تبلیغات
تبلیغات متنی
محبوبترینها
ماندگاری بیش‌تر محصولات باغ شما با این روش ساده!
بارشهای سیلآسا در راه است! آیا خانه شما آماده است؟
بارشهای سیلآسا در راه است! آیا خانه شما آماده است؟
قیمت انواع دستگاه تصفیه آب خانگی در ایران
نمایش جنگ دینامیت شو در تهران [از بیوگرافی میلاد صالح پور تا خرید بلیط]
9 روش جرم گیری ماشین لباسشویی سامسونگ برای از بین بردن بوی بد
ساندویچ پانل: بهترین گزینه برای ساخت و ساز سریع
خرید بیمه، استعلام و مقایسه انواع بیمه درمان ✅?
پروازهای مشهد به دبی چه زمانی ارزان می‌شوند؟
تجربه غذاهای فرانسوی در قلب پاریس بهترین رستورانها و کافهها
دلایل زنگ زدن فلزات و روش های جلوگیری از آن
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1838127636
كهحێل....
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: كهحێل
سلێمان دڵسۆز
هه‌موو ساڵێ، له‌و سه‌روبه‌ندانه‌دا، سه‌ره به‌هارێ، كه به‌فری ده‌ڵاوان و كانیهخودای و دۆڵهنی ده‌توێنه‌وه و كانیاو و جۆ و چه‌م پرِ ده‌بنه‌وه، ئه‌و ده‌نگه سه‌مه‌ره‌یه ده‌هات.
ئه‌و ده‌مانه‌ی هێشتا هیچ كه‌س نه‌یده‌زانی ده‌نگ، ده‌نگی چییه، كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌و ده‌نگه له چی ده‌چێ، ئه‌وی گوێی لێده‌بوو، خێرا ئاورِی ده‌دایه‌وه و پێی وابوو له پاش سه‌ریه‌وه تیشهشاخێك هه‌ره‌س دێنێ یان پیرهدارێكی سه‌ر له ئاسمان پێرِا دێ. هه‌ر كه‌س گوێی له‌و ده‌نگه ده‌بوو، دڵی داده‌خورپا. ده‌نگێكی ئاشنا، پرِ له بوغز، سامناك. كچ نه‌بوو تێمیسكهی رِاچڵهكینی ئه‌و ده‌نگه‌ی به لێوییه‌وه نه‌بێ، كورِ نه‌ما به كابووسی ئه‌و ده‌نگه‌وه له خه‌و رِانهپهرِیبێ.
ئه‌و ساڵه‌ی به‌فرێكی ئه‌ستوور، حه‌سار و كۆڵان و په‌سیوی ئاخنین و ده‌گه‌ڵ پهلهسوانان لووسی كردن و دوو مانگی به‌هار چوو، تا رِهشانگی دا، كه‌س نه‌مابوو به‌و ده‌نگه رِانهچڵهكیبێ. كه‌سیش نه‌یده‌وێرا باسی سامی ئه‌و ده‌نگه بۆ كه‌سی دی بگێرِێتهوه. مرۆ له‌وه ده‌ترسا بكه‌وێته به‌ر ته‌وس و قه‌شمه‌رییان و بیكه‌نه گهپجارِ. كێ ده‌ڵێ ئه‌سڵه‌ن ده‌نگێك له گۆرِێدا بووه و گوێچكه نهزرینگاونهتهوه؟ هه‌ر بابایه‌و هه‌وڵی ده‌دا به خۆی بسه‌لمێنێ تووشی وههم و خه‌یاڵات بووه.
