واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: دە هەنگاو بۆ زیادکردنى خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا
زۆرن ئەو کەسانەى حەز ئەکەن سەرمایەکە یان بەهەرجۆرێک بێت زیاد بکات و بیپارێزن ؟ بەڵام کێ ئەیەوێت خۆشەویستى و وەفا وڕێز زیاد بکات لە نێوان خۆى وهاوسەرەکەى دا ئەوا ئە م دە هەنگاوە هەریە کێکیان هۆکارێکى گرنگن بۆ زیاد کردنى خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا.
زاناقەرەداغى
1- گۆڕینەوەى دیارى هەتا بگرە ئەگەر دیارى یە کە شتێکى ڕەمزى بێت وەک دانانى گوڵێک لەسەر جێگەى نوستن پێش خەوتن کە ئەمە کاریگەرى یەکى زۆر سەرنج ڕاکێشى هەیە یاخود کارتێکى پیرۆزباى ڕەنگاو ڕەنگ کەچەند وشەیەکى جوا نى ڕۆمانسى لەسەربێت کاریگەرى یەکى زۆر جوان لەسە ر دڵى هاوسەرەکەت دروست ئەکات هەرکاتێک دیارى ی یە کت کڕى بزا نە ئەو دیارى یە خۆشى یەک لەسەر دڵى هاوسە رە کەت دروست ئەکات خەندەئەخاتە سەرلێوى هاوسەرەکەت وە ئەبێتە هۆى خۆشى ڕەنگ ئەداتەوە لەناو ماڵ دا بەگشتى بۆیە کڕینى دیارى بۆ هاوسەرەکەت لەبیر مە کە ..
2- دیارى کردنى کاتێک بۆ گفتوگۆ یاخود پەیوەندى کردن بەتەلەفۆن پێوەى گۆى گرتن لێ ى یاخود نارد نى نامەى مۆبایل بۆى تابزانێت کەتۆ هەمیشە دڵت لە لایەتى
3- سەیرکردنى سەرنج ڕاکێش زۆر جارگۆڕینەوەى هەست و سۆز لەنێوان هاوسەران دا تەنها بە قسە کردن دروست نابێت بەڵکو زۆر جار سەیر کردنێکى سەرنج ڕاکێش وسیحراوى یاخود تیلى نازێکى بەچاو ئەبێتە هۆى تێربوونى دڵى هاوسەرەکەت لەهەست وخۆشەویستى ئاخر زۆر جار بەکار هێنانى ئەم هۆکارە کاریگەرى زیاتر ئەبێت بەڵام هونەرى تێدابەکار بهێنرێت
4- سەلام لێکردنێکى گەرم وگوڕ کاتى گەڕانەوەت لەسەر کار یاخود دەرچونت لەماڵەوە یاخودلەکاتى چونت بۆ سەفەرێکى ماوە دریژ یان لەکاتى گەڕانەوەت لەسەفەرێک
5-سوپاس کردنى هاوسەرەکەت یاخود وەسف کردنى تام و چێژى خوارد نى یاخود بەراورد کردنى لەگەڵ خەڵکى هەتا جۆرێک لە خیرەى لا دروست ئەکەیت
6- هاوبەشى کردنى لەهەندێ کارو بارى سادەى ناو ماڵ دا وەک دانانى پلان بۆ دا هاتو یاخود ڕێکخستنى کتێبخانەى ماڵەوە یاخود دروست کردنى خواردنێکى سادە بۆ منداڵە کان یاخود ڕێکخستنى شتێک تایبەت بێت بەمنداڵە کانەوە یاخود نوسینى پێداویستى یەکانى ماڵەوە یاخود هەرکارێکى ترى ئاساى ناو ماڵ یا دروست کرنى شتێک بۆ پێ کەنین لە ناو ماڵ دا هەتا ببێتە هۆى دروست کردنى کەشێکى پێکەنی ناوى بێتە هۆى دروست بونى هەست وسۆزى زیاتر
7-دەربڕینى ووشەی جوان بەرامبەر بە هاوسە رەکەت کەپڕ بێت لەهەست و سۆزى خۆشەویستى بۆ وێنە بە هاوسەرەکەت بڵێت تۆ نیعمەتێکى خواى گەورەیت بۆ من
8-دانیشتن کاتێک دروست بکەیت لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکان دابنیشیت دور بێت لەباس کردنى کێشەى ناو ماڵ دور بێت لە لەدەنگە دەنگ و دەنگ بەرز کردنەوە بەسەر یەکتردا بەڵک و کەشێکى پڕ لەئارا مى و پڕلە پێکەنین دروست بکەیت ئەمەش ئەبێتە کاریگەرى بەهێزلەسەر زیادکردنى خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا
9- مامناوەندێتى لە ڕق لێبونەوەو خۆشەویستى ئەمە هۆکارێکى زۆر گرنگە نابێت کەسێک تاقیمە خۆشت بۆێت وکەسێکیش
ڕق ئەستور بیت بەرام بەریت بۆیەلە هەردوو حاڵەتەکەکەدا زیادەڕەوى کردن لە خۆشەویستى باش نى یەو ڕق لێ بونى زۆریش باش نى یە بۆیە زۆرجار ئەبێت بە کێشە لە بەینى هاوسەران دا
10-هاوکارى یەکتر کردن بەتایبەت لە کاتى ناڕەحە تى دا وەک و نەخۆشى یاخود دووگیانى یان هەرناڕەحەتى یەکى تر پێویستە لەم کاتەدا پیاو زۆر نزیکى هاوسەرە کەى بێت تا هاوسەرە کەى هەست یکات کە مێردەکەى لەو کاتەش دا هەر د ڵى لەلا یەتى ئە مەش ئەبێتە هۆکارێکى باش بۆگەشەى زیاتر خۆشەویستى لەنێوان هاوسەران دا
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 265]