واضح آرشیو وب فارسی:پی سی سیتی: بێ نێو
خاڵقه که‌چه‌ڵ، مه‌لا پێ پان# به‌داخه‌وه هیچیان نه‌مان
ساڵه له‌نجه، شه‌ده بڵاو# لێیان شێوا پێچ و کڵاو
عه‌لی دو قون، حه‌مه هه‌ویر# یه‌کێک فنده، ئه‌وی دیش زیر
عه‌وڵا ڕه‌ش و ڕه‌سو خاڵدار# نه‌مان، یادیان ماوه له شار
حه‌سه‌نه سور و حه‌مه تن# ئه‌میان ماوه، ئه‌ویشیان ون
حه‌سه‌نه قیت، حه‌مه زله # سه‌ر و به‌ر چون به بێ چله
عه‌وڵا توده و ساڵه باخان# یه‌کیان نه‌ما داخی داخان
عه‌وڵا سه‌لکه و حوسێنه چه‌قڵه# ئه‌ویان شێت و ئه‌میان عاقڵه
برایم نێره‌که‌ر، مچه چاوسور# هه‌ر دوک هه‌ژار، هه‌ر دو ڕوسور
ئه‌حمه‌د گدرون، عه‌لی سمسار# هه‌ر دو دۆست بون، وه‌ک یاری غار
سه‌عیده شێت، سه‌عه چڵکن# ئه‌ویان ده‌لو، ئه‌میان کوڵکن
چاو بلبۆق و عه‌وڵا کۆلاو # هه‌ر دو عاشقی شۆک و دۆشاو
مه‌حمود کروز و مه‌ولوده کوێر# مه‌ولود جنێوی ده‌دا تێر تێر
سه‌عید کشپل، عه‌لی له‌رزانه# ڕایان ده‌بوارد به دۆستانه
حه‌مه نێرگه‌له، خله گڕوێ# یاخوا خه‌میان له دڵ نه‌ڕوێ
ئه‌حمه‌ده سور، حه‌سه‌ن کچول # هه‌ر دوک خولیای دراو و پول
مسته‌فا سیا، ڵاڵه په‌ته# ڵاڵه په‌ته‌ی قون سه‌وه‌ته
ڕه‌حمان کاکیل، مه‌حموده گۆج# مه‌حمود ده‌هات به لۆجه لۆج
غه‌فور چل درۆ، ئه‌حمه‌د قوڵه نۆک# هه‌ر دوک شاد و که‌یفیان کۆک
سمایله شۆکه و ساڵه چاوشین# هه‌ر دو پیاوی دڵ پڕ ئه‌وین
بایزه ڵاڵ و حه‌سه‌ن قه‌نبه‌ر# ڕه‌حمان نه‌نێ بێ به ته‌ته‌ر
عه‌بده گنه و میرزا قنه# خله دۆمیان وا له کنه
سمایله کوێر، برایمه مار # به نێو بانگ بون هه‌ر دو له شار
ئایشه شێت و مام عه‌وڵا شوان# مریه‌م جۆڵا، ژنی نێو ژنان
ئامینه چکۆل، لفته‌ی لوتفی# له‌گه‌ڵ خه‌ڵک که‌م بو لوتفی
خونچه لسێ، به‌سه ته‌ندور# چاک و خۆشیان ده‌کرد له دور
پور سهرهبێڵ، خانزاده شه‌ل# ده‌یانکرده شۆخی و گهنگهل
گوڵه شێت و ئامینه ڵاڵ# گۆڵه گۆڵه‌ی ده‌ست به گۆپاڵ
حاجیلهش و خه‌جیجه سور# زۆر گه‌رم بون، له‌گه‌ڵ یه‌ک جور
خه‌مه خه‌مان، برایمه درێژ# حه‌سه‌ن لوداری گێژ و هێژ
مژ مژ، شه‌کره، ساڵه جوجکه# دایم توڕه و ده‌ست به کوتکه
مه‌لا کۆڵ و مه‌لا زله مینه# بنێشت، باوکی بله
مه‌حموده ڵاڵ و ساڵحۆکه # دایم شاد و که‌یفیان کۆکه
میخایل و خه‌مه و مه‌خه‌ر# که‌ریمه ڕه‌ق، تۆزێک له‌سه‌ر
ڕه‌حمان باڵدار، مه‌لا کوێره # قه‌ڵه‌م توخوا که‌س مه‌بوێره
په‌ریزاد مور و ئایشه تاتۆز# سه‌ره ژنێکی یه‌کجار دڵسۆز
مێره قه‌ساب، عه‌وڵا جه‌یران# به نێو بانگ بو ئه‌و بۆ حه‌یران
که‌ریم پیکی، ڕه‌حیم له‌غه‌ر# که‌ریم پیکی دایم له‌شه‌ڕ
ئه‌حمه‌د مجێو‌ر، برایم سه‌رسپی# برایم جاش بو، ڕوی نه‌بێ سپی
سه‌یده شێته، ئهمهره کۆڵ# حه‌سه‌نه دۆم به بۆڵه بۆڵ
مه‌لا بێنه‌وا، عه‌لی قیت مه‌ڕۆ # قیت بو عه‌لی له هات و چۆ
عه‌لیه قۆڕ و فاته خرنیگی# حه‌مه غه‌ریب، عاشقی پنگی
بوزورگه شێت و خهبیله #هه‌ر دو ماڵیان سیلا و سیله
ئه‌حمه‌ده کچه، گۆچان، سه‌وزه# سه‌وزه زو مرد، له خوێن گه‌وزه
ڕه‌حمان سه‌ر چه‌کوچ، ڕه‌حمانه گۆج# یه‌کیان ماوه و ئه‌یانیش کۆچ