ساڵی به‌فره زۆره‌كه كه زێ هه‌ستابوو و هاشه و لرفه‌ی، گوێچكه‌ی هه‌مووانی كپ كردبوو، كه زێ وه‌ك ئه‌ژدیهایه‌كی سوور جینگڵی ده‌دان، ئه‌و ده‌نگه سه‌مه‌ره‌یه درزێكی خسته نێو كپیی گوێیه‌كانه‌وه. كاتێ مناڵ و كاڵیش چاویان زه‌ق ده‌كردن و بۆ یه‌كتریان دهگێرِایهوه و گه‌وره‌كانیش چیدی خۆیان پێنه‌گیرا و زاتیان كرد به شه‌رمه‌وه له لای یهكنر بیدركێنن، باسوخواسی ئه‌و ده‌نگه وه‌ك ئاوری نێو پووش گه‌یشته كانی ژنان و مزگه‌وتی پیاوان، ئه‌و ده‌نگه ئاشنا و زۆر غه‌ریبه‌ی كه نه‌تره‌ی خه‌ڵكی بردبوو، ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌یبردنه‌وه لای خه‌ون و یاده‌وه‌رییه‌كی فه‌رامۆشكراو، له شتێك، له ده‌نگێك نیزێك بوو، به‌ڵام هیچكه‌س نه‌ده‌چۆوه سه‌ری. وه‌ك ئه‌و ده‌مانه‌ی بیر له ناوێك ده‌كه‌یه‌وه، له‌سه‌ر زمانته و نایه‌ته‌وه بیرت.
2.
له‌و سه‌روبه‌ندانه‌دا، سهرهبههارێ، ساڵ نه‌بوو زێ كه‌تنێك نه‌كا. زێ غلوور ده‌بوو، هه‌ڵده‌ستا، كه‌فی ههڵدهخرِاند، وه‌كو فێداران. زێ چاوی سوور ده‌بوون، كه‌س زاتی نه‌ده‌كرد تخوونی بكه‌وێ. ساڵێك پردی به كڵ و ههڵاشهوه ده‌برد، ساڵێك قرِی ده‌خسته نێو مهرِ و ماڵات، ساڵێكی دی زه‌ویوزارێكی زۆری وه‌به‌ر خۆی ده‌دا. ساڵه‌كه‌ی دی تراكتۆری به شۆفیر و گاسنه‌وه دهرِفاند. ئه‌وی بردباشی تازه ده‌بوو ده‌ستی لێ بشۆی.
هه‌موو ساڵێ ئه‌و ده‌مانه، ترسێك ده‌نیشته نێو چاوی خه‌ڵكی ئاوایی. زێ زوحاك بوو، هه‌ر كه‌س له كورِی خۆی لێدهترسا. ئیتر تا زێ قوربانیی خۆی ده‌ستاند خه‌و نه‌ده‌چووه چاوی هیچ كه‌سه‌وه. جا كه قوربانییه‌كه‌ی ده‌ستاند، ئاو به ئاگردا ده‌كرا. زێ رِقی ده‌نیشته‌وه. باری هێلكانت لێنابا.
3.
به‌ره‌به‌یانییه‌ك، له كاتێكدا زێ هه‌ر كوولهی ده‌هات و كه‌س توخنی نه‌ده‌كه‌وت، به به‌ر چاوی پرِ گومانی ئاوایی‌دا، ئاورِهحمان له لای زێ ـ رِا دهگهرِایهوه. ئه‌و ماسته بێ موو نییه. ئاورِهحمان شتێكی ده بن سه‌ریدایه. هه‌ر به چاوانی دیار بوو سرِێكی گه‌وره‌ی پێیه و به فیزێكه‌وه نایه‌وێ بیدركێنێ. خۆزگه جارێكی دی وه قسه ده‌هاته‌وه. هه‌موو ده‌یانگوت ئاورِهحمان ئاگای له سرِی ده‌هری بوونی زێ هه‌یه. ده‌یانگوت ته‌نانه‌ت نهێنیی ئه‌و ده‌نگه سهیرهشی لایه. با ئاورِهحمان له‌بزی نهگهرِێ. با هه‌ر چاوه‌كانی بز بكات و به به‌ر ده‌میاندا تێپهرِێ. ئیدی كێ هه‌یه لێی سوور نه‌بێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له‌وه‌ی زێ داخازی قوربانی بكا، ئه‌و ده‌نگه سهمهرهیهش دێ؟ كێ ده‌ڵێ ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی زێ نییه؟
یه‌كه‌م جار ئه‌و وته‌یه له زاری پیرێژنێكی سه‌ر وه‌ك كافووری سپی دهرپهرِی. هه‌موو پێی پێكه‌نین و هه‌مووشیان برِوایان پێكرد. به‌ڵام ئه‌و له سه‌ر قسه‌ی خۆی سوور بوو:
ـ من دڵنیام زێیه ده‌حیلێنێ!
