واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: نووسه‌ری رووسی لیف تۆلستۆی
http://knwe.net/wenekan/tolstoy157.jpg
نووسه‌ری رووسی لیف تۆلستۆی موعته‌سه‌م ساڵه‌یی 15/7/2010
نووسه‌ری ڕووسی ناسراو (لیف نیكۆلایڤیچ تۆلستۆی) له ساڵی (1828)دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئوروستوكراتی له ناوچه‌ی (یاسنایا پۆلیانا)دا هاتۆته دنیاوه. خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك چیرۆك و رۆمانی به‌ناوبانگه كه تاوه‌كو رۆژی ئه‌مڕۆمان به‌زیندوێتی ماونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی تێڕامان و سه‌رنجدانی سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی جیهان. له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا چه‌ند شاعیر و نووسه‌رێكی رووسی گیانیان خسته‌به‌ر ئه‌ده‌بی رووسی و به‌ره‌و ئاستێكی به‌رز و بڵند ئه‌ده‌به‌كه‌یان سه‌رخست و بهولاتهكهیان و سه‌رانسه‌ری جیهاندا بلاویان كردنه‌وه وه‌كو: تۆڵستۆی و دۆستۆیڤسكی و نیكۆلای گۆگۆل و ئۆرگنیڤ و پۆشكین و لێرمنتۆف و..هتد. تۆلستۆی له سه‌ره‌تای ژیانیدا وه‌كو ئه‌فسه‌رێك له سوپای قه‌یسه‌ریدا، به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕ و پێكادانی كرد به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی قۆقازدا. ئه‌م ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه تاڵهیشی یارمه‌تیدا كه به‌ڕاستگۆییه‌وه له‌باره‌ی كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كانی جه‌نگ و شه‌ڕوشۆڕه‌وه بنووسێت و سه‌رنجه‌كانی خۆی تۆمار بكات. به‌تایبه‌تی چیرۆكه‌كانی قه‌لای سیباستۆبۆل باشترین نموونه‌ی ئه‌ده‌بین سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه جه‌رگبڕه‌كانی جه‌نگ و نه‌هامه‌تییه‌كانی. له ساڵی (1862)دا نووسه‌ر ده‌ستی كرد به پرۆژه مه‌زنه‌كه‌ی كه ئه‌ویش رۆمانی (شه‌ڕ و ئاشتی) بوو. ئه‌م شاكاره ئه‌ده‌بییه به ئۆدیساو ئه‌لیاده‌ی سه‌رده‌م ناودێر ده‌كرێت. ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م رۆمانه قه‌به‌یه دوو هه‌زار ڕه‌ت ده‌دات و بریتییه له قیژه و هاوارێك دژی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕ و پرۆسه خوێناوییه‌كان. سهرهڕِای هه‌موویشی كاتی خۆی نووسه‌ر هه‌ڵسا به كورتكردنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ی و به‌سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی لێ قرتاند، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی لاداو هه‌ڵیگرتن كه پڕبوون له جوێن و قسه‌ی ناشیرین. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه‌یشی دوور خسته‌وه كه تیایدا باسی كهللهخانهیهكی ده‌كرد (مبغى). له ساڵی (1867)دا به‌شه‌ش به‌رگ بلاو بووه‌وه. ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه بریتییه له سه‌رگوزشته‌ی ژیانی كۆمه‌ڵه كاره‌كته‌رێك كه به‌شداریی ده‌كه‌ن له قۆناغێكی مێژوویی گرنگی ولاتی رووسیا، به‌تایبه‌تی له سالانی هێرش و شالاوهكانی ناپلیۆن پۆناپارت بۆ سه‌ر ولاتی رووسیای پان و به‌رین. وه‌كو زانراوه ناپلیۆن و سوپاكه‌ی هه‌ره‌س ده‌هێنن و ئامانجه سه‌ربازییه‌كانیان ناپێكن. له‌لایه‌كه‌وه به‌رگریی میلله‌تی رووسی به‌ربه‌ستێكی پۆلایین دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ران، له‌لایه‌كی تریشه‌وه سروشتی تۆبۆگرافیی پان و به‌رینی ولاتهكهو سه‌ختیی كه‌ش و هه‌واو به‌فر و باران ده‌وری كاریگه‌ری خۆیان له به‌زینی سوپای ناپلیۆندا گێڕا. رۆمانی شه‌ڕ و ئاشتی كه‌سان و كاره‌كته‌رێكی زۆری گرتۆته خۆی و وێنه‌ی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كیش به‌شێوه‌یه‌كی پڕ له ورده‌كاری پیشان ده‌دات و دیمه‌نی سێ شه‌ڕی گرنگیش ده‌خاته ڕوو. ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی تۆلستۆی بووه‌وه ئه‌وه‌بوو كه ئایا كام كه‌سایه‌تی ده‌بێت بمرێت و كامه‌ی تریش ده‌بێت بمێنێت و نه‌مرێت؟ یاخود كام كه‌سایه‌تی بتوانێت شایی بكات و ژن بهێنێت یاخود شوو بكات؟ كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو رۆمانه‌كه هه‌موویان له ئه‌ندێشه‌ی رووتی نووسه‌ره‌وه ههڵنهقولاون، به‌ڵكو زۆریان زاده‌ی ژیان و تێڕوانینه‌كانی رۆژانه‌ی نووسه‌رن، كه له پاشاندا به‌وپه‌ڕی كارامه‌ییه‌وه هه‌ڵساوه به‌گواستنه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت و سیما‌و رووخساریان بۆ نێو شاكاره‌كه‌ی. بۆ نموونه (پیه‌ر)ی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه له چه‌ند روویه‌كه‌وه له نووسه‌ر خۆیه‌وه نزیكه. یاخود خاتوو (ناتاشا)ی شۆخ و شه‌نگ به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر له براژنه‌كه‌ی نووسه‌ر ده‌چێت. تۆلستۆی له‌میانی رۆمانی (شه‌ڕ و ئاشتی)دا ویستوویه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی خۆی ده‌رببڕێت و وه‌های پیشان بدات كه جه‌نگی (1812) بریتی بووه له بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی مه‌زن. ره‌خنه‌گران وه‌های بۆ ده‌چن گوایه لاوازترین به‌شه‌كانی رۆمانه‌كه ئه‌و شوێنانه‌ن كه نووسه‌ر وه‌كو فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندێك ده‌یه‌وێت فه‌لسه‌فه و دیدی تایبه‌تی خۆی ده‌رببڕێت. له هه‌ندێك شوێنی تریشدا خۆی تووشی قۆرت و هه‌ڵه كردووه، ئه‌ویش له پێناوی ده‌ربڕینی رق و كینه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كه‌سایه‌تیی ناپلیۆن. بۆ نموونه نووسیویه‌تی گوایه ناپلیۆن گوێی باڵیۆزی رووسی راكێشتووه، به‌لام له ڕاستیدا به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌یسه‌ری رووسی گوێچكه‌ی باڵیۆزی فه‌ره‌نسیی بادابوو.. سه‌ره‌ڕای هه‌موویشی ئه‌م ورده سه‌رنج و ره‌خنانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاستی مه‌زنێتی تۆلستۆی و شاكاره‌كه‌ی كه‌م ناكه‌نه‌وه. ژیانی ئه‌ده‌بیی تۆڵستۆی به‌سێ قۆناخ پۆلێن ده‌كرێت. قۆناغی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته نێوان سالانی (1851-1862)ه‌وه، قۆناغی دووه‌میش ده‌كه‌وێته نێوان سالانی (1863-1877)ه‌وه، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ردوو شاكاری (شه‌ڕ و ئاشتی) و (ئه‌ننا كارنینا)ی هێناوه‌ته به‌رهه‌م، قۆناغی سێیه‌میش له ساڵی (1878)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو رۆژی مردنی له‌ساڵی (1910)ی زاینی‌دا.
