محبوبترینها
نمایش جنگ دینامیت شو در تهران [از بیوگرافی میلاد صالح پور تا خرید بلیط]
9 روش جرم گیری ماشین لباسشویی سامسونگ برای از بین بردن بوی بد
ساندویچ پانل: بهترین گزینه برای ساخت و ساز سریع
خرید بیمه، استعلام و مقایسه انواع بیمه درمان ✅?
پروازهای مشهد به دبی چه زمانی ارزان می‌شوند؟
تجربه غذاهای فرانسوی در قلب پاریس بهترین رستورانها و کافهها
دلایل زنگ زدن فلزات و روش های جلوگیری از آن
خرید بلیط چارتر هواپیمایی ماهان _ ماهان گشت
سیگنال در ترید چیست؟ بررسی انواع سیگنال در ترید
بهترین هدیه تولد برای متولدین زمستان: هدیههای کاربردی برای روزهای سرد
در خرید پارچه برزنتی به چه نکاتی باید توجه کنیم؟
صفحه اول
آرشیو مطالب
ورود/عضویت
هواشناسی
قیمت طلا سکه و ارز
قیمت خودرو
مطالب در سایت شما
تبادل لینک
ارتباط با ما
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
مطالب سایت سرگرمی سبک زندگی سینما و تلویزیون فرهنگ و هنر پزشکی و سلامت اجتماع و خانواده تصویری دین و اندیشه ورزش اقتصادی سیاسی حوادث علم و فناوری سایتهای دانلود گوناگون
آمار وب‌سایت
تعداد کل بازدیدها :
1826748242
بابای سووته‌دڵان
واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: http://sharistan.org/data/upimages/baba-20taher-1.jpg
بابای سووته‌دڵان
ناسري حيسامي
ژیانی، به‌رهه‌مه‌کانی، باوه‌ڕی
باوه تاهیری عوریان له خاوه‌نبیرانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێنجی هیجرییه. ساڵی له‌دایکبوون و مه‌رگی دیار نییه. به پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه، باوه‌تاهیر سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ”طغرل“ی سه‌لجووقیی دیوه و ده‌شڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتووییدا چاوی به طغرل که‌وتووه، وێده‌چێ له‌دایکبووی کۆتایی سه‌ده‌ی چواره‌می هیجری بێ.
به پێی هه‌ندێك نیشانه، له‌وه‌ده‌چێ دوای ساڵی 450ی هیجری له هه‌مه‌دان کۆچی دوایی کردبێ. له هه‌مه‌دان نێژراوه و مه‌زاره‌که‌ی له سه‌ر گردێکه له ڕۆژئاوای شاره‌که.
باسی باوه‌تاهیر له سهرچاوهکۆنهکاندا
یه‌کێک له سه‌رچاوه هه‌ره کۆنه‌کان که باسی باوهتاهیریان تێدایه، ”راحهالصدور و آیهالسرور“ی ڕاوه‌ندییه. ڕاوه‌ندی ئه‌و کتێبه‌ی له ساڵی 599ی هیجری قه‌مه‌ریدا ته‌واو کرد و پێشکه‌شی کرد به که‌یخوسره‌وی کوڕێ قهلهج ئه‌رسه‌لانی سه‌لجووقی.
