واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: خۆرادن بخۆ و خۆشت کز که !!
زۆرلهمێژ بو ده‌مه‌ویست خۆم کز که‌م, بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته زۆربه‌ی رێگاکانی خۆ کزکردنم تاقی کرده‌وه .
خۆم برسی راگرت و خۆرادنی خۆراکم که‌م کرده‌وه به‌ڵام نه ته‌نیا کز نه‌بووم به‌ڵکو له جاران زۆرتر قه‌ڵه‌وتر بووم و ناراحه‌تی مه‌عده و زۆر نه‌خۆشی تریشم لێ زیاد بو!
منیش ئیتر گوێم نه‌دایه‌و به ئیشتیای خۆم دهمخۆارد و جارجاره مراعاتم ده‌کرد و قورسایی خۆم له ده‌وری 87 کیلۆ راگرتبوو . بۆ منێکی که 173 سانتی متر باڵامه, به پێی نۆرمه‌کانی که دایانناوه, ده‌بێ 20 کیلۆ زیادی وه‌زنم هه‌بێ .
فۆرمولی وه‌زنی ئیدیال
بۆ ژنان : 2 / (150 – گه‌وره‌یی) – 100 – گه‌وره‌یی) = وه‌زن
بۆ پیاوان : 4 / (150 – گه‌وره‌یی) – 100 – گه‌وره‌یی) = وه‌زن
ژیانی من تاکۆ ئه‌مساڵ به‌مجۆره بوو, ئه‌مساڵ به‌هۆی ناراحتی دڵ مجبور بووم به‌هه‌ر چۆنێک بێ قورسایی خۆم بێنمه خۆارێ .
دوای گه‌رانێکی زۆر بۆ دیتنه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک, له لایه‌ن دۆستیکی نزیکم که له سوید دوکتوره , کتێبێکم پێ ناساندرا و دوای که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و کتێبه بۆم ده‌رکه‌وت که زۆر متۆدێکی باشه و له ماوه‌ی پێنج حه‌وتوودا نزیکه‌ی 10 کیلۆم که‌م کرد .
جا من ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا پێم گه‌یشتووه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ وه‌زنیان بێننه خۆارێ ده‌نووسمه‌وه .
هیۆادارم بتوانن که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن!
بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نووسه‌ر دوای بووچون و لێکدانه‌وه‌یه‌کی پزشکی , خۆارده‌مه‌نی به دوو به‌ش دابه‌ش ده‌کات:
1. خۆارده‌مه‌نی خراپ ( قه‌ڵه‌و که‌ر )
2 . خۆارده‌مه‌نی چاک
من لێره‌دا به کورتی دێمه سه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ی که له وه‌ختی خۆاردندا ده‌بێ له به‌رچاو بگیرێن, و له ئاخری ئه‌و نووسراوه‌دا لیستی خۆاردهمهنییهکانتان بۆ ده‌نووسمه‌وه .
بۆ کز بوون و گه‌ییشتن به وه‌زنی ئیدیال ده‌بێ ئه‌و به‌شه خۆاردهمهنییهی خۆاره‌وه به‌لانی که‌م تا یه‌ک مانگ له خۆاردنیان دووری بکه‌ن .
1 . شه‌کر و قه‌ند و هه‌ر جۆر خۆاردنێک که شه‌کری تێدابێت .
2 . نانی سپی .
3 . خۆراکی نشاسته وه‌ک یه‌ره‌ڵماسی(په‌تاته) , لۆبیا , برینج , گه‌نمه‌شامی و ماکاروونی .
4 . خۆاردنه‌وه‌ی ئه‌لکوڵ .
5 . خۆاردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه خواردنه‌وه‌یه‌کی که شه‌کری تێدابێت, وه‌ک کۆلا و....
چه‌ند نوکته‌ش که ده‌بێ دووری لێ بکرێ ئه‌وانن :
1 .پێش خۆاردن و یا له‌کاتی خۆاردندا ئاو خۆاردنه‌وه زۆر باش نیه , چوونکه ده‌بێته هۆی خه‌ست بوونه‌وه‌ی ئه‌سیدی مه‌عده که ئه‌وه‌ش پێش به هاڕینی باشی خواردن ده‌گرێ .
2 .سێ ساعه‌ت پێش و دوای خۆاردنی خۆراکی سه‌ره‌کی نابێ میوه بخورێ . چوونکه میوه بۆ هه‌زم بوون ماوه‌یه‌کی زیاتری له خۆراک ده‌وێ و ده‌بێته هۆی ئه‌وه که خۆراک له مهعدهدا بمێنێته‌وه .
وه‌ختایه‌ک خواردن له مهعدهدا بمێنێته‌وه ده‌ترشێ و ده‌بێته ئه‌لکوڵ .
نووسه‌ر ده‌ڵێ:
ئینسان به خۆاردنی خۆراک زۆر قه‌ڵه‌و نابێ به‌لکوو ئه‌وه خۆاردنی نادوروسته که مرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌کا !
ئه‌وه‌ش لیستی خۆارده‌مه‌نی چاک :
ئه‌و خۆاردهمهنیانهی خۆاره‌وه ده‌توانی بخۆێ
دوای خواردن : ماست -په‌نیری تازه.
سه‌وزیجات:ئه‌سپه‌ناخ-باینجان(ته‌ماته)-سالات- گوڵ که‌له‌م-لۆبیای سه‌وز-تووری سپی-که‌وه‌ر-کارگ-کنگر
خواردنی سه‌ره‌کی:گۆشت جه‌رگ-هه‌موو کاڵباسێک-هه‌موو ماسییه‌ک-
گۆشتی باڵندان-گۆشتی که‌روێشک-میگۆ
پێش غه‌زا:هێلکه-کاڵباس-باینجان(ته‌ماته)-لوبیای سه‌وز-لوبیای سه‌وز-
خه‌یار-که‌وه‌ر-تووری سپی-گوڵی که‌له‌م-کارگ-کنگر-تۆنی ماسی-
ماسی لاکسی تازه-میگۆ
لهگهڵخواردنی سه‌ره‌کی ده‌توانن ئه‌وانه تێکه‌ڵ که‌ن :
که‌ره , ڕۆنی زه‌یتوون , ڕۆنی بادام زه‌مینی , رۆنی مارگارین , مایونێز , خێ , بیبار , پیواز و سیر‌و تۆراخ .
نۆشی گێانتان بێ
سه‌رچاوه:
کتێبی : خۆرادن بخۆ و خۆشت کز که
نووسه‌ر : Michel Montignac
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 170]