تور لحظه آخری
امروز : سه شنبه ، 10 مهر 1403    احادیث و روایات:  پیامبر اکرم (ص):على پيشواى مؤمنان و ثروت پيشواى منافقان است.
سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون شرکت ها




آمار وبسایت

 تعداد کل بازدیدها : 1819596577




هواشناسی

نرخ طلا سکه و  ارز

قیمت خودرو

فال حافظ

تعبیر خواب

فال انبیاء

متن قرآن



اضافه به علاقمنديها ارسال اين مطلب به دوستان آرشيو تمام مطالب
archive  refresh

(نالی)ش مه دره سه ی لا مه حبه سه یه


واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: (نالی)ش مه دره سه ی لا مه حبه سه یه

ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

خانه قا و دیوه خانی ئاغا و حوجره ی فه قێیان و له م دواییانه شدا قوتابخانه كان له كوردستاندا شوێنی په روه رده و فێربوونی زانست و پێگه یاندنی مرۆڤی كورد بوون .
له و سه رده مانه یدا كه قاوه خانه كانی ئورووپا شوێنی كۆبوونه وه و دانیشتنی فیلسووفه كان وجێگه ی پلان داڕشتنی رۆشنگه رانی وه كوو هیوم و ئیسمیت و جان لاك و ده یان كه سی تر بوون ، خانه قا و دیوه خان و حوجره كانی كوردستانیش له پیاوانی كورد جمه ی ده هات.
به و جیاوازییه وه كه ئه وان وڵاتی خۆیان و ده ورووبه رو هه موو ئورووپایان هه ژاند وئیمه له جه غزێكی به تاڵدا خولاینه وه و رۆح و ئاوه ز و دڵی خۆشمانمان بۆ رانه چڵه كا !! سه ربزێوانی كورد له فریودان و خۆ به زلزانی و گێژ كردنی جه ماوه ر دا به هۆشیاری گه یشتن .
نازانم ره وتی نوێگه ری ئورووپا و گه شه ی فه لسه فه ی نوێی فیلسووفه مه زنه كانی ئه و هه رێمه و شۆڕشی په روه رده ی رۆسۆ تاچه نده به گوێی نالی گه یشتووه وبیر و هۆشی ئه و بیرمه نده ی كوردی خستۆته ژێر كاریگه ری خۆیه وه ، به ڵام ئه وه ده یبینین كه نالی زۆر شاره زایانه هه ست به خولانه وه له و جه غزه به تاڵه دا ده كا و وه كوو پیره چرا به ده سته كه ی مێژوو له سروشتدا به دوای مرۆڤدا ده گه ڕێ.

ئه هلی دنیا یی له به ر حیرس و ته مه ع هوشیارن
به خسووسی بگه ڕێی مه ست و خیره دمه ندی نییه

نالی له جیهانی مه ستی ئه دوێ و ئه م جیهانه ش له ئاسه واری زۆربه ی زاناكاندا لێدوانه له جیهانی ڕاستی و ئاگایی و زانایی و هه روه ها به ئاستی ئاوه ز و مرۆڤ بوون گه یشتن . هه ر بۆیه به ده گمه نیش یه كێكی زیره ك و وریا له جیهانی ده وروو به ردا نابینێته وه . وه كوو بیرمه ندێك له كۆبوونه وه كاندا ئاماده ده بێت و هیچ ئاسه وارێك له جوانی و مه زنی و حاكم بوونی ئاوه ز نابینێت . سه ر به مه یخانه و خانه قا و مه دره سه دا ده كات و خۆی له كۆڕ وكۆبوونه وه كان هه ڵده قورتێنێ و به نائومێدی لێیان ئه دوێ :

خانه قاش هه ر وه كوو مه یخانه یه ، كه هه ر ئاوابێ
مه جلیسێكی هه یه ، ئه مما گه پ و گۆبه ندی نییه

خانه قا مێژوویه كی دوور و درێژی له كۆمه ڵگای كورده واریدا هه یه .
له هه ر مه ڵبه ندێكدا كاریگه ری شێخ و خانه قا یه ك به سه ر خه ڵكه وه دیار بووه . خه ڵكانێكی زۆر مه ودایه كی دوور ودرێژیان بڕیوه و له خانه قایه كدا كۆبوونه ته وه و بیرو رایان گۆڕیوه ته وه .
ئه وه ی كه بڵێین هه موو خانه قاكانی كوردستان له سه ر پێگه یاندنی مرۆڤی بیرمه ند كول و كار له ده ست ناهاتوو بوون ، قسه یه كی راستمان نه كردووه .
هه ژار و هێمن و زه بیحی و چه ندین كه سی دڵسۆز و زانای تری كورد له خانه قای بورهانه وه سه ریان هه ڵداوه و چه ند خانه قای تری كوردستانیش ئه م رۆڵه یان دیتووه .
به ڵام به سه رنجدان به وه ی كه خه ڵكێكی زۆر له خانه قاكاندا بوون و هاتووچۆی ئه م شوێنه یان كردووه ، ده بینین كه كاریگه رییه كی ئه و تۆیان له سه ر ئاستی زانیاری و پێگه یشتوویی خه ڵك نه بووه .
به پێچه وانه وه بڕێك له خانه قاكانی كوردستان رۆڵی كلیسای سه رده می سه ده تاریكه كانی ئورووپایان بینیوه .كه س نه یوێراوه له حاستیان ببزوێ و باسی زانستی بێنێته ئاراوه .
ده سبه جێ له لایه ن سۆفی و ده روێش و شێخی نه زانه وه به كافر له قه ڵه م دراون .
هه ربۆیه نالی خه لكانی دانیشتووی خانه قا به بێتام و خوێ ده زانێ و لای وایه كه ئه وان نوكته و گاڵته و گه پ (له راستیدا ژیانی ئاسایی ) نازانن و بۆ ئه وه ناشێن كه مرۆڤ ببێ به هاوڕێیان .
خانه قا دایمه پڕ بووه له كۆڕی زیكر و هه را و زه نا وبه زم و ره زم . به ڵام نالی له و ناوه دا هیچ هه را و به زم و زه نایه كی زیره كانه و سه ربه ستانه ی نه دیوه . له به رانبه ردا مرۆی بێ كه ڵك و گه ند و نه زانی چاو پێ كه وتووه و كه سایه تی زیره ك و سه ربه ستی تێدا به دی نه كردووه .

