واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: دایه باوکم کێ یه
چیروکێکی راستی یه
نوسینی سمکۆ بێ که س
لیسائه و کچه ته مه ن ٩ ساڵه بوو که له گه ل دایکی له ماڵێکی به ته نیا دا له ناو دارستانه که دا ده ژیان، چوار ده وری ماڵه که یان دارستان و و چوڵه وانی بوو، که شه و داده هات سامێکی ماڵ و دارستانه که ی پێکه وه گرێ ده دا، بۆیه لیسا بو ئه وه ی که داوی ده وامی قوتابخانه له گه‌ل، مونیکاوئهنیکا و هاورێیانی دیکه‌ی دا یاری بکات ده بوو بێته خواره وه له ماله که‌ی خویان نزیک به ٦٠٠ مه‌تر تا بگاته نێو ئه و یا ریگایه بچکوڵه‌ی که ئه‌وان خلیسکێن و ته‌نافین و توپ توپێن و خه‌ت خه‌تێنی تی دا بکه‌ن.
دایکی لیسا له خانه‌ی پیران کاری ده کرد و ته نیا شه‌وانه دهگهرایهوهماڵه وه ، بۆیه لیسای به‌سه‌زمان زور جاران به ته‌نیا له مال بوو یان له ترسان ده‌چووه لای هاورێکانی و یان بۆ ناو یاریگه‌که،زور ئێواران پیاوی نه‌ناس میوانیان ده‌بوون که هه‌رجاره و دایکی پێ ده‌وت لیسا ئه‌وه هاورێ مه و بابی تویه،لیساله نێوان وشه‌ی باوک دا سه‌ری لێ شێوا بوو، به راستی ده‌بێ باوکی کێ بێ، بۆیه به به‌رده‌وام له دایکی ده‌پرسی دایه باوکم کێ یه،چونکه له‌که‌سانه‌ی که ده‌هاتن و میوانی ئه‌مان ده‌بوون هیچیان سوز و خوشه ویستی باوکانه‌ی به م نه‌به‌خشی بوو ، ته‌نیا سلاوێکی سارد و سر نه‌بێ ، ئه‌میش ده‌چووه ژوره که‌ی خوێ و ده‌رگاکه‌ی له خویی پێوه ده دا‌و ده‌ستی ده‌کرده ملی غه‌مه به ژانه‌کانی بێ باوکی یه تی، نه‌ی ده زانی به‌راستی کێ باوکی یه تی.
دایم سه‌رگه‌ردان بوو بۆ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره که‌ئازارێکی بی کوتایی له مێشکی دا دروست کردبوو، زور جارێش ئه‌م پرسیاره‌ی له دایکی ده‌کرد که کی باوکی یه‌تی به لام بی ده‌نگی دایکی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه می زورتر ده‌خسته گومان و دوو دڵی یه وه، تا زیاتر به‌دوای چاره نوسی باوکی دا بگه ری و زیاتر له دایکی بپرسێ ، هه ر چه‌ندجار و بار دایکی به توره‌یی یه وه ، وه‌لامی دابووه‌وه که واز بینهلهم پرسیاره.
به لام له گه‌ڵ هاتنی هه‌ر پیاویکی نه ناسراو بۆ مالی ئه‌مان لیسا برینه که‌ی لێ نوێ ده‌بووه‌وه،ئیواره یه‌کی روژی یه‌کشه‌مه بوو، لیسا وه کوو هه‌موو روژان له نێو یاریگا بچکوله‌که دا له‌گه‌ل هاورێیانی خه‌ریکی یاری کردن بوو، که دایکی هات و گوتی لیسا وه ره وه ، باوکت هاتووه ته‌وه ،وه ره وه ، سه‌ره تا راچله‌کی و به راستی پێ وابوو که باوکی هاتووه ته‌وه، به ڵام دیسان وه کوو هه موو جاران وه‌بیری هاته‌وه که دیسان باوکێکی ساخته یه و هیچی تر ، به ترس و دو دڵییه وه وتی دایه کام باوکمه، دایکی مه جالی پێ نه دا له‌وه زیاترقسه بکات ده‌ستی گرت و له گه‌ل خویی بردی یه وه بۆ ماڵه وه .