تۆلستۆی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆماننووسێكی به‌تواناو لێهاتوو بوو، له‌هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌نووسێكی به‌توانایش بوو. له‌م رووه‌وه گه‌لێك نووسین و بابه‌تی جۆراوجۆری له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا بلاوكردۆته‌وه. به‌تایبه‌تی هێرشی توند و تیژی ده‌برده‌سه‌ر رژێمی قه‌یسه‌ری. له ساڵی (1908)دا نووسینێكی كاریگه‌ری به‌ناونیشانی (ناتوانم بێ ده‌نگ بم) بلاوكرده‌وه كه ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆری دایه‌وه‌و به‌توندی ره‌خنه‌ی له ڕژێمی قه‌یسه‌ری ده‌گرت كه كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ده‌چه‌وسانده‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موویشی رژێمی قه‌یسه‌ری بێ ده‌نگ ده‌بوون و توخنی نووسه‌ر نه‌ده‌كه‌وتن، له كاتێكدا گه‌ر تۆلستۆی بگه‌یشتایه‌ته سه‌رده‌می به‌لشه‌فیه‌كان و ره‌خنه‌ی ئاراسته‌یان بكردایه، بێگومان بێ سێ و دوو به‌لشه‌فیه‌كان یان ده‌یانكوشت یاخود به‌ره‌و سیبریا دووریان ده‌خسته‌وه..؟ هه‌موو خوێنه‌ران و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی دنیا به‌چاوی رێزه‌وه ده‌ڕواننه تۆلستۆی و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانی. ته‌نانه‌ت منالان و هه‌رزه‌كارانی دنیایش رێزی تایبه‌تییان هه‌یه بۆی، چونكی نووسه‌ر منالانیشی فه‌رامۆش و پشت گوێ نه‌خستووه و چه‌ندین چیرۆكی نایاب و پڕمانای بۆ منالان و هه‌رزه‌كاران نووسیوه. كاتی خۆی نووسه‌ری لاو مه‌كسیم گۆركی چاوی به تۆلستۆی ده‌كه‌وێت و به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و پیاوه‌ی ده‌چێت به‌دڵدا و به‌گفتوگۆو هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رسام ده‌بێت.
له‌م ڕووه‌وه گۆركی سه‌باره‌ت به تۆلستۆی ده‌نووسێت:
(هه‌موو دنیا به‌وپه‌ڕی چاوكراوه‌ییه‌وه تێی ده‌ڕوانن. له ولاتانی وه‌كو چین و هیندستان و ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو دنیادا به‌ڕێزه‌وه تێی ده‌ڕوانن و په‌لی زیندووی پڕ له میهره‌بانیی بۆ درێژ ده‌كه‌ن. گیانی تۆلستۆی هه‌تا هه‌تایه هه‌ر بۆ هه‌مووانه..).
(شۆلۆخۆف)ی نووسه‌ری رۆمانی (دۆنی كپ) دووپاتی ده‌كاته‌وه كه تۆلستۆی هه‌تا هه‌تایه لوتكه‌یه‌كی بڵند و مه‌زن پێكده‌هێنێت، كه كه‌س بۆی نییه شان له‌شانی بدات..
چیرۆكێكی نایابی تۆلستۆی هه‌یه به‌ناوی (مناڵی)یه‌وه. نووسه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م چیرۆكه‌ی له ڕووداوێكی راسته‌قینه‌ی سه‌رده‌می مناڵیی خۆیه‌وه له ناوچه‌ی (یاسنایا پۆلیانا)دا هه‌ڵێنجاوه. رۆژێك له‌نێو كێڵگه‌كه‌ی ماڵی باوكی‌دا چاوی به مناڵێكی سه‌ر به‌چینی ده‌ست ڕۆ كه‌وت، كه بێبه‌زه‌ییانه له مناڵێكی وه‌رزێری هه‌ژاری ده‌داو پێی ده‌ووت: (چۆن وێرات ئه‌و ده‌سته پیسه‌ت بگه‌یه‌نیت به تۆپه‌كه‌م و یاریی پێبكه‌یت؟) ئه‌م ڕووداوه كاری ته‌واوی كرده سه‌ر هه‌ست و هۆشی تۆلستۆی و به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر دڵی به‌و مناڵه هه‌ژاره سووتا. بۆ ڕۆژی دوایی تۆپێكی تازه‌ی بۆ كڕی و له‌گه‌ڵیدا كه‌وته یاری كردن. له ته‌مه‌نی بیست و چوار ساڵیدا تۆلستۆی چیرۆكێكی درێژی به‌ناونیشانی (مناڵی) نووسی كه تیایدا هاتووه: (ئای كه سروشتی مرۆ چه‌ند توندوتیژ و دڵڕه‌قه!. دوو مناڵ بوون كه یه‌كێكیان ژیان هه‌موو شتێكی پێ به‌خشی بوو، به‌لام ژیان دووه‌میانی له هه‌موو شتێك بێبه‌ش كردبوو..!). ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌وه ده‌رده‌خات كه زۆر راسته دڵی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له‌باڵی په‌پووله ناسكتره و زوو به‌زوویی ههڵدهپڕووكێت!.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 337]