كه ئه‌وه‌یان لێ بیست سه‌ره‌تا زهردهخهنهیهكیان هاتێ و پاشان هه‌موو بۆ گه‌مژه‌یی خۆیان گریان. حیله‌ی زێ! حیله‌ی زێ...!
4.
ئه‌و رِۆژهی ئاورِهحمان به لۆقاوی درێژ له لای زێـ رِا دهگهرِایهوه، پیرێژن هه‌ر كه زه‌ینی دایه چاوه پرِ قسه‌كانی، حیله‌ی كهحێل له مێشكی‌دا زرینگایه‌وه. ئه‌گه‌ر ئاورِهحمان و ئه‌و هه‌موو باسوخواسهی نێو چاوه چرِژاوهكانی نه‌با، پیرێژن زه‌حمه‌ت بوو وا به ئاسانی ئه‌و مه‌ته‌ڵه هه‌ڵبنێ. پیرێژن ئه‌و عاله‌مه‌ی پێ ده‌به‌نگ بوو كه حیله‌ی ئاشكرایان له چاوی ئاورِهحماندا نه‌خوێندبۆوه. خه‌ڵك كوو ئه‌وه‌نده كوێرزهین ده‌بێ، حیله‌ی وا گه‌وره و گران ئاوها زوو له‌بیر بكا؟
پیرێژن سه‌ری قامكی شاده و كه‌ڵه‌موستی به تف كرد و له ژێڵڵا به بهنهكهیدا هێنا. كه‌لله‌ی تهشییهكه دهسوورِا و به‌نه‌كه و بیری پیرێژنیشی له خۆی ده‌ئاڵاند .. كهحێل هه‌ڵده‌ستاوه سه‌ر پاشووان. یاڵ و بژی پاشهوشكێن ببوون. هه‌رچی كردبای كه‌س ده‌ستی وه به‌ر نه‌ده‌هێنا. لهوهرِابا، خۆی گهوزاندبا، غاری دابا، ته‌نانه‌ت وه نێو بێستان و وێنجه و لهوهرِگای خه‌ڵكی كه‌وتبا، هیچ كه‌س خۆی تێنه‌ده‌گه‌یاند. له هه‌ر قوونهباسك و بانوویهك وهدهركهتبا باخه‌وان و خاوه‌ن مڵكوماش خۆی لێ له گێلی ده‌دا.
