واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: خه‌مۆكی چیه - افسردگی چیست ؟
http://kurdup.com/up/uploads/picture/044a4454d8.jpg
سه‌ره‌تا بزانین خه‌مۆكی چیه ؟
خه‌مۆكی : دیارده‌یه‌كی ده‌رونیه ، كه ئه‌بێته هۆی شێواندن و تێكچونی ژیان و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی توش بوو ، ئینجا توش بونه‌كه له ڕێگه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود هۆكاره سیاسیه‌كان یاخود هۆكاری ئابوری یاخود هۆكاره ده‌رونیه‌كانه‌وه ئه‌بێت .
با شتێكمان له بیر نه‌چێت هه‌ر ده‌م بیزانین :
سه‌ره‌تای چاره سه‌ری خه‌مۆكی زۆر ئاسانه .
ئایا بۆماوه كاریگه‌ری هه‌یه ؟
به‌ڵێ ده‌رونزانان پێان وایه نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كان واته ئه‌وانه‌ی له دایك و باوك و باپیرانه‌وه بۆ منداڵ ئه‌گوازرێته‌وه كاریگه‌ری ئه‌بێت ، له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رو خۆڕزگاركردنیشیان بۆمان دیاری كردوه .
نیشانه‌كانی خه‌مۆكی چین ؟
به هۆی هه‌ندێ نیشانه‌وه له لای توش بو ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌توانین كه‌سی توشبو بناسینه‌وه
- دوور كه‌وتنه‌وه : سه‌ره‌تا بزانین خه‌مۆكی چیه ؟
خه‌مۆكی : دیارده‌یه‌كی ده‌رونیه ، كه ئه‌بێته هۆی شێواندن و تێكچونی ژیان و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی توش بوو ، ئینجا توش بونه‌كه له ڕێگه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود هۆكاره سیاسیه‌كان یاخود هۆكاری ئابوری یاخود هۆكاره ده‌رونیه‌كانه‌وه ئه‌بێت .
با شتێكمان له بیر نه‌چێت هه‌ر ده‌م بیزانین :
سه‌ره‌تای چاره سه‌ری خه‌مۆكی زۆر ئاسانه .
ئایا بۆماوه كاریگه‌ری هه‌یه ؟
به‌ڵێ ده‌رونزانان پێان وایه نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كان واته ئه‌وانه‌ی له دایك و باوك و باپیرانه‌وه بۆ منداڵ ئه‌گوازرێته‌وه كاریگه‌ری ئه‌بێت ، له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رو خۆڕزگاركردنیشیان بۆمان دیاری كردوه .
نیشانه‌كانی خه‌مۆكی چین ؟
به هۆی هه‌ندێ نیشانه‌وه له لای توش بو ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌توانین كه‌سی توشبو بناسینه‌وه
- دوور كه‌وتنه‌وه :
هه‌ندێ جار به‌هۆی سه‌رقاڵی دایك و باوكان یان به پێچه‌وانه‌وه منداڵه‌كان بۆ دایك و باوكیان كه‌م له یه‌كتر نزیك بونه‌وه‌و كه‌م ئاخاوتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر هۆكارێكه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان به هۆیه‌وه بێئۆقڕه‌یی و نائارامی دروست ئه‌كات .
- ته‌نیایی :
هه‌ندێ جار كه‌سه‌كه خۆی حه‌ز یه ته‌نیای ئه‌كات ته‌نیایێك تا پله‌ی گۆشه‌گیری و دابڕان له ئه‌ندامانی خێزان و كۆمه‌ڵگا نیشانه به ده‌ركه‌وتنی خه‌مۆكی ئه‌دات .
ئایا ئافره‌ت یان پیاو كامیان زیاتر توش ئه‌بێت ؟ چاره‌سه‌ر لای كامیان زه‌حمه‌ت تره ؟
ده‌رونزانان ئه‌وشیان ڕۆنكردۆته‌وه ڕێژه‌ی توشبون له لای ئافره‌تان زیا تره ، به‌ڵام پله‌ی كاریگه‌ری بۆ پیاوان زیاتره .
ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئافره‌تان زیاتر هه‌وڵی ده‌ربڕینی خه‌مۆكیه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به تایبه‌ت لای پیاوه‌كانیان ، به‌ڵام پیاوان پێچه‌وانه‌ن كه‌میان خه‌مۆكیه‌كه‌یان ده‌رئه‌بڕن به‌مه‌ش كێشه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌بێت له ناوه‌وه په‌نگ خوارد‌و ئه‌بێت .
