واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: فه‌رهه‌نگی هه‌رمان
ئه‌م فه‌رهه‌نگه ئاكامی وردبوونه‌وه‌یه‌كی پتر له بیست ساڵانه‌یه له وشه‌ی كوردی و كارێكه كه دوازده ساڵ پێوه‌ی خه‌ریک بووم و هه‌وڵ دراوه كه‌موكووڕی فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه تا راده‌ی توانا چاره‌سه‌ر بكا و ته‌واوی ئه‌و وشانه‌ی كه ده زمانی كوردی دا هه‌ن چ بێگانه و چ خۆماڵی رێز و حورمه‌تی خۆیان پێبدرێ و هه‌نگاوێک بێ بۆ عیلـمی كردنی فه‌رهه‌نگنووسیی كوردی."
- فه‌رهه‌نگی هه‌رمان، لاپه‌ڕه 8 –
فه‌رهه‌نگی هه‌رمان فه‌رهه‌نگێكی كوردی به كوردییه كه ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ی پێش، به‌رگی یه‌كه‌می، به‌شی "ئا" و"ب"ی ده به‌رگێكدا - ده 495 لاپه‌ڕه دا- ، له ئێران چاپ بووه. "
عه‌لی نانه‌وازاده" دانه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه و بۆ ڕێكخستنی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی زه‌حمه‌تێكی زۆری كێشاوه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای هێندێک كه‌م و كووڕی، له چاو ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی هه‌مانن، فه‌رهه‌نگێكی پوخت و ڕێک و پێک و تێر و ته‌سه‌له. هه‌رچه‌ند فه‌رهه‌نگنووسین كاری تاكه‌كه‌سیی نییه به‌ڵام دانه‌ر له بواری "عیلـمی كردنی فه‌رهه‌نگنووسیی كوردی" دا هه‌نگاوێكی مه‌زنی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای لێكدانه‌وه‌ی مانای وشه‌كان و ئاماژه‌كردن به‌و وشه لێكدراوانهی له وشه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، بهرامبهرهكهیانی به زاراوه‌كانی دیكه‌ی كوردیش نووسیوه.
وشه‌كانی له باری ڕێزمانیشه‌وه شیكردوونهوه و شێوه‌ی به‌كارهێنانی وشه‌كانیشی به هێنانه‌وه‌ی نموونه ده ڕسته یان زاراوه(ئیدیۆم)دا خستۆته به‌ر چاو. ڕه‌گه‌ز و سه‌رچاوه‌ی هێندێک له وشه‌كانیش دیاریكراون و ئه‌و وشانه‌ی كوردیش نین، به‌ڵام ده زمانی كوردیی دا باون، ده فه‌رهه‌نگه‌كه دا گونجاون.
دیاره جار و بار ناته‌واوییه‌ک ده لێكدانه‌وه‌ی هێندێک وشه دا ده‌بیندرێ و له باری ڕێنووس و ڕێزمانیشه‌وه هه‌ڵه وه‌به‌ر چاو دێن; به‌ڵام به بڕوای من زه‌قترین هه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه شێوه‌ی ڕیزكردنی پیته‌كانه.
دانه‌ر بۆخۆی له‌و باره‌وه له پێشه‌كیی فهرههنگهكهیدا، له به‌شی "ریزی ئه‌لفوبێی ئه‌م فه‌رهه‌نگه" دا، ده‌نووسێ: "به‌داخه‌وه زمانی كوردی هه‌تا ئێستا خاوه‌ن ئه‌لفوبێیه‌كی رێک و پێک و تایبه‌تی و ستاندارد نیه.
هه‌رچه‌ند زمانه‌وانان بۆ دانانی ئه‌لفوبێ بۆ نووسینی زمانی كوردی زۆر شاره‌زایانه و به جوانی ئه‌م ئه‌ركه‌یان به‌ڕێوه بردوه به‌ڵام كاری هه‌ره سه‌ره‌كیان وه‌پشت گوێ داوه و ریزی پیته‌كانی كوردیان نه‌نووسیوه، ئه‌وه‌یه كه نووكه تووشی ئه‌م گرفته هه‌ین.
ئاخۆ كورد چه‌ند پیتی ده زمانه‌كه‌ی دا هه‌یه و شوێنی تایبه‌تی هه‌ركام له كوێیه؟ هه‌تا ئیمڕۆ سه‌یری هه‌ر فه‌رهه‌نگ و پێڕستێک ده‌كه‌ی ده‌بینی هه‌ركام له‌و كه‌س یان كه‌سانه به ویست و دڵخواز و سه‌لیقه‌ی خۆیان
ئهلفوبێیهكیان ریز كردوه و كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
گرفتی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه كه هه‌مووی ئه‌وانه به لاسایی له ئه‌لفوبێی عه‌ڕه‌بی ئه‌و پیتانه‌یان له دوای یه‌ک نووسیوه، سه‌یر ئه‌وه‌شه كه له كاتی ریزكردنی وشه‌كان ئه‌م تهرتیبهیان ره‌چاو نه‌كردوه."
