تور لحظه آخری
امروز : سه شنبه ، 13 آذر 1403    احادیث و روایات:  پیامبر اکرم (ص):هرگاه به نماز ايستادى، با دل به خدا رو كن تا او نيز به تو رو كند.
سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون شرکت ها

تبلیغات

تبلیغات متنی

صرافی ارکی چنج

صرافی rkchange

سایبان ماشین

دزدگیر منزل

تشریفات روناک

اجاره سند در شیراز

قیمت فنس

armanekasbokar

armanetejarat

صندوق تضمین

Future Innovate Tech

پی جو مشاغل برتر شیراز

آراد برندینگ

خرید یخچال خارجی

موسسه خیریه

واردات از چین

حمية السكري النوع الثاني

ناب مووی

دانلود فیلم

بانک کتاب

دریافت دیه موتورسیکلت از بیمه

طراحی سایت تهران سایت

irspeedy

درج اگهی ویژه

تعمیرات مک بوک

دانلود فیلم هندی

قیمت فرش

درب فریم لس

زانوبند زاپیامکس

روغن بهران بردبار ۳۲۰

قیمت سرور اچ پی

خرید بلیط هواپیما

بلیط اتوبوس پایانه

قیمت سرور dl380 g10

تعمیرات پکیج کرج

لیست قیمت گوشی شیائومی

خرید فالوور

پوستر آنلاین

بهترین وکیل کرج

بهترین وکیل تهران

خرید اکانت تریدینگ ویو

خرید از چین

خرید از چین

تجهیزات کافی شاپ

ساختمان پزشکان

محصولات فوراور

خرید سرور اچ پی ماهان شبکه

دوربین سیمکارتی چرخشی

همکاری آی نو و گزینه دو

کاشت ابرو طبیعی و‌ سریع

الک آزمایشگاهی

الک آزمایشگاهی

خرید سرور مجازی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

قیمت بالابر هیدرولیکی

لوله و اتصالات آذین

قرص گلوریا

نمایندگی دوو در کرج

خرید نهال سیب

وکیل ایرانی در استانبول

وکیل ایرانی در استانبول

وکیل ایرانی در استانبول

رفع تاری و تشخیص پلاک

پرگابالین

دوره آموزش باریستا

مهاجرت به آلمان

بهترین قالیشویی تهران

بورس کارتریج پرینتر در تهران

تشریفات روناک

نوار اخطار زرد رنگ

 






آمار وبسایت

 تعداد کل بازدیدها : 1837175955




هواشناسی

نرخ طلا سکه و  ارز

قیمت خودرو

فال حافظ

تعبیر خواب

فال انبیاء

متن قرآن



اضافه به علاقمنديها ارسال اين مطلب به دوستان آرشيو تمام مطالب
archive  refresh

كاوەی ئاسنگەر و گوڵەگەنمەكانی سەرشانی


واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: كاوەی ئاسنگەر و گوڵەگەنمەكانی سەرشانی



ئیبراهیم ئیسماعیل‌پوور



ئاماژە: هەموو دەزانین كە‌ئوستوورە مێژوو نییە و ناتوانین بە‌تیۆرییە مێژووییەكان بیخوێنینەوە. ئوستوورە

لە‌خۆیدا هەڵگری مانایەكی نەگۆر و راستەوخۆ نییە. تەنیا شێوەی خوێندنەوەی ئێمەیە كە دەتوانێ مانایەكی

سەردەمیانەی ێێ ببەخشێت. ئێمەین كە ئوستوورە دەخەینە چوارچێوەی دیالۆگەوە و وەكوو دارێكی بە

نەشەوشنە دەیرازێنینەوە و لق و پۆیی پی دەبەخشین. مێژوو نەبوونی ئوستوورە بە‌مانای ئەوە نییە كە

هەركەس دەتوانێ لەسەری بدوێ و خۆی بە پسێۆری ئەم بوارە بزانێ. هەر ئەمە دەخوازێت كە بۆ شیكاری

و باس لە سەر ئوستوورە دوو خاڵی گرینگ وەبەرچاو بگرین، 1ـ ئوستوورە ئەشێ ئوستوورەناس كاری

لەسەر بكات و بە مێتۆدە تایبەتەكان مامەلەی لەگەێدا بكرێت. ئوستوورەیەك دەتوانێ ببێتە رۆژەچی

رۆشنبیران و زانایانی گەلێك، كە لە كێڵگەی بیری ئوستوورە‌ناسێكدا بەرهەم هاتبێ و بە بەردە شۆركراوی