ئه‌وێ رِۆژێ جاری دووهه‌م بوو له باخی ئاورِهحمانهوه چوارناڵ ده‌هاته‌وه و له به‌ر ده‌ركی ماڵێ ئه‌و حه‌شره‌ی به‌رپا ده‌كرد. جاری دووهه‌م بوو ژن و منداڵ و ورد و درشتی دێ دووراودوور كۆزیلكهیان له ده‌وری ده‌دا و سه‌یری سمكۆلڕن و پرِماندنی كهحێلیان ده‌كرد. له ناكاورِا كه تهڵهسمه به‌ردێك له ژێر سمه خرِ و قورسه‌كانی دهردهپهرِی و به سه‌ر سه‌ری تاقمێكدا فرِكهی ده‌كرد ده‌بوو به زه‌نا زه‌نا و رِاكردن. ژن له ترسان توند منداڵه‌كانیان به خۆیانه‌وه ده‌گوشین و پیاوان ده‌نكی درشتی دهسحێبهكانیان بهرِێ ده‌كردن. ئاپۆرا هه‌ر چاوێكیان له كهحێل و چاوێكیان له ئاورِهحمان بوو. ئه‌ویش له جێی خۆی چه‌قیبوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی دڵی بترسێ. له‌و رِمبازێن و تهرِاتێنهی كهحێل، له‌و سمكۆڵان و كۆرِژنهی.. كێ دهیوێرێتێ؟ خۆ هه‌سپ نییه. به‌رازه. به جانووییش هه‌ر وا تۆرِ و سه‌رشێت بوو. نازانم سمكۆ چۆنی پێ به‌یده‌ست كرا؟ چاوی سه‌رم بی كورِ! چه‌ندیش جوان بوو جوان! ده‌تگوت ئاسكه، رِۆژ له رِۆژێ جوانتر، تا ده‌هات خۆی دادهرِشت و پانوپۆرِتر ده‌بوو، تا بوو به به‌رازێكی وا..
كهحێل دهرپهرِی، به‌ره‌و باخ، به پرِتاو، خه‌ڵكه‌كه چه‌ند شه‌قاوی وه دوو كه‌وتن و لاقیان گرتنه‌وه. كهحێل مل و كلكی ههڵێنابوون و دهرِۆیی، ده‌تگوت ته‌قه‌ی له سه‌ره، رِووت، بێ سوار.
5.
هه‌ر ئه‌وه‌نده خۆش بوو پیرێژن به زمانی سووتاوی ئه‌و قسه‌یه‌ی له ده‌م ده‌رچوو، ئیدی خه‌ڵك له كۆڵ ئاورِهحمان بوونه‌وه. ئیتر نه رِووبهرِوو كهچهڵیان ده‌كرد و نه پاشمله تووك و چه‌مۆڵه‌یان بۆ ده‌نارد. له‌و رِۆژهوه داوهرووكانه لای پیرێژن:
ـ ده‌ی به قوربانت ده‌بم، پێن بڵێ چی ده‌وێ؟ بۆ وان لێده‌كا؟ خۆ ده‌زانین سپڵه و رِوورِهشین، ناشكور و خه‌تابارین، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌وه كار نییه ده‌رحه‌ق به مه ده‌یكا. ده‌ستمان به داوێنت پیرێژن!
پیرێژن مهڵغهت وه به‌ر پێڵووی دابا، له‌وه‌نده‌ی زیاتر ههڵنهدههێنان كه داوی تهشییهكهی پێ ببینێ. ئه‌وان وازیان لێ نه‌ده‌هێنا:
ـ ده‌زانین ئه‌تو هه‌موو شتێك ده‌زانی. ئاورِهحمانی كورِیشت ئاگه‌داری هه‌موو شتێكه، به‌ڵام ئه‌و كافره زاری ههڵناپچرِێ. ئه‌تو پێن بڵێ، زێ بۆ به‌زه‌یی به جوچكهشماندا نایه؟ ئاخر بۆ؟
ـ ئه‌وه چه‌ند ساڵه؟
خه‌ڵكه‌كه له خۆشیی وه قسه هاتنی پیرێژن كه‌وتنه جموجووڵ:
ـ چی چه‌ند ساڵه به قوربان؟
پیرێژن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كار و چاو له داوهبهنهكه هه‌ڵگرێ گوتی:
ـ سمكۆی ده‌ڵێم.
ژنێكیان، له‌وانه‌ی قیرِسیچمه، گوتی:
ـ ئۆ رِهببی لاڵاییم گاتێ، وه‌یشش بۆو شۆرِه سواره‌ی. پاشی وی چما خێروخۆشین له خۆ دی؟ ئه‌وه ده‌بێته هه‌شت ساڵ، كوێراییم دایێ.