پیاوان زۆرجار نایه‌ناهه‌وێت باسی ئه‌و دیارده‌یان بۆ بكرێت هه‌میشه ئه‌یشارنه‌وه واش خۆیان نیشانی ده‌ورو به‌ر ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌وان دورن له‌م كێشه‌یه بۆیه‌شه چاره‌سه‌ر لای پیاوان زه‌حمه‌ت تره .
هۆیه‌كی گرینگی توش بون به خه‌مۆكی ؟
- كاركردن زیاتر له توانی خۆت .
ئه‌و دیارده‌یه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان یه‌كجار زۆره ئه‌وان به‌ده‌ست ئه‌و گرفته ئه‌ناڵێنن چونكه كاركردن زیاتر له توانی خۆیان كاتی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵه‌كانیان كه‌متر ئه‌كاته‌وه .
- هه‌ندێ جار هۆیه‌كه‌ی به ئاسانی به‌دیار ئه‌كه‌وێت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م كار ئه‌كه‌ن و زوو ماندوو ئه‌بن ئه‌مه ئاماژه ئه‌دات به هۆی توشبونی به خه‌مۆكی كه‌وا كاریگه‌ری ئه‌كاته سه‌ر جه‌سته‌ی هیلاكی ئه‌كات له كاتێكدا كه‌م كاریشی كردووه .
زیانه‌كانی خه‌مۆكی چین ؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌توندی و به خه‌ستی ئه‌و دیارده‌یه توش ئه‌بن ئه‌و ڕه‌وشتانه‌یان لێ به‌دوور مه‌زانه :
ئازاردانی جه‌سته‌ی خۆیان ، ئه‌مه چۆن ئه‌نجام ئه‌درێت ؟
كاتێ خه‌مۆكی كۆنتڕۆڵی مرۆڤه‌كه‌ی گرته ده‌ست ئێش و ئازاری گرفته‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره ئه‌بێت لای به شێوه‌یه‌ك زۆر جاران جه‌سته‌ی خۆی بریندار ئه‌كات هه‌ست به ئازاری برینداركردنه‌كه ناكات بۆ ؟ چونكه ئازاری ده‌رونی لێره زیاتره له ئازاری جه‌سته‌یی هه‌ر بۆیه‌شه زۆر جاران ئه‌یانه‌وێت له‌و ته‌وژمه ئاڵۆزی و ئازاریه جه‌سته‌ییه ڕزگاریان بێ هه‌وڵی خۆكوشتن ئه‌ده‌ن یاخود خۆیان ئه‌كوژن پێیان وایه خۆكوشتن ئازاری كه‌متره له‌و خه‌مۆكییه‌ی توشی ده‌رونیان بوه .
به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر خه‌مۆكی و هه‌وڵ نه‌دان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ترمان ئه‌كات له‌وانه سایكۆسۆماتی بابزانین سایكۆسۆماتی چیه ؟
سایكۆسۆماتى چیه ؟
سایكۆ واته ده‌رون ، سۆماتی واته جه‌سته .
په‌یوه‌ندی نه‌خۆشیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌رون و جه‌سته
سایكۆسۆماتی: باس له كاریگه‌ریه نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان ده‌كات له سه‌ر جه‌سته ، كاتێ مرۆڤ خه‌م و خه‌فه‌ت له كارێك یان ڕوداوێك ده‌خوا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خه‌م خواردنه‌كانی بیانهیڵێته‌وه و ده‌ریان نه‌برێت كه‌ڵه‌كه ببن له هزری ، دوجاری سایكۆسوماتی ده‌بێت .
پێویسته هه‌موو گرفتێك له ڕێگه‌ی هه‌ر گرفتێك هه‌وڵی ده‌ربڕینی بدرێت له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه بۆنمونه :
هه‌ندێك كه‌س كاتێ توشی بێزاری یان دڵ ته‌نگی ده‌بێت وه‌یان توره‌بون یان ترس و شه‌رم ..........هتد هه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دا به ئاسانترین ڕێگای بۆ ئه‌نجامدانی خۆی كه ده‌توانی به‌سه‌ری زاڵ بێت هه‌ڵیبژیریت و گرفته‌كه‌ی ده‌ربرێ . ڕێگاكانی ده‌ربڕین زۆرن هه‌ندێكیان له‌وانه:
ده‌ربڕینی گرفته‌كه ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ......... پێكه‌نین
ده‌ربرین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ..........................گریان
ده‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی.........................گۆرانی
ده‌ربڕێن و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی................. وه‌رزش كردن
ده‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی.................سایكۆدراما
ده‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ....................هاواركردن
ه‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ى ................كاركردن و سه‌رقاڵبون
ه‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ى ................ گۆڕانكاری له شوێن و ژینگه
كاتێ مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌م ده‌خوا ، زیانێكی زۆر به داهاتوی جه‌سته‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت .
چه‌ندین نه‌خۆشی ڕوی تێده‌كا له‌وانه ژانه سه‌ر ، ته‌نگه نه‌فه‌سی ، زیاد بونی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ، هه‌وكردنی گه‌ده و نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده_ قرحة المعدة_ یان دوانزه گرێ _ قرحة الاثنى عشری_ زۆر جارا ئازاری پشت ، قۆڵۆن و تاده‌گاته نه خۆشێكی ترسناك كه نه‌زۆكی
ۆیه با ریگه‌نه‌درێدرێت گرفته‌كان بار‌و بارگه‌یان له نێو دڵ و ده‌رونمان بكه‌نه‌وه به ڕیگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كان بیانخه‌ینه دوری خۆمان .
چی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ؟
سه‌ره‌تا پێویسته بزانین ڕێژه‌ی توشبومی چه‌نده ، ئه‌وه‌ش به دانیشتن و ئاخاوتن له‌گه‌ڵ توشبو به دیار ئه‌كه‌ێت دوای ئاراسته كردنی چه‌ند پرسیارێك بۆ توشبو .
دواتر پێویسته كه‌سی توشبو بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دوور له‌و شوێنه‌ی كه‌وا توشی ئه‌و دیرده خه‌مۆكی بوه .
هه‌ر بۆیه‌شه دروست كردن و دابین كردنی شوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دیاردانه زۆر پێویسته به داخه‌وه لای ئێمه نیه ، به‌ڵام جێگره‌وه‌ی ( البدیل ) گۆڕینی شوێنه‌كه‌یه .
پاشان پێویسته له لای كه‌سێكی خۆشه‌ویستی خۆی سه‌رپه‌رشتی بكرێت ، هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی بدرێت كه توشی خه‌مۆكی ئه‌كات ئه‌وشتانه‌ی بیرببه‌ینه‌وه كه‌وا ئازاری ئه‌ده‌ن یاخود بێزاری ئه‌كه‌ن .
هه‌ندێ جاریش ده‌ركه‌وتوه خه‌ڵكی توشی خه‌مۆكی ئه‌بن به‌بێ بونی هۆیه‌كی كتوپڕ .
كچانى تازه پیًگه‌شتوو، زیاترخه‌مۆكن
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى(ناوچه‌ى زانستى پزیشكى تاران)، تازه پێگه‌شتوان له‌هه‌رقۆناغێكى دیكه‌ى ته‌مه‌ن زیاتر دوچارى نیگه‌رانى وخه‌مۆكى ده‌بنه‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن گروپپێك له‌لێكۆڵیارانى زانكۆى زانستى پزیشكى ئه‌سفه‌هانه‌وه، به‌ئامانجى په‌یوه‌ندى نیگه‌رانى و خه‌مۆكیى ده‌روونى لاى تازه‌پێگه‌شتوان، ئه‌نجامدراوه.
بۆلێكۆڵینه‌وه‌كه،400كچ و كورِى خوێنكارى قۆتاغى ناوه‌ندى، وه‌ك نمونه به‌شێوه‌ى هه‌ره‌مه‌كى ، وه‌رگیراون، توێژینه‌وه‌كه‌ده‌ریده‌خات، كه گه‌شتن به ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریى "تاك" گیرۆده‌ى كێشه‌وگرفتى زۆرده‌بێته‌وه، تازه‌پێگه‌شتوان به‌گشتى دووچارى گرفتى تایبه‌ت به‌خۆیانن، كه له‌مناڵیدا كه‌متر رووبه‌رِوى ئه‌و گرفتانه ده‌بنه‌وه،به‌لاَم ئه‌و گرفتانه له ته‌مه‌نى گه‌وره‌بووندا جیاوازه، گه‌نجان به‌گشتى له رۆڵى خۆیان رازى نین بۆیه‌دواجار شڵه‌ژاووناجیگیرن.
له‌م قۆناغه‌دا گۆرِانه فیزیكییه‌كانى جه‌سته هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆرِانى ده‌روون وتێرِواندا،
له‌ولێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌رخراوه كه "رازى بوون" له ده‌روون و تێرِوانیاندا، هى كچان كه‌متره له‌كورِان، خه‌مۆكى زیاتر لاى كچانى تازه پێگه‌شتوو ته‌شه‌نه ده‌سێنێ، ئه‌و خه‌مۆكییه‌ش كورِان دا ده‌رده‌كه‌وىَ به‌لاَم كچان زۆرتردووچارى ده‌بنه‌وه.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 307]