خرابێتە بەردەستی زانایانی‌تر. كە وابوو ئەمە كاری شاعیر و مێژووناس و كەسانی ئایینی و ... هتد نییە. 2ـ

بە پێی ئەوەی كە ئوستوورە رەنگدانەوەی هۆگریە شوناسیەكانی نەتەوەكانە و لە بیری شوناسی

نەتەوایەتییەوە هەڵدەقوڵێ، رۆشنبیرانی نەتەوەیی و بیروژای گشتی دەتوانن لە‌درێژخایەندا گۆرانكاری

بەسەر بێنن. رۆشنبیران لە چەمكە ئوستوورەییەكان‌دا گۆژانكاری پێك دێنن و دەیانكەنە هەوێنی چەمكی

بەرگری و بە پێی پێویستی نەتەوەكەیان هەموو نوێ كاری یەكی دڵخوازی بەسەردا دێنن و دەیخەنە بەردەم

رای گشتی. ئەمە رای گشتییە كە بریار ئەدات ئاخۆ وەری دەگرێ یان بە سەندووقی فەرامۆشی دەسێێری.

كە وابوو هەرجۆرە مامەڵەكردن لەگەڵ ئوستوورەكانماندا بەدەر لەم چوارچێوەیە كاریگەریەكی ئەوتۆی نابێ و

هەوڵی دژبەرانی ئوستوورە ساغەكە بێ‌ئاكام دەمێنێتەوە.

كورد بە‌هۆی باوەر بە خۆنەبوون و خۆ بە‌كەم زانین تا ئێستا دایمە چاوی لەوە بووە كە گەلانی باڵادەست و

دەورووبەری ددانی پێدابنێن. ئەم گەلە نەیتوانیوە جارێك لە جاران ببێتە ئاوێنەی باڵانوێنی خۆی و بە چاوێكی

خۆمالیانە و دڵسۆزانە لە قەڵافەتی خۆی رابمێنێ و پێناسەیەكی كوردانەی لە خۆی هەبێ. ئەمە مێژوویەكی

دوور و درێژی هەیە و تا ئێستاش هەر قیرە و بە كەوای سپی كوردەوە نووساوە. ئەم دیاردە نالەبارە بەزەقی

بە هەموو لایەنەكانی فەرهەنگ و شارستانیەتی كوردەوە دیارە. ئەم گەلە نەیوێراوە و نەیانهێشتووە بە زمان و

قەڵەم و كەرەسەكانی تر خۆ دەربرێ و باسێك لە خۆی بكا. هەركەس لە دەرەوەی جەغزی كوردبوونەوە

سەری كێشاوەتە ناوەوە، گۆرەپانی بۆ نووسین و باس‌كردن و مێژوونووسین و پێناسەی نەتەوایەتی خاڵی

دیوە و بە بیروبۆچوونی خۆی ئەم كارانەی بۆ كورد كردووە. هەر لە یەكەم كتێبی مێژوویی‌یەوە وەبگرە تا دەگاتە

یەكەم فیلمێك كە ساڵەكانی 1926 و 1927 لە سەر كورد دروست‌كراوە و وێدەچێ كاری ئەرمەنیەكانی

روسیەی ئەوكات بێ و هەروەها هەموو روونكردنەوە مێژوویی و تیشك خستنە سەری دەقە ئەفسانەییە

كۆنەكان و لەگەێ ئەمانەش دەتوانین ئاماژە بە دەیان شتی تر بكەین كە هەركام بە جۆرێك جێگە پەنجەی

ناكوردێكی پێوە دیارە. وەكوو نموونەی هەرە بەرچاو دەتوانین ئاماژە بە مەزن زانینی ئەو هونەرمەند و

شاعیرانە بكەین كە تا هونەرمەند و شاعیرانی گەلانی تر باسیان نەكردن، ئێمە بە مەزن و گەورەمان

نەزانین. تا عەرەبەكان ددانی خێریان بە مامۆستای گۆرانی و مەقامی كوردی عەلی مەردانی مەزندا

نەهێنا، ئێمە وەكوو لووتكە نەمانناسی. تا شەجەریانی گۆرانی‌بێژ و گەورە هونەرمەندی فارس باسی

مامۆستایی و مەزن‌بوونی سەید ئەسغەری كوردستانی نەكرد، ئێمە تا ئەو رادە رێزمان لێ نەگرت. تا وێنەی