پیرێژن ده‌نگی ده‌له‌رزی:
ـ ههرِوون هه‌شت سه‌ران په‌زی باوێنه نێو زێ.
هه‌شت سه‌ران په‌زی باوێینه نێو زێ؟
پیرێژن كه ده‌وره‌ی چۆڵ بوو تهشیهكهی به كۆڵه‌كه‌ی به‌ر هه‌یواندا كرد، به كوورِهكوورِ ستڵهی ده‌ست دایه و خۆی به ئاغهڵێ داكرد. ده‌مێكی پێچوو تا چاوه‌كانی رِوون بوونه‌وه. ته‌واو ده‌ستی نه‌گه‌یانده گوانی مانگاكه، شیر فیچقه‌ی كرد و زرینگه‌ی له بنی ستڵه فافۆنهكه هه‌ستاند.. نهنكێ میوانم هه‌یه، جامێك شیر.. ده‌نگی سمكۆ بوو.
- باشه ده‌به‌ر خۆت و میوانیشت مرم.
- نهنكێ، ئهورِۆ ده‌گه‌ڵم نایه‌ی؟ نه‌یه‌ی به كۆڵێ ده‌تبه‌م ها..!
- ئه‌ی له به‌ر كورِی ئآورِهحمانی چه‌ند به خۆی دهخورِی، نه‌وه‌و ده‌وه..!
- نهنكێ ئه‌گه‌ر زانیبات چ كارمامزێكه؟ یه‌كی كوڵكنی خه‌نه‌یی گوێ قوت، هه‌ر ده‌بێ بیگرم..
- ئه‌گه‌ر گرابا تا وێستا ده‌یانگرت، رِۆڵه. جانوولهیهكی به‌ره‌ڵڵا چییه وا بۆی ته‌نگاوی..؟
- حه‌یفت نه‌كرد؟ ئه‌گه‌ر دیبات دڵێك نا سه‌د دڵ ئاشقی ده‌بووی..
پیرێژن پێكه‌نیبوو:
- كورِی خه‌ڵكی ئاشقی شه‌مامه‌ی باخه‌ڵی كچان ده‌بن و ئی مه‌ش..
- نهنكێ له رِێوی زۆرزانتره، چه‌ند جار به قهفانچهله بۆسه‌م بۆ داناوه، په‌لكه نانم بۆ هاویشتۆته نێو ئاڵقه‌ی قه‌فانچه‌له‌ی، ئه‌و شه‌یتانه سمه چووكهڵانهكانی له ته‌نیشت قه‌فی گوریسه‌كه داده‌نێ، نایه‌ڵێ بترازێنه نێو ئاڵقهكهی..
دوو رِۆژ دواتر پیرێژن له لایه‌ك و سمكۆ له لایه‌ك رِسته داویان له بن دار گێوژهكه بۆ رِاخستبوو، خۆیان لێ مات كردبوو، هه‌ركه جانوو داگهرِابوو بچێ له زێ ئاو بخواته‌وه، پیرێژن نهرِاندبووی بیكێشه! و سمكۆ سه‌ری رِستهداوی كێشابوو، به ده‌وری جانوولهدا سوورِابۆوه لای نه‌نكی و نه‌نكی به‌ره‌و سمكۆ، جانوو وه عه‌رزی كه‌وتبوو. كه گه‌یشتبوونه‌وه نێو ماڵان و كورِ و كاڵی دێ جانوویان به دوای سمكۆوه دیبوو هه‌موویان هاتبوونه به‌ر ده‌رگه و سه‌ربانان. ئاورِهحمان له دووره‌وه تێیرِاخورِیبوو: ئه‌و كهحێلهت چۆن به‌یده‌ست كرد؟
