واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: خۆشترین سه‌فه‌ر
نازانم ده‌چوومه مه‌دره‌سه یان نا ،به‌ڵام بهیانیڕۆژێکی به‌هاری بوو.به‌هاری 43و44و ئه‌مانه له سه‌ر ته‌پکه‌ی لایمزگهوتی "دارولئێحسان"ی ئێستا ڕاوه‌ستابووم.که‌وایه‌کی مه‌خمه‌ری گۆڵدارمله به‌ر دابوو،له ته‌رزی که‌وای مرادخانی دووریبوویان.دایهگهورهمکو� �بووی:رۆڵه بۆ هێچ کوێ نه‌چی ده‌بێ لیباسه‌کانت بۆ بشۆم.
لێره‌دا له گه‌ڵ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌مانه راستچاوم له قه‌ره‌بالغی بازاری حه‌یوان بڕی بوو. لای چه‌په‌م قه‌برستان و لایڕاستهم ده‌شتی ته‌قته‌قان و کیوه بهرداویله و به‌رانبه‌رم پانتایێکیڕهشههڵگهڕاو له ماڵات و ڕه‌شه وڵاخ وخه‌ڵک بوو،چووبوومه خهیاڵهوهو لێباسهکانم دابوو به دایکم بییانشوا،هه‌ر ئه‌ونده به‌س بوو که‌خه‌یاڵی دایکم له که‌لله‌م بدات،نازانم به پێی گرێ‌و بوو یا له ڕوویحوننهرییهوه یان کوت وپڕساز ببووم و،به‌ره‌و بازار هه‌نگاوم نابوو.(له‌گه‌ڕه‌کی خانه‌قا) له‌م و له‌و پرسیارم کردبوو ،رێگای کاروانچی و قهتارمدیبۆوه.به په‌له هه‌ڵاتبووم .له پشت مه‌نبه‌عی ئاوه‌که‌ی"ئێستا"ی بهرناڵشکێنه شێو و دۆلێکی لێ‌بوو.ته‌ماشام کرد جه‌ماعه‌تێک به که‌ر وباره‌وه له ته‌داره‌کی سه‌فه‌ردان،چاوه‌ڕوانی چه‌ن هاڤاڵێکیاندهکرد .له‌و ماوه‌یه دا ئه‌وی پرسیار بوو کردیان، چایێکی "ساردووگهرمیان" دامێ. ته‌واوی جه‌ماعه‌ت.یا پێچوکڵاویان به سه‌ره‌وه بوو یان کڵاو و سهرکڵاوهیان به تیلاکی
سه‌ریانه‌وه نابوو،من نه‌بێ که‌س سه‌ری رووتنهبوو،چون به عه‌یب وعاریان ده‌زانی.به‌ڵام دواتر زانێم که زۆربهیلاوهکان شه‌ڕه‌ف،یا فۆکلهیان له ژێر پێچ و دهسرهکهیانهوه هێنابۆدهرێ وشیوهیێکی زۆر جوانی پێدابوون.
پێموایه کاتێ زانییان تامه‌زرۆیی دیداری دایکموایکردووه ،که وه ده‌شت و کێوان که‌وم به‌زه‌ییان پێمداهات و له سهرکهرێکیان هاویشتم و ڕووییشتین.
من هێچ کاتێ له ژیاندا ئه‌ونده شادنهببووم.پێموایه ده‌بێ هه‌ستی ئه‌وه‌م کردبێ پیاوێکی گه‌وره‌م و توانایسهفهرم هه‌یه،رێگا به قهراغونێودێیهکانی"ئاڵبڵاغ""یه‌کشه‌وه""قوڕه‌به‌راز"ودهرزیوهلی"دادهرۆییشت ، له گهڵکاروانچییان هه‌تا نێودێی قوڕهبهرازچووبووم،چونلهوێ ده‌بوو من له قه‌تاره‌که جیا بمه‌وه‌و به رێیه‌کی دیکهدابڕۆم،هه‌ر بۆیه که‌وتبوونه ته‌گبیره‌وه که من به کێ بسپێرن،له بیرمهکابرایێکی که‌ڵه‌گه‌ته‌ی خوێن‌شیرین،دانه‌ویه‌وه و هه‌ر دوو شانی گرتم وکوتی؛ئه‌و پیاوه چووکه‌یه بۆ کوێ ده‌چێ؟
چۆنه به ته‌نیایه؟کوڕی کێیه؟و زۆر پرسیاریدیکه،چاک له بیرم نییه که دانهدانهیانم جواب دابێته‌وه به‌ڵام کاتێزانی که حه‌تمه‌ن ده‌بێ سه‌فه‌ره‌که‌م ته‌واو که‌م...به زمانێکی خۆش له‌گه‌ڵم دووا و له وه‌ڵامدا ناوی خۆم و باوکم و هه‌موو بنهماڵهکهمههڵڕشت .دیم پیاوه رووی کرده جه‌ماوه‌ر و کوتی: کوڕه ئه‌وه برازامه،من له‌گه‌ڵ بابی وه‌ک برا وام،رووی کرده من و کوتی؛کوڕی سه‌گ، ماڵێزانیویانه ،به که‌ست کوتووه؟به‌وه‌ڵاهی ده‌نگی نه‌کردبێ بن داروو بهردیدنیای لێده‌گه‌ڕێن، ئاخر هه‌ر ئه‌م شه‌یتانه‌یان هه‌یه،ئه‌رێ ناوت چبوو،ئا ئا وه بیرم هاته‌وه،باشه ئه‌و شه‌و میوانی مامی خۆتبه وبه‌یانیش دهدبهمهوه،ده‌ی ده‌ڵێی چی.