شاملووی شاعیرمان لەگەێ مامۆستا شێركۆ بێ‌كەس نەدی، بە مەزن‌بوونی شێركۆمان نەزانی. بۆ بەڵگە

هێنانه وە بۆ مەزنایەتی كەڵە پیاوێكی مێژووی هەنووكەیی كورد چاومان برییە دەمی بەژێوەبەری

بەرنامەیەكی كێ‌بەركێ‌ی دەنگ و رەنگی ناوەندی، لە تاران. ئێمە ئێستاش بۆ ناسینی خۆمان پەنا

دەبەینەبەر ئاسەواری رۆژهەڵات ناسەكان و لە دێرەنووسراوەكانی ئەواندا خۆمان دەبینینەوە. سەیرتر لەوە

ئەوەیە كە بۆ ناسینی ئەو زمانەی كە خۆمان دەیزانین و قسەی پێدەكەین، دیسان پەنا دەبەینە بەر ئەوان.

هەمیشە چاومان لەوە بووە كەسێك لە دەرەوەی جەغزی كوردبوونەوە لێمان بروانێ و مەوجوودیەتمان بە

حەق بناسێنێ. كە لەم بوارەش دا دەتوانین ئاماژە بە رۆژهەڵات‌ناسان و بەشێك لە نووسەرانی رووسی

بكەین كە لە سەر كورد شتیان نووسیوە. لە لایەكی ترەوە رەنگە هیچ نەتەوەیەكی تر بەقەد كورد كارەسات و

فاجعەی ئەزموون نەكردبێ. ئاخۆ لەگەڵ ئەو هەموو كارەساتە چیمان كردووە؟ ئەو كارەسات و فاجعە

گەورانەمان نەكردووەتە فاكتەری دروستكردنی شوناسی نەتەوایەتیمان. ئەوە تا دەبینین بە درێژایی مێژوو

سینگ بە سینگ، كراسی عوسمان و هۆلۆكاست و كوشتاری بێ‌بەزەییانەی ئەرمەنیەكان و مەزڵوومیەتی

فەلەستین و كۆكوژیەكانی جیهانی و ئیفلیج‌كردنی هێرۆشیما و دەیان كارەساتی جەرگ‌بری تری جیهان بۆ

بەرەكانمان دەگێرینەوە. بەڵام قەت جارێك لە‌جاران باسی ئەنفال و هەڵەبجە و شەهید‌كردنی كۆمار و

پاكتاوكردنەكان و دەیان كارەساتی دڵتەزێنی ترمان بۆ‌منداڵانمان نەگێژاوەتەوە. ئێمە ناكوردتر و عەرەبتر لە

هەموو خەڵكانی ناوچە بێدەنگی كۆنفرانسی ئیسلامی سەردەمی كارەساتی هەڵەبجەمان بە ئاسایی و

یاسایی‌زانی. ئێستاش هەر تاكێكی كورد هەموو كارەساتەكانی جیهانی عەرەب دەزانێ و خۆی وەكوو

تاكێكی موسوڵمان لە‌جەرگەی ئەو كارەساتانەدا دەبینێ. بەڵام موخابن تەنیا لە ساڵ‌رۆژی كارەساتە

كوردیەكاندا شتەكانمان بیر دەكەوێتەوە و هەروەكوو پێشتریش باسمان كرد، جەنایەتی جەنایەتكاران

دەپۆشین. تراژدیا لە مێژووی ئێمە دایمە دەگاتە لووتكە. دوژمنانمان كارەساتمان بەسەر دێنن و بە سەدان

شێوە، كوشتن و برین و تەجاوز پێكردن شاڵاومان دەكەنە سەر، كەچی ئێمە زۆر حەكیمانە لەسەر ئەوانی

لادەبەین و تەبرەئەیان دەكەین. ئێستاش كوردێك حازر نەبووە لەبەرچاوی راگەیەندراوە گشتییەكاندا ئامادە

بێت و باس لە تەجاوزێك بكا كە پێی كراوە. ئەمانە و سەدان نموونەی تری ئەو راستییە دەسەلمێنن كە ئێمە

خۆمان نەخستۆتە پرۆسەی بەنەتەوەبوونەوە و كارێكی جیددیمان بۆ نەكردووە. ئەم پێشەكییە كورتەم لەبەر

ئەوە هێنایە گۆرێ كە بە ئاسانی بچمە ناو باسی نەورۆزەوە. رەنگە كەس لەوە لاری نەبێ كە نەورۆز جەژنی