دانه‌ری راحهالصدور له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ:
”بیستم ئه‌و کاتی سوڵتان به‌گ (مه‌به‌ست طغرلی سه‌لجووقییه) هاته هه‌مه‌دان، له ئه‌ولیا سێ پیر هه‌بوون: باوه‌تاهیر و باوهجهعفهر وشێخ حهمشای کووههکی، هاتن له ده‌روازه‌ی هه‌مه‌دان له‌و جێگه‌یه‌ی پێی ده‌ڵێن خدر، له‌وێ وه‌ستابوون. سوڵتان چاوی پێیان که‌وت، که‌وکه‌به‌ی له‌شکری وه‌ستاند و دابه‌زی و له گه‌ڵ وه‌زیر ”ابونصر الکندری“ هاته لایان و ده‌ستی ماچ کردن. باوه تاهیر سهرشێتهیهک بوو، کوتی ئه‌ی تورک! چ له‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌که‌ی؟
سوڵتان گوتی: هه‌رچی تۆ بفه‌رمووی. باوه‌تاهیر گوتی خودا چی پێخۆشه، ئه‌وه بکه! خودا ئه‌مری له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و چاکه‌یه. سوڵتان گریا و گوتی: هه‌ر وا ده‌که‌م. باوه تاهیر ده‌ستی گرت و گوتی: ئه‌وه‌م به قسه ده‌که‌ی؟ سوڵتان گوتی ده‌یکه‌م. باوه، گۆزه‌ڵه شکاوێکی به‌ده‌سته‌وه بوو، ساڵوعهیامێک بوو ده‌سنوێژی پێ هه‌ڵده‌گرت، قوڵفی گۆزه‌ڵه‌که‌ی له په‌نجه‌ی سوڵتان کرد و گوتی: ئه‌وه مڵکی دنیام وه‌ک ئه‌و گۆزه‌یه دایه ده‌ستت. دادپه‌روه‌ر به! سوڵتان هه‌تا هه‌بوو ئه‌و گۆزهڵهشکاوهی له گه‌ڵ متفه‌ڕک و دوعای چاوه‌زار هه‌ڵگرتبوو و هه‌رکات له‌شکری ده‌نگ ده‌دا، قوڵفی ئه‌و گۆزه‌یه‌ی له په‌نجه‌ی ده‌کرد.“
عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕین کووب کاتێک باسی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی ”ڕاحهالصدور“ ده‌کا ده‌ڵێ:
”ئه‌و پیره سهرشێتۆکهیه که به‌و چه‌شنه کاری له‌و سوڵتانه ناله‌باره کرد، بێگومان هه‌مان پیر و پیاوچاکی به‌ناوبانگه که مه‌زاره‌که‌ی له هه‌مه‌دان هێشتا نزرگه‌ی خه‌ڵکه و، سیمای وه‌ها که‌وتووه‌ته ناو خه‌رمانه‌ی پیرۆزی و که‌رامات که سه‌رلێده‌رکردنی بۆ مێژوونووس دژواره و، له ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی باسی ده‌کرێ هێنده تێکه‌ل ئه‌فسانه‌یه که له لایه‌که‌وه به هاوسه‌رده‌می ئالی بوویه و ئیبنی سینای له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له لایه‌کی دیکه‌وه وای ده‌رده‌خه‌ن شاهیدی قه‌تڵی عهینولقوزات و ته‌نانه‌ت هاوسه‌رده‌می خواجه نه‌سیری تووسی بووه.“
له هه‌رحاڵدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ”راحهالصدور“دا، ڕاوه‌ندی ده‌ڵێ ئه‌وکاتی طغرل چووه‌ته هه‌مه‌دان، باوه‌تاهیر هێشتا مابوو، ساڵی 410ی هیجری که هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی دواتر وه‌ک ساڵی کۆچی دوایی باوه‌تاهیر باسی ده‌که‌ن، نابێ ڕاست بێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له ”ڕاحهالصدور“ کۆنتر که هه‌ندێک ئاماژه‌ی له بابه‌ت باوه‌تاهیر و گڵکۆکه‌ی له هه‌مه‌دان تێدایه، نامه‌کانی عهینولقوزاتی ههمهدانیین که له نێوان ساڵانی 520 و 525ی هیجریدا نووسراون. له‌م نامانه‌دا ”تاهیر“ له‌گه‌ڵ دوو پیاوچاکی دیکه‌ی شاره‌که (شێخ به‌ره‌که و شێخ فه‌تحه) ناوی ده‌برێ، بۆیه به ئیحتیمالێکی نزیک له یه‌قین، مه‌به‌ست هه‌مان باوهتاهیری هه‌مه‌دانییه که خاوه‌نی دووبهیتییهکانه.
