واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: حه‌سه‌ن دووزه‌له به‌یت و حه‌یرانی كوردی له فیستیڤاڵی فه‌جر پێشكه‌ش كرد
http://www.peyamner.eu/filesbank/news/fullsize/240310102239.jpg
- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ "حه‌سه‌ن دووزه‌له" ئامێرژه‌نی مه‌هابادی به ئامێری دووزه‌له، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر كۆمه‌ڵێك گۆرانی كوردی پێشكه‌ش كرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه رێزی تایبه‌تی لێگرا.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، "حه‌سه‌ن مسته‌فاپوور" ناسراو به "حه‌سه‌ن دووزه‌له" ئامێرژه‌نی به توانای ناوچه‌ی موكریان به ئامێری دووزه‌له به نوێنه‌رایه‌تی له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، له به‌شی هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگدا له میانه‌ی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر كۆمه‌ڵێك مێلۆدی كوردی پێشكه‌ش كرد. و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه به پێشكه‌ش كردنی تابلۆی پێ‌زانین و خه‌ڵاتی فیستیڤاڵ رێزی تایبه‌تی لێگرا.
له‌م سه‌ره‌تای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا "حه‌سه‌ن دووزه‌له" به ئامێری دووزه‌له له‌گه‌ڵ ئامێرژه‌نێكی زه‌ربی مه‌هابادی به‌شێك له مێلۆدی و موزیكه ره‌سه‌نه كوردییه‌كانی ناوچه‌ی موكریانی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ناو هۆڵی ته‌لاری فه‌رهه‌نگسه‌رای ئه‌ره‌سبارانی تاران كرد.
پاشان "مه‌ناف ئێران په‌ناه" توێژه‌ر و بێژه‌ری ناوداری ناوچه‌ی موكریان سه‌باره‌ت به مێژووی موزیكی كوردستان هاته ئاخاوتن و له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گووتی: موزیكی كوردستان مێژوویه‌كی زۆر دوور و درێژی هه‌یه، له سه‌ره‌تای پێكهینانی موزیكی كوردییه‌وه واتا 2500 ساڵ له‌مه‌و پێش، ته‌واوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ موزیك بووه و خوێندنه‌وه‌كانی كتێب گه‌ڵی مێژوویی و چیرۆكه فۆلكلۆرییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ر جێگایه‌ك كه رێوڕه‌سمێكی مه‌زهه‌بی یا جه‌ژنێك به‌ڕێوه‌چووه له‌گه‌ڵ موزیكی كوردی پێشكه‌ش كراوه.
هه‌روه‌ها گووتی: كوردستان نیشتمانی گۆرانی و به‌زم و ئاوازه و له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئه‌م نیشتمانه‌دا ده‌نگی ئاواز و گۆرانی و به‌یتی كورده‌واری ده‌بیسترێت، چونكه باروودۆخی جوگرافی و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له كوردستان و شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به جۆرێك كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر موزیكی ئه‌م ناوچه‌یه كه شێوازێكی تایبه‌تی له موزیكی
كوردستانی به‌دیهێناوه.
بێژه‌ری ناوداری رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی مه‌هاباد سه‌باره‌ت به جۆری گۆرانییه‌كانی كوردستان گووتی: له هه‌ورامان ئاواز و گۆرانی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه، له‌وانه: هۆره، سیاوچه‌مانه. له كرماشان و ئیلام جۆرێك چه‌مه‌ری هه‌یه و له سنه ئاواز و مه‌قامی ره‌سه‌نی كوردی و هه‌روه‌ها له موكریان و له مه‌هابادیش به‌یت و حه‌یران و مه‌قامی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه و مێژووه‌كه‌ی بۆ رێگای هه‌ورێشم و بازرگانی هه‌ورێشم له نێوان وڵاتانی ئێران و چین ده‌گه‌ڕێته‌وه و له ده‌زگاكانی شوور، ماهوور و هه‌ندێك جاریش له هۆمایوون و سێگادا ده‌خوێندرێت.
"ئێران په‌ناه" له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: چڕینی گۆرانی و مه‌قام و هه‌روه‌ها هۆنینه‌وه‌ی گۆرانی و ژه‌نینی ئامێره‌كان له چوارچێوه‌ی ئاواز و بابه‌ت گه‌لی جۆراوجۆردا یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێستاش ئه‌م هونه‌ره هه‌نگاو به هه‌نگاوی هونه‌ره‌كانی دیكه له كوردستان له ئاستێكی زۆر باش‌دا به‌ره پێشه‌وه ده‌ڕوات.
