واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: «خه‌لیلی سه‌ددیقی»
http://gzing.org/kurdi/data/upimages/subfolders/Kultur/xelil.jpg
به‌ر له‌وه‌ی بخوازم هونه‌رمه‌ندی نه‌مر «خه‌لیلی سه‌ددیقی(1930-1970)» له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه واته ئه‌وکاتانه‌ی که یه‌کێک له لایه‌نگران و عاشقانی ده‌نگ و نێوبانگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بووم، به ئێوه‌ی به‌ڕێز بناسێنم و، چه‌ند بیره‌وه‌ریی ئه‌م سه‌رده‌مه بخمه‌ڕوو؛ سه‌رنجتان بۆ لای چه‌ند ڕسته‌یه‌کی مامه غه‌نی(غه‌نی بلوریان) ڕاده‌کێشم که هه‌م ئاواڵی بووه و هه‌م ژن برای.
مامه غه‌نی له «ئاڵه‌کۆک» دا، سه‌باره‌ت به خه‌لیلی سه‌ددیقی ده‌نووسێ:
((ڕۆژانی هه‌ینی من و سه‌ید عه‌تا به یه‌که‌وه ده‌چووین بۆ باخی «هاشم شێخانی».
شێخانی ئه‌و کات ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حیزبی له شاری سنه و زاوای کاک «ره‌حمه‌تی شه‌ریعه‌تی» به‌رپرسی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بوو. ڕۆژێک له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌تا ده‌چووین بۆ باخی شێخانی، که له‌پڕ سه‌ربازێک له دووره‌وه به ناوی خۆم بانگی کردم. لام سه‌یر بوو و، سه‌رم سووڕما و له جێی خۆم چه‌قیم و چاوم تێبڕی، که نزیک بۆوه، دیتم خه‌لیلی سه‌ددیقی ژن برام و هاوڕێی حیزبیمه.
خه‌لیل مرۆڤێکی دڵپاک، بژن و باڵا جوان و شیرین و ده‌نگخۆش بوو.
له باری سیاسییه‌وه زۆر چالاک نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ک گۆپاڵی حیزبی{مه‌به‌ست حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه ــ هێرش} ده‌ژمێردرا و هه‌ر کارێکی دژوار و پڕ له مه‌ترسییان پێ ئهسپاردبا، لێی نه‌ده‌پرینگاوه.
ناوبراو ماوه‌یه‌ک له ترسی گرتن ڕایکرده سلێمانی و به‌غدا و له کن هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆستانی کوردی کوردستانی ژێرده‌ستی عێراق بوو و، پاشان گه‌ڕاوه بۆ مه‌هاباد و به گه‌نجیی کۆچی دوایی کرد)).
هه‌روه‌ک له‌و چه‌ند ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی مامه غه‌نی ده‌رده‌که‌وێ، که‌سایه‌تیی خه‌لیلی سه‌ددیقی به شێوه‌یه‌کی زۆر چڕ‌وپڕ له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا، واته دڵپاک، به‌ژن و باڵا جوان، شیرین و ده‌نگ خۆش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یکه خه‌لیلی سه‌ددیقی مرۆڤێکی باڵابه‌رز و جوان چاک و پۆشته و هاوکات هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگ خۆش و شاره‌زا بووه، له هیچ که‌س ــ به‌تایبه‌ت له هاوته‌مه‌نانی من شاراوه نییه.
که‌وابوو شتێکی که لێره‌دا ده‌مه‌وێ جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌مه‌وه، لایه‌نی دڵ‌پاکی و دڵناسکی ئه‌و مرۆڤه وه‌فاداره بووه له ئاست نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی.
خه‌لیلی سه‌ددیقی نه ته‌نیا وه‌ک مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ری دڵپاک که هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا تێکه‌ڵاوی گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین ڕووداوی مێژوویی واته دامه‌زرانی کۆماری کوردستان(1946) بوو، به‌ڵکه وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی دڵناسکیش توانی نه‌خشێکی به‌رچاو بگێڕێ و، هێندێک لایه‌نی گه‌شه‌دار و دره‌وشاوه‌ی ئه‌رکی سیاسی و هونه‌ری، له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م مێژووه کورته‌ی خۆی تۆمار بکا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به چه‌ند به‌سه‌رهات و ڕووداوی گرینگ و دڵته‌زێنی چه‌رخی چهپسووڕ بکه‌م که به پێچه‌وانه‌ی ویست و خوازی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕوویاندا و، ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی گه‌نجێتییان به‌ره‌و هه‌ڵدێری نه‌هاتی و نه‌مان خلۆرکردهوه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌وه‌دا شک نییه که خه‌لیلی سه‌ددیقی له‌وماوه‌یه‌دا، توانی به‌هره و زه‌وقی هونه‌ریی خۆی به دیتن و ناسینی هونه‌رمه‌ندانی نێوداری ئه‌ودیو په‌ره‌پێبدا، ، له ژێر چاوه‌دێریی (ساواک) ژیان ڕابوێرێ.