بابا ناسناوێکه خه‌ڵک له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و بۆ ڕێزگرتن ده‌یانخسته سه‌ر ناوی پیر و پیاوچاکان. عه‌ینه‌لقوزات هه‌ر به ”تاهیر“ ناوی ده‌با. نووسیویه‌تی:
”له به‌ره‌که، قدس سره م بیست تاهیر وتی خه‌ڵک دێن و ڕیشی خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر فریو و قسه‌ی بێهووده‌ی ئێمه. فریو ده‌به‌ن و به ڕیشی خۆیانه‌وه‌ی هه‌ڵده‌واسن“. یان ده‌ڵێ ” فه‌تحه ڕه‌حمه‌تی خودای لێ بێ ده‌ڵێ حه‌فتا ساڵه تێده‌کۆشم ئیراده‌ت له ئاست تاهیر ساز بکه‌م ناتوانم“، یان ده‌ڵێ ”ئه‌ی عه‌زیز! ئه‌م نووسراوه‌یه‌م له‌سه‌ر گڵکۆی تاهیر نووسی ڕۆژی شه‌ممه..“ یان ده‌ڵێ: ”له‌سه‌ر گڵکۆی فه‌تحه و له‌سه‌ر گڵکۆی تاهیریش مه‌یلم کرد شتێکی دیکه بنووسم..“.
له‌و نووسراوه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێ تاهیر حه‌فتا ساڵێک پێش عه‌ینه‌لقوزات ژیاوه، که‌وابێ هه‌ر ئه‌و باوه تاهیرهیه که ڕاوه‌ندی له ”راحهالصدور“ دا باسی ده‌کا.
ئایا باوه‌تاهیر کورد بووه؟
گه‌رچی له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی فارسی‌دا، له هه‌موو جێیه‌ک باسی کوردبوونی باوهتاهیری هه‌مه‌دانی ناکرێ، به‌ڵام زمانی شیعره‌کانی باوه‌تاهیر، قسه‌ی باوه‌تاهیر له‌بابه‌ت کوردبوونی خۆی و، سه‌رچاوه کۆنه‌کانی ئه‌ده‌بی فارسی له چه‌شنی ”مقاماتی ژنده‌پیل“ی سدیدالدین محه‌ممه‌دی غه‌زنه‌وی و ”نفحات‌الانس“ی جامی و ”کشف‌المحجوب“ی هوجویری، جێگه‌یه‌ک بۆ گومان له بابه‌ت کوردبوونی باوه‌تاهیر ناهێڵنه‌وه. باوه‌تاهیر له ”مقامات ژنده‌پیل“ دا به ”بووتاهیری کورد“، له ”نفحات‌الانس“دا به ”ئه‌بووتاهیری کورد“ و، له ”کشف‌المحجوب“دا به ”بووتاهیری مه‌کشووف“ ناوی ده‌برێ. (مه‌کشووف = بێپه‌رده، ڕووت، کراوه).
محه‌ممه‌دی غه‌زنه‌وی، که له شاگردانی ئه‌حمه‌دی جامی ژنده‌پیل بوو، له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به ناوی ”مقاماتی ژنده‌پیل“ که له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می هیجریدا نووسیویه‌تی و باسی ژیانی ئه‌حمه‌دی جامی ژنده‌پیل ده‌کا، کاتێک دێته سه‌ر باسی خرقه وه‌رگرتنی ئه‌حمه‌دی جام، ده‌ڵێ: ”ئه‌م خرقهیهی له نێو ئه‌ولادی شێخیجام دا ماوه‌ته‌وه، هه‌مان خرقه‌ی ئه‌بووسه‌عیدی ئهبولخهیره“. له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا، نووسه‌ری مقاماتی ژنده‌پیل سلسله‌ی پیرانی ئه‌حمه‌دی جام ئاوا ڕیز ده‌کا:
”پیری سوحبهتی شێخولئیسلام ئه‌حمه‌د قدسالله روحهالعزیز، بووتاهیری کورد بووه، پیری بووتاهیریش شێخ ئه‌بوو سه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر بووه، پیری ئه‌بوو سه‌عیدیش شێخ ئه‌بولفه‌زل بووه“. (1)
هه‌روه‌ها، نورالدین عبدالرحمنی جامی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به ناوی ”نفحات‌الانس“، له زمانی ئه‌حمه‌دی جامی ژندهپیلهوه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ ”ئه‌بوو تاهیری کورد پیری سوحبهتی من بوو“. تا ئێره ده‌رده‌که‌وێ که بووتاهیری کورد یه‌کێک له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی سه‌ده‌ی پێنجی هیجرییه له مه‌یدانی عیرفان و نووسیندا.