"مه‌ناف ئێران په‌ناه" سه‌باره‌ت به شێوازی ژه‌نینی هونه‌رمه‌ندی كورد "حه‌سه‌ن دووزه‌له" به شاره‌زاییه‌وه بۆ ئاماده‌بوانی ناو هۆڵه‌كه هاته ئاخاوتن و گووتی: ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگه له ئامێری دووزه‌له، ئامێری نه‌رمه‌ناییش ده‌ژه‌نێت كه هه‌ڵبه‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی زۆر له سه‌رێیه و نه‌خۆشیشه له پرۆڤه كردنی ئه‌م ئامێرانه‌دا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ده‌كه‌وێته دواوه و وه‌كوو جاران ناتوانێت كه چالاكی هونه‌ری بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامێری نه‌رمه‌نای ده‌نگێكی زۆر خه‌مگینی هه‌یه و له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی رۆژئاوای ئێران كه دانیشتووانی كوردن زۆر هۆگری هه‌یه و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه زۆربه‌ی گۆرانییه كوردییه‌كان به‌م ئامێره، زۆر به جوانی ده‌ژه‌ندرێت.
پاشان "حه‌سه‌ن دووزه‌له" به ئامێری نه‌رمه‌نای حه‌یرانێكی زۆر به جوانی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و له درێژه‌دا "مه‌ناف ئێران په‌ناه" سه‌باره‌ت به‌م حه‌یرانه گووتی: له دنیای وه‌كوو به‌حری هونه‌ر و موزیك و مێلۆدییه كوردییه‌كاندا، حه‌یران پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. حه‌یران به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه لانی كه‌م سێ ریتمی جۆراوجۆری له خۆگرتووه، ره‌سه‌نایه‌تی و تایبه‌تی به كوردستانه‌وه پێوه دیاره.
هه‌روه‌ها گووتی: ناوه‌رۆكی حه‌یران، ده‌قێكه كه وه‌كوو شێعر وایه به ناوه‌رۆكێكه‌وه كه به لق و پۆپه‌كانی، خۆی بۆلای راز و نیازه‌كانی ده‌روونی مرۆڤ راده‌كێشێت و ئه‌و شتانه‌ی كه له ده‌رووندایه و له كاتی ته‌قینه‌وه‌دایه به شێوه‌یه‌كی ده‌روونناسانه و حه‌كیمانه خاڵی ده‌كات و مرۆڤه‌كه ئاهۆن ده‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا "حه‌سه‌ن دووزه‌له" به ئامێری نه‌رمه‌نای به‌یتێك و هه‌روه‌ها سه‌حه‌رییه‌كی ره‌سه‌نی له موزیكی كوردستان به ئامێره‌كه‌ی ژه‌نی كه سه‌رنجی بینه‌رانی بۆلای خۆی راكێشا.
له درێژه‌دا "ئێران په‌ناه" سه‌باره‌ت به "به‌یت" له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی كورده‌واریدا گووتی: به‌یت به زنجیره چیرۆك گه‌لێكی بڵند ده‌گوترێت كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و بابه‌تی ئه‌م چیرۆكانه حه‌ماسی، عیرفانی و عاشقانه‌یه. به‌یته‌كان له لایه‌ن كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار گوتراوه و ته‌نیا له رێگای چڕینه‌وه له نه‌وه‌یه‌ك به نه‌وه‌یه‌كی دیكه گه‌یشتووه و له رابردوویه‌كی زۆر دووره‌وه به به‌یت بێژانی ئه‌مڕۆیی گه‌یشتووه. به‌یته‌كان گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر به‌نرخن كه وشه گه‌لی زۆر ره‌سه‌نیان له فه‌وتان رزگار كردووه.
توێژه‌ی كورد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به "سه‌حه‌ری" گووتی: سه‌حه‌ری یه‌كێكه له ئاوازه كۆنه‌كانی كورده‌كانی كه زورتر له كاتی سپێده‌دا ده‌خوێندرێت. ئاوازی سه‌حه‌ری مالئاوایی كردنی تاریكی و به‌خێرهاتنی رۆشنایی و خۆشییه. له جۆری ئه‌و ده‌قه‌ی كه له ساڵه‌كانی پێشوودا گۆرانیبێژ پێشكه‌شی ده‌كرد زیاتر ئه‌و شیعرانه بوون كه له وه‌سفی خودا و پێغه‌مبردا بوو كه به شێوزاری زۆر خه‌مگینانه ده‌خوێندرا.
له به‌شی كۆتایی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا دكتۆر "مه‌نسووره سابت زاده" توێژه‌ی به ئه‌زموونی موزیكی ناوچه‌یی ئێران به پێشكه‌ش كردنی تابلۆی پێ‌زانین، رێزی تایبه‌تی له "حه‌سه‌ن دووزه‌له" گرت و خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جری به‌م هونه‌رمه‌نده كورده به‌خشی كه له‌م فیستیڤاڵه‌دا وه‌كوو هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگی موزیكی ناوچه‌یی ئێران دیاری كرابوو. پاشان "حه‌سه‌ن دووزه‌له" كۆمه‌لًَێك له گۆرانییه شاده‌كانی كورده‌واری پێشكه‌ش كرد.
http://www.peyamner.eu/filesbank/img/240310102209.jpg
"مه‌ناف ئێران په‌ناه"
"حه‌سه‌ن مسته‌فاپوور" ناسراو به "حه‌سه‌ن دووزه‌له" ساڵی 1932 له شاری مه‌هاباد له دایك بووه. ماوه‌ی 60 ساڵه كه ئامێره‌كانی دووزه‌له و نه‌رمه‌نای لێده‌دات و به لێهاتووییه‌وه ده‌توانێت رێپرتواره‌كانی موزیك و گۆرانی كوردی شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی ئێران، هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها توركیا به ئامێره‌كه‌ی بژه‌نێت.