ئیتر كهحێل هه‌ر كهحێل. ئیدی نان و ئاوی سمكۆ بوو به كهحێل. هه‌ر له كوێره‌وه‌ریی باخ و مه‌زرا بباوه غاری ده‌دا ته‌ویله و كهحێلی دهردهكێشا. وه‌ك ئاشقێك ده‌ستی له گه‌ردنی ده‌كرد و یاڵه كه‌مێ درێژه‌كانی داده‌هێنان، هه‌موو گیانی وه‌ك گوڵی فه‌رش وه ترووسكه ده‌خست و ئینجا زینی ده‌كرد. كهحێل یهكهناس بوو، جگه له سمكۆ سواریی نه‌ده‌دایه هیچ كه‌س، ته‌نانه‌ت ئآورِهحمانیش. سمكۆ بۆخۆی عاملاندی، وه‌ك خۆی تۆرِ و سه‌ربزێو. كهحێل رِۆژ به رِۆژ باڵای ده‌كرد و كه‌فه‌ڵی پانوپۆرِتر ده‌بوون. له نهرمهغارهوه بۆ وێرغه و له ویشه‌وه بۆ فرِین، كهحێل سمكۆی گه‌یشتبا سه‌ر پشت، دهفرِی. دوای هه‌ر غار و رِمبازێنێكیش چاوه رِهشه گه‌وره‌كانی له سواری خۆی دهبرِی و لێییان گهرِابای تا ههتایهلهو چاوهبرِكهیه تێر نه‌ده‌بوون. رِۆژێك سمكۆ له ماڵ نه‌با كهحێل دژ و مات، لووتی دادهژهنی، له لهوهرِ ده‌كه‌وت و ئاورِهحمان گوته‌نی گه‌ز گه‌ز گۆشتی به‌رده‌دا.
6.
كهحێل دیار نه‌بوو. خه‌ڵكی دێ كهحێلیان له بیر كردبوو. هه‌ر كه‌س له ماڵه خۆی خزیبۆوه. رِهشهبا تۆز و خۆڵی كۆڵانه‌كانی هه‌ڵده‌گرت و به سه‌ر و چاوی ئاورِهحمانیدا ده‌كرد. ئاورِهحمان له جێی خۆی نهبزووتبوو. به‌و چاوه له قووڵه‌وه چووانهیهوه لهوپهرِی باریكه رِێی باخهكهیانی دهرِوانی و هه‌ر جووڵه‌یه‌كی وێندهرێی لێ ده‌بوو به كهحێل. باخ نه‌دیو بوو. چی لێهات كهحێل؟ له كوێی برِبرِهی پشتم؟ له‌كوێی ده‌ست به یاڵ و بژیدا بێنی، خۆی باوێیه سه‌ر تا ببێته شیری مه‌ییو. رِۆڵه نهتدهازنی بێ تو هه‌ڵناكا؟ ئه‌سپی یهكهناس بۆ بهجێهێشتنێ ده‌بێ؟ ئێستا ئه‌من ده‌گه‌ڵی بڵێم چی؟ بۆ نهتبرد بابه‌كه‌م؟ ده‌ترسای له‌وێ گولله‌یه‌كی وێكهوێ؟ چاوی وی له ئی تۆ رِهشتر بوو رِۆڵهكهم؟ بریا پیری وه‌ك جله لێم نههاڵابا، شاخ و به‌نده‌نی ئه‌و وڵاته‌م لێده‌كردی و كهحێل ئه‌ستۆی به حه‌وت جێ شكاندبام له‌بۆم دێنای.
7.
