واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: ئه‌شكه‌وتی كه‌ره‌فتوو
http://saghez.org/admin/data/upimages/2946993784_47dd2d4fee.jpg
ئه‌م ئه‌شكه‌وته سه‌رسووڕهێنه‌ره جوان و مێژووییه له ناو دڵی زنارێكی به‌رز له ناوچه‌ی سه‌قز هه‌ڵكه‌وتوه و ئاواییه‌كانی مه‌حموو ئاوا له باشوور، میر سه‌عید له ڕۆژئاوا، عه‌لی ئاوا له باكوور و یوزباش كه‌ندی له ڕۆژهه‌ڵات ئه‌شكه‌وتی كهرهفتوویان گرتوهیه باوش.
كه‌ره‌فتوو به یه‌كێك له شوێنه‌واره هه‌ره كۆن و خاوه‌ن شارستانییه‌تی له مێژینه ناو ده‌برێ و له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵدا گه‌شتیاران، هۆگران و لایه‌نگرانی ئاسه‌واره كۆنه‌كان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بینینی ئه‌م شوێنه‌واره تاقانه و بێ وێنه، دێن بۆ ناوچه‌ی سه‌قز و سه‌ردانی ئه‌كه‌ن.
كه‌ره‌فتوو ئه‌شكه‌وتێكی به‌ردی و سرۆشتیه و وێده‌چێ له ده‌وره‌ی سێهه‌می زه‌ویناسیدا هاتبێته دی و خولقابێت.
له زۆر شوێنی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه ئاو به‌رچاو ده‌كه‌وێت به‌ڵام كه‌مه و وه‌ك گۆلاوی پاش باران ده‌چێت، هه‌روه‌ها زۆر جێگای میچی ئه‌شكه‌وته‌كه دڵۆپه ده‌كه‌ن. بڕێك له ته‌پۆڵكه‌كانی نێو ئه‌شكه‌وته‌كه وێده‌چێ بنیان كلۆر بێ، چونكا كاتێك به سه‌ریاندا ده‌ڕۆی پێت وایه ڕۆده‌چن.
له ڕابردوودا به هۆی نیشته‌جێ بوونی هۆزی جۆر به جۆر ئاڵوگۆڕ و ده‌سكاری له ئه‌شكه‌وته‌كه به‌دی هاتووه و ڕێگا و داڵانی تێدا درووست كراون و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌شكه‌وتی كه‌ره‌فتوو له نێوان ئه‌شكه‌وته ده‌ستكرده‌كاندا ناوبانگێكی تایبه‌تی هه‌یه و دیاره ئه‌م ناوبانگه بێ هۆ نه‌بوه چونكا ئه‌م ئه‌شكه‌وته له بواری چۆنایه‌تی خانوو به‌ره‌دا بێ وێنه‌یه.
http://saghez.org/admin/data/upimages/3ad450538b1107597b4d8500d2c0663a.jpg
به‌رزایی ئه‌و درگایه‌ی پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه ٢٠ تا ٢٥ میتر له ئاستی زه‌وییه‌وه به‌رزه كه به‌م هۆیه‌وه له ڕابردوودا ڕێگه‌ی چوونه ژوور زۆر زه‌حمه‌ت بوو و گه‌شتیارانی ئه‌م شوێنه‌واره گرینگه بۆ چوونه ژوور زۆر زه‌حمه‌تیان ده‌كێشا. بۆ وێنه به به‌رد و دار په‌رژینیان درووست كردبوو و به‌م شێوه خۆیان گه‌یاندوه‌ته نێو ئه‌شكه‌وته‌كه.