محه‌ممه‌د ڕه‌زای شه‌فیعیی که‌دکه‌نی، له پێشه‌کییه‌کدا که بۆ ”اسرارالتوحید“ی ئه‌بووسه‌عیدی ئهبولخهیری نووسیوه ده‌ڵێ:
”ئه‌م ئه‌بووتاهیری کورده، خۆی یه‌کێک له پرسیاره بێوه‌ڵامه‌کانی تاریخی ته‌سه‌ووفی ئێرانه، که هوجویری به ناوی ”ئه‌بووتاهیری مه‌کشووف“ و له ڕیزی سۆفییه‌کانی سه‌رده‌می خۆی له ناوچه‌ی ”قوهێستان و ئازه‌ربایگان و ته‌به‌رستان و کومێس“ باسی ده‌کا و له‌و بابه‌ته‌وه ده‌ڵێ ”ئه‌بووتاهیری مه‌کشووف له پیاوه گه‌وره‌کانی زه‌مانه بوو“.
شه‌فیعیی که‌دکه‌نی، له دوای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی هوجویری، ده‌ڵێ:
”وام به عه‌قڵ ده‌گا که ئه‌م ئه‌بووتاهیری مهکشووفه، هه‌مان باباتاهیری عوریان بێ و، ئه‌گه‌ر واش بێ، ئه‌وا کۆنترین به‌ڵگه که تێیدا باباتاهیر به ناسناوی ”مه‌کشووف“ به مانای عوریان باسی کرابێ، هه‌ر ئه‌و کتێبی ”کشف‌المحجوب“ی هوجویرییه. وه‌ک له هه‌ندێک نیشانه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، هوجویری پێش ساڵی 465ی هیجری مانگی ده‌ستی کردووه به نووسینی ”کشف‌المحجوب“ و دوای 469 له نووسینی بووه‌ته‌وه.
کوردبوونی باوه‌تاهیر له زمانی خۆیه‌وه
له حیکایه‌تێکدا که له باوهتاهیری ده‌گێڕنه‌وه، ده‌ڵێن ڕۆژێک باوه‌تاهیر له هه‌مه‌دان له فه‌قێی حوجره‌یه‌کی پرسی ”ئێوه چۆن ئه‌م عیلمه فێر ده‌بن؟“. فه‌قێکان گاڵته‌یان له گه‌ڵ کرد و گوتیان ”ده‌بێ شه‌وێکی زستان هه‌تا به‌یانی له ئه‌ستێرکێکدا مه‌له بکه‌ی“. باوه‌تاهیر به قسه‌ی کردن و ڕۆژی دواتر خۆری که‌رامات و مه‌عریفه‌تی لێههلات و هاواری کرد ”امسیت کردیا و اصبحت عربیا“. واته به کوردی ئێواره‌م لێداهات و به عه‌ره‌بی ڕۆژم لێبووه‌وه. مه‌له کردنه‌که‌ی باوه‌تاهیر به قسه‌ی فه‌قێیان زیاتر له ئه‌فسانه ده‌چێ، به‌ڵام جه‌فه‌نگ لێدانی باوه‌تاهیر له بابه‌ت ”عیلم“ ی فه‌قێیان، ڕیشه‌ی له باوه‌ڕی هه‌ندێک له پیاوانی ئایینیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دایه که گاڵته‌یان به ”قیل و قال“ی مه‌دره‌سه ده‌کرد. ئه‌و که‌سانه باوه‌ڕیان وابوو ناوه‌ڕۆکی زۆر له جزوه و سیپاره‌کان و کتێبه‌کان و باسه‌کانی ناو حوجره‌کان، قسه‌ی بێهووده‌ی کۆمه‌ڵێک وشکه سۆفییه که نه له دنیا ده‌گه‌ن و نه مه‌عریفه‌تی خودا ناسینیان هه‌یه و خه‌ریکی مشتومڕی بێسهمهرن له سه‌ر کۆمه‌ڵێک شتی پووچ. ده‌ڵێن ئه‌بوو سه‌عید له کۆتایی ژیانیدا سیپاره‌کانی سه‌رده‌می حوجره‌ی سووتاند و ده‌فته‌ره‌کانی خۆی شۆرده‌وه.
