واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: کچی کا فرۆش
تابلوی( کچی کا فرۆش) به که‌ره سته‌یه‌کی دانسقه ده ژمیردریت بۆ ده
ست نیشا ن کردنی سه‌رچاوه کورده‌واریه‌کانی چێژی خه‌ڵک بۆ جوانی و جوانی
ئافره ت.هه‌روه‌ها بۆ لێکۆڵینه وه له‌مێژوی ئێستا و هونه‌ری نیگار
کێشان له کوردستاندا
له‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه چه‌ند پرسیاریک له‌م تابلۆ
(ته‌ڵزماوی)فه‌رامۆش کراوه‌هه‌ڵده هینجینین و رووبه‌رووی مه‌یدانی
هونه‌ری و رخنه ی هونه‌ری شێوه کاریه‌کان ده‌که‌ینه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ زه مینه‌ی ئه‌فسانه‌یی و بوعدی نه‌ته‌وه یی و
که‌لتوریی ئه‌م تابلۆ دانسقه‌یه رووناک ببیته‌وه له کۆتایشدا بتوانین
شوێن و پایه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌م تابلۆیه له رێزی کاره
هونه‌رییکانی میژووی ره‌سمی کورده واریدا ده‌ست نیشان بکه‌ین
ئه فسانه‌یک
(کچی کافرۆش) به لای که‌میه‌وه له کورده واریدا پێش ئه‌وه‌ی تابلۆیك
یان به‌رهرمیکی هونه‌ری ره سم بێت ئه‌فسانه‌یێکه .چیرۆکیێکه-
هه‌ندێ که‌س ده ڵێن= واقعیش! ئه‌م چیرۆکه ئه‌فسانه‌ییه‌ی کچی کافرۆش وه
ک چیرۆکێکی میللی دیکه چه‌ند گێڕانه‌وه‌ی جۆراوجۆرله یه‌کتر هه‌یه.
گرنگترین ئه‌و گیڕانه‌وه جۆراوجۆرانه‌ش له سه‌ر یه‌ک هێڵی به‌یانی
دیاری کراودایه‌ک ده گرنه‌وه گوایه ئه‌م کچی کافرۆش کچییکی
کوردبووه‌زۆر جوان و دڵگیرو سه‌رنج راکێش .کاتی ئینگلییزیه‌کان
هاتونه‌ته کوردستان (له ساڵی 1918به‌ولاوه)حه‌زیان لیێ کردوه‌و
له‌گه‌ڵ خۆیان راپیچیان کردوه واته رفاندویانه .هه‌ندی له‌و چیروکانه
باسی ئه‌وه‌ش ده که‌ن گوایه کچی کافرۆش له کاتی ئه‌وه‌ی له ناو
ته‌یاره کردا رفیندراوه خۆی له ته‌یاره که‌وه فڕێداوه بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌بێته ئه‌سیری ده‌ستی (چه‌په‌ڵی)ئینگلیز ئێتر ئه‌م روداوه بۆته
چیرۆکێکی ئه‌فسووناوی و ده ماوده م گوتراوته‌وه
سه‌رچاوه‌یکی ئیلهام
ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زینه به‌سه‌ر کچی کافرۆش دا هاتوه له ئاکامدا
بۆته ئیلهامی نیگار کێشانی رۆژهه‌ڵات ته‌نانه‌ت هیندیک له نیگار
کێشه‌کانی رۆژئاواییه‌کانیش کاتێ به کاره ساته‌که‌یان زانیوه به‌هره
یان لی گرتووه و ره‌سمی ئه‌و کچه کافرشه‌یان(له تابلۆی نیگار
کێشه‌کورد و رۆژهه‌ڵا‌تییکان)وه‌ر گرتووه‌وسه‌ر له نوێ به شێوازی خۆ‌یا
ن ره‌سمیان کردووه ئه‌م لێک دانه سه‌روه‌مان ده‌شێ ریێ تێ بچێ که راست
بێ چونکه عاده تێکی باوی نیگار کێشه کۆن و کلاسیکه کان بووه که
رووداویکی مێژویی یان به سه‌ر هاتیکی کۆن وه ربگرن له تابلوی دیکه دا
دایبڕیژن بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یش گه‌لێک نموونه‌و ی له‌م جۆره بابه‌ت و
تابلویانه ده بینین وه ک.