حه‌مه‌ی قالیل، ئامین بنه جو# نایه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی که چو
حه‌مه قون سوتاو، نازه خهپاڵ # که‌س به خه‌یاڵ نابێته ماڵ
قاله قه‌یسی، حوسێن پاڵه‌وان# هه‌ر دوک ده‌رچون له گۆ و مه‌یدان
ڕه‌شه عهبال و عهبانه# یادیان به‌خێر ئه‌م دوانه
برایم عه‌لی شێر شێعر زان بو# غه‌فور سه‌ر له‌رز خه‌م له شان بو
مجیله و مهدهده و قه‌نده# جاشێکیشه به نێو مه‌نده
حه‌سه‌نه شه‌ل، حه‌سه‌ن مه‌مه‌ند# له نێو شار دا ببون به په‌ند
گوڵه شه‌ل و عه‌لی قه‌ساب# یادی به‌خێر گۆشت و که‌باب
ڕه‌حیم کولله، میرزا مامه# مه‌لای سوره‌ش یادی لامه
مهرتوز له‌گه‌ڵ عه‌به نه‌نه# حه‌سه‌ن لو دار، غیره‌ت گنه
عه‌وڵا که‌ڕ و حه‌مه که‌ڕه# حه‌مه که‌ڕیش زۆر به‌دفه‌ڕه
حوسێن لاقه، که‌ریم که‌یفه# نه‌یان نوسین پێم وا حه‌یفه
ڕه‌حمه‌ت ڕێوی، مه‌جیده شێت# عه‌به درێژ، وه‌ک ئه‌سپی کوێت
برایم جۆگه‌له و حه‌مه چرچه # ئایشه شیلان سه‌ر و پرچه
قاله نوقڵه، عه‌زه گڕوێ# باسیان ده‌که‌ن لێره و له‌وێ
عه‌وڵا جومعه و به‌کره که‌شکه # ساڵه ڕه‌ش و عه‌به مه‌شکه
که‌ریم چوچان، خه‌لیل زه‌نگیانه# که‌ریم تروق سه‌رتۆپیانه
پیرۆز تاڵانی، که‌ریم فه‌رزانه# که‌ریم باش نییه له‌م نێوانه
ئه‌حمه‌د به‌رقی، حه‌ده‌ده‌مین # حه‌ده‌ده‌مین، که‌ری به زین
مینهی کورێ، عه‌لی فه‌له‌که# ئه‌ویان حاجی، چو بۆ مه‌ککه
قاوته له‌گه‌ڵ مریه‌مه سور# خه‌جه کورده نێزیک و دور
حه‌مه چاوشین، عه‌به سهرکهڵ# هه‌ڵات هه‌ڵات، به په‌له په‌ل
خدره پشیله، عه‌لی بایده# تا ده‌توانی هه‌ر حه‌وای ده
سه‌ید لالۆ، حوسێن حه‌ی حه‌ی# چاو تێر نه‌بو، هه‌ر ده‌یگوت ده‌ی
ڕه‌حیمه ڵاڵ، مچه ڕوزه# وه‌ستا پوشکه شانی کوزه
سه‌مه‌ده خول، قاله گاڵه# عهبوجهش خۆ زۆر خوێن تاڵه
قاله مشکه، عه‌به سه‌ر ڕۆناوی# حه‌مزه کۆڵێش نه‌ما ناوی
حاجی شیراڵ، میرزای تارزهن# موختار عه‌جه‌م، باوکی حه‌سه‌ن
مه‌حمود چه‌په، غه‌فور سه‌ر زل# فه‌تاحه قۆڕ، مچه زگ زل
ئه‌حمه‌د خۆریشت، شه‌ریفه حۆل# عه‌به هۆپهش بێته نێو پۆل
برایم زۆڵ و خدره له‌تکه # حه‌مه شاگوپ، کانیه مهتکه
ئامانه بون ئه‌و نێوانه# زۆریان نه‌مان له‌م جیهانه
بیره‌وه‌ریان هه‌ر ده‌مێنێ # له هه‌ر کوێ بن، له هه‌ر شوێنێ
خه‌ڵکێکی زۆر باش و چاک بون # ڕه‌حمه‌تیان لێ، گه‌لێک پاک بون
ڕه‌حمان ئه‌مینیان
آرشام جان ...من كه بلد نيستم اين زبونو ..اما من كلا باهات حال مي‌كنم
..موفق باشي:53::53::53::53::53::53:
ارشام جان من هم با نظر اریانا موافقم...واقعا خیلی زحمت میکشی:53::53::53::53:
عزیزانم......
ما خصوصا من با حال کردن شما حال می‌کنم:24::24::24:.....
بژین....:53::53::53::53:
بسیار عالیه واجب شد یه کلاس زبان کردی هم برم.
کسی سراغ داشت من‌و بی خبر نذاره!
واقعا خسته نباشین. جدی می گم.:cool:
میتونیم همین جاراه بندازیم نظرتون چیه؟
این صفحه را در گوگل محبوب کنید
[ارسال شده از: پی سی سیتی]
[تعداد بازديد از اين مطلب: 557]