ئای كهحێل ئه‌و شه‌وه چ كاره‌ساتێكی كردبوو! ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌ستێره هه‌موو سه‌ریان به سه‌ر حه‌وشه رِۆگرتبوو. شه‌وبا په‌لكی رِهشهرِیحانهی باخچهكهیانی هێنابوو و بردبوو و به‌رامه‌كه‌ی له دار و میچ و دیواران ههڵسووبوو. ئه‌و شه‌وه گوند له سه‌ر گازهرای پشت تخێڵ ببوو و پرخه‌ی خه‌وی هاتبوو، رِۆچنهی ماڵان هه‌موو ئاخنرابوون و هه‌ستیان به هیچ بۆنوبهرامهیهك نه‌كردبوو. ئه‌و شه‌وه پێنج تارمایی گه‌ڵه‌گه‌ت له كۆڵانه ته‌نگ و تاریكه‌كه‌دا بهرپهسار ببوون. یه‌كیان له كه‌لێنی به ئاسته‌می ده‌رگاكه‌وه كورِ و باوكی دیبوون كه له ناو باهۆی یه‌كتردا ببوون به یه‌ك تارمایی.
ـ بابه توخوا چاوتان به سه‌ر كهحێلهوه بێ.
شه‌ش تارمایی كه‌ڵه‌گه‌ت پهساری دیواره‌كه‌یان جێهێشتبوو و له بنه‌بانی كۆڵانه خواروخێچهكهدا ون ببوون.
ئاورِهحمان بایدابۆوه سه‌ر گرموكوتی كهحێل و هه‌ر كه ده‌رگه‌ی ته‌ویله‌ی كردبۆوه، كهحێل تاوی دابووهیه. ئاورِهحمان چابوكانه له به‌ری هه‌ڵاتبوو ده‌نا له‌وانه‌بوو پانی بكاته‌وه. فانۆسێك به گوڵمیخی دیواره‌وه دووكه‌ڵی كردبوو. كهحێل به ده‌وری كۆڵهكهكهدا ههڵخولابوو و هێندی پرِماندبوو، هێندی توورهسپ بێروبه‌وێدا دابوو له سه‌ری ده‌رهاتبوو و ته‌نیا به لایه‌كی سه‌ریه‌وه، ونجرِ ونجرِ لاژابۆوه. ئاورِهحمان نه وێرابووی تخوونی بكه‌وێ و نه توانیبووشی جێی بهێڵێ. كهحێل ئه‌وه‌نده به ده‌وری كۆڵهكهدا ههڵسوورِابوو، رِهشمهی ملی هه‌ر قولانجێك مابۆوه. ئیدی سهرهسمێكی دابوو و چۆكی دادابوون. ئاورِهحمان هه‌لی قۆزتبۆوه، به ئه‌سپایی لێی چووبووه پێشه‌وه و تووری له سه‌ری هه‌ڵماڵیبوو. كهحێل به لووزه‌و ئاوی به چاوه‌كانیدا هاتبووه خوار. دڵی ئاورِهحمان كوڵیبوو، چاوه‌كانی تیژ ببوون، فرمێسكه‌كانی به بهرهدهستی سرِیبوونهوه و پڵیته‌ی فانۆسه‌كه‌ی داكێشابوو..
8.
غه‌ڵبه غه‌ڵبێكی پچرِ پچرِ ئاورِهحمان وه خۆ دێنێته‌وه. حه‌ز ناكا ئاورِی وێ بدا. گه‌شتی نێو سه‌ربرده‌كانی پێخۆشتره، كه‌چی وه‌ك با هه‌ڵیگرتبێ و له‌وێی دانابێ، خۆی له نێو ئاپۆره‌یه‌كی چرِ له به‌ر ده‌رگه‌ی مزگه‌وتدا ده‌بینێته‌وه. ته‌نیا ئه‌و ناگری. دیسان خه‌ڵكی دێ چ په‌ند و گوڵمهزێكیان به‌رپا كردووه؟ چیان به ده‌مه‌وه‌یه؟ حه‌شامات درزێكی تێده‌بێ. داڵانێكی ته‌نگه‌به‌ر كه دیواره‌كانی له ده‌ست و قاچ و مل و قه‌برغه و كه‌لله‌سه‌ر و چاوی تهرِ هه‌ڵچنراوه. داڵان ده‌یباته پێش و له نێوهرِاستی گهرِی خه‌ڵكه‌كه‌ی داده‌نێ. شتێكی وه‌ك ئاگر دهپهرِێته چاوی ئاورِهحمان: "هه‌ی رِۆڵه به خێر بێیه‌وه."