له به‌شی پێشه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه چوار قات مێعماری و ڕه‌وه‌زه به‌ردی ده‌ستكرد چێكراوه كه له هه‌ر قاتێكدا جگه له درووست كردنی دیو و ژووری به سه‌ر یه‌كه‌وه، په‌نجه‌ره و ڕۆچنه گه‌لێك بۆ گۆڕانی هه‌وا و په‌یوه‌ندی ژووره‌كان پێكه‌وه به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
پیلكان و قادرمه‌ی له به‌رد تاشراوی نێو ئه‌شكه‌وته‌كه و ته‌نانه‌ت پشتیوان و كلۆمی ده‌رگا و په‌نجه‌ره پێداخستن له لایه‌ك سه‌رنج ڕاكێشه و له لایه‌كی دیكه‌وه بواری پاراستن و ئه‌منیه‌ت و هێمنیش له به‌ر چاو گیراوه و ڕه‌چاو كردنی ئه‌و تێبینیانه پیشانده‌ری پێشكه‌وتوویی تایبه‌تی مێعماری ئه‌و سه‌رده‌مه نیشان ئه‌دات.
له سه‌ر دیواری هه‌ندێك له ژووره‌كان و ڕاڕه‌وه‌كان، نه‌خش و نیگارگهلێك له ئاژه‌ڵان و گژ و گیا به‌رچاو ده‌كه‌ون. جوانترین، به‌رچاوترین و سه‌رنج ڕاكێشترین به‌شی مێعماری ئه‌شكه‌وته‌كه نهۆمی سێهه‌مه كه تێیدا به كار هێنانی تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه و داهێنانێكی زۆر له تاشین و هه‌ڵكه‌ندنی ژووره‌كان و سه‌ر ده‌رانه‌ی په‌نجێره و درگاكان به وردهكارێكی زۆره‌وه به‌رچاو ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌رانی درگای یه‌كێك له ژووره‌كان به خه‌تی یۆنانی نووسراوهێك له به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه، له‌م نووسینه‌دا یادی خوداێك به نێوی هێراكلۆس كراوه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه مێژوو نووسانی كۆن له كتێبه‌كانیاندا ناوی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌یان به په‌ره‌ستگای خودای یۆنانی هێناوه. له‌م نووسراوه‌دا هاتوه: ئه‌م ماڵه ماڵی هێراكلۆسه، هه‌ر كه‌س پێ له‌و ماڵه بنێ په‌نا ئه‌درێت. هه‌بوونی ئه‌م نووسراوه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك پێیان وایه ده‌بێ ئه‌شكه‌وتی كه‌ره‌فتوو ماوه‌ێك به شێوه‌ی كاتی جێگای دانیشتن و حه‌وانه‌وه‌ی سهلوكییهكان ( میراتگر و جێگهدارانی ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌قدوونی ) بووبێ كه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی مێهردادی دووهه‌می ئه‌شكانی به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئێران ڕۆیشتن.
http://saghez.org/admin/data/upimages/karafto.jpg
درێژایی ئه‌شكه‌وته‌كه نزیكه‌ی ٧٥٠ میتره كه ئه‌و مه‌ودایه ده‌یان پێچ و كه‌لێن و قوژبنی لێ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌ند گه‌لی جۆر به جۆری لێ جیا ده‌بێته‌وه و هه‌ر به‌م هۆیه تاكو ئێستا هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه به ته‌واوی سه‌ر و بنی ئه‌و هه‌موو كه‌لێن و قوژبنه به‌رێته‌وه سه‌ر یه‌ك و خه‌ریته و نهخشهێكی لێ ئاماده بكات.
رێگای سروشتی ئه‌شكه‌وته‌كه زۆر سه‌یر و سه‌رنج ڕاكێشه و ده‌یان لكی لێ ده‌بێته‌وه و هیچیان وه‌ك یه‌ك ناچن، بۆ وێنه له هه‌ندێك جێ جگه له ته‌لار و داڵان گه‌لی سروشتی و به‌رز، تووشی شوێن گه‌لێكی تریش ده‌بی كه ده‌بێ له سه‌ر سینگ بڕۆی ئه‌ویش زۆر به شێوازێكی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ت.
تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه بگاته كۆتایی ئه‌م كه‌لێن و قوژبنانه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه، كه ئه‌مه بۆ خۆی بوه‌ته هۆی ئه‌وه كه ئه‌فسانه و چیرۆك گه‌لێكی زۆر له‌م ناوچه‌دا بكه‌وێته سه‌ر زاران و ته‌نانه‌ت ئه‌م خاڵه له نووسراوه‌كانی نووسرانی ناوچه‌ی سه‌قزدا ڕه‌نگی داوه‌ته و له‌م بواره‌دا ده‌یان چیرۆك و به‌سه‌رهات تۆمار كراوه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوانی ناوچه‌ی سه‌قز به تایبه‌ت میراتی كولتووری و شاره‌زایانی بواری ئاسه‌واری پارێزگای كوردستان، به مه‌به‌ستی گه‌شه پێدان و هێنانه ڕووی ئه‌م شوێنه‌واره گرینگه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز ئه‌ركێكی زۆر و به‌رچاو كێشراوه و تا ڕاده‌ێك ناوی ئه‌م شوێنه‌واره مێژووییه‌یان زیندوو كردوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها كه‌م تا زۆر سه‌رنجی گه‌شتیاران و خه‌ڵكی گه‌ڕۆكی نێوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌یان بۆ لای ئه‌شكه‌وتی مێژوویی كهرهفتووی سه‌قز ڕاكێشاوه كه لێره‌دا به كورتی ئاماژه به گرینگترینی ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ین كه جێ به جێ كراون.
یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه و پێدا چوونه‌وه له بواری مێژووی ئه‌شكه‌وته‌كه و دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێن و قوژبنهكان و خاوێن كردنه‌وه و هێنانه ڕووی ژووره‌كان و لابردنی گڵ و به‌ردی زیادی نێو ئه‌شكه‌وته‌كه.
دووهه‌م: كێشانی هێڵی كاره‌با بۆ ژووره‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته.
سێهه‌م: درووست كردنی په‌ینجه و پێ گۆڕ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وت و دانانی پیلكان و قادرمه‌ی ئاسن له نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بۆ ئاسانكاری هاتووچوو كردن.
چواره‌م: ساز كردنی جێگه و شوێنی حه‌سانه‌وه و دانیشتن بۆ گه‌شتیاران.
پێنجه‌م: درووست كردنی حهوشهێكی گه‌وره و به‌ر فراوان بۆ ڕاگرتنی ماشین و سه‌یاره‌ی گه‌شتیاران كه به شێوه‌ێكی جوان به‌رد چین كراوه.
شه‌شه‌م: كۆكردنه‌وه و دابه‌ش كردنی ئاوی كانیه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌شكه‌وت و كێشانی سۆنده‌ی ئاو بۆ حه‌وشه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه.
حه‌وته‌م: درووست كردنی ژووری پارێزگاری و بلیت فرۆشتن و هه‌روه‌ها ساز كردنی مه‌سته‌راو و ئاوده‌سی ژنانه و پیاوانه.
http://saghez.org/admin/data/upimages/397221-31-46.jpg
هه‌شته‌م: دانانی په‌رژین و پیلكان و قادرمه له به‌شه جیاوازه‌كانی نێو ئه‌شكه‌وت بۆ پێش‌گرتن له هه‌ر چه‌شنه ڕووداوێكی ناخۆش و چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
له كۆتاییدا ماوه‌ته بڵێین كه له تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به نێو ئه‌شكه‌وتی مێژووی كهرهفتووی سه‌قزدا، ده‌یان پارچه ئاسه‌واری ده‌ورانی پێش مێژوو و ده‌وره‌ی ئیسلامی دۆزراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له داهاتوودا به گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری شاره‌زایانی بواری ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له هه‌موو كون و قوژبنێكی ئه‌م ئه‌شكه‌وته خاڵه ناڕۆشنهكانی مێژووی كه‌ره‌فتوو بخرێته ڕوو و پارچه ئاسه‌واری زیاتریش ده‌ركه‌وێت و بدوزرێته‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز
تێبینی: ئه‌م نووسراوه به قه‌ڵه‌می كاك شه‌هرامی فاتێحی كه هاووڵاتیێكی شاری سه‌رده‌شته نووسراوه و ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز، پاش پێداچوونه‌وه و هه‌ندێك گۆڕانی بچووك بڵاوی ده‌كاته‌وه.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 591]