واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: چیرۆكی : سه‌وزه‌ی ته‌ڕپیر
جه‌بار حه‌مه‌د
ئه‌مشه‌و نایه‌یته ژوره‌وه، به‌قه‌بری دایکی سوێندی لێخواردم.
بارانێکی به خوڕه‌م له ده‌ره‌وه ئه‌بارێ.
چوونه ده‌ره‌وه‌م پێ باش نیه، له‌سه‌ر تاکیک له سۆفاکان پاڵکه‌وتم.
ئه‌م سوێنده‌ی بۆ لێخواردم؟
تۆ بڵیی به‌ڕاستی بێت؟
جارێکی تر پاڵم به ده‌رگاکه‌وه نا،بێگومان داخراوه.وه‌ک پارچه‌یه‌ک چه‌وری توامهوهو له‌مدیو ده‌رگاکه‌وه بوم به تۆپه‌ڵێک.
بیرم له‌وڕۆژانه ئه‌کرده‌وه که بێ من هه‌ناسه‌ی نه‌ئه‌دا.
کوان ئه‌وڕۆژانه؟ (تۆ ئه‌ڵێی ئه‌مشه‌و نایه‌مه‌وه من ناتوانم ساتێک بێ‌تۆ هه‌ڵ بکه‌م)!!!که‌یه‌که‌مجار بۆ شه‌وێک به‌جێم هێشت،چارم نه‌بوو هه‌ر ئه‌بوایه بڕۆم،تاگهڕامهوه خه‌و له چاوانی نه‌که‌وت.
ئه‌ی من ئه‌متوانی ساتێک بێ ئه‌و بژیم؟
کاتێک گه‌رم بووین، گه‌رم گه‌رم گه‌رم له هه‌موو شتێکدا گه‌رم،گه‌رم له باوه‌ش، گه‌رم له‌ماچ، گه‌رم له هه‌ناسه، گه‌رم له دهستو په‌نجه گوشین و ئاخ‌و ناله‌ی پڕ خرۆش، گه‌رم له قاقاو پێکه‌نین، گه‌رم له قوڵپه‌ی گریان،گه‌رم له تێ روانین و چاو له چاو بڕین، گه‌رمتر له کوره‌ی پر جۆش،گه‌رمتر گه‌رمتر،،،،،،
به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌مانه به‌سته‌ڵه‌ک وشهختهو چلوورهو سه‌هۆڵبه‌ندانه، هه‌مووی نووسراوی سه‌ر سه‌هۆڵی چله‌ی زستانه، ئه‌و سه‌هۆڵه‌ی گه‌رمای هاوین، بۆ ئاسمانی دهباو، له کاتێکی تر له وه‌رزێکی تر له شارێکی تر له کێڵگه‌یه‌کی تر به‌سه‌ر خۆڵی تینوو دائه‌بارێ و هیچی لێ سه‌وز نابێت.
که یه‌که‌م جار لهدوکانه بچکۆله‌که‌ی باوکم،که بۆ یارمه‌تی دانی، نیوه‌ڕوان ئه‌چووم بینیم.
(نقووڵ هه‌یه؟ به‌ڵی هه‌یه،،،،به‌چه‌نده؟
ده‌نکی به‌ماچێک،،،،به‌ڕاست؟ په‌نجا دانه‌م بده‌رێ و دووایی نه‌نکم ئه‌نێرم حسابی له گه‌ڵ بکه*.
ئه‌مه‌نده پێکه‌نیم خه‌ریک بوو له هۆش خۆم بچم،،،،ئه‌م کچه چه‌ند زۆر زانه،،،،حساب له‌گه‌ڵ نه‌نکی بکه‌م،،،،
جاوه‌ره من په‌نجا ده‌نک نووقڵی بده‌مێ و دوایی نه‌نکی بێت،،،نازانم، ڕومه‌ته‌کانیم بۆ ڕائه‌گرێ تا ماچی بکه‌م یان حه‌زی له ماچی ده‌مه،،،،،یه‌ک دوو سێ،،،،چلوو نۆ،،،لێت خه‌ڵه‌ت بوو کوڕه،دووباره‌ی بکه‌وه).
ئه‌وه یه‌که‌م بینین بوو دوای ئه‌وه هه‌ر به‌ڕاست هه‌موو ڕۆژێک ماچم ئه‌کردوو ئه‌ویش تێر نقووڵ ئه‌بوو.
باوکم وتی ئه‌م نوقڵه دوابڕاوه هیچ قازانج ناکات ئیتر نایهێنم،ماوه‌یه‌ک منی بێ ماچ و ئه‌وێشی بێ نقوڵ کرد.
به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو،من به‌بێ نقوڵیش هه‌ر ماچی خۆم هه‌بوو.
لهپاڵدهرگاکه به‌یادی جاران خه‌وم لێکه‌وت.
جه‌سته‌م بوو به دووبه‌ش،به‌شێکی تێشکیکی سه‌وز به‌ماڵه‌که‌دا ئه‌گه‌ڕا،به‌شه‌که‌ی ترم بێ گیان له‌پاڵ ده‌رگاکه مایه‌وه.
( ئه‌وه دڵمه ئه‌و تیشکه سه‌وزه) که ده‌ستم له‌سه‌ر دڵم دانا،هیچ هه‌ستم به لێدان نه‌کرد.
ئه‌م تیشکه به‌شێوه‌ی گه‌نجێکی جوان،که هه‌رگیز من خۆم ئاوا نه‌بینیوه لێم نزیک بۆوه.
