واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: په‌ندی پێشینان هه‌وێنی هه‌ڵبه‌ستی هۆنه‌ران
نموونه‌ی ئه‌م کاره له ئه‌ده‌بی دراوسێکانماندا هه‌یه.
وه‌ک (امثال و حکم)ی دێه خودا و «مثلها و حکمت‌ها»ی رحیم عه‌فیفی له فارسی دا.
یا له زمانی عه‌ره‌بیدا (مجمعالامثال)ی مه‌یدانی.
به‌ڵام له کوردی‌دا کتێبێکی وامان وه‌به‌ر چاو نه‌هاتووه.
په‌ندی «پاش باران که‌په‌نک؟!»:
پیرمێرد:
ئه‌مڕۆ پێویسته تۆ به دۆست ده‌رچی
که باران نه‌ما که‌په‌نک بۆچی؟
مه‌لاغه‌فوور:
که‌ی پاش بارانێ که‌په‌نک دابه؟
نۆشداڕوو له پاش مه‌رگی سوهرابه
سۆران:
له کاتی خۆیدا کارت بنوێنه
حه‌یفه و داخه‌که‌م بایه‌خی نیه
سۆران! ئه‌گه‌ر کار له‌کار ترازا
له پاشی باران که‌په‌نک چیه؟
ئاوات:
هات به‌هار ئه‌مما له پاش بارانێ بۆچیمه که‌په‌نک؟
یا له پاش مردن چ سوودێکی هه‌یه ئاوی به‌قا؟
حاجی قادر:
عه‌جه‌با بۆچی ئه‌هلی موڵکی عێراق
ئیتتیفاقی به‌ده‌ل ده‌که‌ن به نیفاق؟
بۆ ئه‌میرانی غه‌یره ده‌بنه گزیر
نه‌ک له خۆیان یه‌کێکی بێته ئه‌میر
ئێسته‌که‌ش فرسه‌ته گه‌لی یاران
که‌په‌نک بۆچیه له پاش باران؟
په‌ندی «عومری سه‌گی هار چل شه‌وه»:
پیره‌مێرد :
سه‌گی هار چلله‌ی ته‌واو بوو ئه‌مرێ
هه‌رچی تووشی هات بۆیه ئه‌یگرێ
مه‌لاغه‌فوور:
ئه‌ی خوێن مژی گه‌ل! تا زووه بمره
ده‌ڵێن سه‌گی هار چل شه‌وی عومره
سه‌لام:
ئه‌و نهوغهزاله له ده‌ستم ده‌رچوو
چی ئه‌وێ له من ره‌فیقی به‌دخوو؟
به‌سیه‌تی بیکا ته‌لیسم و جادوو
بێکه‌ڵکه له‌لام مڕه و حایوحوو
چل شه‌وی عومره ئه‌ڵێن سه‌گی هار
هه‌ژار:
حه‌زیای خوێن مژی هه‌ژاران
به گه‌ل ده‌که‌ین به‌رده‌باران
رێ ناده‌ین خه‌ونیش ببینێ
که زل بوو له‌سه‌ر زه‌مینێ
لێی حه‌رام ده‌که‌ین ئه‌و خه‌وه
مه‌رگی سه‌گی هار چل شه‌وه
هه‌ژار:
خوێن بمژه پێستم له‌دار هه‌ڵێنه
له‌سه‌ر من ئێستا هێزت بنوێنه
جه‌می دوا رۆژی تۆشه و ئیستیعمار
چل شه‌وه مه‌ودای ژینی سه‌گی هار
په‌ندی «تێر ئاگای له برسی نیه»:
پیره‌مێرد:
پیاوی تێر ئاگای له برسی نیه
به ماڵ ئه‌خوڕێ، هیچ ترسی نیه
مه‌لاغه‌فوور
ئه‌گه‌ر قسه‌ی هه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نیه هه‌رگیز له برسی
سۆران:
دنیا نه‌فسی نه‌فسییه
که‌س غه‌می که‌سی نییه
عه‌جه‌ب غه‌وغایه سۆران
تێر گوێی له برسی نییه
حه‌مدی:
به گوێی ههمڕازی تۆدا ئاشنا نابێ فوغانی من
له‌برسی قه‌ت نه‌پرسی ئه‌و که‌سه‌ی تێری تهعاماته
موفتی:
به‌شه‌ر موحتاجی به‌رگ و چێشت و نانه
نه‌فس حوکمی به‌سه‌رمانا ره‌وانه
چ ته‌گبیرێ ئه‌که‌ی فه‌رموو بزانه
چیه ده‌رمانی ئه‌م دهردهگرانه
خولاسه گه‌ر قسه‌ی راستی ئه‌پرسی
ئه‌وه‌ی خۆی تێره ناپرسێ له برسی