ئه‌وینی باوه‌تاهیر
چیرۆکێکی ئهویندارانهش له بابه‌ت خۆشه‌ویستیی باوه‌تاهیر و ”بیبی فاتم“ ناوێک له‌سه‌ر زاروزمانی خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌یه، که تا ڕاده‌یه‌ک له خه‌رمانه‌ی پیرۆزی ڕووحانی ده‌ری دێنێ و سیمایه‌کی هه‌ستپێکراوتر له باوه‌تاهیر ده‌خاته‌به‌رچاو. بیبی فاتم له په‌نا گڵکۆکه‌ی باوه‌تاهیر نێژراوه و ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نی دڵدارییه‌که‌ی تا ئێستا له ئه‌فسانه‌کاندا درێژ کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و ژنه بێ که باوه‌تاهیر ده‌ڵێ:
به‌ڵا، - ئه‌ی جوانێ!- ڕه‌مزێکه له باڵات،
جنوون وه‌سفێکی سه‌رپایی له سه‌ودات
گومانی وهم له سه‌نعه‌تکاری تۆیه
به په‌نهان چاوی ده‌بڕێته ته‌ماشات
شه‌ماڵ ئه‌وده‌م که عه‌تری بسکی تۆی بێ
له سونبول خۆشتره بۆنی که ده‌ڕژێ
که شه‌و ده‌گرم خه‌یاڵی تۆ له ئامێز
به‌یانی بۆنی گوڵ له‌و جێگه‌یه‌م دێ
به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی ”بابای سووته‌دڵان“
باوه تاهیر که عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب له زۆر جێگا به ”بابای سووته‌دڵان“ ناوی ده‌با، جگه له دووبه‌یتییه‌کانی، هه‌ندێک کتێبی به فارسی و عه‌ره‌بیش نووسیوه. یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی باوه‌تاهیر سیپارهیهکه به ناوی ”اشارات“ که کۆمه‌ڵیک په‌ندی به عه‌ره‌بی له بابه‌ت باوه‌ڕی سۆفییه‌کان تێدایه. ئه‌و سیپاره‌یه‌ی باوه‌تاهیر کۆمه‌ڵێک شه‌رح و ته‌فسیری له‌سه‌ر نووسراوه که یه‌کیان کتێبێکه به ناوی ”الفتوحاتالربانیه فی الاشاراتالهمدانیه“. هه‌روه‌ها دوو شه‌رحی دیکه له بابه‌ت په‌نده‌کانی باوه‌تاهیر نووسراون، یه‌کیان له ساڵی 890ی هیجریدا ”جانی بیگ العزیزی“ نووسیویه‌تی و ئه‌وی دیکه‌یان به قه‌ڵه‌می ”حاجی مه‌لا عهلیشای گونابادی“ نووسراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناوبانگی باوهتاهیری گه‌وره‌کرده‌وه، هه‌ر دووبهیتییهکانییهتی.
ده‌گوترێ جگه له ”اشارات“ باوه‌تاهیر 21 ڕیساله و سیپاره‌ی دیکه‌شی نووسیوه، به‌ڵام بێسه‌روشوێنن. عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب له‌م بابه‌ته‌وه ڕای وایه ”ڕه‌نگه مه‌به‌ست له‌و 21 ڕیسالهیهی دیکه، هه‌ر به‌شه‌کانی کتێبی ”اشارات“ بن، چونکه په‌نده‌کانی سیپاره‌ی ”اشارات“ له 23 به‌شدا نووسراون. بابه‌ته‌کانی ئه‌و په‌ندانه بریتین له: عیلم، مه‌عریفه‌ت، ئیلهام، که‌رامات، عه‌قڵ، نه‌فس، دونیا، عوقبا، سه‌ماع، زیکر، ئیخلاس و ئیعتیکاف، که زۆریان له دووبه‌یتییه‌کانی باوهتاهیریشدا ئاماژه‌یان پێکراوه و له قسه‌ی شێخه‌کانی دیکه‌شدا، له‌وانه جونه‌یدی به‌غدادی پێشتر باسیان کراوه. سوڵتان عه‌لیشا، له شه‌رحی یه‌کێک له په‌نده‌کانی باوه‌تاهیر دا ده‌ڵێ:
”.... ئه‌و پیاوچاکه‌ی گه‌یشتووه‌ته پله‌ی خوداناسین و چێژی شهوودی پێگه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر بیبه‌نه به‌هه‌شت بۆی وه‌ک زیندان وایه“.