ئه‌وه‌یکه له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناخه‌دا واته له ساڵانی 1963 به دواوه زۆر گرینگ و به‌رچاوه و، ئه‌شێ وه‌ک خاڵێکی زۆر گه‌ش له ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئهمهگدارهدا زه‌ق بکرێته‌وه ئه‌وه‌یه که هیچ کات به فێڵ و ته‌ڵه‌که و به‌ڵێنییه‌کانی (ساواک) هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تا و خۆی نه‌دۆڕاند. هه‌ر بۆیه‌شه، تا دواهه‌مین ساڵه‌کانی ژیانی، له ناوچه‌کانی کرماشان، خوزستان و لوڕستان و شوێنه‌کانی دیکه، به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی ئاووهه‌وا، ده‌گه‌ڵ ژن براکه‌ی خۆی واته کاک «یۆسفی ره‌حمه‌تی» ــ که هیوادارم له ژیاندا هه‌ر ڕاوه‌ستاو و له به‌ڵایان پارێزراو بێ، خه‌ریکی کارکردن له سه‌ر (کۆمباین) بوو.
خه‌لیلی سه‌ددیقی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتوو فرچکی به ژیان گرتبوو، هه‌رگیز کار و کاسبی پێ عار نه‌بوو. ئه‌و، به ڕه‌نجی شان و ئاره‌قه‌ی نێوچاوانی خۆی ژیانی ماڵ و منداڵی به‌ڕێوه‌ده‌برد و منه‌تی له که‌س هه‌ڵنه‌ده‌گرت. هیچ کاتیش بۆ به‌ڕێچوون و پاره‌په‌یداکردن، له‌و ده‌نگه خۆش و چریکه داودییانهی خۆی که‌ڵکی وه‌رنه‌گرت.
ئاخرین ڕووداوی دڵته‌زێن که هاوکاته ده‌گه‌ڵ دواهه‌مین قۆناخه‌کانی ژیانی خه‌لیلی سه‌ددیقی، سه‌رکوتکرانی ڕاپه‌ڕینی ساڵانی 46-1347(67-1968)ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌رته‌شیی ڕێژیمی محه‌مه‌د ڕه‌زاشای په‌هله‌وی یه. به خاک و خوێن کێشرانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و، به‌تایبه‌ت شه‌هیدبوونی یه‌کێک له ڕێبه‌رانی ڕاپه‌ڕینه‌که، واته «سوله‌یمانی موعینی» که دۆست و ئاواڵی هه‌ره نزیکی سه‌رده‌می منداڵی و لاوێتیی خه‌لیلی سه‌ددیقی بوو، داخێکی وه‌ها جه‌رگبڕی له سه‌ر هه‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دڵناسکه دانا، که هه‌ر به‌م ئاخ و داخه‌وه ئاخرسه‌ر سه‌ری نایه‌وه.
بۆ ئێمه‌ی گه‌نج و لاوی ئه‌و سه‌رده‌مه، دیتنی که‌سانی وه‌ک محه‌مه‌ی ماملێ و خه‌لیلی سه‌ددیقی به‌تایبه‌ت به ئاوده‌نگی، به نیعمه‌ت و خۆشییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌درا. بۆیه زۆر جار وه‌ک بۆسه دانانه‌وه، له په‌نا و په‌سیوان چاوه‌ڕوانیان ده‌بووین که چ وه‌خت دێنه‌ر ده‌ر، به کوێدا ده‌ڕۆن، که‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له کام شوێن و شه‌قام تێی ده‌چریکێنن و ده‌ست ده‌که‌ن به مه‌قام و گۆرانی گوتن. با ئه‌وه‌ش بڵێم کاک خه‌لیل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سه‌روسیما و فهساڵێکی خۆمانه و وێچوو و پیاوانه‌ی هه‌بوو که هه‌ر شیرین بوو تێی بڕوانی، به‌ڵام له به‌ر باڵای به‌رز و قه‌ڵافه‌تی چوارشانه‌ی، زۆر به‌سام و به‌هه‌یبه‌ت ده‌هاته به‌رچاو!
زۆرجار له ئێواره دره‌نگانی ڕۆژانی جومعه که ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی له سه‌یر و گه‌ڕان به‌ره‌وماڵ ده‌بوونه‌وه ده‌مدی و، ئه‌غڵه‌بیش هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که ده‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی ماملێ و ئیدیکه ده‌نگیان لێ هه‌ڵدێنا و بۆ یه‌کتریان ده‌گێڕاوه.
له‌و خاتره و بیره‌وه‌رییانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مانه‌دا له بیرم ماون و له زه‌ین و خه‌یاڵم دا نه‌خشاون، دوویان ده‌گێڕمه‌وه که له یه‌که‌میاندا ته‌نیا به چاو دیتوومه و، له دووهه‌میاندا به ئاوده‌نگی له خهزمهتیاندا بوومه.