موفتی:
ئیتر ئه‌وانه‌ی وان له‌سه‌ر کورسی
تێرن ناپرسن له حاڵی برسی
په‌ندی «ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره»:
پیره‌مێرد:
به کرده و کۆشی تێکۆشه وه‌ک شێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
پیره‌مێرد:
مه‌عاشی به‌لاش بێپیته و بێخێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
مه‌لاغه‌فوور:
سه‌رباری خه‌ڵکه ته‌نبه‌ڵی بێ خێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
سۆران:
به لهونی خاوێن بۆ ژین تێکۆشه
عاره‌ق بڕێژه که‌وسه‌ر بنۆشه
به ۆینه‌ی سۆران تا ژین نه‌بووه دێر
ده‌ست ماندوو دانێ له‌سه‌ر زگی تێر
ئاوات:
له‌سه‌ر زگ چۆنی دانێم ده‌ستی ماندوو
زگی تێرم نیه برسیم هه‌موو ده‌م
حاجی قادر:
ته‌نبه‌ڵی کاری حیز و بێخێره
ده‌ستی ماندوو له سه‌ر زگی تێره
حه‌قیقی:
رۆڵه خۆ کۆ که‌وه پایزه و گژه‌گژ
تا په‌یا نه‌بووه پرووشه و ته‌مومژ
ده‌ستی ماندوو سه‌به‌به بۆ زگی تێر
زۆر بووه شه‌ڕ بووه‌ته مایه‌ی خێر
په‌ندی «ده‌نگی ده‌هۆڵ له دووره‌وه خۆشه»:
مه‌لاغه‌فوور:
بێتامه گه‌لێ شتی سپی و سۆڵ
هه‌ر له دوور خۆشه ئاوازی ده‌هۆڵ
سۆران:
هه‌تا له کارێ ورد نه‌بیته‌وه
خۆزگه مه‌خوازه هه‌رگیز به‌و به‌شه
سۆران هه‌ر لۆتی زۆر چاک ئه‌زانێ
که ده‌نگی ده‌هوڵ له دوور چه‌ند خۆشه
ئه‌ده‌ب:
گوتم با که‌م بناڵێنم نه‌ڵێم ده‌ردم به که‌س چاکه
گوتی ناڵینی جارجارت له دوور بێ وه‌ک جه‌ره‌س چاکه
سه‌لام:
نزیک مه‌بنه‌وه له ته‌پڵ و له ده‌ف
هه‌ر له دوور خۆشه ئاوازی ده‌هۆڵ
قانع:
شاعیر وه‌ک ده‌هۆڵ له دوور ده‌نگ خۆشن
له نزیکه‌وه دارێکی بۆشن
قانع:
ئه‌ی رۆڵه ئه‌ده‌ب نرخی نیه مه‌یکه به پیشه
له‌حنه‌ت له شێعر یا له هونه‌ر. که‌ی ئه‌مه ئیشه؟
ئاوازی ده‌هۆڵ ده‌نگی له دوور خۆشه که نیشه
رۆژگار له گه‌ڵت نایه زه‌ماوه‌ندی که‌ریشه
قانع به به به‌دبه‌ختی وه‌کوو ده‌سته‌یی یاران
په‌ندی «گڵۆڵهم که‌وته لێژێ که‌س خاسیهتم نایێژێ»:
مه‌لاغه‌فوور:
ئه‌گه‌ر گڵۆله‌ی تۆ که‌وته لێژی
به ته‌ما مه‌به که‌س چاکه‌ت بێژی
بێکه‌س:
وا گڵۆله‌ی که‌وته لێژی، باوی ئیستیعمار نه‌ما
هیچ که‌سێ ئیتر به زوڕنا و ته‌پڵی ئه‌و ههڵناپهرێ
ئه‌حمه‌د موختارجاف:
ئه‌ی خودا تا که‌ی له ده‌رحه‌ق من وه‌فا و مه‌یلی نیه
بۆچ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هه‌ر روو له جێگه‌ی لێژ ئه‌کا؟
چروستانی:
ئه‌گه‌ر کێوی، ده‌بێ بتوێیته‌وه نۆره‌ی نه‌هاتت دێ
گڵۆڵهت که‌وته لێژی، مان و ژینت مردن و ژانه
ئاوات:
ئه‌مڕۆ گڵۆڵه‌ی من که‌وتۆته سه‌ره‌و لێژی
هیچ که‌س نیه خاس بێژی تا خۆ که‌مه قوربانی
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 238]