واقیعه ن خانه قا خۆش زه مزه مه ێیكی تێدایه،
به ڵا قه ندی هه یه ، گه ندی هه یه ، ره ندی نییه

رۆسۆ بیرمه ندی سه ده ی هه ژده هه می ئورووپا ، پێی وایه كه په روه رده ئه شێ خوودی ژیان بێت، یاخۆ لانی كه م قوتابی بۆ ژیان ئاماده بكات .
به ڵام ئه و ته نیا سروشت به باشترین مامۆستا ده زانێ و بڕوای به په روه رده ی نه رێنی هه یه .
واته به ڕای ئه و ئه شێ مرۆڤ له و فێربوونه دوور بخرێته وه كه له رێگه ی قوتابخانه و كتێبه ده رسییه كانه وه پێی ده گات.
ره نگه نالی بیری له شێوه ی دروستی په روه رده ی قوتابی نه كردبێته وه ، به ڵام وه كوو شاعیرێكی به هه ڵوێست شێوه ی سه رده می خۆی به باش نه زانیوه .
خۆ له كه سیش شاراوه نیه كه تا ئێستاشی له گه ڵدابێت ، مناڵانی كورد له قوتابخانه كاندا زه ین كوێر ده كرێن و وه كوو مرۆڤێكی سه ربه ست چاویان لێ ناكرێ و به گشتی كورد نه یتوانیوه شارۆمه ند په روه رده بكات .
ئیستاش په روه رده ی ئیمه خه ریكه له جێگه ی مرۆڤی شارۆمه ند و سه ربه ست ، مرۆڤه كان ره عییه ت باردێنێ.

به ڕای نالی مه دره سه به ندیخانه ی هۆش و بیر وئاوه زی قوتابی كورده .
ئه و ده ڵێ قوتابیه كان گیان و بیریان له به ندیخانه ی حوجره كاندا دیله و له باتی زانست باسی وه سوه سه وخه یاڵی بێ مانا ده كه ن .
له باره ی ده روونیشه وه ئاماژه به ده ماغ و زه وقی قوتابییه كان ده كات و ده ڵێ شادمانی به ده م و چاویانه وه به دی ناكرێ.
كه له راستیدا قوتابخانه ئه شێ بۆ قوتابی خۆشترین جێگا بێت و هه موو شادمانی و خۆشییه كان به قوتابی ببه خشێ .

مه دره سه مه حبه سه یه ، مه بحه سه یی وه سوه سه یه
كه سی تێدا هه یه ئه مما خۆش و خورسه ندی نییه

به درێژایی مێژووی ناوچه كه قوتابی بێ پسانه وه باسی سه فسه ته یان بۆ كراوه و دایمه خراونه ته گێژاوی وه سوه سه وه .
په روه رده به پێی سوننه تی ناوچه كه هه میشه له خزمه تی ده سه ڵاتدا بووه و ده سه ڵاتیش به هۆی داخراوی و دیكتاتۆڕی وتووتالیتێڕ بوونه وه ، بۆ په روه رده ی مرۆڤی گوێڕایه ڵ و نه فس نزم و خۆ به كه مزان و نه زان پلانیان داڕشتووه و له گه ڵ سازكردنی به ندیخانه بۆ بیر وهۆش ورۆحی قوتابیان ، مامۆستا سه ربزێوو نه ترس و زاناكانیان به دیل گرتووه .هه رگیز گوێیان له م وته یه نه گرتووه كه رۆسۆ ئه ڵێ :
ئه شێ مرۆڤ بۆ مرۆڤ بوون په روه رده بكرێت ... ئه وه ی كه ئه شێ به مناڵان فێربكرێت له زانستێك به ده رنییه و ئه ویس زانستی ئه ركه كانی مرۆڤه.






این صفحه را در گوگل محبوب کنید

[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 410]

bt

اضافه شدن مطلب/حذف مطلب




-


گوناگون

پربازدیدترینها
طراحی وب>


صفحه اول | تمام مطالب | RSS | ارتباط با ما
1390© تمامی حقوق این سایت متعلق به سایت واضح می باشد.
این سایت در ستاد ساماندهی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی ثبت شده است و پیرو قوانین جمهوری اسلامی ایران می باشد. لطفا در صورت برخورد با مطالب و صفحات خلاف قوانین در سایت آن را به ما اطلاع دهید
پایگاه خبری واضح کاری از شرکت طراحی سایت اینتن