وابزانم ساڵی 1347ی هه‌تاوی(1968) بوو، جارێکیان له به‌ر ده‌رکی دوکانی «حه‌مه‌ده»ی که دواتر به هۆی مه‌رگی نێوبراو، به نێوی «خه‌جیجی حه‌مه‌ده»(خێزانی حه‌مه‌ده) کرا، ژاندارمێک په‌ڵپی به کابرایه‌کی لادێیی گرتبوو و لێی نه‌ده‌بۆوه، ده‌یویست به تۆبزی به‌ره‌و ژاندارمه‌ری ڕهپێچهکی بدا. تاوانه‌که‌شی ئه‌وه بوو که گوایه له کاتی داگیرساندنی سیغاره (شنۆ ویژه)که‌ی، لای تاجه‌که‌ی ئاگرتێبه‌رداوه که له‌و سه‌رده‌میدا تاوان بوو.
له‌و ده‌مه‌دا کاک خه‌لیل به‌وێدا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌و فه‌رته‌نه‌یه ده‌بینێ، هه‌رچی هه‌وڵ ده‌دا که به زمانی خۆش ژاندارمه‌که ڕازیبکا كه ده‌ست له کابرای لادێیی هه‌ڵگرێ فایده‌ی نابێ. ناچار به هه‌موو هێز و توانای خۆی شقهزللهیهک له ژاندارم ده‌دا و به کابرا ده‌ڵێ هه‌ڵێ. بۆ خۆشی به ناو کووچه‌که‌ی ته‌نیشتی دوکانی حهمهدهدا بۆی بزر ده‌بێ.
جارێکی دیکه، وابزانم هاوینی ساڵی 1348 بوو، ده‌گه‌ڵ «جه‌عفه‌ری ئه‌فسه‌ر»ی هاوڕێم له یه‌کێک له زه‌ماوه‌نده‌کان بانگهێشت کرابووین. کاک خه‌لیلیش ته‌شریفیان له‌وێ بوو.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا داب و نه‌ریت وابوو که له زۆر شایی و زهماوهنداندا، هۆده‌یه‌ک بۆ قومار یا ئارهقخواردنهوه، یان هه‌روا بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌وه بۆ میوانان ته‌رخان ده‌کرا.
کاک خه‌لیل یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که زۆرکه‌م، له مه‌جلیس و دانیشتنی ئاوادا گۆرانی ده‌گوت، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه نازانم کێ بوو هه‌رکه به سه‌ری سوله‌یمانی موعینی سوێندی دا، دڵی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌شکێنێ و«فاتمه»یه‌کیان بۆ بڵێ، نه‌یگوت نا. کاتێک تێی چریکاند و ده‌نگی لێ هه‌ڵێنا، هه‌رچی گه‌نج و لاوی حه‌وشه‌که بوون، به‌شێکیان به ژوورێ وه‌ربوون و به‌شێکیشیان له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی هۆده‌که کۆزیلکه‌یان به‌ست.
ئه‌وه‌ی بۆ من که به وردی تێی ڕامابووم سه‌رنجڕاکێش بوو، ئه‌وه‌بوو که کاک خه‌لیل وێڕای گوتنی مه‌قامه‌که، فرمێسکیشی به چاواندا ده‌هاتنه خوار..
ئێستاش، دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵانه له سه‌ر دڵم هه‌ر گرێ یه، که ڕازی هه‌ڵوه‌رینی ئه‌و فرمێسکانه‌م بۆ لێنه‌پرسی؟! تۆ بڵێی داخ و حه‌سڕه‌تی له ده‌ستدانی یاران بووبێ، یان شین بۆ سه‌رده‌می لاویی و تاسه‌ی ڕۆژانی له ده‌ستچوو..!
به کورتی، خه‌لیلی سه‌ددیقی، هه‌تا بڵێی مرۆیه‌کی جوامێر و بوێر و، له هه‌مان کاتیش‌دا دستودڵباز و خۆشڕابوێر بوو. ڕه‌نگه زۆرکه‌س ئه‌و قسه‌یان گوتبێ و منیش ده‌یڵێمه‌وه که خه‌لیلی سه‌ددیقی ئه‌گه‌ر بێژگه له مه‌قامی «فاتمه» هیچ گۆرانی دیکه‌شی نه‌گوتبایه، دیسانیش هه‌ر شیاو بوو نێوی هونه‌رمه‌ندت به سهردابڕیبایه و، له سه‌ر سه‌کۆی مێژووی هونه‌ری کورده‌واری گوڵبارانت کردبایه. گۆڕه‌که‌ی پڕ له گوڵ بێ و یادی ئاوێته‌ی دڵ.
س. چ. هێرش 16-10-2005
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 293]