پاشان ڕیزی ئه‌لفوبێی فه‌رهه‌نگه‌كانی "خاڵ، زه‌بیحی، هه‌نبانه بۆرینه‌ی هه‌ژار"، ده‌خاته به‌رچاو و دوای باسی گرفتی "سه‌ر و ژێر و بۆر" ی نێو زمانه‌كانی فارسی و عه‌ڕه‌بی، كه ده زمانی كوردیدا شاره‌زایانه چاره‌سه‌ر كراوه، دێته‌وه سه‌ر باسی ڕیزی پیته‌كان و ده‌نووسێ:
"... به‌ڵام هه‌روه‌كی كوترا ریزی ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی دیاری نه‌كرد و هه‌ر كه‌س به پێی لاسایی كردنه‌وه له عه‌ڕه‌بی یا فارسی كه پیتی بزوێنیان ده ریزی ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان دا نیه، ریزێک دیاری ده‌كه‌ن. من پێموایه كه بۆ ئه‌لفوبێی كوردی پێویسته كه هه‌تا راده‌یه‌ک ئه‌م شێوازه بشكێنین.
ئێمه كه بۆ سازكردنی نووسین به زمانی كوردی ئه‌م رچهمان شكاند بۆ ده‌بێ ستانداردی ئهلفوبێیهكهش نه‌شكێنین؟".
دانه‌ر ڕیزی ئه‌لفوبێی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی خۆی به‌و چه‌شنه داڕشتووه:
ئا - ب - پ - ت - ج - چ - ح - خ - د - ر - ڕ - ز - ژ - س - ش - ع - غ - ف - ڤ - ق - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و - ئو - ئۆ - ئوو - هـ - ئه - ی - ئی - ئێ - ئیی - ءö
نازانم دانه‌ر به پێی چ پێوانه و زانستێک ئه‌و ڕیزكردنهی خۆی پێ ڕاسته! "ستانداردی ئه‌لفوبێ"ی كوردی وا شكاندووه كه به‌شی "ئـ"ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ئاداری به سه‌ر پاداریه‌وه نه‌ماوه و بۆته نۆ له‌ت!
دیاره "ئـ" ده‌نگه و هه‌ر بزوێنێكی به دوای ئه‌و ده‌نگه دا بێ ده‌بێ له به‌شی "ئـ"ی فه‌رهه‌نگ دا جێ بگرێ، كه‌چی دانه‌ر له به‌شی یه‌كه‌م دا به "ئا" ده‌ستی پێكردووه و به وشه‌ی "ئاییهی" كۆتایی به‌و به‌شه هێناوه و هاتۆته سه‌ر پیتی "ب"! به‌و پێیه ئه‌گه‌ر یه‌كێک ده‌و فه‌رهه‌نگه دا، بۆ وێنه، بۆ مانای وشه‌ی "ئه‌نوا" بگه‌ڕێ، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بێ هه‌تا پیتی "هـ"ی فه‌رهه‌نگه‌كه چاپ بێ، جا دوای ئه‌و پیته چاوی به دیداری "ئه‌نوا" ڕوون بێته‌وه و له بێ ئه‌نوایی ڕزگاری بێ! چوونكه "ئه" به بۆچوونی دانه‌ر ده‌كه‌وێته پاش پیتی "هـ"! ده‌نگی "ء"ش كه ده‌بوو ده ڕیزی ئه‌لفوبێیه‌كه دا "مه‌ڵڵا" با، بۆته "قڕه"!
زمانی كوردیی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و ناكرێ به پێوانه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانه‌كانی دیكه بپێورێ! نازانم دانه‌ر به چ پێوانه‌یه‌ک پێواویه‌تی*، به‌ڵام به پێوانه و بۆچوونی من دانه‌ر به‌و كاره‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی خه‌وشدار كردووه. سه‌ره‌ڕای وه‌ش، "فه‌رهه‌نگی هه‌رمان" ده زمانی كوردیی دا فه‌رهه‌نگێكی بێ هاوتایه.
تا ئێستا له فه‌رهه‌نگی "زه‌بیحی" تێروتهسهلترمان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و فه‌رهه‌نگه له‌وه‌ی "زه‌بیحی"ش تێر و تهسهلتره.
هیوادارم دانه‌ر له سه‌ر به ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كه‌ی سوور بێ و به‌رگه‌كانی دیكه‌ش به‌و زوانه چاپ بكا و تامه‌زرۆیان زۆر ده چاوه‌ڕوانیی دا ڕانه‌گرێ
به پێی ئه‌و وتووێژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ زایه‌ڵه، له 19.4.2003، ده‌گه‌ڵ عه‌لی نانه‌وازاده‌ی كردووه، وێده‌چێ به پێوانه‌ی ڕیزی ئه‌لفوبێی لاتینی پێوابێتی! دانه‌ری "هه‌رمان" ده پێشه‌كیی فهرههنگهكهیدا لۆمه‌ی ئه‌و فهرههنگنووسانه ده‌كا كه "به لاسایی له ئه‌لفوبێی عه‌ڕه‌بی ئه‌و پیتانه‌یان له دوای یه‌ک نووسیوه"، به‌ڵام بۆخۆشی به پێوانه‌یه‌ک پێواویه‌تی كه ده‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی كوردی نایه‌ته‌وه!
تێبینی: ئه‌و بۆچوونه‌م له‌سه‌ر فه‌رهه‌گی هه‌رمان، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه، له ساڵی 2001 دا نووسیوه و ئه‌و په‌راوێزه‌م تازه لێ زیاد كردووه.
- هێدی-
فه‌رهه‌نگی هه‌رمان
- دانه‌ر: عه‌لی نانه‌وازاده
- چاپی یه‌كه‌م: 1380 ی هه‌تاوی(2001 ی زایینی)
- چاپه‌مه‌نی: ته‌وه‌كولی - تاران
ISBN 964-5821-08-8
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 377]