زۆربەی گەلانی ناوچەكەیە. لە هیندوستانە وەربگرە تا دەگاتە توركیا. كە بەشێك لە گەلانی هیندی و گەلانی

بەلووچ و لور و فارس و كورد و توركمان و تەنانەت عەرەبیش لە خۆ دەگرێ. رەنگە لە كەسیش ئاشكرا نەبێ

كە كورد وەكوو نەتەوەیەكی ناوداری ئەم ناوچەیە لە كەیەوە خاوەنی جەژنی نەورۆزە و لە كەیەوە رێزی لێدەگرێ

و وەكوو جەژنێكی مەزن چاوی لێدەكات. بەڵام هەموو ئەوە دەزانین كە تیشكی ئاگری نەورۆز بەشێك لە

ژیانی كوردانە. ئەم ئاگرە پیرۆزەمان بە‌داستانی حەماسی كاوە و زوحاكەوە گرێ داوە. لە‌دەیان سەدە

لەوەێێشەوە سینگ بەسینگ ئەم چیرۆكەمان ێاراستووە كە: قارەمانێكی كورد بە ناوی كاوە لە سەردەمێكی

ێر لە جەور و ستەمدا و لە زەمانی پاشایەتی مرۆخۆرێكی وەكوو زوحاكدا قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و تاج و تەختی

ئەم پاشایەی تێك داوە و بە‌سزای خەیانەتەكانی گەیاندووە و ئەم مەزنایەتی‌یەی وەكوو میراتێك بۆ‌نەتەوەكەی

بەجێ هێشتووە. بەڵام كاتێ ویستوومانە وەكوو تیۆری و دەق بەلگەیەكمان بۆ نەورۆز هەبێت. دیسان

وەرگەراوینەتەوە سەر تیۆری و دەقی نووسەرانی نەتەوەی سەردەست. ئەو نەتەوەیەی كە كەڵەشێری خۆی بە

لەپەوە لێناوە و كیان و دەسەڵاتی پێك هاوردووە و چی تر بۆ ناسین و بە ئامانج گەیشتنەكانی، حەوجێی بە

نەورۆز نەماوە. نەتەوەیەك كە بە پێچەوانەی ئێمە جوگرافیای فەرهەنگی خۆی لە ناسنامە فەرهەنگیەكان

ئاخنیوە و بوون و نەبوونی نەورۆز رەنگە چ شوێنێكی كاریگەری لەسەر ئەو نەبێ. هەربۆیە نووسەری بەناو

بانگ و خامەرەنگین ئەحمەدی شاملوو بە نووسینی وتارێكی سەردەمیانە لە نەورۆز هەستاوە. ئەم نووسەر

و شاعیرە گەورەیەی فارس بە دەرك‌كردنی ئەم راستییە كە ئیتر ئەوان بۆ تازەكردنەوەی ئەفسانە و

ئوستوورەكانیان دەتوانن هەر جێ‌گۆركێ‌یەك بە قارەمانەكانیان بكەن و تەنانەت بۆ زیندوو راگرتنی نەورۆز

وەكوو فەرهەنگ و دووبارە وەگەژ‌خستنەوەی ئەم بابەتە فەرهەنگییە، خائین و چەواشەكار بكەن بە قارەمان و

گەل‌خۆشەویست و مرۆڤە رزگاریدەرە ئوستوورەییەكەش بە خائین ناوبەرن، ئەم كارەی لەگەێ نەورۆزدا كردووە

و خوێندنەوەیەكی نائاسایی و ێیچەوانەی لە نەورۆز بووە. لەم پێچەوانە خوێندنەوەی شاملوودا، كاوە ێیاوێكی

خەیانەتكار و گەل‌فرۆش بووە و بە گژ پاشای عادڵ و گەل خۆشەویست، زوحاكی دادپەروەردا چووە و لە

ئاكامدا تانج و تەختی پاشای كوردانی تێك داوە و دەسەڵاتی بە نەتەوەكانی تر بەخشیوە. ئەمە هەر وەكوو

باسمان لێ كرد و لە كاتی خۆشی‌دا لە گۆجاری ئەدەبستانی چاپی تارانیش‌دا لەگەڵ چاپی وتارەكەی

شاملوودا هاتبوو، هیچ لە راستییەكەی داستانی كاوەی ئاسنگەر و زوحاكی نەدەگۆری. شاملووش