سمكۆ له سه‌ر پشت رِاكشاوه. چاوه‌كانی دانهكهوتوون. وه‌ك خه‌وی لێكه‌وتبێ. خه‌وێكی كهروێشكانی. ئاورِهحمان زۆر به سپایی له په‌نای ههڵدهترووشكێ. چۆكه رِهقوتهقهكانی داده‌دا. ده‌سته پرِ له ده‌ماره شینهكانی به كاكۆڵی خوێناویی سمكۆدا دێنێ. ده‌نوشتێته‌وه تا نێوچه‌وانی ماچ .. له پرِ تێكرِای خه‌ڵكه‌كه ئاورِ ده‌ده‌نه‌وه. كهحێل هاته‌وه!
كهحێل دێ، كلكی له سه‌ر چووانه و دێ. یاڵ و بژی لێ ئاڵۆز بوونه. كۆرِژنی، زرمه‌ی پێی و سهررِاوهشاندنی پرِه له سام. به هه‌یبه‌ت، توورِه، دین دێ و خه‌ڵك پاشه‌وپاش ده‌كشێنه‌وه. ده‌ستان له دواوه رِهقههڵدێنن و به حه‌په‌سانه‌وه خۆیان رِێكدێنن.
كهحێل رِهق رِادهوهستێ. نه هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌ر پاشوو نه دهپرِمێنێ. ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری سه‌ركێشی بێ تێیدا به‌دی ناكرێ. مات و كه‌وی سه‌ری دانواندووه. یاڵه زۆر درێژه‌كانی شۆرِ بوونه‌ته‌وه سه‌ر سه‌ر و چاوی سمكۆ. سه‌ری رِه سه‌ر و سینگ و ملی ده‌خا. چاوی سمكۆ ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك. له نێو گابۆرِی ورد و درشتی ئاپۆرِهدا ئاورِهحمان ونه و ژنان چوونه‌ته بن پیلی پیرێژن و بوورانه‌وه‌ی ئه‌و له سمكۆ دوور ده‌كه‌نه‌وه. له پرِێكا كهحێل سه‌ر هه‌ڵدێنێ، یاڵ و بژه خوێناوییه‌كانی رِادهوهشێنێ و پرِیشكی خوێن دهپهرِێته ناو چاوی خه‌ڵكه‌وه. كهحێل هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌ر پاشوو. ته‌نیا جارێك ده‌حیلێنێ و به‌ره‌و زێ دادهكشێ. له پاش سه‌ریه‌وه ئاورینگ له تاشه‌به‌ردان هه‌ڵده‌ستێ.
9.
هه‌موو ساڵێ له‌و سه‌روبه‌ندانه‌دا، سه‌ره به‌هارێ، كه به‌فری ده‌ڵاوان و كانیهخودای و دۆڵهنی ده‌توێنه‌وه و كانی و جۆ و چه‌م پرِ ده‌بنه‌وه ئه‌و ده‌نگه سه‌مه‌ره و سامناكه دێ. ده‌نگێك كه له حیله‌ی كهحێل ده‌چێ و هه‌ویش نییه.
هه‌موو ساڵێ كه مێرگی به‌هارێ، سێ گۆرِ له ته‌نیشت یه‌ك داده‌پۆشێ، كه چیا بڵنده‌كان گرِی نه‌ورۆز له سه‌ری خۆیان و چاوی گوندییه‌كان به‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌و ده‌نگه سامناكه دێ و خه‌ڵكی ده‌ڵێن به چاوی خۆمان دیومانه به‌ری‌به‌یانان، تارماییه كهڵهگهتهكان ده‌ستی ئاورِهحمان ده‌گرن و له ده‌وری زێ شایی دهگێرِن.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 536]
-
گوناگون
پربازدیدترینها