واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: زاراوه، په‌ند، مه‌سه‌ل
زۆر جاران "زاراوه" و "په‌ندی پێشینان" و "مه‌سه‌ل(ضرب‌المثل)" تێكه‌ڵ ده‌كرێن و زۆر زاراوه وه‌ک په‌ندی پێشینان و مه‌سه‌ل بڵاو ده‌كرێنه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌و دیارده‌یه نه‌ک هه‌ر ده كتێبه‌كه‌ی كاک قادری فه‌تتاحی قازی دا(امثال و حكم كردی) و ده كتێبه‌كه‌ی دوكتور عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ دا(ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردی - به‌غدا 1970)، به‌ڵكو ده زۆر سه‌رچاوه‌ی دیكه‌شدا ده‌بینرێ.
"ئه‌كره‌می مه‌حموودی ساڵحی ڕه‌شه" به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی(شاری سلێمانی- به‌رگی دووه‌م) ته‌رخان كردووه بۆ په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق و زاراوه‌ی شاری سلێمانی. "دوكتور عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ"یش به‌و كتێبه دا چۆته‌وه و پێشه‌كی و تێبینی بۆ نووسیوه. له به‌شی "په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ئیدیۆم" دا - لاپه‌ڕه 489 - "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ئه‌و تێبینییهی نووسیوه: "نووسه‌ر له ناو بابه‌تی فۆلكلۆری ده‌می "سه‌رزاری" دا لای داوه به لای په‌ندی پێشینان و "وته‌ی جێگر له نێوان گفتوگۆ دا"، لێره دا سێ چه‌شنه بابه‌تی تێكه‌ڵ كردووه، كه بریتین له په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ئیدیۆم. له ڕاستیدا من هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌م كه له چاپی دووه‌می "ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردی" دا ده‌رمبڕیوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م سێ چه‌شنه به‌رهه‌مه ته‌نانه‌ت بۆ پسپۆڕه‌كانیش زۆر زه‌حمه‌ته، چ ڕای بۆ كۆكه‌ره‌وه. چونكه ئه‌م سێ چه‌شنه به‌رهه‌مه زۆر چوون به ناو یه‌كدا. ئه‌وه‌ش كه لێره دا كۆ كراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ژێر ئه‌م دوو ناونیشانه‌وه له هه‌ر سێ بابه‌ته‌كه‌ی تێدایه و دیسان كه‌ره‌سه‌یه بۆ زانایان و پسپۆڕان." له به‌شی "وته‌ی جێگر له گفتوگۆ دا"- لاپه‌ڕه 506 -، كه مه‌به‌ست زاراوه‌كانه، "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ده تێبینییهكهیدا نووسیویه: "له ڕووی فۆلكلۆر و دابه‌شكردنی زانستییه‌وه زۆربه‌یان به‌ر ئیدیۆم ئه‌كه‌ون." به پێی ئه‌و تێبینییانه ده‌رده‌كه‌وێ كه "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ده‌زانێ سێ بابه‌تی " په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ئیدیۆم(زاراوه)" لێک جیاوازن و ده‌بێ لێک هه‌ڵاواردرێن، به‌ڵام به كرده‌وه خۆی به‌و ئه‌ركه‌وه ماندوو نه‌كردووه و ده‌و به‌رهه‌مه دا ئیزنی داوه هه‌موو تێكه‌ڵ بكرێن! به‌شی په‌ندی پێشینان پڕه له زاراوه(ئیدیۆم)، به‌شی زاراوه‌كانیش پڕه له په‌ندی پێشینان! وه‌ک ده پێشداش ئاماژه‌م بۆ كرد "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ده به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆشی دا(ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردی) ئه‌و سێ بابه‌ته‌ی تێكه‌ڵ كردوون، دیاره ئه‌من هه‌ر چاپی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه‌م له‌به‌ر ده‌سته و وه‌ک بۆخۆی له‌و تێبینییهی سه‌ره‌وه دا باس ده‌كا له چاپی دووهه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه‌یدا ددانی به‌وه دا هێناوه كه جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ بابه‌ته بۆ پسپۆڕه‌كانیش زه‌حمه‌ته. به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌و كاره‌ی "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" به كه‌مته‌رخه‌می ده‌زانم؛ وه‌ک "پسپۆڕێک" نه‌ده‌بوو خۆ له هه‌ڵاواردنی ئه‌و سێ بابه‌ته جیاوازه ببوێرێ.
