیهکان به تایبه‌ت له ئه‌ندامه جینسیهکاندا ده‌ره‌خسینێ, ژیانی جینسایهتی تووشی گرفت ده‌کا.
سه‌رنج:
ئه‌گه‌ر له باره‌ی نه‌خۆشی قه‌ند (شه‌کر) پرسیاره‌ت هه‌یه, پرسیاره‌کانت بۆ ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات به‌شی پزشکی بنێرێ.
یان ئه‌گه‌ر پێویستت به زانیاری له سه‌ر نه‌خۆشی تر هه‌یه ئاگادرمان که.
دوکتوڕ كامران ئه‌مین ئاوه
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 524]