"حه‌سه‌ن دووزه‌له" له ژیانی هونه‌ری خۆیدا له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناسراوی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك، محه‌مه‌د ماملێ، مه‌لا حوسێن عه‌بدوڵڵازاده و كۆمه‌ڵێك له گۆرانیبێژانی كورد هاوكاری كردووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1962ه‌وه تا ساڵی 2007 له به‌رنامه جۆراوجۆره‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی مه‌هاباد به شێوه‌ی به‌رده‌وام هاوكاری كردووه و هه‌روه‌ها له فیستیڤاڵه‌كانی موزیكی سه‌رتاسه‌ری ئێران ناوبه‌ناو به‌شداری كردووه.
"حه‌سه‌ن دووزه‌له" له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له ساڵی 1989 به‌شداری كرد و پله‌ی سێیه‌می باشترین ئامێرژه‌نی فیستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵه‌وه دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی سكه‌ی برۆنزی فیستیڤاڵی پێبه‌خشرا. هه‌روه‌ها له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی موزیكی ئایینی ئێران له ساڵی 2003 وه‌كوو هونه‌رمه‌ندی به‌رچاوی ئایینی ئێران ده‌ستنیشان كرا.
هه‌روه‌ها له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌یی موزیكی ئێران له ساڵی 2001 به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی كرد و له 20مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له ساڵی 2005 له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به ناوی "شه‌وی نای" به ئامێری دوزه‌له، كۆنسێرتێكی توێژینه‌وه‌یی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌م ئامێرژه‌نه كورده له "ترح تكریم" واته "پلانی رێزگرتن" له هونه‌رمه‌ندانی ئێران له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، بیمه كراوه و مووچه‌یه‌كی بۆ ته‌رخانكراوه و ئێستا له ماڵێكی چكۆله‌دا له شاری مه‌هاباد كرێچییه و به شاره‌زایی به ته‌واوی مێلۆدی و گۆرانی و موزیكی كورده‌وارییه‌وه له‌م شاره رۆژگار تێپه‌ڕ ده‌كات.
شاره‌زایی و لێهاتوویی "حه‌سه‌ن مسته‌فاپوور" تا راده‌یه‌كه كه خه‌ڵكی كوردستان نازناوی "حه‌سه‌ن دووزه‌له"یان بۆ دیاری كردووه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده له شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانانی ده‌وروبه‌ر هه‌ر به‌م ناوه ده‌ناسن.
"مه‌ناف ئێران په‌ناه" توێژه‌ر و بێژه‌ری ناوچه‌ی موكریان ساڵی 1952 له شاری مه‌هاباد له دایك بووه. له كۆلێژی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران ده‌نگهه‌ڵگری خوێندووه. تا ئێستا وه‌كوو ئه‌كته‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ر، ده‌نگهه‌ڵگر، بێژه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له گه‌ڵ رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی مه‌هاباد هاوكاری كردووه و هه‌وره‌ها وه‌كوو ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماش چالاكی هونه‌ری كردووه.
"ئێران په‌ناه" له ساڵه‌كانی 1978 تا 1980 وه‌كوو به‌رپرسی هونه‌ری گروپی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و هه‌روه‌ها له ساڵی 2003ه‌وه ده‌نگهه‌ڵگری به‌رنامه جۆراوجۆره‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی مه‌هاباد بووه. هه‌روه‌ها له درێژی چالاكییه‌كانی هونه‌ری خۆیدا ئه‌نجومه‌نی شانۆیی شاری مه‌هابادی دامه‌زراند و له ساڵه‌كانی 1991 تا 2000 به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی له ئه‌ستۆدا بووه.
له ساڵی 1991 دیپڵۆما و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ده‌نگهه‌ڵگری موزیكی له فیستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی ئێرانی به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها له 14مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له ساڵی 1995 به ده‌رهێنانی شانۆگه‌ری "سه‌یده‌وان" به پێی به‌یتی كوردی "سه‌یده‌وان" له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵ به‌شداری كرد.
له ساڵی 2001 وه‌كوو ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی شانۆی كوردی له شاری سه‌قز به‌شداری كرد و شانۆگه‌رییه كوردییه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
منبع : PNA-
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 382]