گۆڤاری "سروه"ش له‌و دوایانه دا زۆر جاران "زاراوه" له ژێر ناوی "په‌ندی پێشینان" دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
په‌ندی پێشینان(Proverb, Sprichwort) وه‌ک له نێوهكهیڕا دیاره په‌ندێكی تێدایه، به‌ڵام زاراوه(Idiom, Redewendung) شێوه‌یه‌ک قسه‌ی نه‌سته‌قی به توێكڵه و مانایه‌كی تێدا شاردراوه‌ته‌وه، نه‌ک په‌ندێک. بۆ نموونه: "بازاڕی كهساده"، "با ئه‌و سوێنده‌م لێ بكه‌وێ!"، " با نۆش بێته سه‌ر ده‌ی!"، "بۆچه له بیابانا ماگیتهسهو؟"[سنه‌یی]، "به چاو خهفتگ، به دڵ وریا"[سنه‌یی]،..." هه‌موویان زاراوه‌ن، كه‌چی له ژێر ناوی په‌ندی پێشینان دا بڵاو كراونه‌وه!"[بڕوانه "سروه"ی ژماره 122، 123- 124]؛ به‌ڵام: "ده‌ستت به كه‌وگیر بێ، چاوت له فه‌قیر بێ!"، "پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان، چ له گه‌رمێن، چ له كوێستان!"،..." په‌ندن نه‌ک زاراوه. مهسهلیش قسه‌یه‌كی نه‌سته‌قه كه به داستانێک یان ڕووداوێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، وه‌ک: "دمدمی بۆ بڵێی كوڵی گریانی هه‌ڵده‌ستێ"، "كه‌ره مه‌مره به‌هاره، كورتانت بۆ دێ له شاره!"، "له به‌هاری نه‌هاتوو، له كه‌وی نه‌گرتوو"، "بمنوێنن به جلی گای، پێمبڵێن ژنی ئاغای!"، "ئاگای له مه‌حموودی بێزه‌واد نییه"،..." هیوامه ئه‌وانه‌ی خۆ به‌و كارانه‌وه ماندوو ده‌كه‌ن سنووری زاراوه و په‌ندی پێشینان و مه‌سه‌ل له به‌ر چاو بگرن.
هێدی
سه‌ڕچاوه:
ده‌سته‌بوخچه، زاراوه‌ی ژنانی موكریان، كۆكه‌ره‌وه: جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور(هێدی)، چاپی یه‌كه‌م، "كتێبی هه‌رزان"، 1999 سوئێد، لاپه‌ڕه 10 تا 12
تێبینی:
ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكه له پێشه‌كیی قامووسی "ده‌سته‌بوخچه". چه‌ند زاراوه‌ش له‌و قامووسه ده‌رده‌كێشم و وه‌ک نموونه، لێره‌دا ده‌یانخه‌مه به‌ر چاوان:
- ئاردی خۆم دابێژتووه، كه‌په‌كی خۆم ڕژتووه!: كاری خۆم كردووه و ئێستا وه‌ختی حه‌سانه‌وه‌یه؛ [له‌باتی "ڕژتووه"، "ڕشتووه"ش ده‌گوترێ]؛ [به‌و شێوانه‌ش ده‌گوترێ: "ئاردی خۆم بێژتووه، كه‌په‌كی خۆم ڕژتووه!"، "ئاردی خۆم دابێژتووه و هێڵه‌گی خۆم هه‌ڵاوه‌سیوه!"]؛ ["كهپهک" درشته‌ی ئاردی دابێژراوه]؛ [كاک فه‌تاحی ئه‌میری ده "میرزا" دا به‌و شێوه‌یه‌ی نووسیوه: "ئاردی خۆت بێژتووه، كهپهكت هێشتووه"، به مانای: گوردی خۆت گرتووه"]
- ئاگر و دوو بڕان: ئاسه‌وار نه‌مان؛ ماڵ‌وێران بوون، ماڵێک كه ئاوری تێدا نه‌كرێته‌وه و دووكه‌ڵی لێههڵنهستێ، به‌و مانایه كه كه‌سی تێدا نه‌مێنێ پێویستی به ئاور بێ، (ئاگر و دووی بڕێ!)؛ ["ئاگرودوو" یان "ئاوردوو" سووته‌مه‌نییه‌كه ئاوری پێده‌كه‌نه‌وه، یان ته‌ندووری پێ داده‌خه‌ن، وه‌ک: چرپی و ته‌پاڵه و پشكهڵ،...؛ به نیشانه‌ی ئاوه‌دانیی ماڵ و بنه‌ماڵه و خێزانیشه]
- ئاڵ و شه‌وه بردنه‌وه: "ئاڵ" و "شه‌وه" به پێی خوڕافات دوو جندۆكه‌ی ساواخنكێنن و دوژمنی زه‌یستانن، (ئاڵ و شه‌وه بتباته‌وه!)؛ [بڕوانه "ئاڵ بردنه‌وه"]
- بابان ده قوڕێ نان: [تووک و نزایه]، (بابانت ده قوڕێ نێم!)، (بابانت ده قوڕێ نێم بۆ درۆی كردت!)؛ [ئاواش ده‌گوترێ: سه‌ر و بابانت ده قوڕێ نێی!"]