منیک ئێستا پیرو که‌نه‌فت،چرجهکانی ژێر چاوم و سپی سه‌رو ڕیشم له‌کوێ؟ئه‌م لاوه تازه پێگه‌شتوه ده‌مووچاو ساف‌و بێگه‌رده له‌کوێ؟
ئه‌رێ تۆ لێره‌چی ئه‌که‌یت ؟ تۆ کێیت؟ پرسیارم لێکرد.
نامناسیته‌وه،ئاوا پیر بوویت؟
ڕاسته پیر بووم،به‌ڵام من هه‌رگیز تۆم نه‌بینیوه
من ماوه‌یه‌کی زۆره دیلم،ئێستا ئازاد بووم،ئه‌ی نه‌تبینی چۆن ئازاد بووم؟
ده‌ردم که‌منیه، جا شێتیشم بکه.
بڕیارم نه‌داوه شێتت بکه‌م،به پێچه‌وانه‌وه من هه‌موو هیوام دڵخۆشکردنی تۆیه.
چۆن دڵخۆشم ئه‌که‌یت،تۆ نازانیت من چه‌ند په‌رێشانم؟
ئه‌زانم وه‌ره بابڕۆینه ژوره‌وه.
من ئه‌مشه‌و ناتوانم،ده‌رگاکه داخراوه،،،، سوێندم لێخوراوه.
من هه‌موو ئه‌مانه ئه‌به‌زێنم، به ده‌رگا داخراوه‌کاندا ئه‌چمه ژوره‌وه،سوێنده‌کان ئه‌شکێنم،دیواره‌کان په‌نجه‌ره‌کان ئه‌بڕم، هیچ ناموه‌ستێنێ.
بۆ تۆ چیت؟
من دڵتم،،، تێگه‌شتی؟
جارێکی تر ده‌ستم له‌سه‌ر دڵم دانا هه‌ستم به هیچ لێدانێک نه‌کرد.
من لێره‌م ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ستی لێئه‌ده‌یت،له‌وێ نه‌ماوه ئه‌وه‌تا لێره،ئه‌وه دڵته ئێستا هێند سه‌ربه‌سته ده‌رگا داخراوه‌کان ئه‌بڕێ.
ئه‌مه‌م نه‌زانیوه،دڵ ده‌رگا داخراوه‌کان ئه‌برێ؟چۆن؟
وه‌ره بابڕۆین.
ده‌ستی گرتم و بهدهرگاکهدا بردمیه ژوره‌وه.هه‌ردوکمان بوینه‌وه به‌یه‌ک،به‌ڵام لاوێکی گه‌نجی تیشک سه‌وز.
ئه‌و بێباکانه له کراسێکی ته‌نکی نیوهڕۆتی شینی ئاسمانی،له‌سه‌ر پێخه‌فه‌كه‌ی خه‌وتبوو.
جووتێک که‌روێشکی چاو ڕه‌شی خرپن له باخه‌ڵیدا که‌روێشکه خه‌ویان کردبوو. به‌چاوێک خه‌وتو به چاوێک به ئاگا.
ئێمه‌یان بینی.ئه‌بێ بڵێم منیان بینی، ئێستا ئێمه بوینه‌وه به‌یه‌ک که‌س. که‌روێشکه‌کان بانگیان کردم، لیان نزیک بوومه‌وه .
لوته نه‌رم و شله‌که‌یان ئه خشان له‌به‌ری ده‌ستم.
حه‌زیان له یاری بوو،،،،گرتمن ویستم یاریان له‌گه‌ڵ بکه‌م،هه‌ندێک ئه‌م ده‌ست وئهودهستم پێکردن. ئه‌و خه‌به‌ری بۆوه،توڕه‌بوو،،،
بۆ نایه‌ڵن بخه‌وم،،،
حه‌زمان له یاریه،،،
ئوف،،، به‌مشه‌وه یاری چی ؟،،،وازیان نه‌هێنا،،،به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ویان به‌خه‌به‌ر هێنا،،،،
ئۆف له‌ده‌ست ئێوه،،،،ده‌ی یاری چی بکه‌ین؟
ئه‌توانین ئه‌و هاوڕێیه‌شمان بانگ بکه‌ین؟
کامه هاوڕێ؟،،،،من له‌وکاته‌دا له‌ترسا خۆم خزانبووه ژێر به‌تانیه‌که‌وه،،،به‌تانیه که‌یان له‌سه‌رم لابرد،،،
وه‌ی چه‌ن کورێکی جوانه،،،سه‌وزه!!!،،،ئه‌مه یه‌که‌مین جارمه کوڕی وا جوان ببینم،،،ناوت چییه؟ که‌روێشکه‌کان وه‌ڵامیان دایه‌وه سه‌وزه،،ناوی سه‌وزه‌یه،،،
چه‌ند خۆشه،،،
که‌وتینه یاری کردن،،،زۆر یاریمان کرد، من هیلاک بووم، هه‌ناسه برکێم بوو، ئه‌وانیش ئهتریقانهوه ومنیش له‌سه‌ر پشت لێی که‌وتم، نه‌متوانی زیاتر یاری بکه‌م. ئیدی بانگیان کردم،خه‌وم لێکه‌وتبوو،باڵنده‌کانی کۆڵان گۆرانیان ئه‌وت کهوهئاگاهاتمهوه، ئه‌وه‌م نه‌گووت كه‌ئه‌مشه‌و له‌ودیو بخه‌وه زۆر هیلاکم،،بۆ هاتویته‌وه پاڵم؟ ،ئه‌مزانی خۆت ناگریت هه‌ی ته‌ڕپیر.
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 260]