مەبەستی تێكدانی بارەماناییەكەی نەورۆز وەكوو سیاسیەت نەبوو. بەڵكوو تەنیا ئامانجی ئەو وەگەر

خستنەوەی دووبارەی ئەفسانەی نەورۆز بوو. هاتبوو لە ترسی بۆرۆبوونی باسەكە روواڵەتێكی تری پێ

بەخشیبوو. شاملوو دەیزانی كە ئەمە لەسەر گەلی فارس وەكوو نەتەوەی سەردەست هیچ شوێنێكی

نەرێ‌نی دانانێ و تەنانەت دەبێتە كۆڵەكەیەكی ئەستووریش و دەردێتە بن هەنگڵی فەرهەنگەكەیان. ئەم

كارەی ئەحمەدی شاملوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە زاری گرووپێكی ئایینی شیرین دێ و دەبێتە

بنێشتەخۆشكەی سەر زاریان و دەیكەنە گۆپاڵی دەستی دژ بە نەورۆز و كەلەپووری كوردی‌یان. ئەمە لە

حاڵێكدایە كە ئەوان هیچ كام لە بەرهەمەكانی تری شاملوویان پێ باش نیە و تەنانەت خۆشی بە كەسێكی

باش ناودێر ناكەن. بۆ ئەوان كە باسی نەتەوایەتی لە پلەی دووهەم و سێهەمدایە و ئامانجی سەرەكی‌یان

پیادەكردنی یاسا و نەریتی شەریعەتی سوننەكانە، نەورۆز بە تێكدەری ئەم بیرۆكەیە دەزانن و تەنیا رێگای

گەیشتن بەو ئاواتانە لە لابردنی جەژن و فەرهەنگه خۆماڵیەكاندا دەبینن. هەربۆیە زۆر بە خەستی كاری بۆ

دەكەن و لە جەژن و ئائینەكانی نەورۆزدا بەشدار نابن و تەنانەت بەشداربوانی جەژنی نەورۆز و سێزدەبەدەر بە

جاهیل ناو دەبەن. پێیان وایە هەركەس بەرەوپیری نەورۆزەوە چوو بێ‌ئەخلاق و دۆراو و خائینە. ئەم بیرۆكەیە

فری بەسەر ئەو راستیەوە نییە كە كورد وەكوو یەكێ لە نەتەوە یاساغەكانی ناوچەكە پێویستیەكی زۆری بە

باری مانایی سیاسی نەورۆز هەیه و بۆ لابردنی كێشە سیاسی و شوناسیەكانی خۆی لە نەورۆز وەكوو

هەڵگری باری سیاسی و شوناسی كەڵك وەردەگرێ. ئەم راستییەشیان لەبەرچاو نییە كە ئێمەی كورد

رەنگە نەتوانین بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، یاخۆ لانی‌كەم كەم‌كردنەوەی دەسەڵاتی نەتەوەی سەردەست لە

سەرمان، هیچ شتێكی تر لەم حاڵەتەدا بكەینە ئاڵترناتیوی نەورۆز. ئەبێ ئەوەمان لە بیر نەچێ كە ئێستا

نەورۆز لە باكووری كوردستان رۆلێكی زۆر گرینگ و حەیاتی دەگێرێ و بۆ دروست‌بوونی شوناسی كورد و

جیابونەوەی لە نەتەوەی سەردەست یەكەم شتە. نەورۆز دەتوانێ هێمای یەكگرتوویی خەڵك بێت. ئێمە لە

باتی باس لە دنیای فانتزی كردن و بیركردنەوە لە یۆتۆپیای عەداڵەتی سەنتەری هەرگیر رووناكی نەدیوی

جیهانی مەتافیزیك و مل‌كەچ كردن بۆ مێژووی بە چەواشە راگوێزراوی بە سەردا داسەپاومان‌دا دەتوانین بیر لە

ئەمری واقعی نەورۆز بكەینەوە و بە كردەوە بیسەلمێنین كە هەردەم لە جووڵانەوە و ئاڵ‌وگور پێكهێنان‌دا بین و

هەر سال بە نووسینی جەژنە پیرۆزە بە تیشكی ئاگر رەمزی مانەوەمان لە گیرفانی كەوای مرادخانی مێژووی

هەردەم زیندوومان بخەین. لە باتی بە حەرام‌زانینی نەورۆز و یاساغ‌كردنی، دەبێ ژیرانە ئوستوورەكە بۆ

خۆمان دروست كەینەوە و بە خوێندنەوەیەكی سەردەمیانە نەورۆز بكەینەوە بە رەمزی دەگژ زاڵم‌راچوون و