- تاقانه‌ی سه‌ر سوڵتانی!: به منداڵێكی ده‌ڵێن كه زۆریان خۆش بوێ، ["سوڵتان" كێوێكه له نێوان مه‌هاباد و بۆكان و چاكێكی له‌سه‌ره؛ ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان نابێ پێیانوایه ئه‌گه‌ر بچنه سه‌ر سوڵتانی و بپاڕێنه‌وه منداڵیان ده‌بێ! جا ئه‌گه‌ر پاشان منداڵیان بوو ئه‌و منداڵه‌یان زۆر لا خۆشه‌ویسته.]
- چیغ به لای خوڵایه‌وه نان: خودا له‌بیر بردنه‌وه، (چیغی به لای خوڵایه‌وه ناوه!): خودای له‌بیر بردۆته‌وه، كارێكی وا ناكا جێی ڕه‌زامه‌ندیی خودا بێ؛ ["چیغ" په‌رده‌یه‌كه له قامیش یان شووڵی باریک كه به ده‌وری ڕه‌شماڵ دا ڕایدهنگێون]
- ده‌رزی و بنێشت هه‌ڵگرتن: سه‌ر به هه‌موو جێیه‌ک داكردن و زۆر گه‌ڕان، (ده‌رزی و بنێشتی هه‌ڵگرتووه): زۆر ده‌گه‌ڕێ
- ده‌ست به خه‌نه: ته‌مبه‌ڵ، به تانه به كه‌سێكی ده‌ڵێن كه خۆ له كاران بدزێته‌وه و هه‌ر بیانووان بێنێته‌وه، (ده‌ست به خه‌نه‌یه، كاری پێناكرێ!)
- ده‌ڵێی بووكی دانهبهزیوی!: به كچێكی ده‌ڵێن كه ده‌ست له هیچ نادا و كاران ناكا
- ڕه‌ببی واقهت له باوه‌شی نه‌یه!: ڕه‌ببی منداڵت نه‌بێ و هه‌ر وه‌جاغكوێر بی
- زگت نه‌سووتێ!: منداڵت نه‌مرێ؛ [ئاواش ده‌گوترێ: "زگت نه‌سووتێ، خودا كوڕت پێبێڵێ!"]؛ بڕوانه "زگسووتاو نه‌بی!"
- سه‌ڵا لێ ڕابوون: ڕۆژی قیامه‌ت به سه‌ر داهاتن، ڕۆژی هه‌ستانه‌وه‌ی دوای مه‌رگ گه‌یشتن، له كاتی شین دا ده‌گوترێ، (ئه‌یڕۆ سه‌ڵام لێ ڕابوو!)؛ ["سه‌ڵا" ده‌و زاراوه‌یه دا به مانای "ڕۆژی قیامه‌ت"ه]
- قڕان تێكه‌وتن: به كۆمه‌ڵ مردن، به‌و منداڵانه ده‌گوترێ كه هار و هاج بن، (قڕانتان تێكه‌وێ!)، (قڕانو تێكه‌وێ!)؛ [ئاواش ده‌گوترێ: "قڕانی ڕه‌ش تێكه‌وتن"، (قڕانی ڕه‌شتان تێكه‌وێ!)]؛ ["قڕان" واته: مردنی به كۆمه‌ڵ]
- ق... لێكه‌وتوو!: به كه‌سێكی شل و شه‌وێق ده‌ڵێن كه پشتێند و ده‌رپێی لێ داخزێ
- گه‌سكی ماڵ دزین: مه‌به‌ست له هاتوچۆ نه‌كردن و سه‌ر نه‌دانه، (قه‌ده‌رێكه گه‌سكی ماڵه مه‌ی دزیوه!): قه‌ده‌رێكه دیار نییه و سه‌رمان نادا
- له سه‌ر مه‌یتت دانیشم!: هیوامه بمری
- مووت له زمانی بێ!: به كه‌سێک ده‌گوترێ كه زمانی به زه‌ره‌ری خه‌ڵكی بگه‌ڕێ، (مووت له زمانی بێ، ئه‌و قسه‌یه‌ت نه‌كردبا دهدڕای؟)
- یاخودا[یاخوڵا] له‌به‌ر یه‌ک چی!: كۆڵه‌وار و ده‌رده‌دار بی.
هیدی
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 354]