له تۆ حۆریی ده‌وێ خوایه، ئه‌وه‌ی سۆفیی به ئیمانه
له ده‌رکت بۆ به‌هه‌شت هه‌ڵدێ، وه‌ره له‌و عه‌قڵه بڕوانه!
باوه‌ڕ و ڕێبازی باوه‌تاهیر
عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب باسی ئه‌وه‌ش ده‌کا که بۆچی، باوه‌تاهیر هه‌تا ساڵها دوای خۆی زۆر به‌که‌می باسی کرا. ده‌ڵێ:
”ئه‌وه‌ی باوه‌تاهیر له کتێبه‌کانی سۆفییاندا، وه‌ک تذکرهالاولیا و نفحات‌الانس و هی دیکه باسی نه‌کراوه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ڕێبازی باوه‌تاهیر که نه‌یاری شێخه‌کانی سۆفییان بوو، زۆر مه‌قبوول نه‌بووه، به‌ڵام دوای عهینولقوزات و ڕه‌نگه هه‌ر به هۆی ته‌ئسیری نووسراوه‌کانی عهینولقوزات، ناوی تاهیر به‌ره‌به‌ره هاته ناو ئه‌ده‌بی زاره‌کیی سۆفییان و، به تایبه‌ت دوای سه‌ده‌ی نۆهه‌م، له سیپاره و جزووهکانی حرووفیهو ئه‌هلی حه‌قدا، ناسناوی عارف و قدوهالعارفین له گه‌ڵ ناوی تاهیر که‌وت، به‌ڵام له‌سه‌رچاوه‌کانی پێش ئه‌وه‌دا جگه له راحهالصدور و نامه‌کانی عهینولقوزات، تاهیری هه‌مه‌دانی باسی ناکرێ“.
هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه زه‌ڕڕینکووب ده‌ڵێ:
”له ناوچه‌ی کوێستان، سۆفیگه‌ری له ناو کورد و لوڕ و خه‌ڵکی دیکه‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌یه و ئه‌وه که که‌سانی وه‌ک باوه‌تاهیر و باوهجهعفهر و باوهحهمشا له کتێبه کۆنه‌کانی سۆفییاندا باسیان ناکرێ ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێ که ئه‌مان سه‌ر به فیرقه‌یه‌کی جێگه‌ی گومان و نهێنی بووبن.“
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و قسه‌یه‌ی عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب ڕاست نییه که ده‌ڵێ له ”نفحات‌الانس“ دا باسی باباتاهیر نه‌کراوه. له ”نفحات‌الانس“ دا باباتاهیر وه‌ک پیر و پێشه‌وای ئه‌حمه‌دی جامی ژنده‌پیل له سۆفییه هه‌ره‌به‌ناوبانگه‌کانی خوراسان باسی ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌وه ڕاسته که باباتاهیر، له کتێبه‌کانی سۆفییاندا، به تایبه‌ت دوای مردنی، ماوه‌یه‌ک بێده‌نگه‌ی لێ‌کرا.
په‌یوه‌ندی فیکری و مه‌عنه‌ویی باباتاهیر له گه‌ڵ ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر و له گه‌ڵ عهینولقوزاتی هه‌مه‌دانی، زۆر به‌رچاوه. ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر، له سه‌رده‌می خۆیدا به سه‌مبولی ته‌ساهول و بهرانبهرکی له گه‌ڵ ته‌عه‌سوب و کوێرباوهری و به نه‌یاری ده‌مارگرژی ناسرابوو. له نه‌یشابوور، کۆمه‌ڵێک له پێشه‌وایانی دینی، فتوای قه‌تڵی ئهبووسهعیدیان دا. کۆمه‌ڵێک له مه‌لاکان له نامه‌یه‌کدا که به نیازی ئیجازه‌وه‌رگرتن بۆ کوشتنی ئه‌بووسه‌عید ناردبوویانه ده‌رباری غه‌زنه‌ین، نووسیبوویان: ”پیاوێک هاتووه‌ته ئێره ئیددیعای سوفییه‌تی ده‌کا به‌ڵام میوانداریی گه‌وره ده‌کا و له سه‌ر مینبه‌ر شیعر ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌خبار و ته‌فسیر ناڵێ و، له گه‌ڵ گه‌نجه‌کان سه‌ما ده‌کا“. شیعرخوێندنه‌وه‌ی ئه‌بووسه‌عید، به به‌ڵگه‌یه‌ک دانرابوو بۆ نیشاندانی ئه‌وه که له دین لایداوه. ئه‌وه لایه‌نی هاوبه‌شی ئه‌بووسه‌عید و باوهتاهیره.