شوناسێكی كوردانە. چی تر گوتاری زاڵ بە سەر خۆماندا بەرهەم نەهێنینەوە و نەورۆز بە جۆرێك بكوردێنین

كە بۆ هەر تاكێكی كورد فام بكرێ و لە جێی پشت‌بەستن بە دەقی شاملوو و نووسەرانی نەتەوەی

سەردەست، پشت بە نووسەران و شاعیران و ئوستوورەناسانی خۆماڵی و دەقە بەرهەم هاتووەكانی

گەلەكەمان ببەستین. بۆ كورداندنی نەورۆز پێناسەیەكی نوێمان پێویستە. كورد ئەشێ خۆی فەرهەنگەكەی

پێناسە بكاتەوە و بۆ باسی نەورۆزیش هەر خۆی بە موئەلیفەكانی نەورۆزدا بێتەوە. خراپەكانی لێ

هەڵوەژێرێ و خاڵە باشەكانی زەق بكاتەوە. تا ئەو رادەیە كە نەورۆز ببێتە بەشێكی بەرچاو شوناسی

نەتەواویەتیمان. بە روانگەیەكی پراگماتیستیانەوە بروانینە نەورۆز. وەكوو نەتەوە هەرچی خێر و بێری بۆمان

نەبوو بیخەینە پشت گوێ و بە گیان و دێ ئەوەی تری بپارێزن. ئەوەش حاشا هەڵنەگرە، ئێمەش بۆمان هەیە

پاش بە ئاكام گەیشتنی پرۆسەی بەنەتەوەبوونی خاوەن دەسەڵاتمان، هەر ئەو كارە لەگەێ نەورۆز و

ئەفسانەكانی ترمان‌دا بكەین كە نووسەر و شاعیری گەورە ئەحمەدی شاملوو كردی. بەڵام ئێستا تەنیا

جەژنێك كە دەتوانێ هەموو كوردان پێكەوە گرێ بدات و لە بن سێبەری خۆی كۆیان كاتەوە، جەژنی نەورۆزە.

هەربۆیە دەتوانین بیكەینە هەوێنی دروست‌كردنی بەرەبەیانێكی گەش و لێك نزیك‌بوونەوەیەكی بێ ئەم لا و

لا. نەورۆز بەشێك لە كولتووری ئێمەی كوردە كە هەردەم دەتوانین بیخەینە بازنەی دیالۆگەوە و بە كەیفی

دڵمان ئاڵوگۆری بەسەر بێنین. تا بەو شێوە دەردێ كە دەتوانێ ببێ بە هۆكاری رزگاریمان. رەنگە چاك وابێت

كە نەورۆز لە حاڵەتی عادەتی و ئاساییەكەی دەربێنین و بۆ حاڵەتێكی مانادارتر و بەرگریانەتر و ئیختیاری‌تری

بگوێزینەوە. وەكوو باسی كۆتایی دەبێ بێێم: بە هۆی ئەوەی كە بارودۆخی كورد لە ناوچەكەدا لە هەموو

گەلانی تر جیاوازە. ئەشێ نەورۆز و كولتووریش جیاواز بێت. هەر ئەمە دەخوازێ كە ئێمە روانگەیەكی جیاواز

لە گەلانی ترمان لە نەورۆز هەبێت. لە ئەفسانەی نەورۆزی كورددا زوحاك پاشایەكی زاڵم و مێشك‌خۆرە و بە

نیشانەی مرۆخۆری و درندەیی دوو ماری لە سەرشانە و كاوەش مرۆڤێكی رزگاریدەرە كە لە سەرشانی دوو

گوڵە گەنم بە نیشانەی خۆشەویستی ژیان و عەشق بۆ ئازادی رواوە






این صفحه را در گوگل محبوب کنید

[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 436]

bt

اضافه شدن مطلب/حذف مطلب




-


گوناگون

پربازدیدترینها
طراحی وب>


صفحه اول | تمام مطالب | RSS | ارتباط با ما
1390© تمامی حقوق این سایت متعلق به سایت واضح می باشد.
این سایت در ستاد ساماندهی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی ثبت شده است و پیرو قوانین جمهوری اسلامی ایران می باشد. لطفا در صورت برخورد با مطالب و صفحات خلاف قوانین در سایت آن را به ما اطلاع دهید
پایگاه خبری واضح کاری از شرکت طراحی سایت اینتن