من هیچم نهکوتبوو،به‌ڵام هێدی هێدی گریابووم وله فکری هه‌ڵاتندا بووم که دوو سوار گهییشتنێ،هه‌ر که‌سه‌ی سواری ئه‌سپێکی به‌رز و به هێز وبه ده‌ماخ ببوو.
کاک عه‌لی منی له قهتارچییهکان وه‌ر گرت و به خودای سپاردن.کوتی:ها،عه‌جه‌مان به‌خێرێن،به‌ره‌و کوێ ده‌چن؟
سواره‌کان به‌کوردییه‌کی تورکاوییهوه ده‌ستیان به قسه کرد و زانرا که به‌ره‌و گوندی "تیکانته‌په" ده‌چن.کوتی: جا ئه‌وه عه‌جه‌مه ،له برای خۆتت که‌وێ،ئه‌م شهیتانۆکهیهم بۆ ده‌به‌نه ناو دێ و به جێی دێڵن.ئه‌ونده‌ی رێتان لێره که‌وت ماڵی عه‌لی ماڵی خۆتانه.
له عه‌رزی کردمه‌وه و خستمیه پشت کابرایێکیان وبهڕێیان کردم.جارنه جارێک سواره‌کان پرسیارێکیان ده‌کرد ومنیش به ده‌نگێکی نزمهوهوهڵامم ده‌دانه‌وه.به‌ڵام من سه‌ر سووڕماوی،فڕه‌ی له نه‌کاوی کوڕکوڕ،جوانی گه‌مه‌ی شوانخهڵهتێنهوشوێنه خزه‌ی تووله مارێک ده‌بووم که ئێستا‌و و ئێستاش له بیرم ناچنه‌وه.
گهییشتبووینه سه‌ره‌تای رێگای "کارێز سه‌روو"بڕێک به ترس و شه‌رمه‌وه کوتم "هه‌ر لێره دامبهزینن"هه‌ر چی ویستیان بمبه‌نه نێو دێ و ئه‌رکه‌که‌یان به جێ بێنن.نه‌مویست و دابه‌زیم. نازانم من بؤ عاشقی کارێز سه‌روو و چۆماوهکهی بووم،ڕه‌نگه هی ئه‌وه بێ به‌و منداڵییه ده‌مزانی کانی یانی کچی شۆخ و شه‌نگ،یانی حیلکهو قاقای کیژه عازهبانێ که به ته‌مای دیتنی کۆڕهئاشقانیان ڕۆژی سه‌دجار دێن و ده‌چن-هه‌لبه‌ت دڵنیا نیم که له کات و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌وه‌م زانیبێ-به‌ڵام حه‌تمه‌ن خوانی هه‌ر دوولام دیون که له یه‌ک کاڵاونهتهوه. له کارێز ترازام به غار خۆم گه‌یانده ده‌رگای ماڵه بابه‌گه‌وره‌م،هه‌ر له ده‌رکه‌وه هه‌رام کرد"دایه" به بێ بڕانه‌وه هه‌رام ده‌کرد و له وهتاغهوه بۆ ژێرخان و له‌وێوه بۆ ته‌ویله‌و هۆڵ و دواجار به پڕتاو خۆمکرد به نێومالدا و دیم دایکم خه‌ریکه خوشکه چکۆله‌که‌م ده‌شوا. تیشکی خۆر له په‌نجێره‌وه خۆی کردبوو به ژوورێ‌دا و ترووسکه ترووسکی خستبۆ ئاوه‌که‌و له‌شی ناسکی کۆرپه‌ی له دایه. هه‌موو شتێک جوانی و پاکی لێده‌باری ته‌نانه‌ت گۆرانییه‌کی نه‌رم و نیان ده‌تکوت له ده‌لاقه‌یێک له بهحهشتهوه دێت،ئیتر خۆم پێڕانه‌گیرا باوشم پێدا کردن و به قوربان و سه‌ده‌قه‌یان بووم .دایکم تا ماوه‌ێێک نه‌یده‌زانی بڵێ چێ،پاشان هه‌وه‌ڵ شاد و دواتر شێواو کوتی ئه‌وه چۆن هاتووی؟ به کورتی بڵێم،من هه‌ر ئه‌ونده مامه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی زانیم خاڵم له مه‌زرایه .یه‌ک ته‌کان تا دیتنه‌وه‌ی رانه‌وه‌ستان ،خاڵم هاوته‌مه‌نی خۆمه‌وه یه‌گجار زۆرزان ،هێنده زۆرزان که ده‌ستی شه‌یتانی له پشته‌وه به‌ستووه .به‌ڵام با خوبه‌ر له شار بزانین کاتێ ده‌زانن گۆم بووم ،و له ژێر دار و به‌ردیشدا نامبیننه‌وه .ده‌زانن که ده‌بێ ئه‌م شه‌یتانه بیری خۆشه‌ویسته‌که‌ی کردبێ.ئه‌ویه که پاش دیتنه‌وه‌ی چه‌ن دیارده‌ش، باوکم ده‌ر ده‌که‌وێ و بێ‌وچان کورترین رێگا ده‌بڕێ و کاتی خهوتننان ده‌گاته جێ.من به قسه‌ی خاڵم خۆم له خه‌و ده‌که‌م و تووڕه‌یی و لۆمه کردن و تهمبێیانه ده‌خه‌ینه وه‌ختێکی دیکه‌و به‌یانی هێدی هیدی به سیله‌چاوێک له باب نزیک ده‌بمه‌وه و به یارمه‌تی خاڵم ئاشت و ته‌با به‌ره‌و بۆکان ده‌گه‌ڕێنه‌وه،پێموایه ده‌بوو به پێیان بگه‌ڕێینه‌وه!!.
سه‌رچاوه:فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 267]