(حه‌زره‌تی ئیمام عه‌لی به خۆی و شێر‌و شمشیره زولفه قاره که‌ی ،که
تا یستاش به دیواری گه لێک له ماڵه کاندا هه‌ڵواسراوه (خورشیدو
خاوه ر )( شیرین و فه‌رهاد) یان رووداوی سه‌ر برانی حه‌زره تی ئیسماعیل
به ده ستی حه زره تی ئیبراهیم.
ئه‌م عاده ته ، ته‌نانه‌ت لای نیگار کێشه کلاسیکه کانی دیار ده یكی
باو بووه .بۆ نمونه هونه ر مه‌ندیکی فه رانسه‌وی به ناوی لۆبران
lebrin له سه‌ده‌ی (17) دا .هونه‌ر مه‌ندیکی ئاڵمانی به ناوی ئه‌ل
بریشت ئه‌لتدۆرفێرA.Altdorfer،هه‌روه ها نیگار کێشی ئیتاڵی به
دیواربه‌ندیکی سه‌رامیک وینه‌ی شه‌ره که‌ی ئه‌سکه‌نده ری مه‌قدوونی
داریوش پاشای ئیرانیان کێشاوه که به شه‌ری ئه‌ربیللا به ناوبا نگه
.له وانه‌یه ئه‌م کچی کافرۆشه‌ش به په‌ڕه مووچی نیگار کێشیکی
رۆژاوایی ره سم کرابیت به تا یبه‌تیش زۆربه‌ی ئه‌و ره سمانه ی کچی
کافرۆش له ئه‌ڵمانیاو به‌ریتا نیا چاپ و بڵاو کراونه ته‌وه.
یه‌ک چیرۆک و سه‌دان تا بلو
حه‌کایه‌تی کچی کافرۆش بێگومان تابلوکه -خۆیشی لای گه‌لانی تورک و فارس
و عه‌ره‌بیش هه‌یه، تورک‌و تورکمان پێی ده ڵێن (سامانچی قزی samanci
gizi عه‌ره بیش وا بزانم پێی ده ڵێن (بنت لحدبا)یان (فاتیمه) ی پێ
ده ڵین
دیاره تورک و گه‌لانی دیکه‌ی ڕۆژ هه‌ڵات ،هه‌ر یه‌که‌ی ئه‌م کچه‌ی
کافروش به که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ی خۆی له قه‌ڵه‌م ده دات ،ته‌نانه‌ت
عه ره به‌کانی عیراق ده ڵێن گوایه ئه‌م کچه‌ی کافروش خڵکی شاری
(عیماره)بووه .هه‌ندی له هونه‌رمه‌نده کورده‌کانیش ،له‌وانه
هونه‌رمه‌ندی شاره‌زاو خاوه ن ئه‌زموون (ئازاد شه‌وقی)رای وایه
(که‌سه‌باره ت به نه‌خش ونیگاره کانی جل‌و به‌رگی کچی کافرۆش واپێده
چی ئه‌م کچه خه‌ڵکی گورجستا ن بیت )به‌م شێوه یه له ئه‌نجامی
ئه‌وه‌ی که چیروکه ئه‌فسووناویکه،وه ک کاره‌ساتیکی دڵته‌زینی مێژوویی
به‌هه‌موومه‌ڵبه‌نده کای رۆژ هه ڵات دا بڵاو بوه ته‌وه هه‌ر نه‌ته‌وه
یک به‌که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده زانی‌و ته‌نانه‌ت( سه‌دای) کاره
ساته‌که گه‌یشتوته ئه‌وروپاش بۆیه ده بینین ده یان نیگار کیشی کورد
وعه‌ره ب وفارس وگورجی تورک و ئه‌روپایش به ده یان شێوه‌و شێواز به
دریژایی سالانی1920-1950 ئه‌م تابلو ئه‌فسوناویه‌یان دوو بار‌و سێ بار
ره‌سم کردوته‌وه به شێوه یه‌ک که ئه‌مرۆ زۆرئه‌سته‌مه بزانین
یه‌که‌م نگار کێشی ئه‌م تابلۆیه کێ بووه و سه‌ر به چ نه‌ته‌وه یک
بووه
هه‌موومان ده زانین که گه‌لیک له جامچی ودار تا شه‌کانیش وینه‌ی ئه‌و
کچه کافرۆشه‌یان له پاڵ ئه‌سپی بوڕاقه‌کان له‌سه‌رئاوینه‌و سه‌ندوق و