کاتێک گه‌یشتنه ماڵه‌وه‌له ماله‌وه پیاوێکی نه ناسیاو له سه‌ر کورسی به رانبه‌ر ته‌له‌فزیه‌نه‌که دانیشتبوو و به کونترولی تهلهفزیونهکهیاردی دهکردل یسا سلاوی کرد‌و و وه کوو هه‌موو جاران به نیگه‌رانی یه‌وه چووه ژوره که‌ی خویی ، ته‌له‌فزیونه‌که‌ی داگیرساند و که‌وته گورینی کاناله‌کانی ته‌له‌فزیونه‌که به کونتروله‌که، و له سه قه‌ره‌وێله‌که‌ی پاڵ که‌وت و فرمێسک به چاوه‌کانی دا هاتنه خواره وه ، جار له گه‌ل جار زیاتر ئازاری بێ باوکی جه‌سته‌ی ده هروژاند و بۆ وه لامی ئه‌م پرسیاره بێ وه‌لامه دا ده‌گه‌را، پاش ماوه‌یه‌ک دایکی خویی کرد به‌ژووره که‌ی دا و هات له ته‌نیشتی لیسا دانیشت ، رۆڵه هه‌سته با بچین نان بخوین، ، لیسا له وه‌لامی دا وتی نا دایه برسیم نی یه ، دیار بوو ،غه‌می دڵی سکی برسی تێرکردبوو، بۆ یه خویی پێ رانه گیرا وفرمیسکه‌کانی هه ر وه ک بارانی هه وری به هاران به سه‌ر کوڵمه‌کانی دا دارژانه سه‌رزه‌وی یه‌که .
دایکی دستی برد و فرمێسکه‌کانی بۆ سری یه وه ، لیسا به‌گریانه وه دیسان وتی دایه بابم کێ یه ، دایکی سه‌ره‌تا بێ ده‌نگ بووکه زانی کچه‌که‌ی زور به کوڵ ده‌گری و بۆ وه ڵامی ئه م پرسیاره شه‌یدایه ، نه‌ی توانی چی دیکه به‌رگه‌ی ئازاری ناو ده‌رونی کچه‌که‌ی بگرێ، بۆ یه به دڵێکی پر له هه‌نیسکه وه ، وتی رۆله‌م ، لیسا ده ترسم ،لیسا رویی تێ کرد و هه زاران پرسیاری تر له دڵی دا کۆ بووه‌وه و وتیدایه له چی ده‌ترسی ، بڵێ ، باوکم کێ یه ، باوکم له کوێ یه ،دایکی وتی رۆ ڵه که‌م ، ئه‌م هه‌مووساڵه بۆ یه نهم توانی تۆ ببه‌مه تاقیگه بۆ پشکنین تا بزانم کچی کام له و پیاوانه‌ی که شه‌وێک له شه‌وان له‌گه‌ڵ من ژیاوه ، ده‌ترسم تۆ کچی ، یه‌کێک بی له و که سانهی که تهنیاشهوێکی یه‌ک شه‌مه له کاتی گه‌رانه وه م له دیسکو ، میوانم بووه وئیتر هه‌رگیز نهم دیتووه‌ته‌وه ،بۆ یه بۆ منیش زور ئه‌سته‌مه به تۆبڵیم باوکت کێ یه، لیسا دایه پرمه‌ی گریانیکی به کوڵ ،و دایکیش کیژوژورکهی به جێ هێشت تا له وه زیاتر فرمێسکی چاوه کانی کچه تاقانهنازدارهکهی نه‌بینێ ،لیسا نه ی ده زانی چی بکات ، ئه وشه وه به ده‌م هه زاران ئازاره وه روژی کرده‌وه ، که به‌یانی هاته ده‌ره‌وه له ژوره‌که‌ی ، پیاوه‌که له‌وێ نه مابوو ، دایکیشی چوبووه سه ر کاره که ی،هزاران شتی ئاڵوز مێشکی ته‌نی بوو ، ئیتروهلامی پرسیاره‌که‌ی بۆ گرینگ نه‌بوو ، هاته حه و شه‌که‌یان و ئه وتهنافهی که له حه وشه‌که بۆ جولانه هه ڵی واسی بوو ، به ستی به دارێکه وه ،ته‌خته‌یه‌کی خسته ژیرلاقی و ملی به په ته که دا کرد وو ، به لاق له ته خته که ی دا و پاش ماوه یه کی کورت گیانی سپارد له ناو بێ ده نگی ماڵ و حه و شه که یان دا .
که دایکی عه‌سر گه‌رایه‌وه ماله وه ،لاشه‌ی بێ گیانی لیسای به داره‌که وه بینی ، هه ڵ واسرابوو ، سارد وچاوی بر گریان ، دڵی داخورپا و سام گرتی ،دایکی نه‌ی ده‌زانی چی بکات، و چی بڵێ و ئه‌م غه مه گه‌وره ی چۆن لێک بداته‌وه، ، به چاوی پرفرمێسک و دڵی پر گریانه و ته‌له‌فونه‌کی له جانتاکه‌ی ده‌ر هێنا وژماره 113 ی لێدا و وتی فریام که ون .
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 246]