عهینولقوزات، که به شێوه‌ی مه‌نسووری حه‌للاج بێپه‌روا قسه‌ی ده‌کرد و تا ماوه‌یه‌ک به هۆی پشتیوانیی گهورهدهسهڵاتدارێکی سه‌رده‌می خۆی ده‌یتوانی ئازادانه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ که بناغه‌ی باوه‌ڕه خورافییه‌کانی سه‌رده‌می ده‌برده ژێر پرسیار، سه‌ره‌نجام که‌وته به‌ر غه‌زه‌ب و فتوای قه‌تڵی درا و دوای ماوه‌یه‌ک که له زینداندا بوو، شه‌وی چوارشه‌ممه 7ی مانگی جمادیالثانی ساڵی 525ی هیجری له هه‌مه‌دان له ته‌مه‌نی سی و سێ ساڵیدا له‌دار درا. عهینولقوزات لایه‌نگری ئیشراق بوو.
جێگه‌ی سه‌رنجه که که‌سێکی وه‌ک عهینولقوزات که به فتوای کۆنه‌په‌رستان کوژرا، به ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه له بابه‌تاهیر ده‌دوێ و، که‌سێکی وه‌ک ئه‌بووسه‌عیدی ئهبولخهیریش که ده‌گوترێ له مێژووی سۆفییاندا نموونه‌ی ته‌ساهول و دڵگه‌وره‌یی و مودارا و بهرههڵستبوونهوهی ته‌عه‌سوب و ده‌مارگرژی بووه، به پیر و مورادی باوه‌تاهیر داده‌نرێ. لێره‌دایه ئه‌و مه‌ته‌ڵۆکه‌یه له ئاشکرابوون نزیک ده‌بێته‌وه که بۆچی هه‌تا ساڵها باباتاهیر له کتێبه‌کانی سۆفییاندا بیده‌نگه‌ی لیکرابوو.
په‌راوێز:
(1) هۆی ئه‌وه که له ”مقاماتی ژنده‌پیل“ دا ده‌گوترێ بووتاهیری کورد خرقه‌ی له ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر وه‌رگرتووه، ڕه‌نگه ئه‌وه بێ که کوڕه‌گه‌وره‌ی شێخ ئهبووسهعیدیش ناوی ئهبووتاهیر بوو، که له ئهسرارلتوحید دا به ”بووتاهیری شێخ“ ناوی ده‌برێ و گۆیا شێخ وه‌سیه‌تی کردبوو له دوای خۆی بووتاهیر جێنشینی بێ. بووتاهیری کوڕی شێخ ئه‌بووسه‌عید ده‌بێ ده‌وروبه‌ری ساڵی 400ی هیجری له دایک بووبێ و ساڵی 479 یان 480 کۆچی دوایی کردووه و له گه‌ڵ سه‌رده‌می ژیانی باوهتاهیری هه‌مه‌دانی جیاوازییه‌کی زۆریان نییه. ئه‌وه وا ده‌کا که ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی باوهتاهیری هه‌مه‌دانی و ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر شایسته‌ی لێکۆڵینه‌وه بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌نده ڕاستهوخۆیهش (خیرقهوهرگرتن) له ئارادا نه‌بووبێ، دیسان په‌یوه‌ندی فیکرییان له گه‌ڵ یه‌کتر، جێگای سه‌رنجه.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[مشاهده در: www.p30city.net]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 364]
-
گوناگون
پربازدیدترینها