که‌نتوری ما ڵه کورده کاندا ره سم کردووه
به‌م شێویه ئه‌م چیرۆکه له ده یان تابلۆ‌و لای ده یان نیگار کێش ده
یان شێوه و شێوازیجوراو جۆری هونه‌ری خولقاندوه له هه‌مویشیاندا یه‌ک
ئادگار‌و یه‌ک روخساری هاوشێوه دووپات ده بنه‌وه
گوندی کافروش و عه‌شیره تی کافرۆش
له ئا‌کامی چه‌ند سوراخیکدا بۆمان ده رکه‌وتوه که گوندیک له نزیک
کۆیه هه‌یه که ئه‌مرۆکه ته‌خه‌ت کراوه و ژیانی لی نه‌ماوه پێێ ده
ڵین (گوندی کافرۆش) هه‌روه ها عه‌شیره‌تێکی کورد یش هه‌ن له‌نێوان
کۆیه‌و بیتوێندا ده ژین پێیان (ده ڵێن عه‌شیره تی کافرۆش)
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م دوو تێبینیه وه ئیمه گریمانه‌ی ئه وه داده
نین که له وانه‌یه ئه‌م کچه‌ی کافرۆشه خه‌ڵکی ئه‌و گونده نزیکی شاری
کۆیه بێت (ئه‌وێش ده زانین که کچی کۆیه به‌جوانی نازداری به ناو
بانگن)یانیش له‌وانه‌یه ئه‌م کچه کافرۆشه سه‌ر به عه‌شیره تی کافرۆش
بن ئه‌گه‌ركچی کافرۆش کورد بێت گریمانه‌ی ئه‌وه ش له راستی نزیک ده
بێته‌وه که یه‌که‌م نیگار کێشێ که ره سمی ئه‌و کچه‌ی کردووه ده بی
نیگار کێشیکی کورد بێت
مێژوویکی نادیار
وه‌ک چۆن مێژوی گه‌لێ لایه‌ی نه‌ته‌وییمان تا ئیستا نه‌ناسراوه تایستا
هیچ دێرێک له باره‌ی میژووی هونه‌ری ره‌سم له کوردستاندا نه‌ناسراوه
توه به‌م شێوه یه ئێمه هیچ سه‌ر چاوه یکمان له به‌ر ده ستا نیه
پشتی پێ ببه‌ستین بۆ ساخکردنه‌وه‌ی ناوی نیگار کێشه‌که‌و ساڵی دروس کردنی
به‌ڵام ده بێ ساڵی دروس کردنی هاو کات بێ له گه‌ڵ هاتنی
ئینگلیزیه‌کان بۆ ده شی کۆیه‌و داگیرکردنی کوردستان له سه‌ره تای
ساڵانی بیستدا
مونالیزای کوورد
قه‌ڵه‌وی، تیر‌و پڕیه‌تی ،مه‌مک قووتی،چاوگه‌شی ، قژدرێژی،ره نگینی
جلوبه‌رگ،....هه‌موو ئه‌م دیارده فیزیک و هونه‌ریانه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره
کلاسیکه‌کانی کۆنی کورده واریدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و له‌تابله
جوراوجوره‌کانی(کچی کافرۆش) دا له لایان هونه‌رمه‌نده کورده‌کانه‌وه
دووپات ده بنه‌وه تابلۆی کچی کافرۆش چێژی هونه‌ری و جوانیناسی
نه‌ته‌وییانه‌ی ساڵانی بیست و سی و چل وپه‌نجاکانی کورد نیشان ده دات
تابلوی کچی کافرۆش نیشانه‌ی جوانی و هونه‌ریکی به‌رزی کورده واریه
ئومێدوارین له داهاتوودا نیشانه‌ی ته‌شکیلی وئیستا تیکییکانی ئه‌م تابلۆ
بخه‌ینه ژێر تیشکی لێکۆڵینه‌وه یکی رخنه‌ینه‌وه.
(له‌ژێر تیشکی کورد له دیده‌ی رۆژ هه ڵات ناسه‌کانه‌وه : د. فه‌رهاد پیرباڵ)
نوسینه‌وه : محمد کریم گنج علی‌پور
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 2971]